.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












"إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم"
خوای گه‌وره دهفهرموێن: ( .. إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلاَ مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ) (الرعد: 11)، واته: ... بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشییه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلییه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانییه‌وه بۆ هه‌رزانی) هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن، كاتێكیش خوا بیه‌وێ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێكدا بهێنێت (له‌ده‌ر ئه‌نجامی سه‌ركه‌شی و یاخی بوونیان) ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێ به‌ری بگرێت، هیچ كه‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بكه‌وێت و ڕزگاریان بكات.
خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێ سوننه‌ت ویاسای نه‌گۆڕی هه‌یه‌و دایناوه، (سنة الله التي قد خلت من قبل ولن تجد لسنة الله تبديلاً). وه ئه‌مه‌ش سوننه‌ت و بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه خوای گه‌وره دایناوه تاكو ئه‌م گه‌ردوونه له‌سه‌ری برِوات و بنه‌ماكانی دروستكردن ڕێك بخرێت له‌سه‌ری، واته: خوای گه‌وره بێگومان باری هیچ قه‌وم و كۆمه‌ڵێك ناگۆڕێت تاكو خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن، خوای گه‌وره گه‌ر نیعمه‌تێكی ڕژاند به‌سه‌ر هه‌ر قه‌وم وئوممهتێك به ئه‌من و ئاسایش وئارامی وده‌سه‌ڵات و ڕزق وڕۆزی ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌یان له‌سه‌ریان لا نابات و له‌ده‌ستیان ده‌رناهێنێت مه‌گه‌ر خۆیان حاڵ وباری خۆیان نه‌گۆڕن وكوفر به نیعمه‌تی خوا نه‌كه‌ن و په‌یمانی خوا نه‌شكێنن، یان ئه‌و كارانه‌ی حه‌رامه له‌سه‌ریان بیكه‌ن. ئه‌مه عه‌هد وپه‌یمانی خوایه و كێ له خوای گه‌وره له عه‌هد وپهیماندا رِاستگۆتره؟ وه گه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌گه‌یاند به‌ئه‌نجام، ئه‌وا هیچ عه‌هد وپهیمانێكیان لای خوای گه‌وره نیه و له‌م كاته‌شدا سوننه‌تی خوا له‌سه‌ریان ڕوو ده‌دات كه هیچ گۆڕینی نیه، جا له‌و كاته‌دا ئه‌من وئاسایش دهكۆڕێت به ترس.. ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌بێته فه‌قیری.. عززه‌ت وده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌لیلی و ژێرده‌سته‌یی.
برا و خوشكانی به‌ڕێزم... ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌یری حاڵ و باری ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌كات و ئه‌وه‌ی هاتووه به‌سه‌ریاندا له لاوازی و زه‌لیلی وهه‌موو دوژمنان زاڵبوونه به‌سه‌ریاندا پاش ئه‌وه‌ی تاكو دوێنێ ئوممه‌تێكی به‌ڕێز و پێشه‌وای سه‌ر زه‌وی بوون، با بزانین هۆی سه‌ره‌كی هه‌ر لهخۆمانهوهیه، چونكه ئه‌م ئوممه‌ته زۆری له‌سه‌ر خۆ سه‌رف كرد، وه زۆر زوڵم وسته‌می كرد.. بگه‌ڕێ به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌هلی موسڵمانان ده‌بینیت (إلا من رحم الله) ئه‌و كاته پێم بڵی چ تاوان و حه‌رامێك هه‌یه نه‌یان كردیێت؟ چ خراپه‌كارییه‌ك ماوه ئه‌نجام نه‌درابێت وبڵاونهكرابێتهوه؟ ریبا و سو‌و له‌هه‌موو شوێنێك هه‌یه، زینا و به‌دڕه‌وشتی له ماڵان یان خانوو به‌ناوی نادی و ... به‌ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕازاندراوه‌ته‌وه، وه سفور و خۆده‌رخستنی ئافره‌تان له‌جێی خۆداپۆشین وحیجاب بڵاوبووه‌ته‌وه، وه خیانه‌ت له‌جێی داوێن پاكی ودڵسۆزی، وه مه‌شروب و عاره‌ق كارگه‌ی بۆ دانراوه‌و وه‌كو شه‌ربه‌ت له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت، وه كاری چاكه بووه به خراپه‌و كاری خراپه‌كاری بووه به چاكه‌و باوه له‌ناو خه‌ڵیكدا.. هه‌روه‌ها گۆرانی (ده‌نگی شه‌یتان) و سه‌ماكردن له‌هه‌موو شوێن بڵاوه له‌جیاتی قورئان (كه‌لامی خوا)... حوكم ویاسای غه‌یری خوا به‌كارده‌هێنرێت.. وه پێش ئه‌م هه‌موو شتانه وازمان له ئایینه‌كه هێناوه‌و شوێنی دونیا و خۆشیه‌كانی كه‌وتین.. جا ئایه پاش ئه‌و هه‌موو نابهجێییهی ده‌یكه‌ین چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنیش بكه‌ین له خوای گه‌وره؟ ئایه پاش ئه‌مه ده‌پرسین و ده‌ڵێین بۆ ئه‌م زه‌لیلی و بێده‌سه‌ڵاتیه تووشمان بووه؟ ئایه سه‌یره به‌لامانه‌وه ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا تووشمان بووه له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنانمان؟ به‌ڵێ به‌و خوایه خوای گه‌وره حاڵ و باری هیچ قه‌وم و ئوممه‌تێك ناگۆڕێت تاكو خۆیان ئه‌وه‌ی له‌خۆیاندا هه‌یه نه‌یگۆڕن.. ئێمه هیچ كات ده‌رناچین له‌م زه‌لیلی و بێ ده‌سه‌ڵاتیه و هیچ كات به‌عززه‌ت نابین مه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دینه‌كه‌مان و پابه‌ند نه‌بین به ئیسلامهكهمانهوه، هه‌روه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ده‌فه‌رموێت: (نحن قوم أعزنا الله بالإسلام فإن ابتغينا العزة بغيره أذلنا الله). واته: ئێمه قهومێكین خوای گه‌وره عززه‌تی پێ به‌خشیوین به ئیسلامه‌كه‌وه، گه‌ر به‌هه‌ر شتێك جگه له ئیسلام ویستمان عیززه‌ت به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وا خوای گه‌وره زه‌لیلمان ده‌كات.
برا و خوشكانم.. ده‌بێت بزانین به‌ڕاستی هه‌ر ئوممه‌تێك ناگۆڕدرێت تاكو تاكه كه‌سه‌كانی خۆیان نه‌گۆڕن.. تاكو من و تۆ و ئه‌و و ئه‌و نهگۆڕدرێین.. گه‌ر شێوازی ژیانمان گۆڕی تاكو به‌پێی شه‌رعی خوا بوو، وه به‌خوای خۆمان ووت: (سمعاً وطاعة) و شوێنی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان كه‌وتین (عليه الصلاة والسلام) هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره پێمان ده‌فه‌رموێت: (وماآتاكم الرسول فخذوه ومانهاكم عنه فانتهوا) ئا له‌و كاته‌دا وه‌كو تاك و ئوممه‌ت جێی شایه‌نی ئه‌وه ده‌بین كه عه‌هد و په‌یمانی خوای بمانگرێتهوهو خوای گه‌وره زه‌لیلیمان له‌سه‌ر لا ببات و عیززه‌ت وسهربهرزیمان پێ ببه‌خشێته‌وه.. وه لاوازیمان بگۆرِێت به ده‌سه‌ڵاتداری و فه‌قیری ونهبوونیمان به ده‌وڵه‌مه‌ندی وههبوون..
داواكارین له‌خوای گه‌وره هه‌موومان بگێڕێته‌وه بۆ دینی خۆی و بمانهێنێته‌وه هۆشی خۆمان و شاره‌زامان بكات له ئایینه‌كه‌مان و حه‌ق و ڕاستیمان پێ نیشان بدات و شوێنی بكه‌وین وه‌هه‌روه‌ها نادروستی و ناڕه‌واییمان پێ بناسێنێت و دوورمان بخاته‌وه لێی، وه ئه‌م ئوممه‌ته بگێڕێته‌وه بۆ عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزی پێشووی و سه‌ری بخات به‌سه‌ر دوژمنانی..
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
پێگه‌ی بانگه‌واز

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەستت خۆش بێ هاووڕێی بەڕێزم
بۆ دانانی ئەوو بابەتە بە سوودە
هەر شادبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ پەیامەکانت
بەم هیوایە ئاسودە بژیت.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه