.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







كـاریـگهریـیهكانی (حـوكم) تـهڵاق 
دوو جۆر ته‌ڵاق هه‌یه (رجعیو بائن)، ته‌ڵاقی بائییش ئه‌كرێ به‌دوو به‌شه‌وه ئه‌ویش (كبریو صغری)، بۆیه بۆ زانینی حوكمی ته‌ڵاق پێویسته حوكمی هه‌ریه‌ك له‌و جۆرانه بزانین:
1/ حوكمی ته‌ڵاقی رجعی
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ی كه‌پیاو هه‌یه‌تی.
2. پیاو بۆی هه‌یه له‌ماوه‌ی (عددهی شه‌رعیدا) ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی بهێنێته‌وه.
3. له‌نێوان ژن‌و مێردایه‌تیدا (معاشره) ده‌مێنێ‌و ده‌بێت پیاوه‌كه نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه بدات‌و میراتیش له‌یه‌كتری وه‌رده‌گرن، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له‌ماوه‌ی (عدده)دا مرد ئه‌وا ئه‌وی تریان میرات ده‌بات به‌مه‌رجێك به‌ربه‌ستی میرات نه‌بێت.
4. پیاو بۆی نییه ئه‌و ژنانه بهێنێت كهحهرامكراون لێی، وه‌ك [خوشكی ژنی پێشووی كهتهڵاقی داوه‌و له(عدده) دایه].
5. ته‌نها ته‌ڵاقه رجعیهكه نابێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه ماره‌یی به‌رێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هێشتا ژن‌و مێردایه‌تی له‌نێوانیاندا ماوه واته (مهر مۆجل).
2/ حوكمی ته‌ڵاقی بائن
أ. بائن بینونه صغری:
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ی كه‌پیاو له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی هه‌یه‌تی.
2. یه‌كسه‌ر ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی نامێنێ، به‌ڵكو ته‌نها عددهو نه‌فه‌قه (خه‌رجی كێشان) ده‌مێنێ.
3. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ژن‌و مێرده‌كه مردن ئه‌وا هیچ میراتیه‌ك له‌یه‌كتری نابه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر مردنه‌كه له‌كاتی عددهشدا بێت.
4. پیاو ئه‌توانێ ژنه‌كه‌ی بهێنێته‌وه به‌گرێبه‌ستێكی تازه‌و بهمارهییهكی تازه.
5. ژنه‌كه ماره‌یی پاشه‌كی ده‌بات (مهر مۆجل).
ب. بائن بینونه كبری:
1. نه‌مانی ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ی كه‌پیاو به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه‌تی.
2. پیاوه‌كه ناتوانێ ژنه‌كه بهێنێته‌وه مه‌گه‌ر ژنه‌كه شوو به‌پیاوێكی تر بكات‌و بهگرێبهندێكی راست‌و دروست‌و بیگوازێته‌وه، ئیتر ئه‌میش ته‌ڵاقی بدات یان بمرێ ئنجا ده‌توانێ بچێته‌وه لای‌و بیهێنێته‌وه.
3. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان مردن ئه‌وا هیچ میرات له‌یه‌كتری نابه‌ن، چونكه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی (ژمه) یه‌كتری نهماونو ژن‌و مێردایه‌تی كۆتایی پێهاتووه.
4. ژنه‌كه ماره‌یی پاشه‌كی دهباتو نهفهقهشی ده‌كه‌وێت.
ته‌ڵاق له‌سـه‌ر كـێ دهكـهوێ؟
ته‌ڵاق له‌سه‌ر ژن ده‌بێت له‌حاڵه‌تی بوونی ژن‌و مێردایه‌تیدا، له‌پێش گواستنه‌وه‌ی یان دوای گواستنه‌وه‌ی (قبل دخول، بعد دخول) جا ژن‌و مێردایه‌تی به‌راست بێت یان حوكمی.
ته‌ڵاقی سـێ بـهسـێ به‌یه‌ك جـار (لفڤ واحد)
بڕگه‌ی (1) له‌مادده‌ی (37) ده‌ڵێت (یملك الزوج علی حزوجته پلاپ گلقات) ئه‌مه‌ش له‌و ئایه‌ته‌وه هاتووه كهدهفهرمووێ: (اگلاق مرتان فأمساك بمعروف و تسریح بأحسان).
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌پیاو سێ ته‌ڵاقی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌كۆڕو دانیشتنێكدا به‌ژنه‌كه‌ی وت: (تۆ ته‌ڵاق دراوی سێ به‌سێ) یان بڵێ (سێ به‌سێ ته‌ڵاقم دایت) یان بڵێ (تهڵاقدراویو سێ په‌نجه‌ش به‌رز بكاته‌وه)، لێره‌دا ئایا یه‌كجار ته‌ڵاقی ئه‌كه‌وێت یان سێ جار؟
لێره‌دا زانایان كه‌وتوونه‌ته نێو (جه‌ده‌لێكی فقهی) یه‌وه‌و له‌بۆچوونه‌كانیاندا جیاوازیان هه‌یه:
أ. زۆرینه‌ی زانایان وای ده‌بینن كهههرسێ ته‌ڵاقه‌كه ده‌كه‌وێ.
ب. جه‌عفه‌ری‌و هه‌ندێك له حه‌نبه‌لییه‌كان وای ده‌بینن كهیهكجار ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت.
أ. یاسای باری كه‌سێتی بڕوای وایه كهتهڵاقی ده‌كه‌وێت.
سـێ جـار ته‌ڵاقدان لهیـهك دانیشـتندا
ئه‌گه‌رپیاوه‌كه به‌ژنه‌كه‌ی بڵێ (ته‌ڵاقدراوی) سێ جاری یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌یه‌ك دانیشتن‌دا (مجلس واحد)، لێره‌دا ئایا یه‌ك ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت یان هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت؟
زانایان بۆ چوونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه:
أ. زۆرینه‌ی زانایان ده‌ڵێن لێی ده‌پرسین ئه‌گه‌ر جاری دووهمو سێیه‌م مه‌به‌ستی دڵنیاكردنهوهو ته‌ئكید كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر یه‌كه‌م ته‌ڵاقدان ئه‌وه هه‌ر یه‌ك ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌كه بوو ئه‌وا هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌كه ده‌كه‌وێ.
ب. حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ڵێن هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌كه ده‌كه‌وێ.
ج. یاسای باری كه‌سێتی ده‌ڵێت هه‌ر یه‌ك ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت.
رێ‌و شـوێنی تـهڵاق
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقه‌كه شێوه‌یه‌كی یاسایی وهربگرێتو مافه‌كانی ژن‌و مێردایه‌تی دوای ته‌ڵاقه‌كه بپارێزرێ، پێویسته هه‌ریه‌ك له‌ژن‌و مێرده‌كه روو له‌دادگا بكه‌ن، جا ته‌ڵاقه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا روویدابێت (گلاق خارجی) یان له‌ناو دادگا رووبدات، بۆیه پێویسته چه‌ند رێ‌و شوێنێك بگرنه‌به‌ر كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. پێویسته ته‌ڵاقه‌كه له‌دادگا تۆمار بكرێ.
2. پیشاندان (إبراز)ی گرێبه‌ندی هاوسه‌رێتی‌و كارپێكردنی تا ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه پووچه‌ڵ (إبگال) ده‌كرێته‌وه.
3. دادگا بۆی هه‌یه بڕیاری (تفویچ) به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌دا بدات ئه‌گه‌ر لهگرێبهندی هاوسهرێتیهكهیدا نه‌بوو، واته دادگا بڕیار ده‌رده‌كات به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌دا كهمافی ته‌ڵاق بدات به‌ژنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه خۆی ته‌ڵاق بدات، شایه‌نی باسه ئه‌م (تفویچ) كردنه‌ش له‌لایه‌ن دادگاوه به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌بێت كه‌ئه‌مانه‌ن:
أ. ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه زیاده‌رۆ بوو لهتهڵاقهكهدا كه‌ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات به‌بێ هۆكارێكی دروست‌و گونجاو.
ب. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه زه‌ره‌ری پێگه‌یشت لهتهڵاقهكهدا.
ج. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه داوای (تفویچ)ی كرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت...
ژیانت ئاسودەو کامەران......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه