.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







ده‌روونناسان به‌كێ ده‌ڵێن ته‌ندروست؟ 
و/ راژان ئیسماعیل
له‌روانگه‌ی ده‌روونناسانه‌وه ، مه‌به‌ست له‌قوتابخانه‌كان، سومبولی بیركردنه‌وه‌ی‌تایبه‌ته‌و پاساوده‌ری ره‌فتاری مرۆڤه به واتا‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌تی خۆی. ده‌روونشیكاری‌و مرۆڤ گه‌رایی‌و ره‌فتارگه‌رایی له‌قوتابخانه‌كانن‌و سێ هێڵی سه‌ره‌كی ده‌روونناسی سه‌رده‌م پێده‌هێنن.
ته‌ندروستی ده‌روونی له‌روانگه‌ی مامۆستا‌و قوتابخانه‌كانی ده‌روونناسی:
هه‌رچه‌ند زۆركه‌س له‌دابینكردنی قوتابخانه‌ی ده‌روونشیكاری رۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام فرۆید به‌باوك‌و بنیاتنه‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌ناسێن.
فرۆید‌و هاوبیره‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی هه‌وڵیان داوه، گه‌شه‌كردنی مرۆڤ به‌گوێره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌منداڵییه‌وه به‌تاك روویداوه، لێی وردببنه‌وه‌و شی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و قوتابخانه‌یه، مرۆڤ به‌گوێره‌ی پاڵنه‌ره ده‌روونییه‌كانی حه‌زه سه‌ركوتكراوه‌كان یا نه‌ستی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
فرۆید له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه‌سایه‌تی مرۆڤ له‌سێ بنه‌مای: ناخ، من‌و منی باڵا.
ناخ، ته‌نها بنه‌مایه‌كی سروشتی كه‌سایه‌تییه كه له‌كاتی له‌دایكبووندا دروست ده‌بێت‌و به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێزه سروشتییه‌كانی مرۆڤ ده‌ژمێردرێت‌و په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی چێژ.
(ناخ) به‌شێوه‌ی له‌پڕ‌و نالۆژیكی‌و ناهۆشیارانه ده‌جووڵێته‌وه‌و له‌رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ راستیدا هاوسه‌نگ ده‌بێ‌و دووه‌مین به‌شی كه‌سایه‌تی واتا (من) پێكده‌هێنێت. (من) به‌واتای كه‌ڵك وه‌رگرتنه له‌بیركردنه‌وه‌ی عاقڵانه‌و لۆژیكی‌و جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی ناخ به‌گوێره‌ی بارودۆخی زه‌مه‌ن‌و شوێن. من له‌بنه‌مای راستی په‌یڕه‌وی ده‌كات‌و له‌رێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێ ئاگایه.
به‌شێك له من له‌رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سنوره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گۆڕدرێت بۆ (منی باڵا) منی باڵا هه‌مان بكه‌و مه‌كه‌ی باوك‌و دایك‌و مامۆستا‌و گه‌وره‌تره‌كانه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. له‌نێوان ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه، كاری (من) له هه‌موویان دژوارتره، چونكه ده‌بێ له‌نێوان داواكارییه‌كانی ناخ‌و سنووری ژینگه‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی هاوسه‌نگی دابین بكات.
له‌روانگه‌ی ده‌روونشیكاره‌كانه‌وه، كاتێك ته‌ندروستی ده‌روونی گه‌ره‌نتی ده‌كرێت كه (من) له‌گه‌ڵ راستیدا پێكه‌وه كۆك بن‌و ره‌فتاره له‌ناكاوه‌كانی ناخ كۆنتڕ‌وۆڵ بكرێت تاكو تاكیش بتوانێ له‌نێوان سێ بنه‌مای كه‌سایه‌تی واتا (ناخ) و (من)و (منی باڵا) هاوسه‌نگی دروست بكات. له‌مڕوه‌وه ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و سێ به‌شه كه‌سایه‌تییه ناكۆكی پێكبێت، تاك هه‌ست به‌لێكترازان ده‌كات‌و بۆ پاراستنی خۆی هه‌ندێ ئامێر دابین ده‌كات‌و پێیان ده‌وترێت میكانیزمی به‌رگری.
یه‌كێكی تر له‌قوتابخانه‌كانی ده‌رووناسی، مرۆڤ گه‌راییه. ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌روونشیكاری قبوڵ ناكات ره‌فتاری مرۆڤ به‌شێوه‌ی ناچار بوون و بێ ئیراده‌یی له‌رێگه‌ی حه‌زو ئاره‌زووه سه‌ركوتبووه‌كانی ده‌ورانی منداڵیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ به‌ڵكو بڕوای وایه مرۆڤ ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی دابنێت یا ته‌نانه‌ت به سه‌ریدا زاڵ بێت، چونكه مرۆڤ ئازاده. سا، ده‌توانێ به‌خته‌وه‌ری‌و چاره‌ره‌شی خۆی به‌شێوازی ئازاد‌و به‌ئیراده‌ی خۆی دیاری بكات.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی مرۆڤ گه‌رایی، گرنگترین هۆكاری پاڵنه‌ری مرۆڤ ئه‌و روانگه‌یه‌یه كه له‌باره‌ی خۆی‌و دنیای ده‌وروبه‌ریه‌وه هه‌یه. به‌ناوبانگترین رێڕه‌وانی ئه‌و قوتابخانه‌یه "كارێل راجێرز"و "ئابراهام مزلۆ"ن. مزلۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، پێویستی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌هێزبوون به‌پێنج دابه‌ش ده‌بێت: ژینگه‌یی، خۆپاراستن، گرێدراوی‌و عه‌شق، متمانه به‌خۆبون‌و خۆ پێشكه‌وتن. به‌رای ئه‌و ته‌ندروستی ده‌روونی به‌واتای تێربوونی پێویسته‌كانی ئاستی خوارو گه‌شتنه به‌ئاستی خۆ پێشكه‌وتن.
یه‌كێكی تر له‌قوتابخانه‌كان، ره‌فتارگه‌راییه.
لایه‌نگه‌رانی ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ته‌ندروستی ده‌روونی گرێدراوی پاڵنه‌رو ژینگه‌ی تاكه‌و جه‌خت ده‌كاته سه‌ر كۆك بوونی تاك له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا. ئه‌و قوتابخانه‌یه بڕوای وایه، ره‌فتاری نا ته‌ندروست وه‌كو ره‌فتاره‌كانی تر فێرده‌كردرێت. له‌ڕێره‌وانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌توانین ئاماژه بده‌ینه: پاڤلۆڤ‌و ئاستۆن‌و ئه‌سیكنێر كه جه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر مه‌رجی بوونی ره‌فتار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌هێزكردن. جگه له‌سێ قوتابخانه‌ی ناوبراو، قوتابخانه‌ی تر بوونیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش بریتین له ژینگه‌گه‌رایی‌و ناسین گه‌رایی.
لانیگرانی قوتابخانه‌ی ناسین گه‌رایی، مرۆڤ وه‌كو ئامێر یا بوونه‌وه‌رێك له‌به‌رچاو ناگرن مرۆڤ وه‌كو شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ناسین ده‌ناسن. هه‌رچه‌ند ره‌فتارگه‌راكان حه‌زیان له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ناسین‌و فێربوونی ناسین هه‌یه، به‌ڵام گرنگترین جیاوازی ناسین گه‌رایی‌و ره‌فتارگه‌رایی ئه‌وه‌یه كه ناسین گه‌رایی ئاماژه ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ناسین‌و ئه‌وانه به‌ژێر بنه‌مای ره‌فتار ده‌زانێت، له‌حاڵێدا ره‌فتارگه‌رایی جه‌خت ده‌كاته سه‌ر كاریگه‌ری پاڵنه‌ره ژینگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ره‌فتاردا. لانیگرانی قوتابخانه‌ی ژینگه‌گه‌رایی، ره‌فتاره‌كان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان‌و خانه‌ده‌ماره‌ی‌و بۆماوه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
له‌راستیدا ژینگه‌ناسان‌و پزیشكان‌و پزیشكه ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، ره‌فتار ده‌توانێ له‌ده‌زگای ده‌ماری ناوه‌ندی یا له هه‌ندێ ده‌ماره‌كانا پێكبێت. به‌پێی ئه‌و قوتابخانه‌یه، ته‌ندروستی ده‌روونی كاتێك دابین ده‌كرێت كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌ته‌ندروستی كار بكه‌ن. هه‌ر جۆره تێكچوونێك له‌سیستمی ده‌ماری‌و له‌ئه‌نجامی باری كیمیاوی جه‌سته، تێكچوونی ده‌روونی له‌گه‌ڵدایه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت....
بەهیوای بەردەوامیت.....
ئاسودەو کامەران بیت ...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه