.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شه‌ش هه‌نگاوی گرنگ بۆ وت‌و وێژی سه‌ركه‌وتوو له نێوان هاوسه‌ران :
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوك هاوسه‌ر ئاماده‌یی گفتوگۆیان تێدابێت ، شه‌ش خاڵ ده‌خه‌ینه ڕوو كه به جێ به جێ كردنیان وت‌و وێژی ڕاشكاوانه له نێوانیاندا ئاسان وبه‌رهه‌م دار ده‌بێت ...
1- له گفتوكردندا جیاوازی بخرێته نێوان هه‌ڵه ومرۆڤ: بۆنمونه،ئه‌گه‌ر منداڵێك له وانه‌ی بیركاری كه‌وت نابێت باوكی یان دایكی قسه به كه‌سایه‌تی ئه‌م منداڵه بڵێن بۆ نمونه نابێت پێ ی بڵێن تۆ منداڵێكی تێناگه‌ی یاخود گێلی ، چه‌نكه ئه‌م شێوه‌یه هێرشكردنه بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ به برینداركردن وسوكایه‌تی پێكردنی ، هه‌وڵدان نیه بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی خودی هه‌ڵه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له جیاتی گۆڕانكاری باش ..
2- پێویسته وتوێژه‌كه بابه‌تی بێت : هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌رانه كاتێك ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا بكات له‌باره‌ی كارێكه‌وه نابێت كاره‌كانی ئێستا‌و ڕابردووی تێكه‌ڵ بكات بۆ نمونه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كرد ئه‌و بڵێت زۆر له‌مێژه تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌یت و هه‌ر به‌رده‌وامی له‌سه‌ری ..... ئه‌مه وای لێده‌كات خودی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه ئێستا ڕویداوه بزر ببێت و چاره‌سه‌ری بۆ دانه‌نرێت و سه‌رقاڵی زیاتر بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن ...
3- هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان : شێواز و هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه ، ده‌كرێت به هۆی هه‌ندێك وشه بلێسه‌ی گرفته‌كان زیاتر گڕ بگرێت و ناكۆكی گچه‌كه گه‌وره ببن وه ده‌كرێت به هه‌ندێ وشه‌ی تر كۆتایی به‌گرفته‌كان بهێندرێت و ناكۆكیه‌كان خامۆش بكرێن پێش ئه‌وه‌ی له ده‌ست ده‌رچن ..... كه‌واته ڕون بوونی مه‌به‌ست داواكراوه ، له كاتی وت‌و وێژو مناقه‌شه‌دا بۆیه پێویسته ژن ومێرد مشت‌و مڕ له سه‌ر وشه‌كان نه‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و خاڵه‌كانی خۆی دیاری بكات به‌م شێوه‌یه باشتره .
4- هه‌ڵبژاردنی شێوازی نه‌رم ، ده‌نگ گرنگه له كاتی وت‌و وێژدا بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئارام قسه بكه‌ن ، چونكه ده‌نگ به‌رز كردن توڕه‌یی به‌ده‌ر ده‌خات و گفتوگۆ ده‌پچڕێنێ هه‌روه‌ها نابێت ده‌سته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك بجولێنێت كه نیشانه‌ی هه‌ڵچونی پێوه دیاربێت....
5- به‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، واته نابێت سه‌رجه‌م كه‌مو كورتیه‌كانی به‌رامبه‌ری به یه‌كجار بخاته‌ڕوو ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه پرسیاری له‌باره‌ی كه‌موكورتیه‌كانی خۆی كرد نابێت هاوسه‌ری هه‌موو خاڵه لاوازه كانی بۆ رێز بكات به‌ڵكو پێویسته هه‌رجاره‌و هه‌ندێ له‌و خاڵه لاوازانه بخاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان نه‌بێته شتێكی قوڕس و زه‌حمه‌ت ....
6- هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو : گونجاو ترین كاتیش ئه‌و ساته‌یه كه هه‌ردووكیان ئارام بن ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان گرژ بوو ڕه‌وشی ئاسایی نه‌بوو ، ئه‌وا گفتوگۆ كردن و وت‌و وێژ بێ سود ده‌بێت .. .
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه