.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







هراكلیت (540 – 480 پ.ز) فه‌یله‌سۆفی جوڵه‌و گۆڕان
"ناكرێت دووجار لهرووبارێكدا مه‌له بكرێت."
هراكلیت هاوسه‌رده‌می پارمنیدێس بوو. ئه‌و خه‌ڵكی شاری ئێفێ سۆس بوو (شاری ئێفێ سۆس دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی یۆنانه واته نزیك شاری میلتۆس (مێلتیه) دایه. هراكلیت یان هراكلیتۆس یان هرقلیتۆس یه‌كێكه لهفهیلهسۆفهكانی پێش سوقرات كهفهیلهسۆفهكانی گه‌وره‌ی رۆژئاوا زۆر سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌كه‌ی وه‌كو هیگێڵو نیچه‌و هایدگێر ئاماژه‌یان پێداوه، هه‌روه‌ها دوای خۆی ئه‌فلاتون سه‌رنجی خستۆته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌كه‌ی.
نیو سه‌ده پێش زایین تا ئێستا كهدووو هه‌زارو چه‌ند سه‌د ساڵ له‌خۆ ده‌گرێت، زانست‌و فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا كاریگه‌ریی بیرۆكهكهكانی هراكلیتیان له‌سه‌ره. له‌حاڵێكدا خۆی كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی بزافتو چالاكی رۆژهه‌ڵاتی له‌سه‌ر بوو. سوقرات ده‌یوت، كه‌سێك پێویسته كه‌دڵی وه‌كو مه‌له‌وان وابێت تا بتوانێت لهرستهكانی تێبگات. هیگێڵ، هراكلیتی به‌كه‌سێكی رۆشنبیری قووڵ ناو ده‌برد كه‌بووه هۆی ده‌ركه‌وتی ده‌سپێك‌و گه‌شه‌ی كۆرپه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه. نیچه ده‌نووسێت كهبهرههمهكانو بیرۆكه‌كانی هراكلیت هیچ كات كۆن نابن. به‌بۆچوونی مێژوونووسانی ره‌وتی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ ، ئهفلاتونو هیگێڵو ماركس‌و نیچه‌و فه‌یله‌سۆفه كه‌لبیه‌كان كاریگه‌ریی بیروبۆچوونی هراكلیتیان له‌سه‌ر بوو. هه‌رچه‌ند یاسای دژبه‌ری هراكلیت كاریگه‌ریه‌كی گرنگی له‌سه‌ر هاوسهردهمیهكانی خۆی دانا، به‌ڵام دوایی چه‌ندی جار كه‌ڵكی خراپی لێوه‌رگیراو به هه‌ڵه لێكدرایه‌وه. داروینیستیهكان هه‌وڵیاندا به‌پشت به‌ستن به تیۆریی شۆڕشی دژبه‌ره‌كان، بنه‌مای تیۆری بۆ چوونه‌كانیان وه‌كو تیۆریی گه‌شه‌كردنی ته‌واوو زیندوومانه‌وه بدۆزنه‌وه. خودی هراكلیت له‌دۆخێكی نادیموكراتیكدا به‌ره‌خنه‌گرتن له‌بیروبۆچوونی رۆشنبیرانی سه‌رده‌می خۆی وه‌كو: دموكریتو فیساغورسو هومێرو هزوید.
هراكلیتۆس سێ جیاوازیی گشتی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سێ فه‌یله‌سۆفه سروشتهگهراكهی خه‌ڵكی میلتۆسی (مێلتیه)، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی سێ فه‌یله‌سۆفه پێشوه‌كه كه به‌دوای ماده‌ی سه‌ره‌كی له‌سروشتدا ده‌گه‌ڕان هه‌وڵدانی خۆیی خستبووه سه‌ر مۆسیقای ئاڵۆگۆڕو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه ورد ببوه‌وه. بۆیه ره‌نگه بتوانرێت بوترێت كه هراكلیت زیاتر لهپارمنیدێس پشت به‌ته‌ركیز ده‌به‌ست. تیۆرییه فه‌لسه‌فیه‌كانی هراكلیت دوو لایه‌نی هه‌بوو:
1- هراكلیت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه"هه‌موو شتێگ له‌جوڵه‌دایه". هه‌موو شتێك له‌رۆیشتن دایه‌و هیچ شتێك سه‌قامگیر نیه. له‌و ڕووه‌وه كه‌هه‌رگیز ناتوانین بهرووبارێكدا دوو جار بڕۆین چونكه هه‌ر چاره‌و كه‌پێمان بنینه ناو ئه‌و رووباره ئاوێكی تر به‌سه‌ر قاچماندا دهڕواتو ئێمه‌ش هه‌ر جاره‌و گۆڕاوین. له‌و ئاڵۆگۆڕه به‌رده‌وامه‌ی جیهان ده‌كرێت لایه‌نی یه‌كه‌می تیۆریه‌كه‌ی هراكلیتۆس دابنین.
