❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دموكریتۆس (460-370 پ.ز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-19 16:49:16

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

دموكریتۆس (460-370 پ.ز)

دموكریتۆس (460-370 پ.ز)

http://genderkurd.net/Wenekan/jkfsd.jpg

پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ده‌ورانی كۆن له‌كۆمه‌ڵگای كۆیله‌داریدا سه‌ریهه‌ڵدا. فه‌لسه‌فه‌ی دێرین هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه‌ كه‌دوایی له‌فه‌لسه‌فه‌ی مودێرنی رۆژئاوادا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌و جۆر فه‌یله‌سۆفانه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌چه‌ند فه‌یله‌سۆفێكی سه‌رده‌می نوێ بكه‌ین كه‌كار لێكه‌ری زۆریان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مودێرندا هه‌بووه‌ وه‌كو: ئه‌فلاتون‌و ئه‌رستۆ‌و سوقرات‌و دموكریت. نمونه‌ی شێوازی سه‌ره‌تایی ماتریالیزمو سسته‌می بیروڕای دموكریت فه‌یله‌سۆفی گه‌وره‌ی یۆنانی كۆنه‌. له‌ده‌ورانی دێریندا فه‌لسه‌فه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانست پشتی قایم نه‌بووه‌‌و نه‌گه‌ییوه‌ چونكه‌ گه‌شتبووه‌ هه‌مان ئاستی گه‌شه‌كردن كه‌كۆمه‌ڵگه‌ پێی گه‌شتبوو‌و پاڵی داوه‌ته‌ دۆزینه‌وه‌ ئاسایی‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌مان ده‌وران‌و له‌وروه‌‌و نه‌یده‌توانی شتێكی زانستی بێت.
له‌فه‌لسه‌فه‌ی كۆنی یۆنانی دێریندا ئێمه‌ شایه‌تحاڵی نێوان ماتریالیزم‌و ئایدیالیزم‌و نێوان مه‌كته‌بی دموكریت‌و مه‌كته‌بی ئه‌فلاتۆنین.
دموكریتۆس یان دموكریت دیموقراتیس (Democritus) ماوه‌ی (460-370 پ.ز) دا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر بایه‌خی شادومانی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ناوبانگه‌ به‌فه‌یله‌سۆفی لێو به‌خه‌نده‌‌و دوایین فه‌یله‌سۆفی سروشت گه‌ڕابوو. خه‌ڵكی به‌نده‌ری "ئه‌بێدار" له‌باكووری ده‌ریایی ناوه‌راستبوو. دموكریتۆس سسته‌مێكی فه‌لسه‌فی دامه‌زراند كه‌ به‌ده‌ربرێكی ماده‌یی له‌جیهانی سروشت ده‌ژمێردرا‌و هه‌ڵبه‌ت له‌و بواره‌وه‌ كاریگه‌ری مامۆستاكه‌ی خۆی به‌ناوی "لئۆسیۆس" له‌سه‌ر بووه‌.
دموكرتیۆس پاش مردنی باوكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانست گه‌شتی جۆراوجۆری ده‌ستپێكرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌موو ئه‌و میراته‌ی پێی گه‌یشتبوو مه‌سره‌فی گه‌شته‌كه‌یی پێكرد. ده‌ڵێن میسر‌و ئه‌تیۆپی (حه‌به‌شی)‌و ئاریانا‌و هیندوستانی بینیوه‌. كاتێك دموكرتیۆس گه‌ڕایه‌وه‌ زێده‌كه‌ی خۆی بۆ "ئه‌بێدرا"، هیچ له‌میراتی باوكی بۆی نه‌مابووه‌وه‌‌و كه‌ره‌سه‌‌و ئامێرێكی بۆ داهاتی نه‌بوو بۆیه‌ براكه‌ی به‌ناوی "دامۆسیس" له‌رووی‌ ئابورییه‌وه‌ یارمه‌تیدا. ئه‌و پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی كرده‌ خه‌رجی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی سرۆشته‌وه‌، ناسینی دیاره‌ سروشتیه‌كان‌و هێز‌و توانای بۆ پێش بینی كردنی بارودۆخی كه‌ش‌و هه‌وا بووه‌ هۆی به‌ناوبانگبوونی دموكرتیۆس. ئه‌و له‌تواناییه‌كانی بۆ رازی كردنی خه‌ڵك كه‌بڵێت داهاتوو شیاوی‌ پێش بینییه‌ سودی‌ وه‌رده‌گرت.دموكرتیۆس ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی سه‌د ساڵ بوو كه‌ماڵئاواییكرد.
دموكریتۆس هیچ ئاگاییه‌كی له‌باره‌ی ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌لكترۆنی‌و دیجیتاڵی ئه‌مرۆكه‌دا نه‌بوو. عه‌قلی ته‌نها ئامێری راسته‌قینه‌ی بوو. جگه‌ له‌عه‌قڵ شتێكی تری هه‌ڵنه‌ده‌بژارد. ئه‌گه‌ر قبوڵ بكه‌ین كه‌هیچ شتێكی تر خۆ له‌خۆوه‌ ناتوانێت بگۆڕدرێت بۆ شتێكی تر، هیچ شتێك له‌هیچ پێكینایه‌ت‌و هیچ شتێك له‌ناو ناچێت، ئینحا ده‌بێت سروشت له‌گه‌ردیله‌ بچوكه‌كان دروستبوو بن كه‌به‌ندن به‌یه‌كدی‌و دیسانه‌وه‌ش له‌یه‌ك جیاببنه‌وه‌.
دموكریتۆس باوه‌ڕی به‌بوونی جۆرێك وزه‌ یان رۆح له‌ئاڵوگۆڕی سروشتیدا نه‌بوو. به‌بۆچوونی ئه‌و ته‌نها شتێك كه‌ئه‌گه‌ری هه‌بوو گه‌ردیله‌كان‌و شوێنێكی بۆش بوو. چونكه‌ دموكریتۆس ته‌نها گرنگی به‌" ماده‌" داوه‌. به‌ویان ووتوه‌ "ماده‌گه‌را" له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو كه‌جووڵه‌ی‌ گه‌ردیله‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ ئیراده‌یه‌كی تایبه‌تدا نییه‌، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ كه‌جووڵه‌كانیان به‌گشتی به‌رێكه‌وته‌. بڕوای وابوو كه‌بۆ هه‌موو رووداوێك هۆكارێكی سروشتی له‌ئارادایه‌‌و ئه‌و هۆكاره‌ش له‌خودی شتۆمه‌كه‌كاندا شاردراونه‌ته‌وه‌.
دموكریتۆس بۆچوونی وابوو كه‌ته‌نانه‌ت هه‌ستمان به‌رامبه‌ر به‌جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆریی‌ گه‌ردیله‌ شینه‌كراوه‌كان شیاوی پاساوه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌شتێك ده‌كه‌ین به‌هۆی جووڵه‌ی گه‌ردیله‌كانه‌وه‌یه‌ له‌شوێنی بۆشدا ئه‌گه‌ر من ده‌توانم مانگه‌شه‌و ببینم هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌گه‌ردیله‌كانی مانگ له‌چاوه‌كانی من ده‌دات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net