.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مۆده‌ى ئه‌وروپى بۆ حیجاب، له‌نێوان جوانپۆشى سه‌رده‌م و جلوبه‌رگى ئیسلامی‌دا
هه‌ندێك له نهخشهسازانى جلوبه‌رگى ئافره‌تانى ئه‌وروپى رایانگه‌یاند، كه ئافره‌تانى موسڵمان پێویستیان به جلوبه‌رگى جوان هه‌یه به پێى مۆده، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنى بنه‌ماكانى ئاینى ئیسلام له باره‌ى پۆشینى جل وبه‌رگى ئافره‌تان.
دروستكردنى حیجاب ئهمرِۆكه قازانجى ماددى باشى لێوه ده‌كرێت، كۆمپانیایه‌كى توركى له وڵاتى ئهلمَانیا ساڵانه (250)ملیۆن یۆرۆ قازانج ده‌كات له فرۆشتنى حیجاب به مۆده جیاوازه‌كانى و، باشترین بازارِى ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته توركیا و میسر و ئوردن..
هه‌ر بۆیه‌ش ئێستاكه نهخشهسازانى جلوبه‌رگى ئافره‌تانى ئه‌وروپى هاتونه‌ته ناو ئه‌و بواره‌ى جل وبه‌رگ دروستكردن، ئه‌و نه‌خشه‌سازانه واده‌بینن كه بازارِه ئه‌ورپییه‌كان بۆ جلوبه‌رگى ئافره‌تانى موسڵمان كه‌مه، ئه‌وان ده‌توانن نه‌خشه‌سازى بۆ جل وبه‌رگێك بكه‌ن كه هه‌م ره‌چاوى پێشكه‌وتنى مۆده‌ى تێكراوه و هه‌م بنه‌ماكانى ئاینى ئیسلام له‌باره‌ى پۆشینى جل وبه‌رگى ئافره‌تان.
(نائیله عه‌بدولغه‌فار) كه نهخشهسازێكى جل وبه‌رگى ئافره‌تانه له شارى (كاسیل)ى ئهلمَانى، پێیوایه زۆر قورسه بۆ ئافره‌تى موسڵمان بتوانێت جلوبه‌رگێكى جوان و شه‌رعى بدۆزێته‌وه له بازارِهكاندا، بۆیه (نائیله) هه‌ستاوه به دانانى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى بۆ نمایشكردنى تازه‌ترین مۆده‌ى حیجاب..
(نائیله) باوكى مه‌غریبیه و دایكى ئهلمَانییه، ئه‌و له‌سه‌ر دوو بنه‌ما نه‌خشه‌سازى بۆ جلوبه‌رگ ده‌كات، ئه‌وانیش له‌یاد نه‌كردنى بنه‌ما سه‌ركییه‌كانى ئاینى ئیسلام بۆ جلوبه‌رگ و تازه‌ترین مۆده و جوانترین ره‌نگ..
نه‌خشه‌سازى جلوبه‌رگى ئهلمَانى (فایلندا) له تازه‌ترین هه‌وڵیدا له ناوهرِاستى مانگى پێنجى ئه‌مساڵدا هه‌ستا به سازدانى نمایشێكى حیجاب، كه جێگاى خۆشحاڵى جالیه‌ى ئیسلامى بوو له شاره‌كانى ئه‌ڵمانیادا..
كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانى نه‌خشه‌سازى جلوبه‌رگ كارێكى تازه‌یان بۆ په‌یدابووه ئه‌ویش نه‌خشه‌سازى بۆ حیجاب، پۆلیسى له‌نده‌ن چوار جۆر حیجابى له كۆمپانیایه‌ك كرِیوه بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ته پۆلیسه موسڵمانه‌كان سه‌رپشك بكات بۆ پۆشینى یه‌كێك له‌و جۆرانه. (سیندى فان دربریمن)ـیش له هۆڵه‌ندا هه‌ستاوه به نه‌خشه‌سازى جلوبه‌رگى قوتابى موسڵمان له قوتابخانه‌كانى هوڵه‌ندا، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن..
له شارى (به‌رلین)ـى ئهلمَانیاش نه‌خشه‌ساز (كاترین فایلاند) چوار ساڵه له‌سه‌ریه‌ك نمایشى حیجاب ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م نمایشهشى ناو لێناوه(Walk of Islam)..
رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن مه ستی !!! (2008-06-21 11:31:27)

له‌سه‌ر هێڵ نییه