❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-04 16:21:38

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

"لا يسخر قوم من قوم عسى أن يكونوا خير منهم"

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِّن قَوْمٍ عَسَى أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَاء مِّن نِّسَاء عَسَى أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الاِسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ"  (الحجرات: 11). واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هیچ كه‌س و هیچ هۆزێك گاڵته‌ به‌كه‌س و هۆزێكی تر نه‌كات و زه‌لیلی نه‌كات، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وان چاكتر بن له‌مان، ژنانیش با گاڵته‌ به‌یه‌ك نه‌كه‌ن و یه‌كتر زه‌لیل نه‌كه‌ن، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌مان له‌وان چاكتر بن.. سوكایه‌تی به‌خۆتان مه‌كه‌ن و یه‌كتری عه‌یبدار مه‌كه‌ن (چونكه‌ سوكایه‌تی به‌یه‌كتر سوكایه‌تیه‌ به‌ خۆتان) هه‌روه‌ها ناو وناتۆره‌ی ناشیرین بۆیه‌كتر دامه‌تاشن، ئای كه‌ چه‌ند ناشیرینه‌ ناووناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمانبوون، ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌شی نه‌كردبێت و په‌شیمان نه‌بوبێته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانی جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌ر سته‌مكارن.

پاك و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌.. ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌ماشای حاڵی ئه‌مڕۆمان بكات به‌لایه‌وه‌ زۆر سه‌یره‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئایه‌تێكه‌ له‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌مان بۆ سه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان دابه‌زیوه‌ به‌و هه‌مو ئاگاداركردنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌خۆگرتووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ خراپ و ناشیرینانه‌ی باسی لێوه‌ ده‌كات، له‌وانه‌یه‌ باوه‌ڕ نه‌كات ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌یخوێنینه‌وه‌و هیچ كرداری پێ ناكه‌ین و ته‌نها به‌لای گوێماندا تێ ده‌په‌ڕێت.. به‌ڵێ ده‌ڵێین چۆن باوه‌ڕ بكات له‌كاتێكدا ده‌بینێت ئێمه‌ی موسڵمان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوه‌ خواییه‌ ده‌جوڵێینه‌وه‌، ئه‌وه‌تا موسڵمانان هه‌ریه‌كه‌و گاڵته‌ به‌ ئه‌وی تر ده‌كات و به‌كه‌می ده‌زانێت، خه‌ڵكی هه‌ر شوێن و شارێك خۆی به‌ چاكتر و باشتر له‌وی تر ده‌زانن، هه‌روه‌ها هه‌ر چین و كۆمه‌ڵێك خۆی له‌وی تر به‌به‌رزتر ده‌زانێت.. لێره‌دا گاڵته‌پێكردن و خۆبه‌زل زانین و خه‌ڵك به‌كه‌م زانین په‌یدا ده‌بێت، زۆر جار گاڵته‌و پێكه‌نین و نوكته‌و تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌بیستین له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و.. هه‌ندێك گاڵته‌ به‌ هه‌ندێكی تر ده‌كه‌ن و به‌ گێل و هیچیان ده‌زانن، یان خۆیان به‌ باشتر ده‌زانن یان خۆیان به‌ زاناتر له‌وان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌بوونی پاره‌وپول و ده‌وڵه‌مه‌ندی گاڵته‌ به‌كه‌سانی تر ده‌كرێت كه‌ نیانه‌ یان به‌هۆی ڕه‌نگ و پێسته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی له‌ده‌سه‌ڵاتی خوایه‌و ته‌نها ڕق و كینه‌ له‌دڵه‌كاندا ده‌ڕوێنێت و زیاتر دووبه‌ره‌كی ده‌خاته‌ نێو ڕیزه‌كانه‌وه‌ و ڕق له‌نێو موسڵمانان په‌یدا ده‌كات له‌كاتێكدا خوای گه‌وره‌ داوایان لێ ده‌كات یه‌ك ئوممه‌ت بن و وه‌كو دڵی یه‌ك پیاو بن.

وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ زۆر ترسناكه‌و پاشه‌ڕۆژشی خراپه‌ بۆیه‌ په‌روه‌ردگارمان ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه‌ لێی و به‌ بانگی ئیماندارانه‌وه‌ بانگی كردووین (يا ايها الذين آمنوا): بانگێكی پڕ له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی، واته‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌م سیفه‌ته‌وه‌ وه‌سفتان ده‌كه‌م و له‌ژێریدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ (سیفه‌تی ئیمان) نه‌ك پاره‌و سامان یان پله‌و پایه‌ی ناو هۆز وعه‌شیره‌ت و ڕه‌نگ و پێست، (لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِّن قَوْمٍ عَسَى أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ) هیچ كه‌س و هیچ هۆز و كۆمه‌ڵێك گاڵته‌ به‌كه‌س و هۆز و كۆمه‌ڵێكی تر نه‌كات و زه‌لیلی نه‌كات، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وان چاكتر بن له‌مان، كه‌واته‌ كه‌س گاڵته‌ به‌ كه‌سێكی تر نه‌كات چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوا چاكتر و پله‌به‌رزتر بێت له‌وه‌ی گاڵته‌ی پێ ده‌كات، (وَلَا نِسَاء مِّن نِّسَاء عَسَى أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ) هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش با گاڵته‌ به‌ یه‌كتر نه‌كه‌ن چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێی پێ ده‌كه‌نن و سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن زۆر به‌ڕێزتر و چاكتر بێت لای خوا له‌وانی تر.

(وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ) هه‌روه‌ها عه‌یب له‌كه‌سانی تر ده‌رمه‌كه‌ن و ناشیرینیان مه‌كه‌ن (چونكه‌ هه‌ر خۆتان ده‌گرێته‌وه‌و هه‌مووتان موسڵمانن هه‌ر عه‌یب و ناشیرینكردنێك هه‌مووتان ده‌گرێته‌وه‌)، وه‌ یه‌كتر به‌ناوی ناشیرین و ناووناتۆره‌ بانگ مه‌كه‌ن، خوای گه‌ور بۆیه‌ به‌ موسڵمانانی فه‌رمووه‌ (انفسكم) چونكه‌ هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نه‌فس وه‌هان. (بِئْسَ الاِسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ) واته‌: ئای كه‌ چه‌ند ناشیرینه‌ ناووناتۆره‌ی خراپ و كه‌سێك ناوی فاسقی لێ بنرێت له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمانبوونی، ئیمام (بيضاوي) ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوناتۆری و بانگكردنی كه‌سانی تر به‌ناوی ناشیرین و ناگونجاو به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر فاسقێتی ئه‌و كه‌سه‌، وه‌ هاتنی له‌گه‌ڵ ئیماندا له‌یه‌ك شوێن واته‌ ناشیرینی و نابه‌جێیی ئه‌م ووشه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دژ به‌ ئیمانه‌.. وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كیش هه‌یه‌: (يا من آمن بلسانه ولم  يفض الإيمان إلى قلبه لاتغتابوا المسلمين ولاتتبعوا عوراتهم، فإنه من يتبع عورة أخيه يتبع الله عورته ومن يتّبع الله عورته يفضحه ولو في جوف بيته) أخرجه الحافظ. واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هێناوه‌ به‌ زمان و ئیمان هێشتا نه‌چۆته‌ ناو دڵییه‌وه‌، غه‌یبه‌تی موسڵمانان مه‌كه‌ن و به‌دوای عه‌یب و عاریان مه‌كه‌ون، چونكه‌ هه‌ركه‌س به‌دوای عه‌یب و عه‌وره‌تی براكه‌ی بكه‌وێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ شوێنی عه‌یب و عه‌وره‌تی ده‌كه‌وێت، وه‌ هه‌ركه‌سێك خوای گه‌وره‌ به‌دوای عه‌یب و عه‌وره‌تی بگه‌ڕێت بێگومان خوا حه‌یای ده‌بات ئه‌گه‌ریش له‌ناو ماڵی خۆیدا بێت. پاشان خوای گه‌وره‌ كۆتایی به‌ ئایه‌ته‌كه‌ دێنێت به‌: (وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) واته‌: هه‌ركه‌س ته‌وبه‌و په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر گاڵته‌پێكردن به‌ كه‌سانی تر و ناوناتۆره‌ ده‌ركردن لێیان ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن و سته‌میان له‌ خۆیان كردووه‌ چونكه‌ ده‌یخه‌نه‌ به‌ر سزای خوای گه‌وره‌ به‌و تاوانه‌ی ده‌یكه‌ن و پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوا كارده‌كه‌ن.

داواكارین له‌وای گه‌وره‌ لاشه‌و زمانمان بپارێزێت له‌ ئاگر و زمانمان پاراو بكات له‌ شوێنكه‌وتنی هه‌ڵه‌و عه‌وراتی خه‌ڵكی هه‌روه‌ها زمانمان بپارێزێت له‌ غه‌یبه‌ت و قسه‌هێنان وبردن و ڕه‌وشتی ناشیرین.. داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵه‌ و بیرچونه‌وه‌مان خۆش ببێت و له‌ تاوانه‌كانمان ببه‌خشێت و ڕێنماییمان بكات و هه‌موو عه‌یب و عارمان داپۆشێت له‌ دونیا و دواڕۆژدا..

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

تا چاوپێكه‌وتنێكی تر و له‌ڕاوه‌ستانێكمان له‌سه‌ر ئایه‌تێكی تر به‌خواتان ده‌سپێرین

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

پێگه‌ی بانگه‌واز


Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-07 11:42:06

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

سڵاوو

دەستت خۆش بێ هاووڕێی بەڕێزم

بۆ دانانی ئەوو بابەتە بە سوودە

هەر شادبیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-07 16:46:31

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

  دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ پەیامەکانت

بەم هیوایە ئاسودە بژیت.......
 
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-10 11:13:15

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

ده سته كانت خوش

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-13 15:23:42

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: له‌سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا -

      دەست خۆش بۆ ئەم پەیامەت

بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net