.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









مۆبایل هۆكارێكی توندوتیژییه دژی ژنان
مۆبایل، یه‌كێكه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رده‌م به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه, له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین كۆمپانیا دامه‌زرێنراوه و تواناكانی خۆیان خستۆته گه‌ڕ تاكو زۆرترین و باشترین جۆری مۆبایل به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌م ئامێره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی باشی مرۆڤایه‌تی كردووه، له‌هه‌مان كاتدا زیانیشی پێگه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه خه‌ڵكێكی زۆر ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی سودمه‌ندبن لێی به‌شێوه‌یه‌كی سلبی به‌كاری ده‌هێنن، چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه, ده‌بێته هۆی لێكترازانی شیرازه‌ی خێزان‌و نه‌هێتشنی متمانه‌ی ژن‌و مێرد له به‌رامبه یه‌كترداو له‌ناوبردنی به‌هاجوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی ئابووریی.
ده‌بێته هۆی سود گه‌یاندن به‌و ده‌زگا‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری مۆبایلن, به هۆی هه‌ڵه به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی تێكده‌چێت, كه‌سانێكی زۆر به‌هۆی به‌كارهێنانییه‌وه زۆریان به هه‌ده‌ر ده‌چێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه كات چه‌ند گرنگه له ژیاندا له بری ئه‌و هه‌موو كات به فیڕۆدانه له هه‌وڵی داهێنانیكدا بێت به‌هاوشێوه‌ی ئه‌و ئامێره تاكو خزمه‌ت كات، ئافره‌تان یه‌كێكن له قوربانیانی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل، پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه زۆرجار له لایه‌ن كه‌سی ناڕۆشنبیره‌وه تووشی ئازار‌و نه‌هامه‌تی ده‌بن به گرتنی وێنه، یاخود ته‌له‌فۆن كردن بۆیان به ناوی خۆشه‌ویستی و دروست كردنی په‌یوه‌ندییه‌وه چه‌ندان ئافره‌تی به‌سته‌زمان له خشته ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خاوه‌ن خێزان بێت كێشه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌ری‌و ته‌ڵاقدان دروست ده‌بێت‌و شیرازه‌ی ئه‌و خێزانه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت ئه‌گه‌ر هاتوو كچیش بێت ئه‌وا تووشی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی كوشتن ده‌بێته‌وه كه‌سی به‌كارهێنه‌ریش. وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چێت‌و له‌ناو هاوڕێ‌و دۆستانیدا باسی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه ده‌كات كه چۆن تۆماری كردووه.
كچێكی هاوڕێم بۆی باس كردم كه‌وا رۆژێك ته‌له‌فۆنێكی بۆ هاتووه ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه‌سی قسه‌كه‌ر وتوییه‌تی خه‌ڵكی به‌صره‌م به زمانی عه‌ره‌بی داوای هاوسه‌رێتی‌و خۆشه‌ویستی لێكردووه, ئه‌ویش كه‌سێكی پابه‌نده به دینه‌وه له‌و كاته‌دا كاتی نوێژی شێوان بوو پێی وتبوو بچۆ بۆ نوێژ.
دیارده‌یه‌كی نه‌شیاوی تر ئه‌وه‌یه دایكان‌و باوكانێك بێ گوێدانه ته‌مه‌نی منداڵه‌كانیان مۆبایلیان بۆ ده‌كڕن خۆشیان به به‌رپرس نازانن, سه‌نته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری ئاسانكارییه‌كی زۆریان بۆ خه‌ڵكی كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو كه‌س بتوانێت له‌كارهێنه‌ری موبایل ئاسان بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مڕۆش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كین ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی ره‌وشتی لاوان به‌ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ وه، كه‌وا خوار شاشه‌ی (t.v)یه‌كانیان ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و كورته‌نامانه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و له‌كه‌داركردنه ره‌وشتییه بكه‌ن، ئافره‌تان لێره‌شدا رووبه‌ڕووی زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه، ئومێد ده‌كه‌ین پرۆژه‌یاساكه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك پرۆژه‌كانی تری به‌سه‌رنه‌یه‌ت و به‌زووترین كات زۆر به خێرایی جێبه‌جێ بكرێت‌و رێكخراوه‌كانی ژنانیش له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان و كچان كه‌مبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاسووده بن و ئه‌م توندووتیژییه‌شیان له به‌رامبه‌ردا نه‌مێنێت، تۆزێك له ئازاره‌كانی ده‌روون‌و جه‌سته‌یان سووك بێت. حه‌زده‌كه‌م به‌یه‌ك نموونه كۆتایی به باسه‌كه‌م بێنم, ئه‌ویش شه‌وێك ئافره‌تێك ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كرێت له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه پێی ده‌ڵێت بۆ نووكه ده‌كه‌یت؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ شتێك هه‌بێت كه‌سیان له ماڵدا نابێت, چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی لێدكات‌و ئه وئافره‌ته ده‌ترسێنێت و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت, سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ناره‌واییه پێی ده‌ڵێت: ”حه‌ز ده‌كه‌یت ئێستا دێم بۆ ماڵتان“ بێ ئه‌وه‌ی بیناسێت دواتر هاوسه‌ره‌كـــه‌ی دێته‌وه ئینجا وازده‌هێنێت.
ئه‌م نموونه‌یه مشتێكه له خه‌رواری ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان ده‌كرێت له رێگه‌ی موبایله‌وه.
نووسه‌ر: بێگه‌رد له‌تیف
كومه‌ڵ نيوز


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه