.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









کێ نرخی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌زانێ!؟
ئاره‌زووى هه‌موو مرۆڤیک ئه‌وه‌یه که له خوشه‌ویستی دابژیت وه هه‌ست به‌چێژى خۆشه‌ویستى بکات، له‌وکاته‌ی که که‌سێکت خۆش ویست زیاتر له‌هه‌موو شتێک وه‌له هه‌مووکه‌سێک له جیهاندا، هه‌ست ده‌که‌یت که‌باشترین و جوانترین و خوشه‌ویسترین و به‌نرخترین و پایه‌دارترین.....که‌سه له‌م جیهانه‌دا، بۆیه گرنگی پێ ده‌ده‌یت و هاوه‌ڵی ده‌بیت له هه‌موو کێشه و خوشی و ناخوشییهکانیدا وه هه‌ست بهخوشیهکی زۆر ده‌که‌یت له‌وکاته‌ی هه‌موو داواکاریه‌کانی بۆ جێ به‌جێ ده‌که‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێى پاداشتدانه‌وه‌ی لێبکه‌یت، وه هه‌ست به خوشی ژیان ده‌که‌یت کهدهزانیت جوانترین و به‌نرخترین شتت پێشکه‌ش کردوه، وه جوانتین هه‌ست و سۆزت پێ به‌خشیوه، ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی نه‌مره ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی پێگه‌یشتووه.
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن له کۆندا دوورگه‌یه‌ک هه‌بووه هه‌موو هه‌سته‌کانی مرۆڤایه‌تی "مشاعر البشریة" تیادابووه هه‌ر له خوشى و ناخۆشی له‌زانست و زانین........هتد ، وه خوشه‌ویستیش یه‌کێک بوو له‌م هه‌ستانه، رۆژێکیان هه‌ست زانی که‌ئه‌م دوورگه‌یه به‌ره‌و نقوم بوون ده‌ڕوات بۆیه هه‌موو هه‌سته مرۆڤایه‌تییه‌کان بڕیاریاندا جێگای خۆیان بگوازنه‌وه‌و دوورگه‌که به‌جێبێڵن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بڕیاریدا بمێنێته‌وه تا دواساته‌کانى نقوم بونى دورگه‌که، له‌و کاته‌ی که دوورگه‌که خه‌ریکبوو به‌ته‌واوى نقوم بێت. خوشه‌ویستیش بڕیاری رۆیشتنیدا، هه‌ربۆیه له‌م کاته‌دا خوشه‌ویستی داوای یارمه‌تی له "ده‌وڵه‌مه‌ندی" کرد کهبهبهردهمیدا گوزه‌ری ده‌کرد به‌که‌شتییه‌کی زۆر گه‌وره‌وه ، خۆشه‌ویستی پی ووت: ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بمبه‌یت؟ ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ڵامی داوه‌و پی ووت ((هه‌رگیز نا چونکه که‌شتیه‌که‌ی من پڕه له زێر و به‌ردی به‌نرخ، جێگای تۆ نابیته‌وه لێره)) دواتر خۆشه‌ویستی بڕیاریدا داوای یارمه‌تی له "له‌خۆبای بوون" بکات که‌ئه‌ویش بهبهردهمیادا تێده‌په‌ری بهکهشتیهکی زۆر به‌رزه‌وه و پێی ووت: ((تکات لێده‌که‌م یارمه‌تیم بده ئه‌ی له‌خۆبایی)) به‌ڵام له‌خۆبایی له‌وه‌ڵامدا ووتی ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م ئه‌ی خۆشه‌ویستی چونکه تۆ ته‌ڕبوویت و له‌وانه‌یه که‌شتیه‌که‌ی منیش ته‌ڕ بکه‌یت و پیسى که‌یت بۆیه ناچاربوو داواى هاوکارى له"خه‌م" بکات، که خه‌م بهکهشتیهکهیهوه له‌خۆشه‌ویستی نزیک بوویه‌وه داوای یارمه‌تی لێکرد ووتی ((ئه‌ی خه‌م لێمگه‌رێ با له‌گه‌ڵ تۆدابم)) خه‌م وڵامی دایه‌وه ((ناتوانم له‌گه‌ڵ خۆمدا بتبه‌م ئه‌ی خوشه‌ویستی، چونکه من خه‌مبارم بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌میشه ته‌نها بم و هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدابم))، له‌م کاته‌دا "خۆشی" به‌نزیک خۆشه‌ویستیدا تێپه‌ری هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستی بانگی کرد به‌ڵام ئه‌و له‌ناو خۆشی خۆیدا بوو بۆیه هه‌رگوێشی له هاوار و بانگ کردنى خۆشه‌ویستى نه‌بوو.
له‌ناکاودا خۆشه‌ویستی ده‌نگێکی گوێ لێ بوو که‌بانگی ده‌کات: ((ئه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مندا وه‌ره)) ، ده‌نگه‌که ده‌نگی پیاوێکی پیری بهساڵاچوبوو له‌ته‌مه‌ندا، خۆشه‌ویستی هه‌ستی به‌خۆشیه‌کی یه‌کجار زۆر کرد تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی که له‌یادی چوو ناوی ئه‌م پیاوه بهساڵاچوهش بپرسێت، له‌وکاته‌ی که لهدوورگهکهوه به‌هانایه‌وه هات و ڕزگارى کرد ئیتر پیاوه پیرهبهساڵاچووهکه به‌جێى هێشت و ڕۆی ، ئیتر خۆشه‌ویستی ویستی بزانیت که‌ئه‌م پیاوه پیره کێ بووه که به‌هانایه‌وه هاتووه تاوه‌کو سوپاسی بکات، بۆیه له "زانین"ى پرسی که‌ئه‌ویش پیاوێکی تێگه‌یشتووى به‌ساڵاچوی پیر بوو، به‌سه‌رنجه‌وه لێى پرسى ئه‌و به‌ساڵاچووه کێ بوو یارمه‌تی دام؟!، "زانین" وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی ئه‌وه "زه‌مه‌ن بوو زه‌مه‌ن" خۆشه‌ویستی زۆر سه‌ری سوڕما ووتی: چی؟ زه‌مه‌ن !؟ زه‌مه‌ن بۆ !؟ لێره‌دا "زانین" به پێکه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی به‌ڵێ زه‌مه‌ن چونکه ته‌نها زه‌مه‌ن نرخی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌زانیت، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه وات لێده‌کات له ژیاندا خۆبه‌خش بیت و هه‌موو کات ئاماده‌ى قوربانى دان بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌یت کهشههیدیت، چونکه خۆشه‌ویستى له‌ناو دڵدایه بۆیه هیچ که‌سێک نا‌توانیت ده‌ستی لێبدات و هه‌ستى پێ‌بکات چونکه موڵکی خۆته‌و پارێزراوه له‌ناخى دڵدا بۆیه به‌و هیوایه‌ین که‌هه‌موومان خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ببه‌خشین وه ڕق و ئیره‌یی له دڵه‌کانمان ده‌ربهێنین تاوه‌کو بتوانین به ئاسوده‌ییه‌وه هه‌نگاوه‌کانمان ههڵبێنینوه و به‌هیواوه بژین و بتوانین داهێنان بخولقێنین..؟
وه‌رگيراو


له‌سه‌ر هێڵ نییه
خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته ناسكه‌یه كه توانای ژیانی به مرۆڤ به‌خشیوه, ئه‌و ووته‌یه‌ش ته‌واوه كه ئه‌ڵێ "گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان ئه‌مرێت" هه‌روه‌ها ده‌رونناسێك له باره‌ی خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵ ووتویه‌تی: ((ئه‌و منداڵانه‌ی خۆشه‌ویستییان پێ نه‌درێت, ده‌مرن, ئه‌و منداڵانه‌ی له ژینگه‌ی پاك وخاوێندا په‌روه‌رده ده‌كرێن به‌ڵام بێ به‌شن له خۆشه‌ویستی, وه‌ك ئه‌و منداڵانه‌ی تر گه‌شه ناكه‌ن كه كه‌متر پاك وخاوێنییان بۆ دابین كراوه به‌ڵام خۆشه‌ویستیان هه‌یه)). به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه كه ژیان پێویستی به خۆشه‌ویستی هه‌یه.
وه په‌یامبه‌ری ئازیزمان "محمد" (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا بڕوا نه‌هێنن, وه بڕواتان ته‌واو نابێت هه‌تا یه‌كترتان خۆشنه‌وێت. وه له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: "خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا بانگ ده‌كات كوان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر من یه‌كیان خۆشده‌ویست, ئه‌مڕۆ ده‌یانخه‌مه ژێر سێبه‌ری خۆم كه جگه له‌و سێبه‌ره هیچ سێبه‌رێكی تر نییه.....". ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانێكی بڕوادار زۆر گرنگه كه خۆشه‌ویستی هۆی چونه به‌هه‌شت و ڕزگار بونه له سزای ڕۆژی دوایی.
ئه‌وه‌ی باسكرا ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی كورته به گرنگی خۆشه‌ویستی, من نامه‌وێت باس له خۆشه‌ویستی بكه‌م به‌ڵكو ئاماژه به دوو خاڵ ئه‌ده‌م كه بوونه‌ته هۆی ناشیرین كردنی ئه‌م چه‌مكه بێگه‌رده له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا:
یه‌كه‌م: بچوك كردنه‌وه‌ی واتای خۆشه‌ویستی له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕێكدا, هه‌ركاتێك باسی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت ته‌نها باس له‌م جۆره ده‌كرێت به فه‌رامۆشكردنی خۆشه‌ویستی " خوا , سروشت , منداڵ , خێزان , هاوڕێ ......"
دووه‌م: ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزدارییانه‌ی له نێوان كچ و كوڕ دا هه‌یه ناوی لێنراوه خۆشه‌ویستی ............... ئه‌وه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كیژێكی (11) ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌یبه‌ستێت ؟؟!! په‌یوه‌ندی نێوان كچ و كوڕ له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر باوه و له خوێندنگه سهرهتایییهكاندا نمونه به‌رچاو ده‌كه‌وێت, مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له زۆر شت تێناگات چ جای ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستی تێبكات , یان ئه‌و په‌یوه‌ندیه نادروسته‌ی له نێوان دوو گه‌نجدا ده‌بینرێت كه مه‌به‌ست لێی تێركردنی ئاره‌زوه‌كانه نه‌ك خۆشه‌ویستی بێت له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ریدا .
ئه‌مه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كه ژیان ده‌كوژێت و مرۆڤ نامۆ ده‌كات , تاكی بێ ئامانج له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات , ئه‌مه خۆشه‌ویستی نییه به‌ڵكو جوانكردنی كارێكی دزێوه .
پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان خۆشه‌ویستی و هه‌واو ئاره‌زودا , هه‌واو ئاره‌زو ((حه‌ز)) به‌ئه‌نجامدانی ته‌واوده‌بێت و كۆتایی دێت , به‌ڵام مرۆڤ هه‌رگیز له خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه تێرنابێت و هه‌تا له‌گه‌ل خۆشهویستهكهیدابێت خۆشه‌ویستی بۆی زیاد ده‌كات "مرۆڤی عاشق* به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌یدا ده‌ژی" مه‌حویش ئه‌ڵی :
ئه‌ی مه‌حه‌ببه‌ت ! ئاگرێكی هێنده خۆش و دڵ‌نشین
ئه‌و كه‌سه‌ی سوتوته هه‌ر ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ سوبهسوت
*ته‌نها لێره دا وشه‌ی عاشق به‌كار ده‌هێنم چونكه ئه‌م وشه‌یه زیاتر بۆ خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز به‌كاردێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh byt bo wta jwankant sar kawto byt
hi wadram la hamo bwarakani xoshaweste sar kawto byt
hi wadarm reze xoshawestesh bgryt
له‌سه‌ر هێڵ نییه

خوشةويستى بة اسانى بيناسة ناكري وةلةو هتا ايستا خوشةويستيم نةكردية بس عالم وةدةلين.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه



خوا بكات عاشق نه بيت به شت هه ر سوتان ده بيت
تا دتوانى خوت بباريزه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت....
بەهیوای بەردەوامیت.....
ئاسودەو کامەران بیت ...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه



sopas gyan lagal barezt
له‌سه‌ر هێڵ نییه