.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌و به‌ردانه‌ی
كچه‌كه‌م گه‌مه‌یان پێدهكاو
له‌ناو له‌پیا دێن‌و ده‌چن،
ئه‌و به‌ردانه‌ی
له ئێستادا.. به‌خواستی ئه‌و
به‌رزده‌بنه‌وه‌و داده‌به‌زن
له‌ته‌ك.. گه‌وره‌بونی ئه‌ودا
ئه‌و به‌ردانه‌ش گه‌وره ده‌بن
سیانیان پیاوێك لێیدهستێنێت..
ده‌بن به‌كێلی گڵكۆكه‌ی.. دوانه‌كه‌ی تر.. 
كه‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌هۆی توڕه‌بونی مێرده‌كانیانه‌وه، به‌هۆی دیارنهمانو بزربوونی سویچی ئۆتۆمبیلی شووهكانیانهوه له ماچی گه‌ردنی منداڵه‌كانیان بێبه‌ش بوون، به‌بیانوی چێشتێكی زۆر خوێ‌و شله‌یه‌كی بێخوێوه، یاخود ههبوونو دۆزینه‌وه‌ی تاڵێك مووه‌وه له‌نێو خواردنێكدا، به‌هۆی شكاندنی قاپێكی شوشه، دره‌نگ گه‌یشتنی لێوانێك ئاوی خواردنه‌وه، به‌هۆی ئوتونهكردنی كراسێكو ده‌مه‌قاڵه‌ی مێردهكهییو دوكاندارێكهوه، مێرده‌كه‌ی‌و فیتهرێكهوه، مێرده‌كه‌ی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه، (ته‌ڵاق)دران‌و بێبه‌ش بوون له موماره‌سه‌ی ژیان‌و نێردرانه‌وه بۆ ژێرده‌ستی براو براژن. بۆ یه‌كه‌مین ماڵ‌و بۆ ناو یه‌كه‌مین خێزان، كه پێشتر منداڵییان تێدا گوزه‌راندبوو، كه پێشتر تێیدا گه‌مه‌ی (هه‌ڵماقۆ)یان كردبوو.
كه‌م نین ئه‌و چه‌شنه نێرینه‌و پیاوانه‌ی بۆ تهركدانی خووهكانیان، وه‌ك جگه‌ره‌كێشان‌و مه‌یخواردنه‌وه‌و قومارو كۆمه‌ڵێك خوی دیكه، (ته‌ڵاق) دهخۆنو پاشان په‌یمانه‌كه‌یان بۆ نابرێتهسهرو ته‌ڵاقه‌كه‌یان ده‌كه‌وێت، خێزانێك له‌به‌ریه‌ك ههڵدهوهشێننو ناوی چه‌ندان مێینه له هاوسه‌رو دایكه‌وه ده‌گۆڕن بۆ (بێوه‌ژن). زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی مانگی جارێك، دوومانگ جارێك، ساڵی جارێك یاخود هه‌ر ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت تاكۆتایی ژیانیان، چاویان به‌منداڵه‌كانیان بكه‌وێته‌وه، كاتێكیش ده‌پرسین بۆ؟ ده‌بیستین له‌سه‌ر شتی زۆر ساده‌و ساكار مێرده‌كانیان سوێندیان لێخواردنو ته‌ڵاقیان ده‌ده‌ن. زۆر ژن هه‌یه له سه‌ر منداڵ نهبونو كچ زۆربون‌و دڵكرمێبونو ڕهزیلیو چروكبونی شووهكانیانهوه بێبه‌ش كران‌و خه‌ونه‌كانی پێكه‌وه‌نانی خێزانیان زینده به‌چاڵ كران. زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی كه‌م چقڵدانی باوكیانه‌وه، به‌هۆی ده‌ماری هه‌ڵایساوی گه‌ردنی توڕه‌ی باوكیانه‌وه، له سۆز‌و باوه‌شی گهرمو لایه‌لایه‌ی شه‌وانی دایكیان بێ بهشبوونو بوون بهمراوییه ناشیرینه‌كه، بوون به‌منداڵانی ناو كوچه‌و كۆڵانان، له‌به‌ر خوێندن دهرهێنرانو بون بهپیاوكوژ، بوون به‌سه‌ركرده‌ی شه‌ڕه‌نگێزو خوێنمژ‌و خوێنڕیژ، بوون به دیكتاتۆر‌و جیهانیان پڕكرد له باروت‌و كاولكاری. ئیدی ئالێره‌وه له‌م توڕه‌بونی پیاوان‌و باوكانه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌ككه‌وته‌و ئیفلیج به‌رهه‌م دێت. كچه‌كه‌م وازی بكه بهبهردهكان، تا گه‌وره‌ییت نه‌گه‌یشتوه، گه‌مان بكه به‌و به‌ردانه‌ی له ئێستادا به‌خواستی تۆ به‌رز ده‌بنه‌وه.. داده‌به‌زن.
awene

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet barezm bo am babta hiwe sarkwtnt bo axwazm hamesha hawry yana .........ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas barezm bo dast xoshyakat sarkawtu bit barezy mn
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to sozi gyan her bzhit barezm
barezm kizhan sopas bo tosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستت خۆش بۆ بابەتەکەت هاوڕێ گیان سەرکەوتوبیت.........

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس و دةستى تؤش خؤش بێت بةرێزةكةم......
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastakant xoshbe kaka dosty gyanb babateki zor jwana
rasta har aw bardanan ka dabna hoy tekchuni zhiani hazaran kas

له‌سه‌ر هێڵ نییه