2- لایه‌نی دووه‌می تیۆریه‌كه‌ی ئه‌و له‌باره‌ی كێشمه‌كێشی دژبهرهكانه له‌جیهاندا. هراكلیت بڕوای وابوو كه‌جیهان شوێنی دژهبهرهكانه. به‌بڕوای هراكلیت جیهان نه‌ك خواكانو نه‌ك مرۆڤیش نه‌یخوڵقاندووه به‌ڵكو دژایهتیو ركهبهربوونهوهی دژبه‌ره‌كان ده‌بێته هۆی جوڵه‌و ژیان‌و ئاڵۆگۆڕ. ئه‌گه‌ر هیچ كات نه‌خۆش نه‌بین هه‌رگیز تێناگه‌ین كه‌ته‌ندروستی چیه. ئه‌گه‌ر هه‌رگیز برسی نه‌بین قه‌د ناتوانین له‌چێژی تێربوون تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك له ئارادا نه‌بێت بایه‌خی ئاشتی دهرناكهوێتو ئه‌گه‌ر زستان نه‌بێت هاتنی به‌هاریش شكۆدار نابێت.
هراكلیت بڕوای وابوو چاك‌و خراپ هه‌ردووكیان پێگه‌یه‌كی پێویستیان لهههستدا هه‌یه‌و به‌بێ بوونی دژبه‌ره‌كان له‌پاڵ یه‌كتردا جیهان كۆتایی پێدێت. ئه‌و مه‌رگی كه‌سێكی تر به‌پێویست ده‌زانێت بۆ ژیانی كه‌سێكی تر ، چاكه‌و خراپه به‌یه‌ك شت داده‌نێت كهتهنیا له‌روانگه‌ی ئێمه‌دا جیاوازن. خۆشی‌و ناخۆشی بهپێویستو پێویستكراو-ی یه‌كتر داده‌نێت.
هراكلیت باوه‌ڕی وابوو كه" خوا هه‌مان رۆژو شه‌و – زستان‌و هاوین- شه‌ڕو ئاشتی – برسیهتیو تێری یه. " خوای هراكلیت به‌دڵنیاییه‌وه خوا ئه‌فسانه‌ییه‌كان نه‌بووه، به‌بڕوای ئه‌و خوا‌و خواوه‌ندی شتێكه كه‌جیهانی له‌خۆ گرتووه. واته خوا له‌روانگه‌ی هراكلیتهوه ئه‌و سروشته‌یه كه به‌به‌رده‌وامی دهگۆڕدرێتو كۆی دژهبهرهكانه.
هراكلیت زیاتر له‌بری وشه‌ی "خوا" له‌وشه‌ی یۆنانی "لوگۆس" به‌واتای عه‌قڵ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها بڕوای وابوو كه‌ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ به‌به‌رده‌وامی به‌شێوه‌یه‌ك بیر نه‌كه‌ینه‌وه‌و ئاگاداریمان یه‌كسان نه‌بێت ، ده‌بێت جۆرێك "ئاگاداریی جیهانی" هه‌بێت كه‌هه‌موو رووداوه سروشتیه‌كان رێنوێنی بكات. سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌بڕوای ئه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌عه‌قڵی تاكه كه‌سی‌و شه‌خسی خۆیان له‌ژیاندا سودی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌و هه‌ر له‌و ڕووه‌وه بایه‌خی به‌مرۆڤه‌كان نهدهداو بیر‌و بۆچوونیانی بهمنداڵانه داده‌نا.
له‌و ڕووه‌وه هراكلیت له هه‌موو ئاڵۆگۆڕو دژبه‌ره‌كان له‌سروشتدا جۆرێك یهكێتیو هه‌ستی دهبینیو ئه‌و شته‌ش كه له‌بواری هه‌موو ئه‌و ئاڵۆگۆڕانهدا بوو به"خوا" یان "لوگۆس" ناوی لێده‌برد.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌لسه‌فه‌ی هراكلیت بنه‌مای مێژووی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه بڕوای به‌ئه‌خلاقی بوونی دادوه‌ری مێژوویه. به‌واتایه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ده‌ڵێن هه‌ر شتێك "راسته، حه‌قیقه‌ته" ده‌كرێت بلێَین هه‌ر شتێكیش "راسته، ئه‌خلاقیه". هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كههراكلیت ده‌ریده‌بڕێت كه‌ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕ هه‌میشه یه‌كسانه. هراكلیت چونكه بڕوای بهئاڵۆگۆڕی به‌رده‌وام هه‌یه روو به‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێته‌وه كهئاستو پێوانه‌ی یه‌كسانی لهئاڵۆگۆڕو تێپه‌ڕ بووندایه.
هراكلیت ئه‌و كێشه‌یه‌ی بهرێژهگهرایی بایهخدارو هه‌روه‌ها یه‌كگرتنی دژه‌به‌ره‌كان شیكار ده‌كات:
- ژیان‌و مردن، وریایی‌و خه‌و، گه‌نجی‌و پیری، هه‌موو ئه‌وانه یه‌كن چونكه یه‌كێكیان ده‌گۆڕدرێت بۆ ئهویترو ئه‌مجاره‌یان ده‌گۆڕدرێت بۆ یه‌كه‌م دانه ... ئه‌وه‌یان كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هاتووه‌ته شه‌ڕ ئه‌ركی له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا هه‌یه، دژبه‌ره‌كان گرێدراوی یه‌كترن، باشترین هه‌ماهه‌نگی لهناسازگاریهوه ئه‌نجام وهردهگرێتو هه‌موو شتێك له‌رێگای دژبوون پێكدێت‌و په‌روه‌رده ده‌بێت. ئه‌و رێگایه‌ی كه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ڕوات هه‌مان رێگایه كه بۆ خواره‌وه دێت. رێگای راست هه‌مان رێگای خواره‌و هه‌ردووكیان یه‌كن. له‌لای خواكان هه‌موو شتێك جوان‌و هه‌ق-ه. به‌ڵام مرۆڤه‌كان هه‌ندێ شت به‌هه‌ق دادهنێنو شته‌كانی تر به‌ناهه‌ق. چاك‌و خراپه یه‌كن." ئه‌وه بڕوای هراكلیته.
له روانگه‌ی هه‌ندێ روانگه‌وه "هراكلیت"و "پارمنیدێس" به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌ره‌یان گرتووه، یه‌كێك خۆی به‌عه‌قڵ دا هه‌ڵواسیوه‌و ئه‌ویتر به‌هه‌ست ، عه‌قڵ یارمه‌تیی پارمنیدێس-ی ده‌دا كه‌هیچ شتێك ناگۆڕدرێتو ژێر‌و بان نابێت، به‌ڵام هه‌ست به‌لای هراكلیتهوه به‌شێوه‌یه‌كی تر بوو جه‌ختی له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕی به‌رده‌وامی سروشت ده‌كرده‌وه. هه‌ق به‌كام یه‌ك له‌وانه بوو، هراكلیت یان پارمنیدێس؟ ئایا ده‌بێت بڕوا به‌عه‌قڵ بكرێت یان به‌هه‌ست متمانه بكرێت؟
ئه‌و دوو فهیهلهسۆفه هه‌ر كامه‌یان دوو مه‌سه‌له‌یان هێنابووه ئارا:
پارمنیدێس بۆچوونی وابوو:
أ- هیچ شتێك ناگۆڕدرێت.
ب- له‌وانه‌یه هه‌ست هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بێت.
ئنجا هراكلیتۆس بۆچوونی وابوو:
أ- هه‌موو شتێك ده‌گۆڕدرێت (هه‌موو شتێك له‌جوڵه‌دایه).
ب- ده‌كرێت متمانه بكرێته سه‌ر هه‌ست.
وه‌ها دژبه‌یه‌ك بوونێك له‌ناو فهیلهسۆفهكانی تردا نیه، به‌ڵام ئه‌م دوو فه‌یله‌سۆفه كامه‌یان راستن؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه