.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شه‌هید
حه‌سه‌ن خاوێی
1940--1979
شه‌هید حه‌سه‌ن حه‌مه‌ساڵح مه‌حمود ناسراو به (حه‌سه‌ن خاوێی)، ساڵی (1940) له گوندی(خاوێ)ی سه‌ر به ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ له‌دایكبووه، شه‌هید حه‌سه‌ن له خێزانێكی هه‌ژاری زه‌حمه‌تكێش هاتۆته دنیاوه، بۆیه له‌به‌ر ههژارییو په‌یداكردنی قوتی رۆژانه بۆ خێزانه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته به‌ر خوێندن.
به‌ڵام شه‌هید حه‌سه‌ن مرۆڤێكی هۆشمهندو بیرروناك بووه به‌هۆی زیره‌كی خۆیه‌وه توانی زۆر به باشی فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین ببێ.
شه‌هید له سه‌ره‌تای ژیانىیهوه هه‌ستی به چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی كردووه، له‌لایه‌ن رژێمه جیاجیاكانی عێراقههوه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای گوڕ‌و تینی لاوی‌دا بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی‌و خهباتو پێشمه‌رگایه‌تی له هزریدا چه‌كه‌ره‌ی كردبوو.
شه‌هید حه‌سه‌ن ساڵی (1961) دا كه ته‌مه‌نی (21) ساڵ بوو په‌یوه‌ندیكردووه به شۆڕشی ئه‌یلول-ه‌وه‌و بووه به پێشمه‌رگه.
له شۆڕشی ئه‌یلولدا زۆر به‌زوویی پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕی تا بوو به سه‌رلق، به‌شداریی به‌رچاوی هه‌بوو له شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ساڵی (1961) بۆ (1962) وه‌ك شه‌ڕه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، ده‌ربه‌ندی بازیان، قیتارهكهی كفری‌و گڵه‌زه‌رده‌و كۆڕه‌ك‌و سه‌فین‌و چه‌ندین‌و نه‌به‌ردی تر.
شه‌هید حه‌سه‌ن له‌پاش هه‌ره‌سی شۆڕشی (1975)، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی شۆڕش په‌یوه‌ندیكرده‌وه به ریزه‌كانی رێكخستن‌و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان-ه‌وه، له ماوه‌ی ژیانی دا به‌شداری دهیانو سه‌دان چالاكی ناوشاری كردووه‌و دهیانو سه‌دان تاوانباری به سزای گهلو شۆڕش گه‌یاندووه، له دوای ئاشكرابوونی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به ناوی (عه‌لی چه‌له‌بی)، له ئه‌نجامی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی رێكخستن له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌وه، ساڵی (1976) بڕیارده‌درێت شه‌هید حه‌سه‌ن خه‌باتی شار‌و شاخ گرێبداتو پهیوهندیدهكات به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
شه‌هید حه‌سه‌ن له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر تێكه‌ڵی شه‌هیدی نه‌مرو قاره‌مان (سیروان تاڵه‌بانی) دهبێتو زۆر یه‌كتریان خۆشده‌وێت، ته‌نانه‌ت له خۆشه‌ویستی كاك سیروان كوڕه بچكۆله‌كه‌ی ناو ده‌نێت (سیروان)، دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی له هه‌رێمی (5)ی قه‌رداغی ئه‌وسا ده‌كرێت به ئامركهرت له كه‌رتی (2)ی بازیان .
شه‌هید حه‌سه‌ن له‌به‌ر لێهاتووییو زیره‌كی خۆی پله پله پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی دهبڕێو هه‌میشه وه‌ك كادێرو فه‌رمانده‌ی دڵسۆز ئه‌ركه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
بێگومان شۆڕشی نوێ جوڵه‌و بزاوتێكی نوێتربوو، بۆیه پێویستی به قوربانی زیاتر‌و خه‌باتی چڕتر هه‌بووه‌و رووبه‌رووی ده‌یان شه‌ڕ بوونه‌وه كه پیلان بوون بۆ شكستپێهێنانی (ى.ن.ك)، به‌ڵام شه‌هید حه‌سه‌ن هه‌مێشه وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا به‌شداریكردووه له‌و شه‌ڕانه‌دا (شه‌ڕی گهرمیانو سه‌نگاو و داستانی زینانه‌و داستانه‌كانی شاره‌زوورو گهرمیانو مهفرهزهكردن بۆ شاری سلێمانی‌و شه‌ڕی بازیان‌و شه‌ڕی تیمار له ناوچه‌ی قه‌رداغ)، كه چه‌ندین ئه‌فسه‌رو پله‌دار له‌م شه‌ڕانه‌دا كوژران، شه‌ڕی ته‌نگیسه‌ر كه ته‌رمی شه‌هیدی سه‌ركرده (كاك ئارام)یان ده‌ركرد، ئه‌م شه‌ڕه زۆر سه‌خت بوو، كه له ئهنجامدازیاتر له (100) جاش‌و سه‌رباز كوژران. ته‌نانه‌ت شه‌هید حه‌سه‌ن له‌م شه‌ڕه‌دا گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
له شه‌ڕی گورباز دا به‌شداری به‌رچاوو قارمانانه ده‌كات، كه شه‌ڕه‌كه به فه‌رمانده‌یی خۆی بووه، له‌م شه‌ڕه‌دا مام رۆسته‌م‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزێكی دوژمنهوهگهمارۆ ده‌درێن، به‌ڵام شه‌هید حه‌سه‌ن كه له گوندی هۆمه‌ران ده‌بێت، به‌خێرایی هێز كۆده‌كاته‌وه‌و ئابڵوقه‌ی گوندی گورباز دهدهنو مام رۆسته‌م‌و هه‌ڤاڵه‌كانی ئازاد ده‌بن.
شه‌هید حه‌سه‌ن له شه‌ڕه‌كانی باوهخۆشێنو كانی سارد‌و فه‌قێ چنه‌و ناوچه‌ی دهربهندیخانو كوڵه‌جۆی سه‌ر به‌ناوچه‌ی گهرمیانو چه‌ندان داستان‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تردا به‌شداریكردووه.
شه‌هید حه‌سه‌ن یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ساڵی (1979) له‌سه‌ر بڕیاری سه‌ركردایه‌تی، شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێیو سیروان تاڵهبانیو هاورێكانی بانگ‌كران بۆ سه‌ركردایه‌تی له ناوزه‌نگ به‌هۆی قارمانێتیو ناوبانگی چاكی شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێی-یه‌وه ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و سه‌ركدایه‌تی (ى.ن.ك) بریاریاندا پله‌ی جێگری هه‌رێمی (5)ی قه‌رداخی پێببه‌خشرێت، كه به تایبه‌تی له‌لایه‌ن به‌رێز مام جه‌لال-ه‌وه بۆ ئه‌و پله‌یه ده‌ستنیشانكرابوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه شه‌هید حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی جێگری هه‌رێمی زۆر كورت بوو، بۆیه نه‌یتوانی وه‌ك پێویست خزمه‌تی زیاتر به كورد‌و (ی.ن.ك) بكات‌و له كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تی بڕێك چهكو ته‌قه‌مه‌نی دابوونێ كه بۆ به‌ری قه‌ره‌داخ-ی بگوێزنه‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، كاتژمێر (10)ى شه‌وی دووشه‌ممه 29-30/4/1979 له دێی (زێرین جۆ)ی گه‌وره له ناوچه‌ی شاره‌زوور، ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی رهوه جاشێكهوهو سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ (5) هاوڕێی تردا شه‌هید دهكرێنو ده‌گه‌نه كاروانی پڕ سه‌روه‌ریی شه‌هیدانی (ى.ن.ك)، كه ئه‌وانیش بریتیبوون له شه‌هیدان (سیروان تاڵه‌بانی فه‌رمانده‌ی هه‌رێم، حاجی چاوشین كادێر، عه‌لی چه‌له‌بی كادێر، نه‌جات ره‌حیم پ.م‌و محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم-هاوڵاتی).
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ده‌شتی (2008-06-15 22:35:58)


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هەزار دروود لەگیانی پاک و گشت شەهیدانی کووردستان
کاکە دەشتی دەست خۆش بۆ بەسەر کردنەوەی ئەوو کەڵ شەهیدە بەس خۆزگە وێنەی کە بە شهیدی گیراوە
لات ببردایە چوونکە ڕەنگە ئازاری هەندێک بات بەتای بەتی خانەوادەی
هەر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سڵاو کاکه نامۆ گیان
ئازیزم ده‌ستت خۆش بیت و ئه‌رکی سه‌رشانمه
به‌سه‌ر چاوم کاکه گیان ئه‌وه وینه‌که‌ی لاده‌ده‌م
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هاورى كيان
هه ربزى سه ركه وتوبيت
له کار‌و باری رۆزانه ت
به هيواى كاتيكى خؤش
بؤ به ريزت هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه ملازم حیدر گیان
بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌ت
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆ ش ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش هاوڕێی ئازیز....
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bet slaw la gyani paky aw shahidnman awn bona maya sarfrazi natwakan barsty balam ba daxwa zor kas wa azanet esta aw azdyi ka hamna la xoywa paya bw bas abet awa baznin ka xaweni chandin shahide wako kaka 7asana slaw la gyani pakyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس باخه‌وان گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم
زۆر سوپاس لارا خان
ئه‌زیزم ڕاست ده‌که‌یت قسه‌کانت زۆر جوانه ، به‌لام به‌چاوی خۆت ئیستا ده‌بینیت که جاش و ئه‌من و ئیستخبارات له خوێنی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه ده‌خۆن
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه

rast aket kaka dashty gyan bas axx ba daxwaaa bo aw jora kasna
له‌سه‌ر هێڵ نییه






baxwa Lara gyan awata dabint kurdakai xomana awani krdua ba shti gawra gawra awja watanyatman pe dafroshn
dastt xosh bet Lara gyan
dashti
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet kak dashti bo jyani am kala shahida
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه نیداڵ گیانی ئازیز
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئەو دەستانەت خۆشبێت ،سەرکەوتوبیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت،بەهیوای بەردەوامیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێی ئازیزم هاوناز گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بن
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت باوانم سةركةوتوو بيت ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه دۆستی گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dashte gean dast xosh baqwrban drwdw slaw lageane pake
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت کاکه گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش کاک ده‌شتی بۆ ئه‌م بابه‌ته (ئه‌و ره‌سمه به‌س شه‌هید سیروانه) .. سودفه ناوی شه‌هید سیروانم سێرچ کرد له گۆگل
ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ ده‌ر چو ،، ویستم بابه‌تێک له‌سه‌ر شهید سیروان بنوسم که (مام ئه‌کا ) ژیان
نامه‌که‌ی لای کاک پۆڵای کۆڕی یه‌تی ، و ان شا‌ء الله کاتێکی لێره دای ئه‌نێم !


نمت .. وحلمت ..إنك رجعت .. تقولي سامحني.. ظلمتك ، جرحتك
سامحني يا عمري .. وحدك تركتك ..
بست خدي وبكيت .. و باحضانك غفيت .. بين ايدك يا عمري .. بردان وْ دِفيـتْ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سڵاو به‌ڕیز حه‌نون گیان
ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ ئه‌و کاره‌ی که ده‌ته‌وێت بیکه‌یت . به نسبه‌ت وێنه‌که من ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له سایتی کوردسات وه‌رمگرتوه بۆیه وا هه‌ست ناکه‌م ئه‌مه وێنه‌ی شه‌هید سیروان بێت ، به‌ڵکو شه‌هید حه‌سه‌نه چونکه زیاتر له‌چه‌ند وێنه‌یه‌کم دانا بوو له‌م بابه‌ته یه‌کێک له وێنه‌کان وێنه‌ی لاشه‌ی شه‌هید حه‌سه‌ن بوو به‌ڵام له‌سه‌ر داوای کاک نامۆ وێنه‌کانم لادا ..
دووباره زۆر سوپاس ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه