.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌و دكتۆره كچه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی زۆری بۆ سه‌گ وایلێكردووه ده‌وروبه‌ری ناچار بكات سه‌گیان خۆش بوێت
ڕۆژێك چاره‌سه‌رم بۆ "ئارۆن" ده‌كرد دیاربوو ئازاری پێگه‌یشت بۆیه ئاوڕی لێدامه‌وه‌و ویستی گازم لێبگرێت ئه‌وه‌بوو ده‌ستی سور كردمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی لێی تێگه‌یشتوون گوایه سه‌گ گاز له‌مرۆڤه‌كان ده‌گرێت‌و په‌لاماریان ده‌دات به‌و جۆره نیه به‌ڵكو تۆ كه‌خاوه‌نی ئه‌ویت هه‌رگیز بیر له‌وه ناكاته‌وه ئازارت بدات‌و هه‌رچییه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات له‌پێناو خزمه‌ت كردنی تۆدایه‌و ده‌یه‌وێت وه‌فاداری خۆیت بۆ بسه‌لمێنێ، ئه‌و گازه‌ش كه"ئارۆن" له‌منی گرت ته‌نها هێنده‌بوو كه‌دانی خسته سه‌ر پێستم وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم بڵێ ئازارم هه‌یه‌و ده‌ستم لێ مه‌ده." "ئارۆن" ئه‌و سه‌گه‌یه كه‌زۆر حه‌زی به‌یاری كردنه‌و له‌هه‌موو سه‌گه‌كانی تری هاوڕێی زیاتر حه‌ز به‌یاری كردن ده‌كات‌و ز‌وَر كات خۆی ناچارت ده‌كات یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی به‌وه‌ی شتێكت بۆدێنێ تاتۆش فڕێیده‌یت‌و بچێت بۆت بهێنێته‌وه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌له سه‌گ ده‌ترسن‌و پێیان وایه مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر په‌لامارت بدات، به‌ڵام دكتۆره نیهایه‌ت وتی "ئه‌مه هه‌ڵه‌یه،چونكه نه‌سه‌گ مه‌ترسیداره‌و نه‌په‌لاماریشی بۆ ئه‌وه‌یه ئازارت بدات، هه‌رچه‌نده سه‌گ دانی زۆر به‌هێزه."
نیهایه‌ت ئه‌ڵێ " جیهانی سه‌گ وه‌ك دونیای مرۆڤه‌كان وایه ئه‌وانیش زۆریان توڕه‌ن یان ئاسایی‌و ڕووخۆشن، هه‌یانه میهره‌بان‌و به‌نازن، نێره‌كانیان هه‌میشه خۆیان به‌به‌هێز ده‌زانن، زۆركات پێكه‌وه به‌شه‌ڕ دێن."
دكتۆره نیهایه‌ت محمدی ته‌مه‌ن 31 ساڵان ماوه‌ی 6 ساڵه كۆلیجی فێتێرنه‌ری زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه‌و ئێسته له‌شاری سلێمانی پزیشكی ڤێرتێرنه‌رییه‌و له‌چالاكیه ته‌كنیكیه‌كان ده‌وام ده‌كات كه‌كاریان پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مینه، دكتۆره وتی " هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمدا نه‌هاتووه ڕۆژێك تایبه‌تمه‌ندی له‌چاره‌سه‌ری "سه‌گ"دا ببێته پیشه‌ی دوای ته‌واو كردنی زانكۆم، ته‌نانه‌ت له‌خوێندنیشدا ئه‌و باسانه‌ی كه‌له‌سه‌ر سه‌گ بوون فه‌رامۆشم ده‌كرد."
