.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








بارودوَخى مافەكانى مروَڤ لە جیهاندا
پێگەى ئێراق
سەرۆكى دەوڵەت: جەلال تالەبانى
سەرۆكى حكومەت: نورى مالكى
سزاى لەسێدارەدان : پارێزراوە
ژمارەى دانیشتوان 30،3ملێون
تێكڕاى ماوەى ژیان: ساڵ 57،7
مردن لەخوار 5 ساڵییەوە نێر،مىَ:107،109 لە هەزاردا
ڕێژەى گەنجى خوێنەوار: 74.1 لەسەدا
بە هەزاران لە خەلك،وە منداڵان بە هۆى بەردەوامى جیاوازییە ئاینیو وە توندوتیژییەكانى ترەوە مردون و بریندار بوون،وە هەروەها ناوچە توشبووەكانى شەڕ لێوانلێوە لە ئاڵۆزىو توندوتیژى لە مافەكانى مرۆڤدا،كە هەندێك لەوانە بە تاوانى جەنگ و وە تاوان دژى مرۆڤایەتى ئەژمار ئەكرێت.
زۆر لە هاولاتیان مردون بەهۆى ئەو هێرشە بۆمبیانەى كە لەلایەن ئەو گروپانەى كە دژى حكومەت و هێزە فرە ڕەگەزەكانن( MNF) دەكرێتە سەریان،لەكاتێكدا هەندێكى تریان قوربانى دەستى ئەو گروپانەن كە جیاوازى ئا ینیان هەیە یان بە دەستى گروپە دینییە سونى وە یان شیعییەكانەوە.
بە سەدان لە خەڵك ڕفێنراون و ئەشكەنجە دراون وە كوژراون وە لاشەكانیان لەسەر شەقامەكان بەجێماوە ،هەنێك لەم لاشانە لەلایەن خێزانەكانیانەوە لە مەیتخانە دۆزراونەتەوە.
زیادبونى توندوتیژىو جیاوازیە ئاینیەكان بۆتە هۆى ئەوەى كە بە سەدان هەزار لە هاوڵاتیان ماڵەكانیان جێبهێڵن و بىَ لانە ببن،كە ئەمەش بۆتە هۆى زباد بونێكى بەرچاوى پەنابەراى ئێراقى لە دەرەوە بۆ 2 ملێۆن بەتایبەتى سوریاو ئوردن وە وڵاتانى ترى دەرەوە،وە هەروەها ئەوانەى كە لە ناوخۆى ئێراقدا بىَ ماڵ و حاڵ بوون بۆ زیاتر لە 2 ملێون،كە ئەمەش بەزیادبونی مەترسییەكى گەورە بۆسەر مرۆڤایەتى دادەنرێت.
هێزە ئەمنییە ئێراقییەكان بونەتە هۆى زیاتر شێواندنى مافەكانى مرۆڤ بەهۆى كوشتنى نایاساى وە هەڵواسین و ئەشكەنجەدانى تر،وە هەروەها گرتن و دەستبەسەركردنى ئارەزومەندانە.
هێزە فرە ڕەگەزەكانن( MNF) هاوڵاتیانیان كوشتووەو هەروەها زیاتر لە 25 هەزاریان گرتووە بەبىَ داواكارى دادوەر یان دادگاى كردنیان،لەوانە هەندێكیان بۆچەند ساڵێك گیراون وە خەڵكى ئاسایى كوژراوە لەلایەن پاسەوانانى كۆمپانییە ئاسایش و تایبەتییەكانەوە.
سزاى مردن (لەسێدارە دان) بە شێوەیەكى زۆر فراوان بەكارهێنراوە ،وە 33 كەس هەڵواسراون (اعدام) وە زۆرێك لەمانە دواى دادگاییەكى نادادپەروەرانە.
باكگراوند:
لە 1ى 1 دا سەرۆكى ولایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا جۆرج دەبلیو بۆش ئاشكرایكرد كە زیاتر لە 20 هەزار سەربازى ئەمریكى لە ئێراقدا بڵاو دەكرێنەوە وەكو بەشێك لە پلانێكى سەربازى بۆ باشتر كردن و بەهێزتركردنى ئاسایشى ئێراق،بەتایبەتى لە ناو بەغداددا،وە هەروەها بۆ زیاتر یارمەتیدانى حكومەتى ئێراق بۆ دابینكردن و دەستەبەركردنى كۆنترۆڵى زیاتر.
ئەم پلانە بە پڕۆژەى ئابورىو سیاسى جێبەجێكرا وەكو بنیاتنانەوەو وە هەروەها دەرفەتى كار،وە دەرچونى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاكان ،وە هەروەها تەواوكردنى گفتوگۆى ڕەشنوسى یاساى نەوت،هەرچۆنێك بێت تەنهاپێشكەوتنى سنوردار لەم بوارانەدا بەدیهاتون.
سەرەڕاى ئەم پێشكەوتنانە توندوتیژى بەشێوەیەكى بەرفراوان ماوە،هەرچەندە لە سەرەتاوە وا ڕاگەیەنرا كە تاكۆتایى ساڵى 2007 كەم دەبێتەوە.
حكومەت و پەرلەمان بەتەواوى ئاڵۆزى كەوتۆتە كارەكانیانەوە بەهۆى ئەوجیاوازیە سیاسیییەى كوتلەكانى حكومەت و پەرلەمان وە بایكۆتى هەندىَ لە ئەندامانى پەرلەمان كە نوێنەرى بیروبۆچونى پارتەكانیانن دژ بە سەرۆك وەزیران نورى مالیكى.
لە مانگى چواردا ڕێخراوى (UNHCR) كۆنفرانسێكى جیهانییان لە سیزەر لاند لەدەرئەنجامى خراپى و گەشەسەندنى مەترسى و كارەساتە مرۆیەكانى پەنابەرانى ئێراقى بەست،ئەو پەنابەرانەى چ لە دەرەوە یان لە ناوەوەى وڵاتدا.
لە مانگى 8 ى 2007 دا سەركردەى ئاینى شیعى موقتەدا سەدر داواى لە سوپاى مەهدى (كە شوێنكەوتوانى خۆیین) كرد بۆ ڕاگرتنى شەڕ بۆ ماوەى شەش مانگ وە هاوكارى هێزە ئاسایشییە ئێراقییەكان.
هەر لە هەمان مانگدا ئەنجومەنى ئاسایش بڕیارى 1770 ى دەركرد،كە ئەم خاڵانەى لە خۆ دەگرت : دەسەڵاتیدا بە یاریدەدەرى (UN) لە ئێراقدا (UNAMI) بۆ داواكردن لە حكومەتى ئێراق لە پێناوى پێشخستنى گفتوگۆى سیاسى لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكان و وە گروپە دینییە ئیراقییەكاندا لەگەڵ ئەوەشدا گفتو گۆى هەرێمایەتى لە سەر ئەو بابەتانەى كە پەیوەندى بە ئاسایشى سنورەكانەوە هەیە وە بابەتى وزەو خراپى مەترسى بارودۆخى مرۆیى،ئەم بڕیارە بەتەواوەتى هەرەسى هێنا دەربارەى خراپى باردۆخى مافەكانى مرۆڤ لە وڵاتدا.
لە مانگى 12 ى 2007 هێزەكانى بەریتانیا كۆنترۆڵى شارى بەسرەیان دایەوە دەست هێزە ئێراقییەكان.
هەڵسوكەوتى خراپى گروپە چەكدارەكان
گروپە چەكدارەكان لە ناویاندا دینییەكان و نیشتیمانییەكان كە شەڕ دژى هێزە ئەمریكییەكان و حكومەتى ئێراقى ئەكەن هەروەها قاعیدەو وە ئەو میلیشیایانەى كە نزیكن لە گروپە دینییە شیعییەكانوە مەترسییەكى زۆریان لە سەر مافەكانى مرۆڤ دروست كردووە ،وە زۆر لەم مەترسییانە پەیوەندى بەو توندوتیژییە مەزهەبییانەوە هەیە كە لە نێوان گروپە چەكدارە سونی و شیعییەكاندا هەیە،كە بونەتە هۆى پاكتاوى ئەو گەڕەك و شوێنانەى دانیشتوانەكەى تێكەڵە لە شیعەو سونە،
ڕفاندنى هاوڵاتیان لەماڵەكانیان یان لەسەر شەقامەكان وە هەروەها پاشان كوشتنیان،وە زۆر جار ئە تەرمانەى كە جێماون شوێنكارى زۆرى تەعزیب و شێواوییان پێوە دیارە،ئەندامانى تایەفەو ئاینە بچوكەكانیتر تەهدیدكراون و هەڕەشەى توندییان لێكراوە وەكو یەزیدى و مەسیحییەكان و سابیئەو فەلەستینییەكان و ژنان و پارێزەرانى مافى مرۆڤ و دادوەرەكان و پزیشكەكان وە هەروەها خاوەن پیشەكانیتر.
