.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی
June 23, 2008, 00:05:00
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی
خوێندكارێكی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی:
سه‌ره‌تا وه‌ك خوێنكارێك سه‌یرم له‌وه دێت چۆن ئه‌م هه‌موو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و خروقاتانه له‌م پهیمانگهیهدایهو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش لێی بێئاگایه؟ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌دڵێكی پڕ له حه‌سره‌ت و ئومێده‌وه به‌ئاواتی ئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا درێژه به ژیانی وه‌رزشیم بدهمو پهیمانكه بكه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ به‌یهێنانی ئاواتهوهرزشیهكانم بڕیارمدا له‌وێ بخوێنم، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ههرنهمتوانی ئاواته‌كه‌م بهێنمه‌دی بگره په‌شیمانم له‌وه‌ی دوا رۆژ هه‌ڵكری بڕوانامه‌ی ئه‌م په‌یمانگه‌یه ده‌بم كه ئه‌مه حاڵیه‌تی.
به‌پێی یاسا‌و رێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، راژه‌ی خزمه‌ت بۆ دامه‌زراندنی هه‌رمامۆستایه‌ك له‌م په‌یمانگه‌یه یاخود ههرخوێندنگهو قوتابخانه‌یه‌كی ناو شاره‌كان نابێت له‌پێنج ساڵ كه‌متربێت، به‌ڵام له په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی سلێمانی زیاتر له 7 مامۆستا راژه‌ی خزمه‌تیان ته‌نها یه‌ك ساڵه‌و له‌پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆیی راسته‌وخۆ دامه‌زرێنراون، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی كه‌می ئه‌زمون وتوانای زانستیان ورۆژانه‌ش له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه روبه‌ڕوی چه‌ندین پرسیار‌و مه‌وقیفی موحریج ببنه‌وه، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌و وتانه‌ی پێشوو بسه‌لمێنم، ناوی هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه بڵاوده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دۆكیومێنت بیسه‌لمێنم كه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان چین وگهندهڵیهكان گهشتونه چ ئاستێك ووه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و په‌یمانگه‌و خودی مامۆستاكانیش نه‌توانن بڵێن وانییه، دواتریش گه‌ر زۆر له‌سه‌ری بڕۆن ئه‌وا خشته‌ی وانه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه كه‌ئه‌ویش دۆكیومێنتێكه كه ئه‌م مامۆستایانه چه‌ند وانه‌یان هه‌یه وانه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت كهدهیانڵێنهوه:
1. م. نیان: زیاتر له‌دوو وانه ده‌ڵێته‌وه، پرسیاره‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵی قۆناغی یه‌ك ودوو له‌وانه‌ی (لێهاتووی جه‌سته‌یی) دا زۆر كه‌م جیاوازی تێدادهكراو ئه‌وه‌نده ئاسان بو ده‌توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له 4 دقیقهدا وه‌ڵام بدرێنه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه به‌درێژایی ساڵ ته‌نها یه‌ك لاپه‌ڕه‌مان خوێندوه.
2. م. سۆكار و م. هۆزان: ده‌رچوی كۆلیژی بازرگانین، به‌ڵام به‌هۆی واسته‌و حیزبایه‌تی ومهنسوبیهتهوه له راژه‌ی خزمه‌تی یه‌كه‌م ساڵی دامه‌زراندنیاندا هێنراونه‌ته په‌یمانگه‌و وانه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌ڵێنه‌وه.
3. م. ئاڤیستا: سێ وانه دهڵَێتهوه لههیچیشیاندا زانیاری نییه وكێشه‌ی ئه‌م مامۆستایه ئه‌وه‌یه كوێر بێت وخویّنكاری كچ نه‌بینێت، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش خاتری كوڕه‌كان ده‌گرێت، له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی باله‌ی سه‌ری ساڵ، ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاره كچه‌كان ته‌نها (8/40) یان وه‌رگرتووه، به‌رامبه‌ر به‌وانیش خوێندكاره كوڕه‌كان (39/40) یان وه‌رگرتووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه سه‌ردانی دایك وباوكی كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكاره كچه‌كانه به‌مه‌به‌ستی شكاتكردن لای ئیداره‌ی په‌یمانگه. جگه له‌وه‌ش ئه‌م مامۆستایه قیژه قیژه به‌سه‌ر كچه‌كاندا زۆر ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كوڕه‌كاندا زۆر به‌هه‌ست ونهرمونیانه.
4. م. وریا: ئه‌م ماموستایه جگه له‌وه‌ی ده‌رچوی ساڵی رابردووه له‌زانكۆ، ماوه‌ی مانگێكه دامه‌زراوه‌و تاكۆتایی ساڵیش ده‌وامی نه‌كردووه، لهناوخوێندكاراندا ده‌وترێت، سیحری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه مامۆستا وریاوبهرێوبهری په‌یمانگه هه‌ردوكیان حیزبی عه‌یاره بیست وچوارو ئه‌ندامی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ن.
5. م. دڵنیا: یه‌كه‌م ساڵی دامه‌زراندنیه‌تی ووانه‌ی عربی ده‌ڵێته‌وه.
6. م. دڵخواز: به‌هه‌مان شێوه مامۆستاكانی دی یه‌كه‌م ساڵی دامه‌زراندنیه‌تی، به‌ڵام جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له‌وان، چونكه وانه‌یه‌كی هه‌ستیار ده‌ڵێته‌وه كه وانه‌ی (جمناستكه)، بڕواتان هه‌بێت به‌درێژایی ئه‌مساڵ یه‌ك سهرمو قولاتی نهیاوهو جووڵه‌یه‌كی جمناستكی نه‌كردوه، له‌هه‌موشی خۆشتر ئه‌وه‌یه له‌ش ولاری ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌و وه‌رزشی جمناستك زۆر له‌یه‌كه‌وه دوره.
