.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









گوێڕایەڵـــی ژن بـــۆ مێردكــەی رێــزگرتنـە یــان كۆیــلایەتی
چەمكی گوێڕایەڵبوون بۆ رەگەزی نێر بێت یاخود مێ كاتێك لەناو خێزاندا پەیڕەو دەكرێت، دەكەوێتە سەر چۆنییەتی بیركردنەوەی ئەو دوو تاكە بۆ رەفتار و كردەوەكانی یەكتر، خوڵقاندنی فەزای بەختەوەری لەخێزاندا پێویست دەكات كە چەمكی گوێڕایەڵ بوون بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەو خێزانە دەستەبەربێت نەك بۆ مەبەستی خۆ فەرزكردن بەسەر یەكتریدا، هەموو ئەمانە ئەگەر لەرەهەندی پۆزەتیڤەوە سەیر بكرێت ئەوكاتە دەرەنجامەكان لەسنووری خۆشەویستی و رێزگرتن دەرناچێت و چەمكە جوانەكانی خێزانی بەختەوەر لەم جۆرە خێزانانە پیادە دەكرێت و دەبێتە نمونەی خێزانێك كە تاكەكانی لەسەر بنیادی بەرزی ئاستی رۆشنبیری و هۆشمەندی بنیادیان ناوە. بۆیە لێبووردن لەسەرووی هەموو چەمكەكانەوە زیاتر رۆڵی خۆی دەبینێت بۆ ئەم بەختەوەربوونە.
بۆ زیاتر ورووژاندنی بابەتێكی لەم چەشنە سەرەتاخاتوو (تریفە نوری) تەمەن 31 ساڵ وچالاك لەبواری ئافرەتان، ئاماژەی بەوەدا كە: پەیوەندی نێوان ژن و پیاو پەیوەندیەكی جوانە ئەگەر هاتوو بنەماكانیان بەجوانی راگرت، لەو پەیوەندییەدا كۆمەڵێك چەمك دروست دەبن لەوانە رێككەوتن لەسەر مەسەلە گشتییەكان، دەبینین ژن و پیاوێك لەهەموو بڕیارێكدا راوێژ بەیەكتر دەكەن ئیتر ئەمە مانای ئەوە نیە كە ئەو ژنە بۆتە كۆیلەی پیاوەكە یان بەپێچەوانەوە، ئەمە هەموو هەڵەی بیركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگەیە لەبەرامبەر ئەم پەیوەندیە. لەچوارچێوەی خێزاندا هەموو یارمەتییەك پەسەندە ئیتر بەهەرناوێك بێت بەڵام لەو سنوورە دەرنەچێت چونكە ئەگەر هاتوو كارێك بەزۆر ئەنجام درا لەو حاڵەتەدا ئەو رێز و خۆشەویستییەی كە هەیە لەناو دەچێت. سەبارەت بە رێزگرتن دەكەوێتە سەر جۆری بیركردنەوەی ئەو تاكە تاچەند بەچاوێكی رێزەوە سەیری یەكتر دەكەن و لەشتە جوانەكان دەڕوانن، هەرگیز ئەو خێزانانە سەركەوتوو نابن كە هەردووكیان واتە ژن و پیاوەكە ركابەری لەسەر ئەوە بكەن كامەیان دەتوانێت دەسەڵاتی زیاتری هەبێت و بڕیاردەر بێت لەخێزاندا، بەڕاستی ئەمە نیشانەی نەفامی ئەو دوو تاكە دەردەخات و هەردووكیان لە كۆیلە خراپتر بڕیار بەسەر ئەوەكەی تردا دەسەپێنێت بێگومان لەم حاڵەتەشدا هیچ كام ئامادەیی ئەوەی تێدا نیە گوێڕایەڵی ئەوەكەی تریان بێت، ئەمەش دەبێتە مایەی دروست بوونی كێشەكان لەو خێزانەدا و ئەگەر لەسەر ئەو بیركردنەوەیەش بەردەوام بن هەرگیز ناگەنە دەرەنجامێكی باش.
(كەیوان فەرەج)ی مامۆستای دواناوەندی بۆچوونێكی تری هەیە لەسەر ئەم تەوەرەو دەڵێت: لەخێزانی كوردیدا ئەوەمان بەرگوێ دەكەوێت كە پێویستە ژن گوێڕایەڵ بێت بۆ ئەمرەكانی پیاوەكەی ئەگەرنا ئەوا ژنێكی سەرەرۆیە، من بەلامەوە سەیرە ئەگەر ژنێك لەگەڵ مێردەكەیدا لەسەر هەموو مەسەلەكان رێك بكەون و هیچ كێشەیەكیان نەبێت ئەمە پێیبوترێت كۆیلایەتی چونكە كاتێك كۆیلایەتی دروست دەبێت كە تەواوی بڕیارەكان بە زۆر بێت و هیچ بۆچونێكی ژنەكە وەرنەگیرێت و ژێر دەستەی مێردەكەی بێت بەڵام ئەگەرهاتوو بۆچونی ژن وەرگیرا و گوێی لێگیرا ئەمەیان گوێڕایەڵ بوونە هەروەك دەبینین ژن كەمتر بەوردی بیردەكاتەوە بەڵكو یەكسەر بڕیاری كۆتایی دەدات بۆیە ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە ژن لەزۆر شتدا شارەزای نیە یاخود بەپەلەیە لە بڕیارەكان. گوێرایەڵبونیش ئەگەر لەنێوان ژن و پیاودا هەبێت من پێموایە كارێكی باش دەكەن و لەهەر شوێنكدا هەركامێكیان فكرەیەكی جوانی بۆهات ئەویتریان زۆر بە ساناییەوە پەسەند و جێبەجێی بكات.
(بەهرە نەجات) ی قوتابی زانكۆی سلێمانی، دەڵێت: من ئەگەر لە خێزانی خۆمانەوە بڕوانم پێدەچێت من لەگەڵ ئەوەدام كە گوێڕایەڵ بوون نیە بەڵكو تەواو كۆیلایەتی كردنە، باوكم هەر ئەمرێكی هەبێت دەبێت دایكم بەبێ قسەكردن یەكسەر بۆی جێبەجێ بكات ئەگەرنا لەوەدەچێت بەلێدان و بەزۆر پێی جێبەجێ بكات، مەرج نیە لەهەموو خێزانێكیش بەم چەشنە بێت، ئەمەش دەكەوێتە سەر ئاستی رۆشنبیری و لێكەتێگەیشتن لەنێوان ئەو دوو كەسەدا، گوێڕایەڵ بوون ئەگەر لەسنوری خۆیدا بێت ئەمە ئەوپەڕی جوانییەكانی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو دەردەخات و زیاتر هاندەردەبێت بۆ نەمانی كێشەكان و ژیانێكی بەختەوەر، بەڵام ئەگەرهاتوو خوێندنەوەی پیاو بەچەشنێكی تر بوو لەسەر ئەم حاڵەتە ئەوكات بۆچوونەكان دەگۆڕێن و ژنەكەش بە روانینێكی تر لەمەبەستی پیاوەكە دەگات، خاڵی گرفتەكان لەم جۆرە روانینانەوە دروست دەبێت، بێگومان لەوكاتەشدا دەوترێت ژنەكە لەرووی ئاكارەوە ژنێكی باش نیە ناوترێت و پیاوەكە وەك كۆیلەیەك مامەڵە لەگەڵ ژنەكەدا دەكات. (كاروان رەسول) كە تەمەنی 34 ساڵەو دوو ساڵە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە، دەڵێت: هەرگیز پیاو بەچاوی كۆیلە سەیری ژن ناكات، بەڵام لەكۆمەڵگەی كوردیدا كەسانی دەرەوەی خێزان لەم رووەوە زۆر دەوردەبینن، بەداخەوە ئەگەر ژنێك گوێڕایەڵ بێت بۆ پیاوەكەی یان بەتایبەت پیاوەكەی گوێڕایەڵ بێت بۆ ژنەكەی چەندین ناو ناتۆرەی بۆ دروست دەكەن، بەڕاستی ئەم نەریتە زۆر ناشیرین و دزێوە، دەكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەم دیاردە ناشیرینانەی كۆمەڵگە لەرێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بەرنامەی تایبەت بەكێشە كۆمەڵایەتیەكان هەبن و هۆشیاری لەوبارەوە بدەن، لەئێستادا كۆمەڵگەی كوردی لەزۆر رووەوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەڵام لەرووی هۆشیاری و بیركردنەوە هێشتا وەك پێویست نیە. لەخێزاندا ژن و پیاو هیچ كێشەیەكیان نیە دەبینین خەڵك لەهەموو شتێكی ئەو خێزانەدا بەشدار دەبن و قسە لەسەر رەفتار و كرداری نێوان ئەو ژن و پیاوە دەكەن. ژن و پیاو دەبێت خۆیان هۆشیار بن لەسەرئەوەی كە پەیوەندی خێزان بەهیچ جۆرێك كۆیلایەتی لەخۆی ناگرێت تەنها خۆشەویستی و رێزگرتن جێی دەبێتەوە. (زانا حەمەرەشید)ی نووسەر بۆ قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە بەم جۆرە هاتە دوان:رێزگرتن مەسەلەیەكی بنەڕەتیە لەنێوان دوو تاك یان زیاتردا، گوێڕایەڵی لەسەر زۆر بنەما دادەمەزرێت ئەمە لەكلتوری كوردیدا سەنگ و تایبەتمەندی خۆی هەیە هەرچۆنێك لێكدانەوەی بۆ بكرێت لەم كۆمەڵگەیەدا ناكاتە كۆیلەبوون. لەوانەیە ئەو گوێڕایەڵبوونە لەژێر گوشارو كاریگەری هەندێك شتی مەوزوعیدا بێت، دەبێت ئەوەشمان لەبیرنەچێت زۆرجار سەرچاوەی دارایی زۆر و ئەزمون و دەسەڵاتیش وادەكات لەبەرامبەرەكەت كە گوێرایەڵ بێت ئەمە زۆرجار لەرووی لۆژیكەوە دەچێتە خانەی نادادپەروەری و ستەمەوە بەپیادەكردنی دەسەڵاتێكی نێگەتیڤ، لانی كەم بەشێك لەمافی بەرامبەریش تیابەرجەستە دەبێت. گوێڕایەڵبوون ئەگەر لەسنوری رێزگرتنیش دەرچێت بەو شێوە شەرعیەت و مافی تیا لەدەست نادرێت وەك ئەوەی كەبڵێن كۆیلایەتی، چونكە كۆیلایەتی جگەلەو پێشیلكارییانەی مافی تاكەكان هیچ بەهایەكیش بۆ مرۆڤایەتی ناهێڵێتەوە بەمە تاكی كۆیلە دەبێت بەوەسیلە یان هەرشتێكی دیكە و هیچ مافێكی بۆ نامێنێتەوە،چونكە خاوەن كۆیلە بەهەموو شێوەیەك دەتوانێت بۆ بەرژەوەندی و خواستی خۆی بەكاربهێنێت تا ئەو رادەی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكات. بەڵام لەچوارچێوەی خێزاندا جگەلەو هۆكارانەی تریش كۆمەڵێ ئەرك و لێپرسراوێتی پێوەندی و بەرژەوەندی وا دەكات هەموو گوێڕایەڵییەك لەچوارچێوەی خێزاندا لەم قۆناغەدا لەچوارچێوەی رێزگرتن دەرنەچێت، گوێڕایەڵبوون لە كۆمەڵگەو خێزانی كوردیدا بەزۆری لەسەر بنەمای كەسێتی مەزن و شارەزا و خاوەن ئەزمون دادەمەزرێت لەكاتێكدا لەهەمان چوارچێوەی رێزدا گوشار و ستەم بەكاربهێنرێت یاخود كەسی بەرامبەر تووشی سزابێت لەبەر گوێڕایەڵنەبوونی، ئیتر هەر جۆرە سزادانێك بێت پێم وانیە هیچ شێوازێكی مامەڵەكردن لەم كۆمەڵگەیدا ناوبنرێت كۆیلەبوون. (ژوان بەهادین)ی توێژەری كۆمەڵایەتی سەبارەت بەم تەوەرە بەم جۆرە خوێندنەوەی كرد: سەرەتا پرۆسەی هاوسەرگیری بە گرێبەستێك دەست پێدەكات لەنێوان دوو رەگەزدا، واتە ئەو كورو كچەی كە بڕیاری پرۆسەی هاوسەرگیری نەدەن كۆمەڵێك مەرج و بنەما بەیەكتریان دەبەستێتەوە و وەك بڵێین لەسەری رێدەكەون، كاتێكیش پرۆسەكە ئەنجامدرا دەبێت هەردووكیان ئامادەیی ئەوەیان تیا هەبێت كە كە گۆڕانكاری لەبۆچوون و راكانی خۆیاندا بكەن ئەگەر لەكاتێكدا هەڵەیەك هەبوو لەبیركردنەوەی یەكێكیاندا بۆئەوەی هیچ كام لەوانە بەچاوی كۆیلەوە سەیری ئەوی تر نەكات بەڵكو رێزگرتن و لێبووردن سەرەكیترین بنەمابن لەم خێزانەدا. یەكێك لەو بیركردنەوە هەڵانە ئەوەیە كە نابێت ژن و پیاو بە هیچ شێوەیەك شانازی بە بڕوانامە یان باری ئابووری خێزانەكانیان بكەنچونكە ئەمانە سەرچاوەگەلی گرفتەكانن لەهەمانكاتدا لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا ئەگەر ئەو دوو كەسە لەیەك ئاستدا نەبن لەزۆر رووەوە یاخود لەیەكێك لەلایەنە سەرەكییەكان هەرگیز ئەو دوو كەسە ناتوانن ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن لەبەرئەوە دەبێت بەچاوی رێزو خۆشەویستییەوە لەیەكتر بڕوانن.
خوێندنەوە بۆ را جیاوازەكان لەناو خێزاندا كاتێك دروست دەبێت كە ئەو ژن و پیاوە بەبێ هیچ هۆیەك وێنای نادروست بۆ یەكتر بكەن، لەهەندێك كاتدا پیاو باشتر بیر دەكاتەوە لەژن ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە ئیتر ژن بەردەوام هەڵە بیردەكاتەوە یاخود بیرناكاتەوە بەڵكو بەپێچەوانەوە، بەڵام ئەتوانین بڵێین پیاو لەسەر مەسەلەكان وردتر بیردەكاتەوە بۆیە كاتێك لەسەر بۆچونێك پیاو بڕیاری خۆی زاڵ دەكات ئەمە نیشانەی كۆیلایەتی كردن نیە بەڵكو نیشانەی رێزگرتن و پتەوكردنی بنەماكانی ئەو خێزانەیە، بەڵام دەبێت پیاوانیش لەهەموو كارێكدا كە راستەوخۆ پەیوەستە بەخێزانەوە بۆچوونی ژن وەربگرێن، بۆئەوەی ئەم حاڵەتە نەچێتە چوارچێوەی كۆیلایەتییەوە. لەخێزانیشدا بێگومان رای جیاواز هەر دروست دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چۆن پەسەند دەكرێت، من پێوایە ئەگەر ژن لاوازی خۆی دەرنەخات بەرامبەر بە بۆچوونەكانی پیاو هەرگیز پیاو حسابی كۆیلە بۆ ژنەكەی ناكات، راستە لەوانەیە دروست بوونی ئەو خێزانە بەبێ ویستی هەردوو لابێت بەڵام ئەمەش مانای وانیە ببێتە ئاماژەیەك بۆ هەموو خێزانێك.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






دەستت خۆش بۆ بابەتەکەت هاوڕێ گیان سەرکەوتوبیت.........

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه




dastt xoshbet bo aw babata har bzhet baray mn rezgrtna la yaktrw zhyaneky baxtawar basar dabanagar gwerayaly yaktr bn ra bgwrnawa
لهسهر هێڵ نییه


dastakant xosh barezm bo xstna rwy am babata,mnish alem agar prs w ra lanaw xezanda nabw awa ba dlnyaee aw xezana xezaneki be bnamaw halwashawa,boya ram waya asasay baxtawary xezan la basar krdnawaw xwendnaway yaktridaya ka awish bawa dast pe akat ka rawezh bayaktr bkan w gwe rayali raw bochwnakani yaktr bn,ama gawraee aw dw kasa daraxat nak ba pechawanawa ka ta3bir bkret ba koila,dwbara dastt xosh w sarkawtw bit
لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس دهرونیا بژیت
زپر سوپاس کاک سینا و شاجوان خان بۆ بۆچونهکانتان سهرکهوتوبن
لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس سۆزی خان بژیت
لهسهر هێڵ نییه