*لە 18 ى 4 دا بە لایەنى كەمەوە 140 كەس لە ناو بازاڕێكى شارى ئەلسەدردا بە هۆى تەقینەوەیەكى خۆكوژیی ئۆتۆمۆبێلەوە كوژران،كە ئەم شارە دانیشتوانەكەى بەگشتى شیعە نشینن.
*لە 12 ى 5 دا دكتۆر ئەدیب ئیبراهیم ئەلجبورى كە پزیشك و سەركردەیەك بوو لە موسڵ لە ڕێكخراوێكى ئیسلامى بۆ مافەكانى مرۆڤ ،لەلایەن پیاوانى چەكدارەو ە كە وادەردەكەوێت لە قاعیدە بن تیرۆر كرا ئەمەش دواى ئەوەى كە لە عیادەكەى هاتەدەرەوە لە ناو موسڵدا.
*لە 3 ى 6 ى 2007 دا قەشەى خەلدین،ڕغد غانى، وە 3 لە سەركردەى ترى مەسیحى لەلایەن چەند كە سانێكى نەناسراوەوە لە ناو موسڵدا تەقەیان لێكرا.
*لە 7 ى 7 ى 2007دا لە هێرشێكى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو 150 كەس كوژران و وە زیاتر لە 265 ى تر بریندار بوون لە ناو بازاڕێكى ئەلعامریە كە دێیەكى توركمانە شیعەكانە لە پارێزگاى سەلاحەدین.
*لە مانگى 8 دا مستەفا ئەحمەد كە شۆفێرێكى تاكسى و وە پەنابەرێكى فەلەستینییە لە لایەن چەند چەكدارێكەوە كە پێدەچیچت لە سوپاى مەهدى بن ڕفێنرا ،دوو ڕۆژ دواتر رفێنەرەكان بە مۆبایلەكەى خۆى تەلەفۆنیان بۆ خێزانەكەى كرد بۆ بردنەوەى تەرمركرى لە مەیتخانە،لە كاتى وەرگرتنەوەى تەرمەكە دەركەوت كە جەستەكەى بە درێل كونكرابوو وە ئەشكەنجەیەكى زۆر درابوو،وە ددانەكانى هەڵكێشرابوو پاشان شەش گولەى پێوە نرابوو.
*لە 14 ى 8 دا زیاتر لە 400 خەڵك كوژران و بە لایەنى كەمەوە 300 ى تر بریندار بوون بە هۆى تەقاندنەوەى تانكەرى بانزین لەلایەن چوار خۆكوژەوە لە قەهتانییەو ئەلجەزیرەو وە تەلعوزەیر كە هە موو ئەم ناوچانە نزیكن لە سنورى سوریا وە دانیشتوانەكەى بە زۆرى هەڵگرى ئاینى یەزیدین ،وە زۆربەى قوربانییەكان منداڵ بوون.
*لە 28 ى 10 شەهاب محمد ئەلهیتى كە سونى و سەرنوسەرى ڕۆژنامەى (الیوم) كە هەفتانە لە بەغداد دەردەچوو لە زانكۆى بەغداد ڕفێنرا،وە پاشان بە كوژراوى دۆزرایەوە.
كوشتن لەلایەن هێزە ئاسایشە ئێراقییەكان
هێزە ئاسایشە ئێراقییەكان خەڵك ئەكوژن بە نایاسایى،لە هەندىَ حاڵەتدا توێژەرەوەكان ئەمە بۆ حكومەت ئاشكرا دەكەن بەڵام هیچ ئەنجامو كاریگەرییەكى نابێت.
لە 27 ى 3 دا چەكدارێك كە جلى پۆلیسى پۆشیبوو 70 عەرەبى سونەى لە شارى فرە نەتەوەو ئاین تەلەعفەر لە نزیك موسڵ كوشت،كە ئەمەش وادیارە لە ئەنجامى ئەو هێرشە خۆكوژییانەوە بێت كە دەكرێتە سەر ناوچە شیعە نشینەكان لەلایەن چەكدارە سونییەكانەوە،ئەوانەى كە لەم ڕوداوە دەربازیانبووە وا دەگێڕنەوە كە پیاوە چەكدارەكە ئەو خەڵكانەى خستۆتە ناو ماڵەكانى خۆیان و وە دەست و چاویانى بەستۆتەوەو پاشان گولە بارانى كردوون،دوو ڕۆژ دواى ئەوە حكومەت ئاشكراى كرد كە پۆلیسەكەو وە 13 كەسى ترى دەستگیر كردووە كە دەستیان لەم ڕوداوەدا هەبووە .ڕون و ئاشكرا نەبوو كە هیچ كام لەم دەستگیركراوانە برابن بۆ دادگاو دادكایى كرابن.
كوشتن و توندوتیژییەكانیتر لەلایەن هێزە فرە ڕەگەزەكانەوە
هێزە ئەمریكییەكان بونەتە نائارامىو توندوتیژى بۆ سەر مافەكانى مرۆڤ، وەكو كوشتنى نا یاسایى خەڵكى سڤیل،گرتنى ئارەزومەندانە،وە تێكشكاندنى بەهاو بێڕێزى لە كاتى پشكنینى ماڵەكان،هەندێك لە سەربازەكانى ئەمریكاو بەریتانیا هەوڵى تاوانیان داوە یان تاوانیان لە ساڵانى ڕابردوودا ئەنجام داوە.
*لە 28 ى 9 2007 دا هێزە ئەمریكییەكان هەڵسان بە ئەنجامدانى هێرشێكى ئاسمانى لە شەودا بۆ سەر باڵاخانەیەك لە ناوچەیەكى سونى نشیندا لە ئەلساحە لە باشورى ڕۆژئاوایى بەغداد،كە بە لایەنى كەمەوە 10 پیاو،ژن،منداڵ مردن.
*دواى پێكدادانبَكى قورسى نێوان هێزە ئەمریكییەكان و ئەو چەكدارانەى كە سەر بە سوپاى مەهدى بوون لە شارى سەدرى بەغداد،هێزە ئەمریكییەكان هەلیكۆپتەریان بەكارهێنا بۆ زانیارى وەرگرتن لەسەر ئەو پیاوەى كە سەربازێكى هێزە فرە نەتەوەكان (MNF)ى ڕفاندبوو،لەم كاتەدا بەگوێرەى زانیارییەكانى پۆلیسى ئێراقى 13 مەدەنى كە دوو منداڵییان تیابوو كوژراون و بریندار بوون،فەرماندارێكى هێزە ئەمریكییەكان وتى لیچنەیەكییان بەم ڕوداوەدا ئەچێتەوە.
لە مانگى 8 دا سەربازێكى ئەمریكى بە 110 ساڵ حكوم درا لەگەڵ هەبونى مافى بە كەفالەت ئازادبونى لە سەر دەستدرێژى سێكسى و پاشان كوشتنى (ئابیر قاسم هەمزە ئەلجەنابى)كە كچێكى 14 ساڵان بوو،هەروەها كوشتنى 3 لە خزمەكانى لە مەحمودییە لە مانگى 3 ى 2006 دا،دادگایەكى سەربازى تاوانى دەستدرێژییە سێكسییەكەى ئەم سەربازەى سەلماند،وە هەروەها ئەو كارانەى ترى كە دژى ئەو هاوڵاتیانە كردوویەتى لە سوتاندن و لەناوبردنى ماڵەكانیان ،وە ئەو ئارەزووەى كە بۆ ئەم كارە هەیانبووە.
دوو سەربازى تر كە پێشتر دانیان بەم دەستدرێژییە سێكسییە بۆ سەر ئەو كچەدا نابوو سزاى زیندانیكردنیان لە مانگى 2 دا وەرگرت.
دەستبەسەركردن و گرتنى ئارەزوومەندانە
هێزە فرە نەتەوەكان (MNF) وە هێزە ئاسایشییە ئێراقییەكان 60 هەزار زیندانیان لە مانگى 11 دا هەبوو،بەگوێرەى زانیارییەكانى (ICRC).كە زۆربەیان بەنەزانین و بىَ بونى زانیارى دەست گیراون وە بەبىَ داواكردنیان لە لایەن دادگا زۆرێك لەمانە وەك زیندانى سیاسین.