7. م. هێشو: هه‌رچیه‌ك له‌سه‌ری بڵێم هێشتا كه‌مه، چونكه هه‌مو شته‌كانی پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته، ده‌رچوی ساڵی رابردووه له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، كه‌ده‌بێت ببێته مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام به‌ناوه‌ندی ودواناوهندیش رازی نه‌بوه‌و له په‌یمانگه كڵۆڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش دامه‌زرا، لاوازی پرسیاری تاقیكردنه‌وه كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌ڵگه‌ن بۆ توانای ئه‌م مامۆستایه، ئاخۆ ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان (خوێندكاری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش وپیتزاو سهگهمهله وكۆكاكۆلا) یان (به‌رازیل و ئیسپانیا‌و... هتد) چی بێت.
8. م. فه‌ره‌یدون ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ڵام له‌جیاتی خوشكه‌كه‌ی له په‌یمانگه وانه بێژه، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه نهمامۆستای ئینگلیزیه‌و نهدهرچوی به‌شی ئینگلیزیه، به‌ڵكو ئه‌زانێ به ئینگلیزی قسه بكات، به‌پێی یاسا بێت له قۆناغی یه‌كی ئایدڵیش ناتوانێت وانهبێژبێت، به‌هه‌رحاڵ خوشكه‌كه‌ی له په‌یمانگه دامه‌زرا به‌ڵام براكه‌ی وانه ده‌ڵێته‌وه.
به‌زموڕه‌زمی تری ئه‌م په‌یمانگه‌یه زۆره‌و جارجاره ده‌شبێت به نوكته، دوو فه‌رمانبه‌ری ئه‌م په‌یمانگایه زۆر له به‌رێوه‌به‌ر ده‌ست رۆشتوترن. یه‌كێكیان هه‌میشه لهڕاڕرهواكاندا له‌گه‌ڵ خوێنكاره كچه‌كان چپهچپیهتی، ئه‌وی تریشیان بهڕێوهبهرێكه بۆ خۆی، له سه‌ره‌تای ساڵدا ویستی به‌زۆر له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا خوێنكارێك بكاته ده‌ره‌وه‌و خوێنكارهكهش ڕازی نه‌بووه‌و له‌ئه‌نجامدا خوێندكاره‌كه بهبۆكسێك لاچاوی ههلتۆقان، ده‌رئه‌نجامیش خوێندكاره‌كه فه‌سڵكرا، هه‌مو خوێندكاران ومامۆستایانی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه شاهیدی ئه‌وه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كه خاتاباره نه‌ك خوێندكاره‌كه. گومانێكی زۆر له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌و به‌رێوه‌به‌ر ده‌كرێت وكه‌س تێناگات ئه‌و ێلاحیهتهی دراوه به‌و فه‌رمانبه‌ره له‌سه‌ر چ ئهساسێكهوبه چ فه‌رمانێكی وزاریه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ناونیشانی كاره‌كه‌ی لێپرسراوی گه‌نجینه‌یه. ههرگهشتێكی وه‌رزشی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌خولی په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ی تێدا بوه‌و زۆرجار سه‌رۆك وه‌فدیش بووه، سه‌یرله‌وه‌دایه جگه‌له‌م فه‌رمانبه‌ره چه‌ندین مامۆستای شاره‌زاو بڕوانامه به‌رز هه‌ن، كه ده‌بێت ئه‌وان سه‌رۆكی وهفدبن نه‌ك فه‌رمانبه‌رێك.
جگه له‌م كێشانه چه‌ندین كێشه‌ی تر هه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێندكاره كوره‌كان بۆ میزكردن ده‌چون بۆ مزگه‌وت و كچه‌كانیش بۆ ماڵهدراوسێكانی په‌یمانگه، چونكه توالێت وئاو نه‌بو. لێره‌وه من وه‌ك خوێندكارێك داوا له به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت ئه‌كه‌م ئاوڕێك بداته‌وه له‌م سه‌یروسه‌مه‌رانه كه‌له‌م په‌یمانگایه‌دا رووده‌دات چیتر ئێمه نه‌بینه سووته‌مه‌نی ئه‌م بارودۆخه‌ی ناوپهیمانگا وچیتر ئێمه نهكرێینه مشكی تاقیگه، داوالهبهڕێوبهریش ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری پێویست بۆكاره‌كان بكات، گه‌رنا ناچار ده‌بم له‌م نوسینانه به‌رده‌وام ببم وگه‌ر بهپێویستیشم زانی له‌رێگه‌ی سایت ورۆژنامهكانهوه چه‌ند نامه‌یه‌كی كراوه به‌به‌ڵگه‌ی ورده‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م، جگهلهخۆشم چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌هه‌ڵوێست بۆ ساڵی داهاتوو هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش کاک ملازم حیدر بۆ بابه‌ته‌که‌ت هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێ کاکه ملازم حیدر بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌راستی تۆ زۆر میهرابانی به‌قوربان


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت هيمن زانكؤ هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت حسين خؤشناو هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستت خۆشبێــــــــــــــــــــــــــت
بەهیوای بەردەوامیــــــــــــــــــــــت
سەرکەوتو بیتــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت ....
سەرکەوتو و سەر فرازبیت..........

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ay dneaaa,dastt xoshbet


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە
خوازیارم هەر کامەران بیت
هاووڕێ ی یانە
نامۆ
پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست
هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زؤر سوباس بؤ ئه و به يامه جوانانه تان هاوريانى خؤشه ويست
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh
sarkaw tw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زؤر سوباس بؤ تؤش به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه