❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-16 21:31:55

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60

بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی..بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن،..
دڵشاد عومه‌ر كاكی‌
ئه‌وان له‌ دونیای زانین و بیرو،ڕۆح و ئه‌ده‌ب وپیرۆزیه‌کانی په‌یامی خۆشه‌ویستیدا به‌یه‌ک گه‌شتن،دورترین دوکه‌س بوون له‌ یه‌کتریی(حه‌وت هه‌زار ) میل نێوانی جه‌سته‌و لاشه‌یا ن بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدانزیکترین نزیکی یه‌ک و دۆستترین دۆست وناسکترین وپڕ شعورترین خۆشه‌ویستی یه‌کتری بوون.،سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییان  بــه‌نامه‌‌ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی..نامه‌کانی نێوان شاعیرو نوسه‌ربیرمه‌ندو هونه‌رمه‌ندی تاراوگه‌(جبران خه‌لیل جبران) وه‌(مــه‌ی) کچه‌ شاعیری تاقانه‌ی دایک وباوکی.(ماری الیاس زیاده‌)..که‌ له‌نێو ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب به‌ (می زیاده‌) ناسراوه‌. مه‌ی پاش لوبنان ده‌چێته‌ میصر له‌ قاهیر داده‌نیشێ وجبرانیش له‌1895 وه‌له‌ ئه‌مه‌ریکا ژیاوه‌ امردنی ..نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ له‌ 1911 وه‌ تا1931 مردنی جبران(بیست ساڵ)ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ی نێوانیان بێوێنه‌یه‌وله‌ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی یادو چیریکی عاشقاندا جێگی به‌رزه‌و بیه‌خی خۆی هه‌یه‌. جبران جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م واده‌بینێ به‌گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ی تێڕامان له‌سروشتی هێزو تواناو ماهیه‌تی بێهێزی
که‌ ئه‌ویش توانای ڕۆحیه‌تی بێسنورو بێکۆتاییه‌کانی ئینسانه‌.ژیانی چۆته‌ نێو سۆفینزمی وله‌ژێر سۆزه‌کانی ڕۆمانسیه‌تدابیرو، فه‌لسه‌فه‌ی دواندوه‌ ، تادوایی وه‌ک جاویدان له‌ که‌ناری شاعیریه‌ت و
حیکمه‌تدا گۆشه‌گیر ده‌بێ. مه‌ی تاقانه‌ کچ له‌دایکێکی سوری و باوکی لوبنانی1886بۆعه‌شق و
ئیرۆتیکه‌کانی ڕۆحی دوای(سێ )ساڵ پاش جبران له‌ دایک ده‌بێ..ئه‌میش سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی عه‌شقه‌و هه‌میشه‌ سه‌ری له‌ نێو ته‌نیایی وگۆشه‌گیریداڕاده‌ژه‌نێ،سۆزه‌ ویژدانیه‌کانی بۆته‌ بابه‌تی سه‌ره‌کـــی بۆنوسینه‌کانی سۆزی نیشتیمانی گه‌وره‌تر ده‌بێ و به‌رفراوانترده‌بێ تاباڵاده‌کا بۆسۆزی مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ له‌ژێرتــیـشـــکی ڕۆشـنبیریی
فراوان،(مه‌ی) به‌شاعیری ناسکی وزیبای شیعری شه‌فافی ناسراو پاش مردنی دایک وباوکی ژیانی هاوسه‌ریی نه‌بوه‌ و تاکی و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد. خۆشه‌ویستی مه‌ی بۆجبران له‌ساڵی1912 دا به‌هۆی شاکاره‌به‌ناو
بانگه‌که‌ی جبران (باڵه‌ شکێنراوه‌کان) ڕو له‌زیاد بوون ده‌کا کاتێ بۆی ده‌نوسێ به‌م به‌رهه‌مه‌ گرنگه‌ زۆر سه‌رسوڕهێن بوم بوبه‌ژێر هه‌موو تیشک و ته‌لیسمه‌کانیه‌وه‌.جبران به‌ مه‌ی ده‌ڵێ/له‌خۆشه‌وه‌ستی مه‌ترسه‌ ئه‌ی مه‌م مه‌ترسه‌ ئه‌ی هاوڕێمده‌بێ خۆمانی بده‌ینه‌ ده‌ست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی لێوان لێوه‌ له‌ ئازارو سۆزی ته‌نیایی پره‌ له‌ ره‌نجه‌ڕۆیی،.....جبران جگه‌ له‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستی بو له‌وانه‌ی کـــــه‌،زه‌تر ناسراو بون(ماری هاسکل)وه‌(میشلین) به‌ڵام خۆسه‌ویستی بۆ (مـــــــه‌ی)تاکه‌ خۆشه‌ویستی بووکه‌باڵی به‌سه‌ر هۆش وخه‌یاڵ
و ژیانیدا دادابو، مـه‌ی خۆشه‌ویستیی له‌قوڵایدا شاردبوه‌وه‌..له‌ سه‌ره‌وه‌ی نامه‌یه‌کی بۆجبران،21ی ئایاری1921ده‌ڵێ( خۆشم ئه‌وێی که‌مێک،زۆر به‌سۆزه وه‌،به‌ڕقه‌وه‌، به‌شێتی،خۆشم ناوێی)،ده‌ڵێ ئه‌مه‌ی بۆت ده‌نوســــم
نازانم مانی چیه‌ من نازانم چ گوزارشتێکت بۆ ده‌که‌م،به‌ڵام ده‌زانم تۆ خۆشه‌ویستمی وه‌من له‌ خۆشه‌ویستی ده‌ترسم. ئه‌مه‌ ده‌ڵێم و..ده‌زانم که‌مێک خۆشه‌ویستی زۆره‌، باسان مه‌ی به‌ جبران ده‌ڵـــــــێ
سوپاس بۆخـوا من له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌نوسم، به‌وتن له‌ به‌رده‌متا ده‌ری نابڕم ئه‌گه‌ر تۆئێستا به‌له‌ش وجه‌سته‌ له‌لام بویتایه‌،، دوای وتنی ئه‌م په‌یامی خۆشه‌ویستیه‌ له‌سه‌رمانا ڕام ده‌کرد، ماوه‌یه‌کی زۆریش ،...خۆمم ده‌شارده‌وه‌ نه‌شم ده‌‌ێشت بمبینیت تابیرت نه‌چوایه‌‌ته‌وه‌. جبران له‌نامه یه‌‌کیدا بۆ مه‌ی ده‌ڵێ/ گوێ بگره‌ من ئه‌مرۆ له‌ زیندانێکدام له‌ ئاره‌زوه‌کان، ئه‌م ئاره‌زوانه‌، له‌دایک بوبون ،که‌من له‌ دایکبوم.،من ئه‌مڕۆ ده‌ستم له‌ کۆتدایه‌،به‌کۆتوزنجه‌ری بیری کۆن،کۆن وه‌ک وه‌رزه‌کانی ساڵ،ده‌توانی له‌م زیندانه‌دا له‌گه‌ڵمابیت؟ هه‌تاده‌رده‌چین بۆڕوناکی ڕۆژ له‌گه‌ڵما ده‌بێ،،تائه‌م کۆتانه‌ ده‌شکێن ده‌ڕۆین وه‌ک دووسه‌ربه‌ست.به‌ر باد به‌ره‌و لوتکه‌ی چیاکان..ئێستا ڕومه‌تت بێنه‌ ڕومه‌ته‌ جوانه‌که‌ت..خوا پیرۆزت کات و بتپارێزێ ئه‌ی هاوڕێی دڵم.
جبران.له‌به‌یتێکدا ده‌ڵێ/
خۆربو به‌دوبه‌شه‌وه‌ بۆئه‌وو مـــــــن
تیشك بۆڕومه‌تی ئه‌وگڕ بۆجه‌رگی من
دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ درێژه‌ی خۆشه‌ویستی( جبران )له‌گه‌ڵ (مــه‌ی)بیست ساڵ خۆشه‌ویستیی جبران خلیل جبران ته‌نها 48ساڵ ژیان ده‌رفه‌تی دا و ..می زیاده‌ ش پاش ئه‌و هاوسه‌ر گیریی نه‌کرد.نمونه‌یه‌کی جوانی پڕ حیکمه‌تی جبران
هه‌ندێکمان  وه‌ک خامه‌و
هه‌ندێکمان وه‌ک کاغه‌ز
گه‌ر ڕه‌شیی هه‌ندێکمان نه‌بوایه‌
ســپێتی لاڵ ده‌بــوو
سـپێتی هه‌ندێکمان نه‌بـوایـــه‌
ئه‌وساڕه‌ش کوێر ئه‌بــوو.
دوای مردنی جبران هه‌ندێک ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌) مه‌ی( ده‌ستی کرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستی روحانی له‌ هه‌وڵدانی ئه‌وه‌دا که‌ ڕۆحی) جبران( ئاماده‌بکات وبیهێنێته‌وه‌.

Kurdzhin
پیاوێك دەناسم هەرچى شتە
تێیدا كۆبۆتەوە
تەنیایی من نەبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-17 06:21:26

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

dast xosh bo babatakat,wafa jwantrin sifata la mrova,away la baini am dw xoshawistasha bwa dway  xoshawisty wafa bwa, boya dway mrdni jubran hawsargiry nakrdwa,awaya xoshawisty pak,ba hiwam aw jora nmunana zor bn w bgarenawa,awana tamsili ashqi rastaqina akan w mtmana agernawa bo naw dli ashqan,dwbara dastt xosh w mand w nabit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-17 11:00:58

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60

Re: بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

swpas sina gwlekem bo beshdarit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-18 15:41:55

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033

Re: بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

ده ست خؤش ئه زيزم سه ر كه وتوو بيت

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-23 19:04:10

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

ده ستت خوشبيت هاورئ كيان سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-25 12:49:25

peshawa08
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: 彡 UK 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-30
دواترین سه‌ردان: 2012-08-13
په‌یامه‌كان: 329
ویبگه‌

Re: بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی.

ده ستت خوشبيت
ok

Kurdzhin
K.Bee "peace out, until we pass out" k.bee word'z
http://kurdzhin.org/uploads/6a07752b89.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net