لە مانگى 10 دا كۆماندەرى هێزە فرە نەتەوەكان (MNF) لە عەمەلیاتى گیراوەكان وتى كە هێزە فرە نەتەوەكان (MNF) 25 هەزار گیراویان لە كامپى بوكا (BUCAA)لە باشوور گرتووە،كامپى ڤیكتۆرى و كروپەر لە نزیك فڕۆكەخانەى نێودەڵەتى وە چەند شوێنێكى تر ،840 مێرمنداڵ و وە 280 ئەجنەبى تیایە كە زۆریان لە وڵاتە عەرەبییەكانەوە هاتوون.
كەمێك پێشتر هێزە فرە نەتەوەكان (MNF) دەستیانكردبوو بە ئازادكردنى گیراوەكان لە مانگى 2 دا چەند هەزار گیراوێك ئازاد كران بەو مەرجەى كە جارێكیتر مەترسى لەسەر ئاسایشى حكومەت درووست نەكەن ئەمەش دواى دابینكردنى گەرنتى لەلایەن خێزانەكانیانەوە.
ئەشكەنجەدان و مامەڵەو هەڵسوكەوتى خراپتر
لە ڕاپۆرتى ئەشكەنجەدان و هەڵسوكەوتى نابەجىَ بەرانبەر گیراوەكان چ لەلایەن هێزە ئێلااقییەكان و وە چ لەلایەن هێزە تایبەتییەكانى وەزارەتى ناەخۆوە وەك یەكن،بە هەزاران لە گیراوەكان لە گرتوخانە زۆر قەرەباڵخەكان و بنكەكانى پۆلیس و كامپەكان گیراون و دەسبەسەر كراون،وە زۆربەى ئەمانە لە زیندانەكاندا گیریانخواردووە بەبىَ ئەوەى مافى گرتنى پارێزەریان هەبێت ،ئەم دۆخەش ئەشكەنجەدانیانى لەناو زیندانەكاندا ئاسانتر كردووە.
لە مانگى 5 دا، گیراوە كۆنەكان،ئەوانەى لە بینایەكدا لە گەڕەكێكى سەرەكى شیعە نشیندا گیرابوون لە كازمییە،بە فەرمانبەرێكى UNیان وتووە كە بۆ ماوەیەكى دورودرێژ هەڵواسراون و و ە بەشێوەیەكى بەردەوام لێیان دراوەو بە شێوەیەكى توند سزادراون،بەبەكارهێنانى تەزووى كارەبا بۆسەر شوێنە هەستیارەكانى لەشیان،وە هەڕەشەو مامەڵەى نابەجىَ بەرانبەر كەسوكاریان.
وەكو ساڵانى پێشوتر حكومەتى ئێراقى ڕایگەیاند كە گوایە لێكۆڵینەوەى بۆ ئەو جۆرە كارانە كردووە كە لەلایەن هێزە ئاسایشە ئێراقییەكانەوە،بەڵام هیچ ئەنجامێكى باشیان بەدەست نەهێناوە،لێنەپرسینەوەو سزانەدان بۆ ئەو كەسانەى كە ئەم جۆرە كارانەیان ئەنجامداوە بەشێوەكى بەربڵاو زیادىكردووە.
*لە 4 ى 3 دا هێزە بەریتانى و ئێراقییەكان 30 كەسیات گرت،هەندێك لەمانە شوێنەوارى ئەشكەنجە بە جەستەیانەوە دیاربوو، كاتێك ئەمانە گیران كە هێرشیان كردە سەر بنكەیەكى سەرەكى هەواڵگیرى حكومەتى ئێراق لە بەسرە.
*لە مانگى 10 دا ڕبَكخراوى دابینكردنى دادوەرى بۆ گیراوەكان ،كە ڕێكخراوێكى (NGO)ى مافەكانى مرۆڤە وتیان كە چاویان بە 4 منداڵ كەوتووە تەمەنیان لە نێوان 13 تا 17 ساڵان بووە وە بۆیان دەركەوتووە كە ئەمانە لەلایەن هێزە ئاسایشە ئێراقییەكانەوە ئەشكەنجەدراون و بەبیانووى ئەوەى كەیارمەتى ئەو هێزانەیان داوە كە دژى حكومەتى عێراقن.
