.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیاوێكی ته‌مه‌ن حه‌فتاو یه‌ك ساڵ، حه‌وت ساڵه له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی دانیشتووه
سێ ساڵ پێش ئێستا كه‌چومه زانكۆی سلێمانی ئه‌و پیاوه‌م، پیاوێكی به‌ساڵاچوی ڕیش سپی، جل و به‌رگێكی كوردی له‌به‌ردایه و له‌ڕوخساریدا ئازار و غه‌مگینییه‌كی زۆر ده‌بینرێ، له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانیدا دانیشتووه و كلێنس ده‌فرۆشێ، یه‌كه‌م جار كه‌بینیم، پێم قه‌بوڵ نه‌كرا، مرۆڤێكی به‌ساڵاچوی وه‌ها به‌زستانان له‌به‌ر سه‌رما و به هاوینانیش له‌به‌ر گه‌رما له‌به‌یانی تا ئێواره به‌دیار چه‌ند كلێنسێكهوه دابنیشێ!!!؟؟؟، به‌ڵام هه‌ر له‌دڵی خۆمدا هێشتمه‌وه، ئه‌وه سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێ، ئێمه ده‌یبینین ڕۆژ له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی تێده‌په‌ڕێنێ و وه‌كو خۆیشی ده‌ڵێ:"به‌شه‌وانیش مرۆڤ دۆستێك حه‌مامێكی پێداوم تێیدا ده‌خه‌وم".
هه‌ر بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ڕۆژێك بیدوێنم و باسی ژیانی بزانم، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هاوڕێیه‌كم له‌گه‌ڵدابوو به‌ته‌نیشتیدا تێپه‌ڕین و وتم پێم باش چه‌ند پرسیارێك له‌م پیاوه به‌ساڵاچووه بكه‌ین، چومه ته‌نیشتی دانیشتم و كلێنسێكم لێكڕی، هه‌ندێ قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و پاشان وتم ده‌توانین وێنه‌یه‌كت بگرین؟
زۆر به غه‌مگینییه‌وه وتی:"هیچ ئومێدێكم به وێنه‌گرتنم نییه، به تۆوه په‌نجا كه‌س وێنه‌ین گرتووم، هه‌ر وتیان شتێكت بۆ ده‌كه‌ین، بهلاَم هیچیان بۆ نه‌كردم".
ئه‌و پیاوه به‌ساڵاچووه كه ته‌مه‌نی حه‌فتا و یه‌ك ساڵه، ناوی (عه‌بدولقادر)ه، ده‌یوت حه‌وت ساڵه لێره له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی كلێنس ده‌فرۆشم.
مام عهبدقادر قاچێكی نیشانی ئێمه‌دا ته‌واو نه‌بوو، وتی: بۆ كه‌مئه‌ندامان ساڵێك و سێ مانگه هه‌ر ده‌ڵێن موچه‌ت بۆ ده‌بڕێنه‌وه، بهلاَم هیچ دیار نییه!.
كاتێك ئێمه له ته‌نیشتی دانیشتبوین جار جار خه‌ڵك پاره‌یان دهداپێ و كلێنسیان هه‌ڵنه‌ده‌گرت.
ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پرسیاری ده‌كرد:"ئه‌و هه‌موو پاره‌یه چی لێدێ؟ بۆچی نایده‌نه فه‌قیر و هه‌ژار".
ته‌نها داوای ئه‌وه‌بوو كه موچه‌یه‌كی بۆ ببڕنه‌وه، جار جاریش ده‌یوت:"من ته‌نها بۆ مردن باشم". ئه‌م پیاوه بهسالاَچووه كه نمونه‌یه‌كه له‌و به‌سه‌دان ژن و پیاو و منداڵانه‌ی شاری سلێمانی كه‌له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شت ده‌فرۆشن یان ده‌ست پان ده‌كه‌نه‌وه.
مام عه‌بدلقادر ده‌یوت ته‌نانه‌ت ڕۆژی وا هه‌یه "سفتاح" ناكه‌مه‌وه.
knewsdaily

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس و دةستى تؤش خؤش بيت سؤزى ئةزيز تةمةن دريز بيت بةريزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش دۆستی گیان کێ هه‌یه به ده‌م ئه‌و که‌سانه‌وه بێت
مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێ تێر ئاگای له برسی نیه
سه‌رکه‌وتوو بیت ئازیز
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤر سوباس بؤ تؤ داده جنار زؤر راسته ئةو مةسةلةيةيى تؤ نوسيوته ***تێر ئاگای له برسی نیه*** بروا بكه من زؤربةى رؤزةكان كه له زانكؤ تةواو دةبم ئةم بياوه دةبينم دانيشتووه ئةكةر ئةلين ويزدانى مرؤفايةتى هةيه لةناو بةربرسان و ئةوانةى تايبةتن به جالاكى خيرخوازى بؤ ئاور لةم بةسالاجووه و جةندانى تر نادةنةوه خؤ برى دارايى هةر دوو فيلاى بةربرسةكانى تى ئةجيت !!!!!!!
كاتت شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dest xo6 bét berasty giryanim hat emesh cure zolméke :(:(:(:(:(:(:(:(:(


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas barezm bo peyamakat sarfraz bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه


mn tenha awe delem ke mrov dekret aw beshmeinetane bkate ilhamy tekoshan u besalan mandwsh nebit le xebat le penaw dabin krdni dady komelayety. le hemw aw wlataney ke dadwery komelayeti teda bedy nakret debet tekoshan bo azadi perey pe bdret
desty tosh xosh kake shadost

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet dada chra mnish alem mrov abet xoi hawl bdat tekoshany habet lapenaw bchuktrin sht ka chawarei bkat xabat w barxudani mrov xoi zor bashtra laway chawarei kasek bkat ba hanayawa bchet ai basha agar awkasa nabw komalaka chy bkan abet xoyan hawl bdan
swpas barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه