❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-13 07:03:57

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کان

ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ چه‌ند چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ن‌ که‌ بانگخوازی ئیسلامی(عباس بتاوی) که‌ خۆی ده‌یان گێڕێته‌وه‌ له‌کاتێکدا ناوبراو ئاماده‌ی ڕووداوه‌کان بوه

هه‌ڵوێسته‌ی یه‌که‌م :-
له‌ ڕۆژێکی هه‌ینیدا که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بوم برایه‌ک په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم، وتی "مامۆستا براکه‌م بۆ لای ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌و ئێسته‌ له‌ناو سه‌لاجه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی(الجدعانی)،له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌فا، ئه‌وه‌ی له‌تۆم ئه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ بیشۆیت و ئاماده‌ی بکه‌یت وه‌ به‌یا‌نی سه‌عات(9) بچیت بۆ نه خۆشخانه‌ تابیگوێزنه‌وه‌ بۆ شتن"، منیش وتم" ئینشاالله"‌......
وه‌ دوای نوێژی عیشای هه‌مان ڕۆژ باوکی ئه‌و لاوه‌ بۆ هه‌مان شت په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم وتم" کوڕه‌که‌ت په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردوم"وتی "به‌ڵێ مامۆستا ده‌زانم به‌ڵام بۆ دڵنیایی ئاماده‌بوونت په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کردیت".....
بۆ به‌یانی له‌ کاتی دیاری کراودا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ که‌وتمه‌ ڕێ.... پێش گه‌شتنم به‌ ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ خه‌ڵکێکی زۆرم بینی له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد ،وام هه‌ست کرد زیاتر له‌ که‌سێک مردوه‌، باوکی و براکه‌ی پێشوازییان لێ کردم،پێم وتن "چه‌ند که‌س مردوون؟ "باوکی وتی "ته‌نها کوڕه‌که‌ی منه"‌.وتم "باشه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ چیه"‌؟ وتی "په‌رۆشی چۆنیه‌تی مردنی کوره‌که‌من !!!"
پاش ته‌واو بونی شتن و کفن و دفنی مردوه‌که‌ له‌ باوکی که‌ ده‌م و چاوی نیشانه‌ی خه‌مۆکی پێوه‌ دیاربو پرسی : کوڕه‌که‌ت چۆن مرد؟ وتی" مامۆستا من و کوڕه‌کانم ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوین له‌م مزگه‌وته‌،پاش ته‌واو بونی ئیمام له‌ وتار و ده‌ست کردن به‌ نوێژ له‌ کڕنووشی دووه‌م پێش سه‌لام دانه‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشان به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ گیانی کێشا له‌ کاتێکدا ئه‌و له‌ کڕنووشدا بوو.....(سبحان الله‌)!"
ئه‌و له‌ کاتێکدا مرد کڕنووشی بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌بردو له‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌وه‌دا نه‌بوو....
به‌ڕێزان بزانن ئه‌و لاوه‌ چۆن مرد؟
له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا فریشته‌ی گیان کێشان دابه‌زی و له‌ کاتی کڕنووش بردنیدا گیانی کێشا...... هه‌موو ده‌زانن که‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ فه‌رموده‌یه‌کیدا که‌ صحیحه‌ ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ر که‌سێک له‌ ڕۆژی هه‌ینی یان شه‌وی هه‌ینی بمرێت خوای گه‌وره‌ له‌ سزای گۆڕ ده‌یپارێزێ)...
فریشته‌ی گیان کێشان چۆن گیانی ئه‌و لاوه‌ی کێشا؟
کڕنووش بردن له‌ نوێژدا ...... کێ له‌ ئێمه‌ ته‌مه‌نای ئه‌و جۆره‌ مردنه‌ ناکات ؟ له‌ ماڵێک له ماڵه‌کانی خوای گه‌وره‌ ؟ له‌وانه‌ بو که‌ عاقیبه‌ت خێر بوو....
پاشان ئه‌و لاوه‌مان هه‌ڵ گرت و بردمان بۆ ئه‌وه‌ی بیشۆین و پاشان بینێژین...
دوای ئه‌وه‌ی بردمانه‌ ئه‌و ژووره‌ی که‌ بیشۆین خستمانه‌ سه‌ر ته‌خته‌ی مردوو شتنه‌که‌ ئه‌و ته‌خته‌یه‌ی که‌ هه‌موومان له‌سه‌ری ڕاده‌کشێین و ناتوانین جوڵه‌ بکه‌ین له‌ کاتی ئه‌وه‌دا بووین که‌ ئاماده‌ی بکه‌ین بۆ شتن ئیمامی مزگه‌وته‌که‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ و ووتی ئه‌ی شێخ من ئه‌و لاوه‌ ده‌شۆم چونکه‌ له‌ مزگه‌وته‌که‌ی من مردوه‌ من له‌ پێشترم بۆ شتنی، وتم ئه‌وه‌ باوکی و براکه‌یه‌تی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کردووم تا من بیشۆم.... ووتی مامۆستا پێم خۆشه‌ من بیشۆم. منیش وتم فه‌رموو من و تۆ یه‌کێکین... کاتێ ئیمام ده‌یشت چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێم ده‌کرد پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی مردوه‌که‌ی شت و به‌باشی ده‌ستنوێژی بۆ گرت دوا جار به‌ ئاو و کافوور شتی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شتنه‌که‌ بۆ ته‌خته‌ی کفنکردن گواستیه‌وه‌... له‌و شوێنه‌ی کڕنووشی تێدا بردبوو و له‌ کاتێکدا که‌ زیندوو بوو. داینا هه‌ر وه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کانی تریش ئه‌مه‌ کاره‌ ده‌کات. پاشان کفنی ده‌کات و ده‌یباته‌ ناو مزگه‌وته‌که‌ تا نوێژی له‌سه‌ر بکه‌ن....
ئیمامه‌که‌ له‌ته‌واو بووندا بوو به‌تایبه‌تی کاتی به‌ستنه‌وه‌ی له‌به‌شی سه‌ریدا بانگی لێوه‌ کردم نه‌یده‌توانی، داوای لێ کردم که‌ به‌شی لای سه‌ری دابپۆشم و بیبه‌ستم..... له‌ دڵی خۆمدا وتم ئه‌مه‌ نهێنیه‌کی تیایه‌ بۆچی خۆی ناتوانێ کفنه‌که‌ ببه‌ستێ؟ چوومه‌ لایه‌وه‌ سه‌رم سووڕما له‌وه‌ی بینیم!! چیم دی برایان ؟؟
کاتێ سه‌یری ده‌م و چاوی ئه‌و گه‌نجه‌م کرد نوورێکی ڕه‌بانیم بینی له‌ ده‌م و چاویه‌وه‌ ده‌رده‌چوو که‌ له‌ نووری دونیا نه‌ده‌چوو، ، زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوانی بوو به‌شێوه‌یه‌ک ددانه‌کانی ده‌رکه‌وتبوون.
ئایا بینیوتانه‌ مردوو پێ ‌بکه‌نێت؟ بیرم که‌وته‌وه‌ ئیمامه‌که‌ به‌ عه‌مده‌ن بانگی کردم تابیبینم.... وتی یا شێخ وازی لێ بێنه با ده‌م و چاوی دانه‌پۆشراو بێت وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بینێژین .... چی بکه‌م ؟؟ چیم کرد؟؟ ده‌رگاکه‌م کرده‌وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و سه‌یریان ده‌کرد و ناو چاویان ماچ ده‌کرد، فرمێسک له‌سه‌ر ڕوومه‌تیان بوو، پاشان سه‌رم داپۆشی و هه‌ڵمان گرت بۆ ناو مزگه‌وته‌که‌ پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو به‌ سه‌عاتێک له‌و کاته‌دا ڕیزێکمان ته‌واو نه‌ده‌کرد له‌ مزگه‌وته‌که‌دا، پاش به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی بانگ و قامه‌ت کردن مردوه‌که‌مان له‌به‌رده‌م ئیمام داناو نوێژمان له‌سه‌ر کرد دوای ئه‌وه‌ی لام کرده‌وه‌ بۆ دواوه‌ بینیم مزگه‌وت پڕ بوه‌ له‌ نوێژ خوێن به‌ جۆرێک که‌ زۆر زۆر بوون ته‌نانه‌ت ڕاره‌و و ڕێگه‌ی ڕۆشتنیان گرتبو... ئه‌گه‌ر جه‌نا‌زه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌تان ده‌بینی که‌ به‌ خێرایی له‌ مزگه‌وت چوه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ وات هه‌ست ده‌کرد به‌ته‌نیا ده‌فڕێت.... دایان به‌زاندوو خستیانه‌ سه‌ر لای ڕاست و ڕووه‌‌و قیبله‌ دایان نا پاشان گۆڕه‌که‌یان داپۆشی و گڵیان کرد به‌ سه‌ریا، یه‌کێک له‌خزمه‌ نزیکه‌کانی وتی : ئه‌و لاوه‌ ته‌مه‌نی (28) ساڵ بوو وه‌ ژنی نه‌هێنابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌ کاره‌که‌ی ده‌بوه‌وه‌ و نانی ده‌خوارد گوێی له‌ ده‌نگی بانگ بێژ بوو یه‌کسه‌ر ده‌چوو بۆ مزگه‌وت.... پاش نوێژی عه‌سر تا نوێژی مه‌غریب له‌وێ ده‌مایه‌وه‌، چی ده‌کرد؟
له‌و ماوه‌یه‌ قورئانی پیرۆزی به‌ منداڵان له‌به‌ر ده‌کرد له‌ مزگه‌وتدا. داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م عاقیبه‌تی من و ئێوه‌ش خێر بێت و سه‌ر شۆڕی دونیا و قیامه‌ت نه‌بین...... اللهم امين.
چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێسته‌ی دووه‌م بن پشتیوان به‌ خوای گه‌وره‌. تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه‌ وێنه‌ی پیاوێکه‌ که‌له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ نو‌ێژدا و له‌کاتی کڕنووش بردندا گیانی سپاردوه‌، واته‌ ئه‌و که‌سه‌ نیه‌ که‌ له‌ چیرۆکه‌که‌ باس کراوه‌.

                                سه‌رچاوه‌ : ا‌‌لاعجاز العلمی فی القرا‌ن و السنه‌.

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-13 11:56:06

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کان

ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم
به‌ڕاستی ئه‌و لاوه‌ دونیا و دوارۆژی بۆ خۆی بردوه‌
داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م که‌ ئیمه‌ش به‌ هه‌مان شیوه‌  دونیا به‌جێب‌ێلین



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-13 12:49:14

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کان

دست خوش بيت كاكه دشتى هيوادارم هه مومان وه ك ئه و لاوه بكه رينه وه
هيوادارم روزى دواى رومان بيت له به رده م بروردكار بوه ستين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net