سزاى لەسێدارەدان
سزاى لەسێدارەدان بەشێوەیەكى زۆر بەرفراوان بەكاردەهێنرێت ،هەرچەندە لە مانگى 3 دا وەزیرى مافى مرۆڤى ئێراقى بە ئەنجومەنى مافەكانى مرۆڤى UNى وتووە كە حكومەت كار بۆ نەهێشتنى ئەم یاسایە ئەكات.
بەلایەنى كەمەوە 199 ژن و پیاو سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە وە بەلایەنى كەمەوە 33 یان لە سێدارەدراون و كوژراون،زۆر لەم سزایانە جێبەجىَ كراوە دواى دادگاییەكى نادادپەروەرانەى دادگاى ناوەندى تاوانەكانى ئێراق (CCCI ).پارێزەرانى گیراوەكان شكاتى ئەوەیان كردووە كە حكومەت واى لەگیراوەكان كردووە كە لە ژێر ئەشكەنجەو زەخت و زۆردا دان بە تاواندا بنێنن و وە پاشان حكومەت ئەم دانپیانانانەى لە دادگا لە دژیان بەكارهێناوە،سەرەراِى ئەوەى كە گیراوەكان نەیانتوانیوە پارێزەر بۆخۆیان هەڵبژێرن.
*لە مانگى 5 دا دادگاى تەمیز پشتگیرى سزاى لەسێدارەدانى دوو هاوڵاتى كرد لەسەر ئەو تاوانانەى كە لە دژى دوو ژن كردوویان،سامر سعد عبدللە وویشام تالب كە سزاكە بۆ هەردووكیان دەرچوو وە لەلایەن دادگاى تاوانەكانى كەرخ لە مانگى 8ى 2005 دا وە دادگاى ناوەندى تاوانەكانى ئێراق (CCCI )لە بەغداد لە مانگى 8 ى 2006.
*لەمانگى 5 دا،6 پیاو-موازیە عبدالستار،حسێن جهاد حسن،عبدالقادر قاسم جمیل،مستەفا محمد اسماعیل،قیس حبیب،ئەسلان مستەفا "عبد الستار" یە لە سێدارودان مەحكوم كراون لەلایەن دادگاى ناوەندى تاوانەكانى ئێراق (CCCI ) لەسەر ڕفاندن و كوشتنى پیاوێك لە بەغداد،دواتر دیار نەبوو كە ئایا ئەم سزایانە جێبەجێكراون یان نا.
مامەڵەى خراپى گاردەكانى ئاسایش و سوپا تایبەتییەكان
پاسەوانانى سوپا دەرەكییەكان كە لەلایەن سوپایى تایبەتى و كۆمپانیایى ئاسایشییەوە دامەزراون،خەڵكى سیڤیڵ ئەكوژن،ئەم كۆمپانیایانە لە پرسینەوەو دادگایكردن بەپىَ ى ئەمرى ژمارە 17 ى پۆڵ بریمەر ى ساڵى 2004 پارێزراون، ئەمانە لەسەرەوەى دەسەڵاتى ڕێگەپێدراوى هێزە هاوپەیمانەكانن،بە هەرحاڵ بەلەبەرچاوگرتنى ئەو ڕوداوانەى كە لە مانگى 9 دا ڕویاندا بەهۆى ئەو تاوانەى كۆمپانیایى ئەمریكى بلاك ۆتەر كردى،حكومەتى ئێراق ڕەشنوسى یاسایەكى ئامادەكرد یۆ ئەوەى فەرمانى ژمارە 17 ى پۆڵ بریمەر هەڵبوەشێتێتەوە.
*لە 16 ى 9 دا 17 سڤیڵ كوژران وە 27 بریندار بوون كاتێك كە پاسەوانە ئەمنییەكانى بلاك ۆتەر لە ڕێگایەكى قەرەباڵخى گەڕەكى ئەلمەنسسورى بەغداددا تەقەیان كرد .
كۆمپانیاكە وتى كە گاردەكانى بۆ پرێزگاریكردن لە خۆیان ئەم تەقانەیان كردووە بەڵام شایەتحاڵەكان و حكومەتى ئێراقى ئەڵێن كە یەكەم جار چەكدارەكان تەقەیان كردووە،هەردوو دەسەڵاتدارانى ئێراقى و ئەمریكى ئەڵێن كە لێكۆڵینەوەو توێژینەوەیان لە سەر ئەم ڕوداوە كردووە،لە مانگى 11 دا توێژینەوەى بیرۆى فیدڕڵى ئەمەریكى (FBI) ڕایگەیاند كە تەقە كردنەكان هیچ بەهانەیەكى نەبووە.
وە بلاك ۆتەر وتى ئەو سەربازە تاوانباراتەى كە كارەكەیان ئەنجامداوە لێپرسینەوە حسابیان لەگەڵ ئەكرێت،حكومەتى ئێراقى داواى لە كۆمپانییەكە كرد كە بڕى 8 ملوێن دۆلار بۆ هەر خێزانێكى ئەو 17 كەسە بدات كە بەدەستى چەكدارەكانى ئەم كۆمپانیایە كوژراون.
توندو تیژى دژى ژنان
توندو تیژى دژى ژنان زیادى كردووە،وە زۆریان ناچار كراون كە ئیشەكانیان بەجێبهێڵن،وە یان ناچار كراون كە ببنە پەنابەر لە دەرەوە،ئەمەش دواى ئەوەى كە هەڕەشەى مەرگیان لێكراوە.لە نێوان مانگى 7 بۆ 9 دا لە بەسرە ڕاگەیەنرا كە 42 ژن كوژراون لەلایەن گروپە چەكدارە شیعییەكانەوە كە هەوڵى كۆنترۆڵكردنى ئەو ناوچانەیان داوە.
لە زۆربەى پارێزگاكاندا هەڕەشەكانى سەر ژنان لەلایەن پیاوانى چەكدارەوە زیادى كردووە بەتایبەتى بۆ پۆشینى جلوبەرگى لۆكاڵى،بەگوێرەى ڕاپۆرتەكان توندوتیژى ناوخۆى و كوشتنى شەرەف بەشێوەیەكى بەرچاو لە بەرزبوونەوەدایە وە زیادبونى ترى جیاوازى تایەفى مەترسى لەسەر ئەو ژنانە دروست كردووە كە لەگەڵ پیاوێك لە تایەفەیەكى تر زەواجیان كردووە.
*لە مانگى 2 دا سەرۆك خێڵەكان ناڕەزاییان لە سەر دەست درێژى سێكسى بۆ سەر ئافرەتێكى توركمان لەلایەن چوار سەربازى ئێراقییەوە لە تەلەعقەرى نزیك موسڵ دەربڕى دواى ئەوەى كەچوبونە ماڵەكەیەوە.بەرپرسێكى پایەبەرزى هێزەكانى ئێراق ئاماژەى بەوەدا كە سەربازەكان دانیان بە تاواتەكەدا ناوە ،بەڵام دیار نییە كە ئایا هیچ تاوانێكى تریان لەدژى كردبىَ.
*لەدەوروبەرى 7ى 4 دا دوعا خالید ئەسوەد،كە كچێكى 17 ساڵانى یەزیدى بوو،هەتا مردن بەردباران كرا لە بەردەم ژمارەیەكى زۆر لە خەڵكى شارۆچكەى بەعشیقەى نزیك موسڵ،قوربانییەكە قوربانى شەرەفە،ئەم كچە لەلایەن گروپێكى 8 تا 9 پیاوى یەزیدییەوە كوژرا،كە خزمەكانیشى لەوانە بوون،ئەم خزمانەى دوعایان بەوە تۆمەتبار ئەكرد كە پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ كوڕێكى عەرەبى سونیدا هەبووە.
ئەو بەهۆى ئەم بەردبارانەوە لەماوەى 30 دەقیقەدا مرد،ئەم دیمەنە ڕیكۆرد كراوەو وە بۆ ئینتەرنێتیش نێردراوە.لەكاتى ڕووداوەكەدا هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ لەوىَ بوون بەڵام نەیانتواتى كە ڕزگارى بكەن.
پەنابەران و ئەوانەى كە لە ناوخۆى ئێراقدا ئاوارەبوون
بەلایەنى كەمەوە 4،2 ملیوێن ئێراقى شوێنى ژیانیان بەجێهێشتووە،2،2 ملیوێن لەماتە لە ناوخۆى ئێراقدا ئاوارە بوون،وە 2 ملوێن ى تریان لە بونەتە پەنابەر بەزۆرى لە سوریا (1،4 ملیوێن) وە نزیكەى نیو ملوێن لە ئوردوون.لە مانگە كۆتاییەكانى 2007 دا هەردوو وڵاتى سوریاو ئوردن بەربەستیان خستە بەردەم خوێندەوارى و تەندروستى و پێداویستییەكانى ترى پەنابەران بە بیانوى نەبونى ڤیزەوە كە ئەمەش بووە هۆى دواكەوتن و وەستانى مافى مانەوەو پەنابەرێتى پەنابەران.
