.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: عیراق سه‌رچاوه‌ی بازرگانیكردنه به‌مرۆڤه‌وه
"ژنان و كچان بازرگانی سێكسیان پێوه ده‌كرێت"
10/6/2008
هه‌ولێر- عه‌لی سدیق
له ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ كۆنگرێس نێردراوه و كۆپیه‌كی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ نێردراوه، "عیراق وڵاتێكه كه سه‌رچاوه و مه‌نزڵگه‌ی قاچاخچێتیكردنه به ژن و پیاوه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئیستغلالكردن بۆ بازرگانی سێكسی و ئیشپێكردنی زۆره‌ملێ".
قاچاخچێتی منداڵ
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: "منداڵانی عیراق له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قاچاخچێتیان پێوه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ئیستغلالكردن بۆ بازرگانی سێكسی، له‌وانه‌یه بانده تاوانكاره‌كان كوڕی گه‌نجیشیان به ئامانج وه‌رگرتبێت، هه‌روه‌ها ستافی هه‌تیوخانه ئه‌هلیه‌كان له‌وانه‌یه قاچاخچێتیان به كچی گه‌نجه‌وه كردبێت به‌مه‌به‌ستی سۆزانیبوونی زۆره‌ملێ".
بازرگانی سێكسی
له‌و ڕاپۆرته‌دا به‌مه‌ترسییه‌وه باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه: "ژنانی عیراق قاچاخچێتیان پێوه ده‌كرێت له‌ناو عیراق و هه‌روه‌ها به قاچاخ براون بۆ سوریا و ئوردن و كوێت و قه‌ته‌ر و ئیمارات و توركیا و ئێران به‌مه‌به‌ستی ئیستغلالكردن بۆ بازرگانی سێكسی، هه‌روه‌ها عیراق مه‌نزڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه له جۆرجیا و هند و پاكستان و ئه‌نده‌نوسیا و نیپاڵ و فلیپین و سریلانكاوه قاچاخچێتیان پێوه‌كراوه بۆ وه‌ك كرێكاری بینا و پاككه‌ره‌وه و ئیشی دی و ژنانی فلیپینی و ئه‌نده‌نوسی به قاچاخ هێنراونه‌ته ناوچه‌ی كوردی بۆ ئیشپێكردنی زۆره‌ملێ وه‌ك كارگوزاری ماڵه‌وه، هه‌ندێك له‌م ئیشكه‌رانه ئیشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ریان پێدراوه له كوێت و ئوردن، به‌ڵام دواتر به فێڵ یان به زۆر هێنراونه‌ته عیراق بۆ مه‌به‌ستی تر و هه‌ندێكی تریان خۆبه‌خشانه ده‌چنه عیراق، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كانی هند و پاكستان و سریلانكا و تایلاند و فلیپین به ڕه‌سمی له هاوڵاتیه‌كانی خۆیانی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن له عیراق كار بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاری ئه‌م وڵاتانه به زۆر ده‌خرێنه ئیشه‌وه له عیراق له ڕێی هه‌ڕه‌شه‌لێكردنیانه‌وه به‌وه كه له كوێت یان ئوردن جێیان ده‌هێڵن یان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتبوون یان هێزه‌وه".
له پێشه‌كی ڕاپۆرته‌كه نووسراوه "عیراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی به‌دوای یه‌كدا هاتوودا له ئینتقالێكی سیاسی‌دا ماوه‌ته‌وه و له‌به‌رئه‌وه پله‌ی بۆ دانه‌نراوه له‌م ڕاپۆرته‌دا. حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق بۆ دژایه‌تیكردنی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه له عیراقدا له ڕاپۆرتی ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبسه‌نگێنرێن".
ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كردووه كه له ماوه‌ی نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا، عیراق هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ماناداری نه‌نواندووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قاچاخچێتیكردن به مرڤه‌وه. هه‌رچه‌نده سیستمێكی قه‌زایی كاركردوی هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت نه كه‌یسی قاچاخچێتی مرۆڤی داوه‌ته دادگا له مساڵدا و نه هیچ قاچاخچییه‌كی تاوانبار كردووه.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی پاراستنی پێشكه‌ش به قوربانیانی قاچاخچێتی ناكات و هیچ هه‌وڵێكی نه‌خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ڕێگه‌گرتن له قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه و دان به‌وه‌دا نانێت كه قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه كێشه‌یه‌ك بێت له وڵات‌دا".
پێشنیاره‌كان بۆ عیراق
ڕاپۆرته‌كه چه‌ند پێشنیارێكیشی تێدایه كه ده‌ڵێت: "زیادكردنی به‌رچاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیجرامی له قاچاخچێتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كه هه‌ڵده‌ستێت به بازرگانی سێكسی و هه‌روه‌ها ده‌بێت حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری پاراستن بۆ قوربانیانی قاچاخچێتی دابین بكات و هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌وه دڵنیا بێت كه ئه‌و قوربانیانه ده‌ستبه‌سه‌ر ناكرێن و سزا نادرێن و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌یانه‌وه كه ئه‌نجامیانداوه له ئاكامی به قاچاخ بردنیانه‌وه".
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت
له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراقی دیاریكردووه و وتویه‌تی:
"حكومه‌تی عیراق هه‌موو فۆرمه‌كانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه قه‌ده‌غه ناكات، به‌ڵام قاچاخچێتی به منداڵه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئیستغلالكردن بۆ بازرگانی سێكسی به تاوان داده‌نێت به‌هۆی ماده‌ی 339ی یاسای تاوان (قانونی عقوبات)ه‌وه. ئه‌م یاسایه عقوبه‌ی تاكو 10 ساڵ زیندانی داناوه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌و عقوبانه نی‌یه كه دانراون بۆ تاوانی تر وه‌ك لاقه كردن. زۆر به دیاریكراوی گرنگه بۆ عیراق ڕیفۆرم له ته‌شریعه‌كانیدا بكات كه هه‌موو فۆرمه‌كانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه به تاوان دا‌نێت و ڕاهێنان بكات به ستافه‌كانی چه‌سپاندنی یاسا و قه‌زا، ڕێوشوێن بگرێته به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزیی به‌رپرسه حكومیه‌كان له قاچاخچێتیكردن به ژنانی عیراقه‌وه، ده‌ستبكات به دادگاییكردنی تاوانه‌كانی قاچاخچێتی مرۆڤ به پشتبه‌ستن به یاسا ده‌سته‌به‌ره‌كانیان و حوكمدانی ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه به حوكمدانی ماوه‌ی زیندانیكردنی توند".
له ماوه‌ی نووسینی ڕاپۆرته‌كه‌دا حكومه‌تی عیراق هیچ خزمه‌تگوزاری پاراستنی دابین نه‌كردووه بۆ قوربانیانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه.
حكومه‌ت په‌ناگه‌ی دابین نه‌كردووه بۆ قوربانیانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری یاسایی و پزیشكی و ده‌روونی پێشكه‌ش نه‌كردووه. عیراق به‌رده‌وام ئیجرائاتی ڕه‌سمی نه‌بووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی قوربانیانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه له‌ناو گروپه بێ دیفاعه‌كاندا وه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌هۆی سۆزانیبوونه‌وه ده‌ستگیركراون. له ئه‌نجامدا، هه‌ندێ جار قوربانیانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه زیندانی كراون به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نایاساییه‌وه كه له ئاكامی به قاچاغ بردنیانه‌وه ئه‌نجامیانداوه. حكومه‌ت هیچ یارمه‌تییه‌كی دابین نه‌كردووه بۆ ئه‌و قوربانییه عیراقیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌نێردرێنه‌وه وڵات و هه‌ندێكیشیان سزادراون وه‌ك تاوانبار؛ بۆ نموونه هه‌ندێ قوربانی كه به‌قاچاغ برابوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌زویر ده‌ستگیركران و درانه دادگا كاتێك گه‌یشتنه‌وه عیراق. عیراق نه هانی قوربانیانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ر بن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له دژی قاچاخچیه‌كانیان و نه ئه‌و به‌دیله‌ی پێشكه‌شكردووه به قوربانیه بیانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به یاسایی بمێننه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و قوربانیانه ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌حه‌تی و تۆڵه لێكردنه‌وه ببنه‌وه به ڕۆشتنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان".
له ماوه‌ی نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا، حكومه‌تی عیراق هیچ ئیجرائاتێكی نه‌كردووه بۆ ڕێگه‌گرتن له قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه سه‌رباری هه‌بوونی ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی قاچاخچێتی له‌نێو ژنان و هاوڵاتی بیانییدا له‌ناو وڵات‌دا به‌مه‌به‌ستی ئیشكردن.
حكومه‌ت هیچ هه‌ڵمه‌تی دژه قاچاخچێتی ئه‌نجام نه‌داوه و چاودێری هه‌وڵه‌كانی كۆچكردنی له وڵاته‌وه بۆ ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه بۆ وڵاتی ژنه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌ی قاچاخچێتیكردن به‌كاریان بێنێت.
عیراق پرۆتۆكۆڵی UNی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه له ساڵی 2000دا ئیمزا نه‌كردووه".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم دەستە کانت خۆش بێ بۆ بابەتەکەت
هەر کامەران بیت ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


سه‌رکه‌وتوو بیت به‌ڵام هاورێم هه‌رئه‌مریکا خۆی وای لێکرد
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dast xosh bo babatakat barezm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده سته كانت خؤش هاورى به ريزو خؤشه ويست سه ركه وتوبيت له هه موو زيانتدا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت نامۆ گیان
ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م سه‌رکه‌وتوبیت .....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕییانی ئازیز سۆز هاوڕێ و هه‌رێم و ملازم حیده‌ر ده‌سته‌کانتان خۆش بێت هاوڕێیانی ئازیزم سه‌رکه‌وتوبن ،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش بۆ بابەتەکەته هاوڕێ گیان سەرکەوتوبیت....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌رونه‌ی گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه