.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پرسه‌ی ژنان و چه‌ند تێرِوانینێك
شه‌رمین كه‌ریم
زۆرن ئه‌و سه‌رنج و تیَرِوانین و كاره نه‌شیاوانه‌ی كه له‌پرسه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون به‌تایبه‌تی له‌پرسه‌ی ژناندا، ئه‌وه‌ی كه باسی لیَوه ده‌كه‌ین هه‌ر له‌كۆنه‌وه بوونی هه‌بووه‌و تائیَستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتیَك ژنان به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پرسه‌یه‌ك ده‌چن هه‌ر له‌ده‌رگای ماڵی خاوه‌ن پرسه‌كه‌وه پیَڵاو و عه‌باكانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و جاری واش هه‌بووه خستوویانه‌ته ناو زهرفیَكهوه ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه‌ته ژووره‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كاریَكی نه‌شیاو و ناشیرینه، به‌ڵام ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی تریان نهبیَت و تارِاددهیهكیش گونجاو بیَت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیَنه ده‌ره‌وه‌و ببینن پیَڵاوهكانیان دزراوه‌و نه‌ماوه، وه‌كو لای هه‌مووشمان ئاشكرایه‌و ره‌نگه به‌سه‌رماندا هاتبیَت و لهیهكیَك له‌و پرسانه‌ی بۆی رۆیشتووین پیَلاَوهكانمان برابیَت، بیَگومان كه‌سانی نه‌فس نزم كاری لهمشیَوهیه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه راستییه‌كه‌و كه‌سیش لاری تیَدا ناكات، له‌و باره‌یه‌وه راوبۆچوونی چه‌ند كهسیَكمان وه‌رگرت كه هه‌ریه‌كه‌یان بهشیَوهیهك بۆمان دووان:
*ش، ك ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌پرسه‌كاندا رووده‌دات پیَیوتین: له‌م ماوه‌یه‌دا چووم بۆ پرسه‌یه‌ك و دوای كهمیَك دانیشتن بینیم له‌حه‌وشه‌ی ماڵی خاوه‌ن پرسه‌كه بوو به‌ده‌نگه ده‌نگ و غه‌ڵبه غه‌ڵب، دواتر ده‌ركه‌وت پیَڵاوی مه‌لاژن و چه‌ندین جووت پیَڵاوی ژنی تر براون و لهشویَنی خۆیاندا نه‌ماون، ئیتر خاوه‌ن ماڵه‌كه ناچار بوو پیَڵاوی خۆی و كچه‌كانی بۆ مه‌لاژن و ئه‌و چه‌ند ژنه دابنیَت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بن ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ههندیَك كه‌س فیَری ئه‌وه بوون پیَڵاوی كۆنه‌ی خۆیان بهجیَبهیَڵن و له‌بری ئه‌وه هی نویَ ببه‌ن، شتیَكی تریش هه‌یه له‌پرسه‌ی ژناندا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵه ژنیَك و روویان كردووه‌ته یه‌ك و ئاگایان لهپرسهكه نه‌ماوه‌و باسی دنیا‌و كه‌لوپه‌ل كرِین و فرۆشتن و ژنهیَنان و شووكردن و كۆمهڵیَك باس و خواسی تر ده‌كه‌ن، له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ژنان به‌جلی جوان و كۆمهڵیَك خشڵ و زیَرِهوه لهنیَو پرسه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون، زۆرجار ئه‌و پرسیاره به‌خه‌یاڵماندا هاتووه ئایا ئه‌و كه‌سانه بۆ پرسه هاتوون یاخود بۆ كات به‌سه‌ربردن؟
*خاتوو(م)كه قورئان خویَنی پرسه‌كه بوو له‌و باره‌یه‌وه وتی: جاران له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كلتووری پرسه وا نه‌بوو، خه‌ڵكی زۆر به‌په‌رۆش بوو بۆ خاوه‌ن مردووه‌كه‌و به‌هه‌موو جۆریَك یارمه‌تی خاوه‌ن پرسه‌كه ده‌دراو چاودیَرییان ده‌كرا، به‌ڵام ئیَستا پرسه ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن و مه‌جلیس گه‌رمكردنی ژنانه، هه‌موو جاریَك له‌پرسه‌كاندا هاوار ده‌كه‌ین و دهڵیَین خوشكینه ره‌حمه‌تی خواتان لیَ بیَت بیَدهنگ بن، كه‌چی كه‌س گویَمان بۆ ناگریَ، ئه‌وه‌یان له‌بیر نییه كه خاوه‌ن پرسه‌كه دڵی بهخهمهو دهبیَ دڵی رابگیریَ، دواتر وتی: هیوادارم ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی روو له‌پرسه‌كان ده‌كه‌ن تۆزیَك هۆشداری بده‌نه خۆیان و ئه‌ركی پرسه چۆنه وا بیبه‌ن بهرِیَوه.
*(ش)خاوه‌نی پرسه‌كه بوو له‌و باره‌یه‌وه وتی: شتیَكی نه‌شیاوه له‌پرسه‌كاندا ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه به‌رچاو ده‌كه‌ون، چونكه خاوه‌نی پرسه خۆی دڵی ته‌نگه‌و كهسیَكی خۆشه‌ویست و نزیكی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دهبیَ مشوری ئه‌و كاره نه‌شیاوانه‌ش بخوات كه لهپرسهكهیاندا رووده‌ده‌ن، وه‌كو ئاشكرایه هه‌موومان هه‌ر ده‌مرین ئه‌مرۆ له‌منه‌و سبه‌ی له‌تۆیه، ئیتر پیَویست بهخۆشهرمهزاركردن ناكات، بۆیه هیوادارین ئه‌م جۆره كرده‌وانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا نهمیَنیَت.
سه‌رنج/
به‌گشتی هوشیاركردنه‌وه زۆر گرنگه بۆ هه‌موو چین و تویَژیَكی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ئاستی هوشیاریان كه‌مه‌و نهخویَندهوارن، پیَموایه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌و داموده‌زگایانه‌یه كه كار بۆ به‌ره‌و پیَشبردنی ژنان ده‌كه‌ن تاوه‌كو ژنان هانبدریَن و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو فیَر بكریَن كاتیَك رووبهرِووی كاره‌ساتی دڵتهزیَن ده‌بنه‌وه چی بكه‌ن باشه‌و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ژیاندا بكه‌ن.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ههههههههههههههههههه
وةلا زؤرمان كوئ ليبوة لةسةر برسةى زنان >>>> خؤزكة يةكجار دةجووم بؤ ناويان 
شتيكى ناشيرينة دايكم هةموو جار دةليت ئةكةر دةتةويت ئةخبارى دونيا بزانى برؤ ناو تازيةى زنان
دةليي ستؤديوى جةزيرةية هةر كةسة و لة راست خؤى دةكةويتة قسة و تحليلى رووداوةكان دةكةن كةئةنةهو محلل سياسين 
شوكر ئةو شتانة لة نيو مزكةوت وبياوان زؤر زؤر كةمة تاقة موشكيلةى بياوان خؤ دانوسانى نيورانانة بؤ خوادرنى نانى برسة
دةلين هاتون بؤ دةعوةت لوول
لوول
دةستةكانت خؤش ئاميز كيان
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh ameiz gyan sarkawtu byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆئەم بانەتت..
بە هیوای ژیانێکی لێوان لێو لەبەختەوەری بۆ تۆی ئازیز...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه

baxwa waya azyzymn balam taza char nakret kateky shad bo toy gwl sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت بةخوا من ستيك نابينم له كوردستان ناوى پرسه‌ی ژنان بيت برسه خؤى به بيناسةيةكى كورت بؤ بةشدارى و هاوخةمى بنةمالةى كةسى كؤجكردووه بةلام ليره نةك هاوبةشى باش و هاوخةمى دةرنابرن بةلكو كيشه دروست ئةكةن لةناو برسةكان توخوا بيلاو دزين و عةباو ئةم شتانه جوانن هههههههههه
والله من با بير بم و بمرم وةسيةت ئةكةم ئةسلةن تةعزييةى زنان و شتى وا نييه ههههههههههه هؤلةكان باشه ئيستا به نيسبةت سليمانييةوه كؤمةليك هؤلى تياية هةر بؤ ئةوه باشه برسه لةوي بيت بةس كةمن ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ShaDost نووسی:
بةس كةمن ....
بؤ تةواوت نةكرد 
خةمت نةبيت من خؤم رؤزانى هةينى كؤلت بو دينم 
مةبةستت ئةوة بوو وا نية لووول
بةخوا شا دةست بة كالتةمة تةمةنت بة قةد جياى سةفين دريز بيت 
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانتان خۆش بیت هاوڕێ ئازیزه‌کانم بۆ ڕاو پێشنیاره‌کانتان هه‌رسه‌رکه‌وتوبن ......انشاءلله که‌س مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌کانی نه‌بینێت .....
له‌سه‌ر هێڵ نییه