لەناو ئێراقیشدا لە زۆربەى پارێزگاكاندا ڕێگە لە چونەدەرەوەى عێراقییەكات بۆ شوێنى تر گیراوە ،ئەو كەسانەى كە لە ترسى توندوتیژى تایەفى ڕادەكەن.
دادگایكردنى كاربەدەستانى ڕژێمى پێشوو
دادگاى باڵاى تاوانەكانى ئێراق (SICI) ،بەردەوامە لە دادگایى كردنى ئەندامە پایە بەرزە حیزبى و لەشكرىو ئەمنییەكانى حكومەتى پێشوو،ئەوانەى كە پێشتر پەیوەندییان بە ئیدارەى پارتى بەعسەوە بەسەركردایەتى سەدام حسێن هەبووە،لە سەر ئەو تاوان و توندو تیژییانەى كە بەرانبەر مافەكانى مرۆڤ كردوویانەلە كاتى فەرمانڕەواییەتییاندا.
زۆرێك لە تۆمەتبارەكان بە مەرگ سزا دراون دواى دادگاییەكى نادادپەروەرانە،وە سیان لەمانە لە ساڵى 2006 دا لەسێدارەدران.
تەداخولكردنى سیایەت بەشێوەیەكى بەردەوام كارى لە سەربەخۆى بێلایەنى دادگاى باڵاى تاوانەكانى ئێراق (SICI) كردووە.
*لە مانگى 2 دا،دادگاى تەمیز سزاى زیندانى هەتاهەتایى دادگاى باڵاى تاوانەكانى ئێراق (SICI) بۆ جێگرى سەرۆكى پێشوتر تەها یاسین ڕەمەزان گۆڕى بەلەسێدارەدان ،وە لە 20ى 3 دا ئەم حكومە جێبەجێكرا،وە دوانیتر لە هاوكارەكانى بەرزان ابراهیم التكریتى،عەواد بەندەر ،لە 15 ى 1 ى 2007 دا لەسێدارەدران.
دادگایى كردنى ئەوانەى كە بەرپرسیارن لە تاوان و كوشتنى پرۆسەى ئەنفالى ساڵى 1988 ،كە تیایدا 188 هەزار كوردى ئێراقى لەناوچوو،لە 24 ى 6 ى 2007 دا كۆتاییپێهات،عەلى حەسەن المجید،حسێن ڕەشید التكریتى،سوڵتان ئەحمەد هاشم بە لە سێدارەدان حكوم دران لەسەر تاوانەكانى جەنگ و تاوان دژى مرۆڤایەتى.عەلى حەسەن المجید بە تاوانبارى جینۆساید ناسێنرا.
دادگاى باڵاى تاوانەكانى ئێراق (SICI) ئاشكرایكرد كە دادگاى تەمیز لە 4 ى 9 دا بە سزاكەدا چۆتەوەو بەپىَ یاسا ئەبوایە ئەم حكومە لە 30 ڕۆژ دواى بڕیارى تەمیزەوە جێبەجێبكرایە،بە هەرحاڵ سوپایى ئەمریكى ڕەتیكردەوە كو ئەم تاوانبارانە بۆ گرتوخانەكانى ئێراق بگوێزنەوە بەهۆى ئەو جیاوازییە زۆرەى كە لە نێوان سەرۆك وەزیر مالیكى و دەستەى سەرۆكایەتیدا هەیە.
باكورى ئێراق
توندوتیژى لەمافەكانى مرۆڤدا،لەوانە گرتنى ئارەزومەندانە،ئەشكەنجەدان،كوشتن،لەژێر ناچەكانى ژێر دەسەڵاتى حكومەتى هەرێمى كوردوستاندا (KRG) لە باكورى ئێراق بە شێوەیەكى بەرچاو بەربڵاوە،وە توندوتیژى دژى ژنان بەشێو?
لهسهر هێڵ نییه



dest xosh baran gyan bu em babete giringe serkewtuby


لهسهر هێڵ نییه




destt xosh kak baran bo wergerani aw babete be peze hiwadarm nmwney aw kare jwananet zor bet


لهسهر هێڵ نییه