.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








له كوردستانی سه‌رفرازدا، ئه‌م هاوكێشه‌یه ئافه‌ریده‌یه: چه‌پاندن + فشاری ده‌روونی + دڵته‌نگی = كوشتنی مرۆڤــــــ
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ.
گرنگه هه‌موو كوردێك ئه‌م وتاره خاكهڕایه بخوێنێته‌وه .
چه‌پاندن ( كهپت ): په‌رچه‌كردارێكه ده‌وربه‌رو ژینگه، یاسا نهنوسراوو دروستكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتخوازی‌و كۆنه‌پارێز وه‌كو فشار به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری تاكی كۆمه‌ڵگه‌وه ئه‌یسه‌پێنێت، ئه‌م دیارده‌یه به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگاكانی رۆژههلاَتو رۆژههلاَتی ناڤین‌دا به فراوانی پهرشوبلاَوهو باوه ... ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی له كۆمه‌ڵی كوردهواری خۆمان ئه‌چن، حه‌زو ئاره‌زوویانه چه‌پاندنی زۆرێك له دۆز‌و بابه‌تی گرنگ كه پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌وانه‌ش وهلاَمدانهوهی یه‌كه‌مین پرسیاری منداڵ كاتێك له باوانی ده‌پرسێت, ئێمه له كوێوه هاتووین, چۆن له‌دایك بووین ؟! بهلاَم هیچ جۆره وهلاَمێكی لۆژێكیو ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ستناكه‌وێته‌وه ..
یاخود كاتێك منداڵ پرسیارێكی بێگوناهو ئازا ئهكاتو ئه‌پرسێت, كێ ئێمه‌ی دروست كردووه, یان خوا چییه‌و له كوێیه‌و كێیه؟ بهلاَم دیسانه‌وه هیچ جۆره وهلاَمێكی جه‌ربه‌زه‌و بوێری له‌باوانه‌وه چنگ ناكه‌وێته‌وه‌و به هێزی چه‌پاندن, سه‌ری خۆی‌و پرسیاره‌كانی ئهكوترێتهوهو تووشی زه‌برو فشاری ده‌روونی ئه‌بێت وهه‌ر له‌منداڵییه‌وه هه‌ست به نامۆیی‌و دڵتهنگیو بێ ئومێدی‌و نهێنیو دژواری په‌نهانییه‌ك ئه‌كات كه گهردوونو ژیانی لا ترش‌و تاڵ ئهكاتو هه‌ست ئه‌كات مرۆڤــــ لاواز‌و بێتوانایه‌و ناچار فێًر ئه‌بێت پرسیاره‌كانی ئاراسته‌ی كه‌سانی گه‌وره‌و تووڕه نهكاتو هه‌ست ئه‌كات شتێك هه‌یه ناوی سانســـۆرو ڕهقـــــیب و قهدهغــــــهیه ...!
پرسیاره‌كانی ده‌رباره‌ی بوون‌و سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤـــــ و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌ندامی زاوزێوه ( له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ) ئه‌بێته گه‌وره‌ترین تابوو یان بابه‌تی قه‌ده‌غه‌و حهرامكــــــراو, ئیدی په‌یوه‌ندی منداڵ یان ههرزهكارو باوان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ره‌س بردن ئه‌چێ .. هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی په‌یوه‌ندی خۆشهویستیو ئه‌وین له نێوان كوڕوكچدا, پاشان هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه گرنگه به نهێنیو باس نه‌كردنی لای گه‌وره‌كان, ئاریشه‌و كێشه‌ی خێزانی زۆر دژواری لێ ئه‌كه‌وێته‌وه, كه به داخه‌وه به شكانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرومێدا كۆتایی پێدێت, كه هێدی هێدی تێڕوانین‌و بۆچوون‌و بیركردنه‌وه‌ی تێوریو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی پراكتیكی نێوان كچ‌و كوڕ ئاڵۆز‌و چهواشهتر لێده‌كات, دواجاریش تاكێكمان بۆ فه‌راهه‌م ئه‌بێت كه نیوه‌ی پڕه له نهێنیو تاریكی, كه تیایدا ناتوانێت به ڕاستگۆیی و به بوێری وبه ئه‌وپه‌ڕی لۆژیكه‌وه بابهتو كێشه‌و خولیاكانی دهرببڕێتو ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤی ئازاد بگوزه‌رێت ...!
ئه‌و چه‌پاندنه سه‌ره‌تایی و ئاسان و ساده‌یه‌ی دایك‌و باوك به نهزانیو كۆنه‌پارێزی‌و چه‌قبه‌ستوویی خۆیانه‌وه به‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوویدا پیاده ئه‌كه‌ن, گرفت‌و كێشه‌ی كۆمهلاَیهتیو ده‌روونی ئاڵۆز له كه‌سێتی تاكی كوردا دروست ئه‌كات, فشاری ده‌روونی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و كار‌و ڕه‌فتاره‌وه, مرۆڤێكی بێ ئیراده‌و به‌تاڵ له ویست‌و ناتوانای لێ به‌رهه‌مدێت, كه هه‌میشه له دركاندنی ڕاستی‌و ڕاستگۆیی ده‌ترسێت, چونكه نیوه‌ی ڕاستی پێكهاته‌ی ئه‌و مرۆڤه بریتییه له نهێنێو پرسیاری بێ وهلاَم و په‌یوه‌ندی شاردراوه, ته‌نها بازنه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی له هاوڕێو براده‌ران هه‌یه كه بتوانێت چه‌پاندنی ناوه‌وه‌و زه‌وی په‌نگ خواردووی ناخی و نهێنییه‌كانی تیادا بدركێنێو خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه كه به‌داخه‌وه ئه‌و (تهنفیسه) زۆر كه‌مه‌و رێگهچارهو ڕێنووماییهكانی تیادا به‌دیناكرێت, ڕاوێژكارو مامۆستایه‌كی تیادا نییه كه ڕۆڵێكی گرنگ ببینن له ئاراسته‌كردنی پهروهردهییو گه‌شه‌كردنی دهروونیو دڵنه‌وایی ڕۆحی‌دا كه زۆر گرنگن بۆ هه‌ر مرۆڤێكو چ جای ههرزهكارو لاوان بن ... !
ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه, ئه‌وه‌یه كه چه‌پاندن ماك‌و ئاكامی خراپی خۆی هه‌یه كه به نێگه‌تیڤانه به‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤی چه‌پێنراودا ئه‌شكێته‌وه, له‌وانه‌ش سهرههڵدانو دروستبوونی گرێ‌و گرێكوێره‌كان له ده‌روونیدا كه زه‌برو فشار دروست ئهكهنو وه‌ها ده‌كات كه ئه‌م مرۆڤــــه هه‌میشه تووڕه‌و بێزاربێت, له‌سه‌ر ئاسانترین‌و بچووكترین كردارێك ههڵبچێتو هێمنیو ئارامی له ده‌ستبدات, ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه مێشكی سهرقاڵو جه‌نجاڵه كه ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی ته‌ركیزی كه‌متر ببێته‌وه‌و پهرشوبلاَوتر بیربكاته‌وه, شتی زوو له‌بیر بچێته‌وه‌و چه‌ندین هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و دواوه ..... تهمهڵیو كه‌مته‌رخه‌می جێگه‌ی زیرهكیو چالاكی ئه‌و بگرنه‌وه, هه‌روه‌ها مرۆڤی چه‌پێندراو هه‌میشه هه‌ست به كۆت و زنجیرێكی توند‌و سه‌خت ئه‌كات كه ده‌سته‌وه‌ستان‌و دهستو پێ سپیی كردووه كه ئه‌مه‌ش ترسنۆكی‌و مه‌ترسی له بڕیاردان‌و كردنی هه‌ر كارێكدا به‌رجه‌سته ئه‌كات ....!
ئاكامیش ده‌یه‌وێت تۆڵه بسه‌نێته‌وه ... چونكه وه‌كو یاسایه‌كی فیزیكی لێهاتووه, وزه‌ی په‌نگ خواردووی ناوه‌وه‌و كردار‌و بیركردنه‌وه‌ی چه‌پێندراو له ناخ وده‌روونی مرۆڤدا به‌شێوه‌ی خراپ‌و نێگه‌تیڤانه دهردههاوێژرێنه ده‌ره‌وه, تووڕه‌بوون و لێدان‌و شهڕكردنو زۆرێك له كاره‌ساته‌كانی هاتوچۆو پێكدادانی ئۆتۆمبێل له په‌رچه‌كرداری چه‌پاندنه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه, ئیدی چۆن ئێمه‌ی كورد به‌و هه‌موو سهركووتكراویو چهپێندراوییهوه, به‌و هه‌موو خه‌زنكردنی نهێنیو پهنهانییانهوه, ئه‌توانین ئازا‌و بوێر بین له كاركردن‌و بیركردنه‌وه‌دا, له بڕیارداندا چۆن ئه‌توانین متمانه‌مان به‌خۆمان ههبێتو بڕوامان به خوودو به ئیراده‌و ویستی خۆمان ببه‌ستین, چۆن ئه‌توانین به ڕاسته‌قینه‌یی ڕووداو‌و په‌یوه‌ندییه ئهوینیو خۆشهویستیهكانمان به ڕاستگۆیی باسبكهینو نهێنی زۆر‌و زهوهندهمان بدركرێنین, چۆن درۆ ناكه‌ین‌و دووڕوو نابین و ڕاستی له نزیكترین كه‌سێكی خۆمان ناشارینه‌وه .. !؟
ئه‌ی باشه چۆن تاكی كوردی چه‌پێندراو ئه‌توانێت مرۆڤێكی هێمنو ئارام بێت, تووڕه‌و تۆڵه‌سێنه‌ر نه‌بێت, چۆن ئه‌توانێت له كه‌س ببوورێت !؟؟ له كاتێكدا زه‌مینه‌ی لێبووردنی تیادا خۆش نییه‌و سیخناخه له تووڕهییو بێزاری و دڵته‌نگی, مرۆڤێك هه‌ست بكات چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و كۆتی قورس له چوارپه‌لی كراوه‌و خولیا‌و ئاره‌زووه‌كانی تێك شكێنراونو خهونو ئاواته‌كانی زینده به‌چاڵكراوه, چۆن له هه‌قی خۆی خۆشئه‌بێت ئه‌گه‌ر زۆر بچووك‌و بێنرخیش بێت !؟
كه‌واته ئێستا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت, بۆچی تاكی كورد بێ ئیراده‌و بی خولیا‌و خه‌ونه, ترسنۆك‌و لاواز‌و سسته‌و چالاكییه‌كانی ئاسایین‌و سهرسامكارنین, بۆچی ئینتیمای بۆ ولاَتو نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كاڵبۆته‌وه !؟
بۆچی وابه‌سته‌یی بۆ ته‌نانه‌ت بۆ خهونهكانیو هاوڕێكانیو خێزانهكهیو بگره بۆ خۆیشی نییه, بۆچی هه‌ر هه‌مووی له بوخچه‌یه‌كی شڕۆڵه كردووه‌و له‌ودیوو سنووری غوربهتیو بێنهواییو ئاواره‌یی سنووری دڕكاویدا فڕێی ئهداتو به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ ئه‌كات . كه ئه‌مه‌ش بانگه‌وازێكه بۆ مردنی خه‌ونی مرۆڤـــــ و ئینسانێك به هه‌موو ماناكانییه‌وه ! به‌زاندنی سنوور له‌به‌رخاتری چاوی ڕه‌شی به‌زاندنی تابوو یان شته حهرامكراوهكانه كه ژیانی لێكردۆته دۆزه‌خ .. به‌زاندنی سنووری تاكی كوردی ئه‌م كوردستانه ئازاد‌و هنگینه: بۆ قهلاَچۆكردنی چه‌پاندن‌و فشار‌و زه‌بری ده‌روونییه, كه هه‌موو خولهكو ساتێك دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ خۆی نیشان ئه‌دات .... مانفێستێكه بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ژیانی نوێـــی ئایینده‌ی تیادا بدرێت نه‌ك مردن ! .
پاسادانی بۆچوونه‌كه‌مان :-
ئه‌مێستا له‌م به‌شه ئازاده‌ی كوردستاندا, رۆژانه چه‌نده‌ها جار گوێبیستی ئه‌و ڕستانه ده‌بین كه گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه ژیانمان ناخۆشه‌و ژیان تامی جارانی نه‌ماوه‌و كه‌س دڵی خۆش نییه‌و, شێواز‌و تۆنی سكالاَو گلهییو گازهندهكان بێزاری‌و تووڕه‌ییان پێوه دیاره ...! به‌ڵام نیسبه‌ت پێچه‌وانه‌كه‌یه‌وه دڵتهنگیو بێزاری‌و زه‌بری ده‌روونی كه واتا‌و داتای به‌خته‌وه‌ری دهگهیهننو ئایا به گشتی كامه‌رانی تاكه كه‌س له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت !؟
چۆن مرۆڤـــــــ حاڵه‌تی گرنگی بهختهوهریو كامه‌رانی، موتووربه‌ی ژیانی خۆی دهكاتو وه‌كو قه‌ڵغانێك دژ به زه‌برو فشاری دهروونیو بێزاری‌و دڵته‌نگی به‌كاری بێنێ, زۆرێك له بیرمه‌ندو فهیلهسوفو ناوداره‌كان ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه..... به‌لایانه‌وه زۆر بایهخدارو به‌سوود بووه كه به‌ڵكه له ژیانی خۆیاندا پیاده‌ی بكهنو له زۆر ههڵوێستو بارودۆخدا به‌رجه‌سته‌ی بكهنو وه‌كو چه‌كێك به‌كاری بێنن .....
رۆسۆی مه‌زن بیرمه‌ندی جیهانی پێی وابوو ئه‌وده‌مه مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت كه له‌ناخه‌وه ئازاد بێت‌و توانای هه‌بێت به‌رامبه‌ر به هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوه‌ستێته‌وه, به‌وه‌ی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ (سروشتی پاك) ئه‌وده‌مه‌ی مرۆڤ به‌بێ هیچ دهربهستێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشتدا بكات, مرۆڤ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سروشت ده‌گاته خاڵێكی دیاریكراو له‌به‌خته‌وه‌ری رههاو بێ‌سنوور .هه‌روه‌ها یۆنگ ده‌روونزانی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی, ئه‌و كار‌و كاردانه‌وانه‌ی له ژیاندا به‌ر ههستو نه‌ستمان ده‌كه‌ون, تام وله‌زه‌تێكی كاتیمان پێ دهبهخشنو له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌رووندا ده‌بن, بۆیه به‌خته‌وه‌ری كاتیمان پێده‌به‌خشن, بهلاَم ئه‌و گۆڕانكارییه خۆشانه‌ی ژیان كه له سه‌نته‌ری ده‌روونه‌وه ههڵقوڵێنو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناخی ده‌روون, ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه به‌مرۆڤ ده‌به‌خشن !
ئێریك فرۆم, راشكاوانه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه : هه‌میشه ئه‌و مرۆڤه‌ی باشه‌و چاكه هه‌ڵده‌بژێرێت هه‌نگاوێك له‌به‌خته‌وه‌ری نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ش كه خراپ‌و خراپه‌كاری ههڵدهبژێرێتو به‌ره‌فتار رۆژانه نوومایشی ده‌كات, ههنگاوێكو دووان‌و سییان له كامه‌رانی‌و ئاسووده‌یی دوور ده‌كه‌وێته‌وه ..!
فێرناندۆ سافاتهر, بیرمه‌ندی هاوچه‌رخی ئیسپانیی باس له‌وه ده‌كات كه:چه‌نده مرۆڤ ئازاد بێت‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی ئازادانه‌ی ههبێتو له‌بنیاتنانی كه‌سێتی ئه‌ودا ره‌نگ بداته‌وه, ئه‌وكه‌سه زیاتر به‌خته‌وه‌ره له‌چاو ئه‌و مرۆڤه‌دا كه په‌روه‌رده‌یه‌كی داخراو‌و چه‌واشه‌كارو سته‌مكار گۆشیكردبێت ! شاعیری داهێنه‌رو نوێخوازی مه‌كسیكی, ئۆكتافیۆ پاز له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی : ئه‌وكه‌سه‌ی كه له ره‌فتارو له ژیانی رۆژانه‌یدا ئازادانه بژی‌و بتوانێ له بڕیاره هه‌ستیاره‌كاندا هه‌ردوو وشه‌ی (ئا)و (نا) به متمانه‌و هێزه‌وه بڵێت, به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت له‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ههڵنهكهوتبێ . !
مرۆڤــــــ ده‌توانێت بژی‌و به‌خته‌وه‌ریش بژی به بێ ئه‌وه‌ی له‌زانستی گه‌ردوون بزانێت, یان سه‌باره‌ت به كۆمپیوته‌رو ئۆتۆمبێل هیچ لێزانینێكی هه‌بێت, ره‌نگه بۆ رابردوو گرفتێك نه‌بووبێت, بهلاَم له‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌دا گرنگه مرۆڤــــ شارهزاییهكو زانیارییه‌كی سهرهتاییو به‌رایی له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه هه‌بێت كه به ژیان خۆیه‌وه به‌ندن, بۆ وێنه: ئاگر, گه‌رمی دهبهخشێو خواردنی پێ دروستده‌كه‌ین, بهلاَم هه‌ندێك جاریش ده‌سووتێنێ, ئاو, تینووێتیمان دهشكێنێو ئاوهدانیو ژیانمان پێده‌به‌خشێت, بهلاَم ده‌شتوانێت بمانخنكێنێ ..!
بۆیه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی (سپی)له (ره‌ش) جیا ده‌كه‌نه‌وه, زۆر گرنگ‌و سوودمه‌ندن كه ته‌نانه‌ت كه‌سێكی ساده‌و نه‌خوێنده‌واریش بیزانێت, لێره‌وه ده‌توانین سه‌رچاوه‌ی كامه‌رانی به‌و خاڵه ده‌ستپێكه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه له هێزی ههلاَوێریو هه‌ڵبژاردندا خه‌مڵیووه ..! جاران باو‌و باپیرانمان نه‌خوێنده‌وارو ساده‌و ساكاریش بوون‌و رێژه‌یه‌كی زۆریش به‌خته‌وه‌ر بوون, ماڵ‌و حاڵی زۆرسادهبوو ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی ساده‌تر, ساته‌كانی ئیشكردنی دیاریكراو بووه, خه‌وتن‌و خه‌وی دیاری كراوبووه ئه‌ركی سهرشانیو ئیشوكاری بهدهستو بازووی بووه زیاتر له به‌كارهێنانی مێشكی خۆی‌و ژووره‌كانی ژیانی سیخناخ نه‌كردبوو به ئامرازه كاره‌بایی‌و ئه‌لیكترۆنییه زۆره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه ته‌نها سه‌ر یهشهو گۆشهگیریو له‌كه‌س وخزمانو دابڕانی ئه‌به‌دی پێبه‌خشیووه .....
په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی مرۆڤی دێرین له‌گه‌ڵ منداڵ‌و دهرودراوسێو خزمانیدا به‌هێزترو پتهوتربووه له مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه, ئه‌و خانووه قووڕو داره‌ی باپیرانمان ژینیان تیادا به‌سه‌رده‌برد, زۆرله كۆشكه مهڕمهڕیو ته‌لاره بریقه‌داره‌كانی ئه‌م رۆژگاره زیاتر ئاسوودهییو به‌خته‌وه‌ری به‌هزرو ناخی مرۆڤ به‌خشیبوو چونكه ئه‌و خانووه قووڕه ساده‌یه گرفت‌و كێشه‌ی كرێی به‌رزی مانگانه‌ی بۆ نیشتهجێكهی دروست نه‌كردبوو, له‌كونی ژووره‌وه زیندان‌و گۆشه‌گیری نه‌كردبوو به‌دیار تهلهفزیۆنو سه‌ته‌لایته‌وه یان ئامێری مۆباییلهوه سه‌رقاڵی نه‌كردبوو, به‌دیار كۆمپیوته‌ره‌وه چه‌نده‌ها كاتژمێر كۆت‌و به‌ندی نه‌كردبوو كهلاڵو بێزمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناوخێزانهكهی خۆشی‌دا ده‌سته‌و یه‌خه‌ی بكات ...
به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤی پێشینی ئه‌م كۆمه‌ڵ‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه ته‌نهاو گۆشه‌گیر نه‌بوو لهكوونی ژووره‌وه, په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دهرودراوسێو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا به‌هێزو پته‌وو پڕ كامه‌رانی بوو بۆیه وه‌كو هۆكارێكی بهختهوهربوونو خه‌سڵه‌تی هه‌ره گرنگ‌و دیاری مرۆڤیش (په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی)و پێكه‌وه ژیانی تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بایه‌خێكی گرنگ‌و ئه‌وتۆی هه‌یه لهوهدهستهێنانی به‌خته‌وه‌ریدا ....
مرۆڤ له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه‌دا هزرو بیركردنه‌وه‌و ئاراسته‌كانی هیواو خه‌ونی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌وه‌ش چاوێكی لای ئاسۆی ئایندهی خۆیهتیو ئه‌مڕۆكه ئیشی بۆ ده‌كات, ئه‌و ئیشكردن‌و كۆشش‌و هه‌وڵه, له گۆشهگیریو تهنیاییو تهمهڵیو بێكاری رزگاری ده‌كات كه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ شكاندنی یه‌كه‌مین په‌ڵه‌ی رهشییه له هزرو ده‌روونی مرۆڤدا ..له ئایندهی نزیكدا هه‌وڵده‌ده‌ین به درێژی له هۆكاره گرنگه‌كانی بهختهوهریو كامهرانبوونی مرۆڤــــــ بكۆڵینه‌وه تا وتاری داهاتوو به به‌خته‌وه‌ریتان ئه‌سپێرم ..!

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه

زۆر به‌سووده ده‌ستت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ست خوشى ئه م بابه ته جوانه ت لى ئه كه م هه رسه ركه وتووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


desty ewesh xosh hawreyan swpasy beshdaritan dekem
له‌سه‌ر هێڵ نییه