.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






جه‌نگێك بۆ هه‌میشه له‌ناو رِۆحمدائهوشهوهى كه شهرِ هه‌ڵایسا كهمیَك دره‌نگ گه‌رامه‌وه بۆ ماڵ له‌پارچه‌یه‌ك كاغه‌زى بچوكدا به وردى نوسیبووى(( ئه‌ى ئازیزترین كه‌سم ئه‌ى پارچه‌یه‌ك له رۆحم هه‌ست ده‌كه‌م ره‌شه‌بایه‌كى خۆڵاوى شاڵاومان بۆ دههیَنیَت بۆیه پیَویسته هه‌موومان زۆر باش خۆمانى لىَ بپاریَزین تكایه ئه‌گه‌ر تۆ به‌ر له‌من گهرِایتهوه باش درگاو په‌نجه‌ره‌كان دابخه نه‌بادا ئه‌و ته‌موو مژه ژه‌هراوییه كه بۆنى لاشه‌ى بۆگه‌ن بوو ,خویَن و هاڵاوى دۆزه‌خى لىَ دیَت له‌په‌نجه‌ره‌و كون و كهلهبهرهكانهوه بیَته ژووره‌وه تكایه هه‌ناسه‌كه‌م خانمه‌كه‌م رِیَگه نه‌ده‌ى ئه‌و بۆگه‌نه بچیَته نیَو ماڵه‌كه‌مان چونكه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كونیَكهوه دزهبكاته ئهوىَ ئه‌وا بۆ هه‌میشه دهبیَت ئه‌و شویَنه به‌جآ بهیَڵریَت و كه‌سیش نابیَت درگاى ئه‌و شوینه بكاته‌وه ده‌نا توشى پهتایهكى كوشنده دهبیَت ئازیزه‌كه‌م ئه‌و بۆگه‌نه نه‌عله‌تى خودایه ( په‌ریسا) ئه‌ى نازهنینهكهم درگاكان واڵامهكه ته‌نانه‌ت بۆ رِوناكیش ,من له‌گه‌ڵ لهشكریَكدام رِهنگه به‌ره‌به‌یان بگهرِیَمهوه رِهنگه هه‌ر نهگهرِیَمهوه چونكه ئه‌مه جه‌نگه بۆمان دروست كراوه كه‌س ناناسیَت و تهرِو وشك دهسوتیَنیَت دواجار ماڵئاوا.......)) ,كاتیَك گه‌یشتمه بهردرگاى ماڵه‌وه به تاڵیَك ده‌زووى رِهشدا پارچه كاغهزیَك به كیَلونى درگاكه‌دا هه‌ڵواسرا بوو ,كاتژمیَر هه‌شتى ئیَوارهبوو رِۆژیَكى زستان بوو بهلاَم له‌زستان نه‌ده‌چوو,كه‌ش و هه‌وا گه‌رم بوو پیَدهچوو گه‌رمى سوتانى جه‌سته‌ى ئاده‌میزادو باروتى تفه‌نگ و گوله تۆپه‌كان سروشتیان گه‌رم كردبیَت,پاش ئه‌وه‌ى پارچهكاغهزهكهم خویَندهوه یه‌كسه‌ر دامه پرِمهى گریان له‌دڵى خۆمدا به‌خۆم گووت ((ده‌ك به‌نه‌فره‌ت بم بۆچى ئه‌م ئیَوارهیه سه‌ردانى باوكم كرد له شیَتخانه نه‌ده‌بوو بهیَڵم برِوات))رِهنگى ئاسمان سوورى ده‌نواند ئه‌وه هه‌مووى ویَنهدانهوهى خویَنى شهرِكهره كوژراوه‌كان بوو یاخود ئاگرى جه‌سته‌یان یان باڵه‌خانه‌و ماڵى سووتاو.بوو.......ناوه ناوه گویَم له‌ده‌نگى دوورى كاتویَشاو تۆپ ده‌بوو به‌په‌له پرِوزىَ درگاى حه‌وشه‌كه‌م كرده‌وه‌و چوومه ژووره‌وه ماڵ بۆنى ته‌نهایى و ویَرانهى لىَ ده‌هات یه‌كسه‌ر چووم ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى هه‌موو ژوور و هۆڵ و باڵكۆنهكانم داخست ,تاریكاییهكى نائاسایى له‌ناو ماڵه‌كه‌مدا باڵى به‌سه‌ر رِۆحمدا كیَشابوو زۆر ده‌ترسام شار له‌هه‌موو جۆره‌كانى ووزه بىَ به‌ش بوو سوپاى شهرِكهرى ئه‌وبه‌ر هه‌موو به‌نداوه‌كانى ووزه‌ى كاره‌باى داگیركردبوو ,ههرچۆنیَك بیَت بهدهسهكوتىَ شقارتهیهكم دۆزییه‌وه‌و چرایه‌كى كۆنمان هه‌بوو كهلهباپیرهگهورهمهوه بۆم مابۆوه وه‌ك توحفه هه‌ڵم گرتبوو چرایه‌ك بوو لهرِۆحم زیاتر خۆشم ده‌ویست دامگیرساندو به‌له‌رزه له‌رزوو ترسه‌وه بهژورهكاندا دهگهرِام نه‌بادا بیرم چوبیَت شویَنیَك كونیَكم به‌كراوه‌یى بهجىَ هیَشتبیَت و باش نهم ئاخنیبیَت ,به‌ته‌نها زۆر ده‌ترسام هه‌ستم ده‌كرد له‌ناو گۆرِیَكى تهنگو تاریكدام هه‌ناسه‌م به‌زۆر بۆ ده‌درا ,ده‌گریام و ده‌مزانى كه ئیتر بۆ هه‌میشه ئه‌و نابینمهوهو ده‌بمه نیَچیرى به‌رپرسه ورگ زل و شه‌رواڵ پیسه‌كان ئه‌وانه‌ى كه چاوى ته‌ماعیان هه‌رگیز پرِنابیَتهوه.....
ئارام حه‌مه سلیَمانى

له‌سه‌ر هێڵ نییه

بابه‌تێكی ئێجگااااااااااااااااااااااار سامناك و ترسێنه‌ره به‌ڵام به‌ڕاستی تێگه‌یشتن له وشه‌كانی زه‌حمه‌ته و زۆر هه‌وڵمدا لێی بگه‌م ئه‌مه ڕاستیه یا خه‌یاڵ هه‌ردووكیان باڵیان به‌سه‌رمنا داكێشابوو كه به‌ڕاستی نه‌متوانی بگه‌م به یه‌كێكیان و ئه‌ویتریان لابده‌م....
ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌ناریا ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌قوربان...
له‌سه‌ر هێڵ نییه