تائه‌وه‌ی ناوبراو له‌ڕێكخراوێك دامه‌زراوه‌و دواتر له‌ڕێگه‌ی 4 پزیشكی باشوری ئه‌فریقاوه كه‌ڕاهێنان‌و وانه‌ی تایبه‌تیان فێری دكتۆره نیهایه‌ت كردووه به‌و جۆره گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه‌ئێسته له‌سلێمانی‌و ده‌روبه‌ری زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌گ ئه‌و ده‌یكات هه‌رچه‌نده زۆر خه‌فه‌ت به‌وه ده‌خوات كه‌شوێنی نیه بۆ كاره‌كه‌ی تاكو بتوانێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ زۆر له‌و سه‌گانه بكات كه‌پێویستیانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌هیچ جۆره خه‌مخۆریه‌ك نیه بۆ بواری ڤێتێرنه‌ریی‌و ئه‌و باسی له‌وه ده‌كرد كه‌زۆر جار فه‌حسی خوێنیشی بۆ ناكرێ به‌هۆی نه‌بونی ئامێره‌وه.
دكتۆره نیهایه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكه‌وت چۆته ئه‌م بواره به‌ڵام ئێسته خۆشه‌ویستیه‌كی وای هه‌یه بۆ سه‌گ‌و چاره‌سه‌ر كردنیان كه‌هه‌ركه‌س لێی نزیك بێت ناتوانێت هه‌موو ئاژه‌ڵی خۆش نه‌وێت به‌تایبه‌تی "سه‌گ".
ئه‌و كاتێك لێی ده‌پرسی له‌ته‌مه‌نی كاركردنتدا كه‌ماوه‌ی 6 ساڵه چاره‌سه‌ری سه‌گ ده‌كه‌یت‌و ڕۆژانه وه‌ك خۆت ده‌ڵێی ئێسته 22 سه‌گت له‌به‌رده‌ستایه جاری وابووه 70 سه‌گت له‌به‌رده‌ستا بووه تائێسته كامیانت زۆر خۆش ویستووه؟ نیهایه‌ت وتی " ئارۆن، لیسا، كاسته‌ر... پاشان په‌شیمان بویه‌وه‌و وتی نا ناتوانم جیایان بكه‌مه‌وه هه‌موویانم خۆشه‌وێت."
ئه‌وه‌ی وای كردووه له‌م دكتۆره كچه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێ " سه‌گ زۆر به‌وه‌فایه‌و جیهانێكی زۆر جوانن."
له‌و ماوه زۆره‌شدا كه‌به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری ئه‌و سه‌گانه‌ی كردووه نیهایه‌ت تاكو ئێسته توشی هیچ حاڵه‌تێك نه‌بووه كه‌سه‌گه‌كان ئازاری بده‌ن یان په‌لاماری بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌س بێت كه‌سه‌گه‌كانیش ئه‌وه‌نده خۆشیان بوێت به‌ومانایه‌ی كه‌هه‌ركات دكتۆره له‌سه‌گه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه ده‌وروبه‌ری پێیان سه‌یره كه‌كاردانه‌وه‌یان نیه به‌رامبه‌ری.
دكتۆره وتی " سه‌گ هه‌ستی زۆر به‌هێزه‌و هه‌ستی بۆنكردنی 17 ملیۆن جار هێنده‌ی هه‌ستی بۆنی مرۆڤ زیاتره بۆیه كاتێك ده‌چیت به‌ره‌و ڕووی هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه‌ئایا لێی ده‌ترسی یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌هێز بویت‌و بۆ ئه‌وه چوبیت كه‌خزمه‌تی بكه‌یت بێگومان زۆری خۆشه‌وێیت‌و هیچ زیانێكت پێ ناگه‌یه‌نێت، هه‌موو سه‌گێكیش كه‌یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌بینێت‌و نایناسێته‌وه توشی ئه‌وه ده‌بێت بوه‌ڕێت‌و هه‌ستێته سه‌ر پێ به‌رامبه‌رت."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ستی بۆنكردنه‌ی سه‌گدا كه‌به‌وجۆره به‌هێزه دكتۆره نیهایه‌ت وتی " زۆربه‌ئاسانی ئه‌توانرێ سه‌گ ڕابهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی تلیاك كه‌شف بكات‌و كه‌س نه‌توانێ ئه‌و ماده بێهۆشكه‌رانه بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان،وه‌ك چۆن سه‌گ سه‌د له‌سه‌د توانای دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه له‌سه‌یاره‌و ژێر زه‌ویدا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه." ئه‌و ده‌ڵێ "پزیشكی ڤێرته‌رنه‌ری وه‌ك پزیشكی منداڵ وایه چونكه ئاژه‌ڵ توانای ئه‌وه‌ی نیه ئازاره‌كه‌یت بۆ وه‌سف بكات‌و شوێنه‌كه‌یت بۆ دیاری بكات، بۆیه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ویژدان‌و توانای ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كات ."
ئه‌م سه‌گانه‌ی دكتۆره باسیان ده‌كات له‌ساڵانی 1998 له‌باشوری ئه‌فریقاوه هێنراونه‌ته كوردستان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كیڵگه‌كانی مین كه‌به‌هۆی جه‌نگی عێراق ئێرانه‌وه زۆربه‌ی ناوچه سنوریه‌كان‌و گونده‌كانی كه‌سوپای به‌عسی تێدا بووه زه‌ویه‌كانیان پڕكراوه له‌مین.
دكتۆره ده‌ڵێ " ئه‌و سه‌گانه خواردن‌و چاره‌سه‌ری تایبه‌تیان هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان ژه‌مێكی خواردنه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5دۆلاری تێده‌چێت‌و ده‌رمانی چاره‌سه‌ریشیان تایبه‌ته‌و جاران له‌ئه‌مریكاو ئه‌فریقای باشوره‌وه بۆمان ده‌هات، ئێسته له‌توركیاو عه‌مانه‌وه ده‌هێنرێ خواردنه‌كه‌شیان ئه‌ڵمانیه‌و له‌توركیا ده‌كرێته كیسه له‌وێوه ده‌هێنرێ‌و باشترین جۆری خواردنیشه كه‌بۆیان ده‌كڕن چونكه ئه‌و سه‌گانه به‌رده‌وام بۆن ده‌كه‌ن‌و له‌ڕێگه‌ی بۆنكردنه‌وه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه ده‌دۆزنه‌وه بۆیه پێویستیان به‌وزه‌ی زۆر هه‌یه."
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رو چاودێری ته‌ندروستیان وتی " هه‌ر سه‌گێك له‌وانه شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و پێویسته به‌رده‌وام ئاوی لابێت، ڕۆژانه پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ."
نهێنی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا ئه‌و سه‌گانه به‌چی به‌رامبه‌رێك ئه‌و كاره مه‌ترسیداره ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی لوغمه؟ دكتۆره وتی " سه‌گ ئاواتێكی زۆری له‌یاری كردنه‌و هه‌رچی ده‌یكات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه كه‌یاری له‌گه‌ڵ بكات، واته كاتێك مینێك ده‌دۆزێته‌وه له‌كلێگه‌یه‌كدا ڕاسته‌وخۆ داده‌نیشێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و ئیشی خۆی ئه‌نجام داوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كات بۆ تۆپه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌ی تایاری پێ بكات."
ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆپه كه‌سه‌گه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن دكتۆره وتی " ئه‌و تۆپه تایبه‌ته به‌یاری كردنی سه‌گه‌وه‌و ماده‌یه‌كی پلاستیكی به‌هێزه ئه‌گه‌ر گازیشی لێبگرێ هیچی لێنایه‌ت زۆر خۆشحاڵه‌بێت كه‌ئه‌و تۆپه‌ی ئه‌ده‌یتێ یاری پێبكات واته ئه‌و لوغمه‌ت بۆ ئه‌دۆزێته‌وه تاكو تۆ ئه‌و تۆپه‌ی به‌یتێ یاری پێ بكات
کوردستان نیوز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه