.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كڕینی شه‌ره‌ف له‌ناوبردنی ژنانه
ئه‌م جیهانه پڕه له هه‌ڵه ، پڕه له بێ وویژدانی و پڕه له تاوان ، من هه‌میشه له‌م ڕووداوانه خۆم لا ئه‌ده‌م چونكه ده‌زانم كه له وولاَتی من كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه ، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و سهرسوڕهێنهرترم وه‌ك له‌و ڕووداوه‌ی كه پێشتر ده‌یبینم و ده‌یبیستم ، وولاَتهكهم وولاَتی قه‌زاو قه‌ده‌ره ، وولاَتی بێ ژنه وولاَتی ژن كوشتنه !
ژن واتا ژیان ، دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز و به‌ردار ، نازانم ئه‌و دڕندانه‌ی جه‌سته‌ی بلورینت ورد‌و خاش ده‌كه‌ن و گیانی پاكت به خوێن ده‌شۆنه‌وه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و چۆن له ژیاندا ئاسووده ده‌بن ؟!
ئه‌وه‌تا له‌م سه‌رده‌می مۆدێرنێته كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادی و مافی مرۆڤ دیارده‌ی كوشتنی ژنان له بره‌ودایه و گه‌شه‌ی پێده‌كرێت له لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه ، داخۆ كوشتنی ژنان كارێكی وه‌ها شه‌ره‌فمه‌ندانه بێت ؟ بێگومان نه‌خێر ، هه‌ندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی یه‌كسانی و مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ( فێمێنیزم ) ده‌كه‌ن گه‌ر ده‌تانه‌وێت سنورێك بۆ ئه‌م تراژدیایه‌ی ڕه‌شه كوشتنی ژنان دابنێن و له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵی كێشن و چیتر ئه‌و هه‌واڵانه نه‌بیستن و نه‌بینن
تكایه دهسهلاَتی كوردی ئه‌م پێشنیارانه به هه‌ل وه‌ربگرن بۆ ئه‌و بابه‌ته :
1. پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌ری ( سلفه الزواج ) بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ده‌چنه نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به جۆرێك كه توانای پێداویستیه‌كانی ناوماڵ فه‌راهه‌م بكات .
2. دروست كردنی شوێنی نیشته‌جێبوون .
3. هه‌لی دامه‌زراندن بۆ دره‌چووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به بێ دواكه‌وتن .
4. هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه .
5. چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و زه‌نگه ترسناكه‌ی كه ئێستا ڕووبه‌ڕوومان بۆته‌وه ئه‌ویش ڕێژه‌ی قه‌یره‌ی كچه ئه‌وه بزانن چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی كه ئێستا هه‌موومان دركی پێ ده‌كه‌ین ئه‌و خالاَنهی سه‌ره‌وه‌یه .
دهسهلاَتی كوردی حه‌قه به جدی ئاوڕێك له‌م مه‌رگه‌ساته‌ی ژنان بداته‌وه چونكه فه‌رامۆشكردن و پشتگوێ خستنی ئاكامه‌كه‌ی كوشتن و ئه‌تكردنی ژنانی لێده‌كه‌وێته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر هه‌رچه‌نده لای هه‌ندێ كه‌س كوشتنی ژنان به كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف ده‌ناسرێت ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕۆژهه‌لاتی و موسڵمان شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه ، له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئازادی ( سێكسی ) و ئازادی تاك و ئازادی باوه‌ڕ ، ئه‌مه‌ش له سهردهمێكدایه كه كوردستان به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێ .ده‌بێت ژنان چ سوودێكیان له‌م دیموكراسیه وه‌رگرتبێ ؟!!!
فه‌رهه‌نگ جلال / سلێمانی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان سۆزی ــــ 2020 بۆ پەیامت..
ئاسودە بژیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه