.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












کۆمەڵگەى مەدەنى
کۆمەڵگەى مەدەنى یەکێکە لەو چەمکانەى کە لەسەردەمى جیاواز و بە واتاى جیاواز و جەوهەرى جیاوازەوە لە کۆمەڵگەى ڕۆژئاواییدا دەرکەوتووە ، کۆمەڵگەى مەدەنى واتاى کۆى هەموو ئەو رێکخراوە سیاسى و کۆمەلایەتى و پیشەیى و جەماوەرییە ( خۆبەخش ) و ( ئازادانەى ) کە لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەدا کاردەکەن بۆ گواستنەوەى وردەکارییەکانى ئەو کۆمەڵگایە بۆ دەوڵەت بە شێوازو میکانیزمى گونجاوو ئاشتیخوازانە.
پێکهێنانى کۆمەڵگەى مەدەنى و بەرفراوانبوونى پێویستى بەبوونى سێ هەنگاوى سەرەکى هەیە لە کۆمەڵدا:
یەکەم : کۆمەڵ لەشێوەى کۆمەڵى سادەو ساکار دەربچێ و فرەیى و جۆراوجۆریەتى تێیدا گەشە بکات و دەربکەوێت.
دووەم: ئەو جۆراو جۆریەتە بە فەرمى بناسرێت. هەمە جۆرى لە کۆمەڵى مەدەنى بە ماناى پەرش و بڵاوى و دووبەرەکى کۆمەلایەتى و نەتەوایەتى نیە، یەکدەنگى لەسەر پرسى پاراستنى چوارچێوەى وولات ، یەکدەنگى لەسەر پرسى سەربەخۆیى و بەردەوامبوونى دەوڵەت و میللەت.
سێیەم: لە پێکهێنانى کۆمەڵگەى مەدەنیدا ( ڕێکخراوبوونە ) لەم هەنگاوەدا دید و بۆچوونە خۆبەخشەکان پێک د ێت و کۆمەڵ لە شێوەى کەڵەکە بوونێکى بێ شێوەى ووردى بەسەریەک داکەوتوو دەردچێت ، لەم کۆمەڵگەیەدا هەر تاکێک لەگەڵ ئەوانەى لە هەندێ ڕووەوەو لێک نزیکن یاخود لەیەک دەچن کۆدەبێتەوە.
بەراِى ( بارسوتر ) : کۆمەڵگەى مەدەنى بەرهەمهاتووى خۆیەتى و سێ شۆڕش لەبەرهەمهێنانیدا دەستیان هەبووە :
1. شۆڕشى پیشەسازى کەواى کرد ئابورى بەتەنها ببێتە لایەنێکى سەربەخۆ.
2. شۆڕشى زانستى کە بووە هۆى ئەوەى رۆشنبیرى و فێرکردن ببنە لایەنێکى سەربەخۆى کۆمەلایەتى.
3. شۆڕشى دیموکراسى سکە سیاسەتى وا لێکرد ببێتە بوارێک بۆ بەشدارى کۆمەڵ و چاودێرى گشتى.
بنەماکانى کۆمەڵگەى مەدەنى:
1. کارى خۆویستى ئازادانەیە: پێویستە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە ژێر ڕکێفى دەسەلات نەبن و پاشکۆى دەسەلات و دەولەت نەبن.
2. ئارەزوومەندایەتى خۆبەخش.
3. گشتى بوونى دامەزراوەکان: دامەزراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى مولکى هەموو ئەندامەکانیەتى و هەمووشیان لێىپرسراون لە نواندنى چالاکیەکانیاندا.
4. تواناى قبوڵکرد ن و ڕاهاتن لەسەر بیرو ڕاى جیاوازو مامەڵەى دروست لەگەڵ ئەو دیاردەدا.
5. بوونى دەوڵەت.
6. هاولاتیبوون: ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى پێویستە کارو چالاکیەکانیان بۆ بەرژەوەندى گشتى بێت ، بوون بە ئەندامیش تێیدا دەبێت ڕەچاوى هاولاتیبوون بکرێت.
ئەرکەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى:
1. وەدەستهێنانى یاساو دیموکراسیەت .
2. کارى چاودێرییە. هەروەکو مارکس دەڵێ ( کۆمەڵى مەدەنى پێک دێت تا کۆنترۆڵى دەوڵەت بکات ، کەواتە دەزگایەکى سەر بە دەوڵەت نیەو ئەرکى چاودێریکردنى کارو ڕەفتارەکانى دەوڵەتە ) .
3. ئەرکى دابین کردنى هاوبەرپرسیاریەتى ( تکافل ) ى کۆمەلایەتییە.
رزگار

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ هاوڕێی خۆشە ویست سۆزی ــ 2020 گیان بۆ پەیامەکانت.....
لهسهر هێڵ نییه