.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دوای دزینی بڕی 200 ملیۆن دینار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ 10/6 ئه‌و ژمێریاره‌ی كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدابوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا هه‌ڵهاتن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ پێی راگه‌یاندین: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ماوه‌ی 10 ساڵه كارمه‌نده له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و كاری (ئه‌مین سندوق) بووه‌و تارۆژی 9/6 هیچ كیشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌به‌شی ژمێریاری گه‌نجینه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاگاداركرانه‌وه كه‌بڕی 200 ملیۆن دینار دیار نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه كارمه‌نده‌كه‌مان هه‌ڵهات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئه‌و كارمه‌نده رۆژانه پاره‌كه‌ی بردووه بۆ بانك و له‌وێ وه‌سڵه‌كه‌كانی مۆركردووه، به‌ڵام دیاره مۆركردنی وه‌سڵه‌كان به‌ساخته‌بووه، بۆیه ئێمه وه‌ك تاپۆی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی چه‌مچه‌ماڵ یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی قائیمقام كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی چه‌مچه‌ماڵً سه‌باره‌ت به‌هێنانی پاره بۆبانك له‌لایه‌ن ئه‌و كارمه‌نده‌وه پێی راگه‌یاندین: ته‌نها یه‌ك دینار نه‌هاتووه بۆبانك، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پاره‌بێت بۆبانكه‌كه‌مان له‌گۆتره وه‌ری ناگرین و نایخه‌ینه حسابی خۆمانه‌وه، هه‌روه‌ها كۆپی دووه‌می وه‌سڵه‌كان لای خۆمان ده‌هێڵینه‌وه، به‌ڵام ئێستا كۆپی دووه‌می وه‌سڵه‌كانمان لانیه، چونكه تۆمار نه‌كراون.
وتیشی: ئه‌و مۆرانه‌ی كه‌ئه‌و كارمه‌نده كردوونی سه‌رجه‌میان ساخته‌ن و له‌سه‌ر مۆره‌كانی پێشوتر كۆپیكردوون، بۆیه ئێمه‌ی وه‌ك بانكی چه‌مچه‌ماڵ سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین دژی ئه‌و كارمه‌نده كه‌به‌ناوی بانكه‌كه‌مانه‌وه ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه نه‌وزاد حه‌مید قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له‌به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ مۆرێكی بانكی ته‌زویركردووه‌و پاره‌كانی بۆخۆی گلداته‌وه، بڕی پاره‌كه‌ش 200 ملیۆن دیناربووه.
وتیشی: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌و مێرده‌كه‌ی ئێستا هه‌ڵهاتوون و پۆلیس به‌شوێنیاندا ده‌گه‌ڕێت، هاوكات نووسراوێكمان ئاڕاسته‌ی دادگای چه‌مچه‌ماڵ كردووه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێبكرێت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومان لێكراون ده‌ستگیر بكرێن.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده سته كانت خؤش
هاورى كيان سه ركه وتوبيت
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه يت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

axr awa 7ukmataka zor ureaea
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastan xosh bo aw das xoshyai ewa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم دەستە کانت خۆش بێ بۆ بابەتەکەت
هەر کامەران بیت ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




spasi yaka ba yakatan akam spas bo dast xoshyakantan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه