❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-06 06:51:43

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

http://www.gulan-media.com/images/pyaibedangujnizorbliaa.jpgپیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ
(ژنەكەم وەك ئێزگەی لێهاتووە) بەم چەند قسەیە (محەمەد) دەستی بە باسكردنی موعاناتی ژیانی خۆی كرد لەگەڵ ژنەكەی و گوتی: لە دەستپێكی ژیانی هاوسەریمانەوە تا ئیمڕۆ هۆكاری ساردو سڕی نێوانمان زۆر قسەكردنی ئەو و بێدەنگی منە، زۆرجار ئەوە بۆتە هۆكاری دروستبوونی ئاریشەی گەورەی ئەوتۆ جارێكیان لە تەڵاق و لێكجیابوونەوەی نزیك كردینەوە.
(محەمەد قادر) كە ئێستا فەرمانبەرێكی خانەنشینەو لە گرێی شەشەمی تەمەنیدایە زۆربەی كچ و كوڕەكانی لە ماڵ و حاڵی خۆیانن باسی لەوەشكرد كە دوای ئەو تەمەنە دوورودرێژەی پێكەوە ژیان لەگەڵ هاوسەرەكەی كەچی ناتوانێ هەزمی قسەی زۆری ژنەكەی بكات و لە بەرامبەریشدا هاوسەرەكەشی نەیتوانیووە دەسبەرداری ئەو خووە ناشیرینەی بێت، هەروەها گوتیشی: لە هەوەڵەوە ئامۆژگاری دەكەم كەم قسە بكات چونكە مرۆڤی بێدەنگ سەنگ و قورسایی لە كەسانی دیكە زیاترە بەڵام ئەو وەك ئەوەیە نەبای پێدا هاتبێ و نەباران هەر بەردەوامە لەسەر ریتمی خۆی و زمانی لە جووڵە ناكەوێت، "وابزانم زۆربەی كات هێزی قەدەر بە پێچەوانەی حەزو ئارەزووەكانی ئێمە كار دەكات" دەنا چۆن منێك كە بێدەنگ و كەم دوو لە نێو خانەوادەكەمان ناسراوم لەگەڵ ژنێكی زۆر بڵێی وەك هاوسەرەكەم لەژێر سەقفی یەك ژیانی هاوبەشدا كۆكراینەوە!؟ هەروەها دواجار (محەمەد) گوتی: دروشمی من لە ژیان بێدەنگییەو پێموایە مرۆڤی بێدەنگ جوانترین مرۆڤە.
- نەك تەنها لە كۆمەڵگەی ئێمە یان لەوانەی بە كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناودەبرێن، بەڵكە لە تەواوی جیهاندا واباوە ئافرەت لە پیاو زیاتر قسە دەكات و چاوگ و شادەماری قسەكردن لای ئەوانە، بێگومان ئەو جۆرە بیركردنەوەیە یان ئەوەی لای هەندێ ئافرەت بە تۆمەتێكی ناڕەوا وەسف دەكرێ، لەمێژە جێگەی مشتومڕو لێكۆڵینەوەی خەڵكی ئاساو زانایانە، بەشێك لە پیاوان پێیانوایە لەسەردەمی ئەمڕۆدا فاكتەرو واری قسەكردن لە بەردەم ئافرەت زۆرتر بووە بەڵام كەمیش نین ئەو پیاوانەی زۆر قسە دەكەن.
- (سەیران خەلیل) مامۆستا (42) ساڵ وێڕای نكۆڵی نەكردن لەوەی كە ژنان لە پیاوان زیاتر قسە دەكەن هێمای بۆ ئەوەشكرد زۆرجار ئەوە عادەتە زیان بە ئافرەت دەگەیەنێ و لەوانەیە ببێتە ماڵوێرانكردن و تەڵاقدانیش، (سەیران) هەر لە قسەكانیدا چیرۆكی دەستەخوشكێكی بە نموونە بۆ هێناینەوە كە چۆن زمان شڕی و زۆر قسەكردنی بۆتە هۆكاری شەڕو ئاژاوە لەگەڵ مێردەكەی و پاشان دادگاو لێكجیابوونەوەیان، هەر بە بڕوای(سەیران) زۆربەی هەرەزۆری پیاوان رقیان لە ئافرەتی زۆر بڵێیەو حەزیان لێناكەن بەڵام لە هەمانكاتیشدا بێدەنگی لە رادەبەدەری هەندێك لە پیاوان كوشندەو بێ مانایە دەڵێت:"پیاوی بێدەنگ و ئافرەتی زۆر بڵێ كابوسن بۆ ژیانی هاوسەری".
- بە بۆچوونی (هیوا محەمەد ئەمین)ی فەرمانبەریش زۆر قسەكردن خەسڵەتێكی فسیۆلۆژی ئافرەتە نەك خەسڵەتێكی وەرگرتوو (مكتسب) چونكە لە رووی زانستییەوە سەلمێندراوە ئافرەت بە بەراورد لەگەڵ پیاو مەیلی قسەكردنی زیاترەو ژینگەو دورووبەریش ئەو مەیلەی لا قووڵتر دەكەنەوە، (هیوا) كە لە ناوەڕاستی سییەكانی تەمەنیدایەو (3)ساڵە ژنی هێناوە ئیعجابی لە رادەبەدەری خۆی بەرامبەر ئەو ئافرەتانە دەربڕی كە بێدەنگ و كەمدوون"ئەوانە خاوەن كاریزمان و تەواو سەرنجم رادەكێشن" هەروەها دەشڵێت: جاری وا هەبووە زۆر قسەكردن ئافرەتێكی رەنگ و رووخسار جوانی ناشیرین كردووە بە پێچەوانەوەش چونكە وەك پەندە عەرەبییەكە دەڵێت: گەر قسەكردن لە زیو بێ ئەوا بێدەنگی لە زێڕە.
- لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە بەهۆی ئامێرێكی پێشكەوتوو بەناوی "digitaltalking" ئەنجامدراوەو تایبەتە بە وشە ژماردن، دەركەوتووە ئافرەت لە پیاو زیاتر قسە دەكات بە رادەیەك كۆی گشتی ئەو وشانەی ئافرەتێك لە رۆژێكدا دەریدەبڕێت دەگاتە (16215) وشە كەچی وشەكانی پیاو لە (24) كاتژمێردا (15669) وشەیە، وە نەبێ ئەوە یەكەمین لێكۆڵینەوە بێ، لەسەرەتای ساڵی2006 لێكۆڵینەوەیەكی دیكەی هاوشێوە پەیڕەوكرا لەمیانیدا دەركەوت هەر ئافرەتێك رۆژانە (20) هەزار وشەو هەر پیاوێكیش (7) هەزار وشە دەردەبڕن.
- خاتوو (میهرا نایف)ی دەرچووی كۆلیژ كە لە رێكخراوێكی نا حكومی بیانی كار دەكات و كچە چالاكێكی بواری داكۆكیكردنە لە مافەكانی ئافرەت باس لەوە دەكات تۆمەتباركردنی ئافرەت بە زۆر بڵێی قسەیەكی پووچ و بێ بنەمایە، لەوەشدا پیاوان هزری نێرسالاری و حوكمی پێشینەیان لەسەر كەسایەتی ئافرەت بەرجەستە دەبێ، (میهرا) بە تووندی پرسیاری ئەوەی كرد ئافرەت یان سیاسەتوانان زیاتر قسە دەكەن؟ ئەی ئەوە نییە زۆرینەی سیاسەتمەدارانیش پیاون؟ هەروەها گوتیشی: گەر ئافرەتانێكیش هەبن ئەو حاڵەتەیان هەبێ ئەوا هەمدیس گوناهەكە گوناهی پیاو و كۆمەڵگەیە، چونكە تۆ هەر كەسێك لە چوارچێوەی ماڵێك بەند بكەی، بەردەوام بە كاری نێوماڵ و بەخێوكردنەوە سەرقاڵی بكەی و كاتێكیش داوای شتێكی لێكردی تۆ ئیهمالی بكەی، بێگومان ئەویش بە دوای فەزایەك دەگەڕێ ئەو تەوژم و پاڵەپەستۆیەی تێدا بەتاڵ بكاتەوە، لێرەدا مەیسەرترین فەزا فەزای زمان و وشەكانە بۆیە بە ناچاری پەنای بۆ دەبات، دواجار میهرا دەڵێت:"كەم نین ئەو پیاوانەی زۆر دەڵێن بەڵام دوو رستەی بەسوود نادركێنن".
- "ئێمە پاڵەوانی كردارین و ئەوانیش پاڵەوانی قسە-(حامد باتاسی) جگە لەو قسانە دەڵێت: ئەوەی زۆر قسە بكات زۆر هەڵەش دەكاو گرفت و ئاریشە میوانی بەردەوامی ئەون، كورد دەڵێت، قسە هەزارە دووانی بەكارە هەر لەو لۆژیكە كۆمەڵایەتییەوە گەر گوێ بدەینە قسەو قسەڵۆكی ژنان دەبینین زۆربەی شتی دووبارەو بێ كەڵكن و دەچنە خانەی غەیبەت و زێدەڕۆییەوەو هۆكارێكن بۆ ناخۆشی نێوان بووك و خەسوو یان جیران لەگەڵ جیران و ژن لەگەڵ مێردەكەی، بە كورتی سەرچاوەی تێكچوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانن.
(كامەران لوتفی) دەروونناسیش وای بۆ دەچێت هیچ پەیوەندییەكی جەستەیی لە نێوان ئافرەت و زۆر قسەكردن نییە بەڵكە حاڵەتەكە شتێكی دەروونییەو ژینگەو ژیانی مرۆڤ دەبنە رەنگڕێژكەری ئەو جۆرە خەسڵەتانە، هەروەها هێمای بۆ ئەوەشكرد كە هاوشێوەی ژنان پیاوانێكیش هەن زۆر قسە دەكەن، سەبارەت بەوەیش كە پیاوان حەز لە ئافرەتی لەو جۆرە ناكەن (كامەران) گوتی: بەبڕوای من پیاوان حەزناكەن ژنەكانیان وابن بەڵام گەر كچە هاوكار یان برادەرێكیان وابێ ئاساییە لەلایان و قەبووڵی دەكەن ئەوەیش دووفاقی كەسایەتی پیاوان دەردەخات.

gwlan

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-06 09:18:33

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

dast xosh hawre gyan balam pyawy zor blesh zor zora brwa bkan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-10 21:03:36

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

dastakant xosh

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-11 20:10:59

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

سه‌ره‌تا سوپاس بۆتۆ سه‌رکه‌وتو بیت به‌لام به‌ده‌ستیمن نه‌بوو راپۆرته‌که‌ واهاتبو من ده‌زانم پیاو چه‌نه‌باز هه‌یه‌  sozi

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hawre10 (2008-06-11 20:11:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-11 20:12:38

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

سوپاس بۆتۆ سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-11 22:06:49

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

ده‌ست خۆش هاورێ گیان سه‌رکه‌وتوبیت که‌ توره‌ش ئه‌بیت با رووت خۆش بێت
هههههههههههههههههههههه

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sozi_2020 (2008-06-11 22:08:45)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-11 22:27:43

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

ده سته كانت خؤش هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-12 05:15:47

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

سۆزه‌گیان من توره‌نه‌بوم  به‌ڵام نازانم بۆ واتێگه‌یشتی \

سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-12 05:16:50

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

سوپاس بۆتۆ ملازم حيدر سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-23 19:41:00

ژیکاڵ
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2008-08-12
په‌یامه‌كان: 48

Re: پیاوی بێدەنگ و ئافـــرەتی زۆر بڵــێ

supast dakam dastakant xosh bet sarkawtu bit hawrey aziz

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/4b5ec10e31.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net