.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پێناسی سوننه‌ت
الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، أرسله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله، فبلغ الرسالة وأدى الأمانة ونصح الأمة، وجاهد في الله حق جهاده، اللهم صل وسلم وبارك عليه وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهديه وسلك سبيله إلى يوم الدين.
ئاشكرایه كه وشه‌ی سوننه‌ت وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه و، به‌م شێوه‌یه ده‌نووسرێت: "السنة" ، هه‌ربۆیه بۆ پێناسه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێ له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه لێی بدوێین.
وشه‌ی "السنة" له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای: ڕێباز، سه‌ربورده، هاتووه.
وه له زانسته ئیسلامیه‌كاندا بۆ چوار واتا به كار هاتووه، به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه:
١ـ هه‌رچی له قورئان و سوننه‌تدا هاتبێت هه‌مووی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، به واتای ڕێبازێتی و ئه‌وی له‌سه‌ر بووه، له‌م جۆره به‌كارهێنانه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: (( فمن رغب عن سنتي فليس مني )) ([1])، واته: "هه‌ر كه‌سێك پشت له سوننه‌تی من بكات ئه‌وه له من نیه"، لێره‌دا به واتای ڕێباز هاتووه.
٢ـ واتایه‌كی دیكه‌ی سوننه‌ت له ئیسلامدا؛ بریتیه له "فه‌رمووده=حديث"([2]) ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ قورئان بوترێت، وه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( إني قد تركت فيكم شيئين لن تضلوا بعدهما: كتاب الله وسنتي )) ([3])، واته: "دوو شتم تێدا جێهێشتوون له پاش ئه‌و دووه‌ی گومڕا نابن: قورئان و سوننه‌تم"، هه‌روه‌ها زانایان كه له‌مه‌ڕ هه‌ندێك پرس ده‌ڵێن: ئه‌مه به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت و ئیجماعی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌م واتایه ده‌یڵێن.
٣ـ واتایه‌كی دیكه‌ی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر "بیدعه‌ت" دا به‌كار ده‌برێت ، به‌م واتایه‌ش وته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: (( فإنه من يعش منكم فسيرى اختلافا كثيرا، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء المهديين الراشدين، تمسكوا بها وعضوا عليها بالنواجذ، وإياكم ومحدثات الأمور؛ فإن كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة )) ([4])، واته: "ئه‌وه‌ی له ئێوه بژێت و بمێنێت ؛ ناكۆكیه‌كی زۆر ده‌بینێت ، جا ئێوه و سوننه‌تی من و سوننه‌تی خه‌لیفه ڕێبینه تێگه‌یشتووه‌كان، ده‌ستی پێوه بگرن و به ددانتان توند بیگرن و، وریا بن له شته نوێباوێك ـ ی نێو ئایین ـ، بزانن كه هه‌موو نوێباوێك بیدعه‌ته و، هه‌موو بیدعهتێكیش گومڕاییه".
هه‌ر به‌م واتایه هه‌ندێك له زانا فه‌رمووده‌ناسه پێشینه‌كان ناوی كتێبه‌كانیان كه له‌مه‌ڕ بیروباوه‌ڕ ده‌یاننووسی ناویان لێده‌نا"السنة"، وه‌ك كتێبی "السنة" ی ئیمامی "محمد بن نصر المروزي" و كتێبی "السنة" ی ئیمامی "إبن أبي عاصم" و كتێبی "السنة" ی ئیمامی "لالكائي" و زۆر كتێبی دیكه‌ش.
٤ـ واتایه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر فه‌رز و واجب دا به‌كار ده‌برێت، كه به كارێك ده‌ڵێن سوننه‌ته، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه فه‌رز نیه، به‌ڵكوو كارێكی په‌سه‌ند و خۆشویستراوه، به ئه‌نجام دانی خێرت ده‌گات و، به نه‌كردنیشی گوناهبار نابیت، بۆ نموونه به‌كارهێنانی سیواك له پێش نوێژدا سوننه‌ته، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة )) ([5])، واته: "ئه‌گه‌ر سه‌خت نه‌بووایه له‌سه‌ر ئۆمهتم، فه‌رمانم پێده‌كردن كه كاتی هه‌موو نوێژێك سیواكیان بكردایه".
به‌م واتایه‌ی چواره‌م؛ زایایانی فیقهـ "فقهاء" به‌كاری ده‌به‌ن.
تێبینی:
ناڕاستیهك هه‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی كه گوترا ئه‌و كاره سوننه‌ته؛ ئیدی وا تێده‌گه‌ن كه فه‌رز نیه و، ده‌توانن پابه‌ندی نه‌بن، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌م واتایه ته‌نها یه‌كێكه له بهكاربرنهكانی ئه‌م زاراوه فره‌واتایه و، ڕوون بووه‌وه كه هه‌موو ئایینی ئیسلام سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، به واتای ئه‌وه‌ی كه ڕێبازی ئه‌وه و ئه‌وی له‌سه‌ر ژیاوه.
ئه‌مه ته‌نها پێناسه‌یه‌كی كورت بوو بۆ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، تا بزانین سوننه‌ت چیه و چی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه كه باس له گه‌وره‌یی و گرنگیی سوننه‌ت ده‌كرێت بزانرێت مه‌به‌ست له سوننه‌ت چیه تا ده‌ستی پێوه بگرین ، ئه‌گینا ئه‌م پرسه زۆر له‌وه گرنگتره كه بتوانرێت له چه‌ند دێڕێكی ئاوه‌ها كورتدا به تێروته‌سه‌لی ڕوون بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه:
الحث على اتباع السنة والتحذير من البدع وبيان خطرها ، لفضيلة الشيخ العلاّمة عبد المحسن بن حمد العباد البدر
په‌راوێز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
([1]) رواه البخاري (5063) ومسلم (1401).
([2]) ئه‌م بهكاربردنهیان كه به‌واتای "فه‌رمووده=حديث" دێت؛ ئه‌گه‌ر چی له زمانی كوردیدا وشه‌ی "فه‌رمووده"ی له واتادا بۆ به‌كاربراوه و؛ فه‌رمووده‌ش ته‌نها قسه‌ی زار ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه پاچڤه‌ی وشه‌ی نهزاراوی "حديث" ه، كه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌ویش به واتای قسه‌ی زار دێت و به‌س، به‌ڵام واتا زاراوه‌ییه‌كه‌ی ئه‌م وشه‌یه له‌وه پتر ده‌گرێته خۆ، و به‌م چه‌شنه پێناسه كراوه: هه‌ر یه‌ك له كردار و گوتارێكی كه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ه‌وه ده‌رچوو بێت، یان له كه‌سێكی دیكه‌وه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی ڕازی بووبێت، یان له ئاستیدا بێده‌نگ بووبێت، ـ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێده‌نگ نابێت له ئاست كردار و وتاری ناپهسهندداـ.
كه ده‌گوترێت سوننه‌ت سه‌رچاوه‌ی دووه‌می شه‌ریعه‌تی ئیسلامه و له‌پاش قورئان دێت و، ڕوونكهرهوی قورئانیشه؛ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌م واتایه‌یه، وه پێشه‌وایانی پێشینمان به‌وپه‌ڕی ئهمینداریهوه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یان تۆمار كردووه و، ده‌یان كتێب ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سه‌دانیان پڕ كردووه‌ته‌وه به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و، موسوڵمانانیش پاراستوویانه و، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان گه‌یاندووه‌ته به‌رده‌ستی ئێمه، وه‌ك: سه‌حیحی بوخاری، سه‌حیحی موسلیم، سونه‌نی ئه‌بوداود، سونه‌نی تیرمیزی، سونه‌نی نه‌سائی، سونه‌نی ئیبن ماجه و، موسنه‌دی ئیمامی ئه‌حمه‌د و، زۆر زۆرێكی دیكه، سه‌حیحی بوخاری و سه‌حیحی موسلیم دروستترین و بێخهوشترینی هه‌موو كتێبه‌كانی سوننه‌تن، چونكه هیچ فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو یان لاوازیان تێدا نیه، به‌ڵام په‌رتووكه‌كانی دیكه هه‌ریه‌كه‌و ژماره‌یه‌كیان تێدایه، ئیتر هه‌یه زۆر و هه‌یه كه‌م، وه له ڕه‌حمه‌تی خودا به‌م ئۆمه‌ته و به‌ڵێنی به‌پاراستنی ئه‌م ئایینه؛ ئه‌وه‌بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ی سوننه‌ته‌وه په‌ی به هه‌وڵی هه‌ڵواسینی فه‌رمووده به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلى الله عليه وسلم)برا، و زانایانی فه‌رمووده‌ناس هه‌ڵسان به دانانی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و یاسا و ڕێسای توند و تۆڵ، كه هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ر بگیرێت، ئه‌گینا به هه‌ڵبه‌ستراو یان باشترین دۆخی ئه‌وه‌یه كه به لاواز داده‌نرێت و، كاری پێ ناكرێت، ئیدی هه‌ر له‌و كاته‌وه فه‌رمووده‌ناسی بوو به زانستێكی سه‌ربه‌خۆی زۆر بڕه‌ودار و، سه‌دان زانای بلیمه‌ت هه‌تا ئه‌مڕۆش له گشت سه‌رده‌مه‌كاندا، سه‌رله‌به‌ری ته‌مه‌نی خۆیان ته‌رخان كرد بۆ ڕاژه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به ڕۆچوون و بوون به پسپۆڕ و مه‌له‌وان له ده‌ریای ئه‌و زانسته‌دا: زانستی فه‌رمووده‌ناسی.
([3]) رواه الحاكم في مستدركه (1/93) وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير برقم(2937).
([4]) أخرجه أبو داود (4607) ـ وهذا لفظه ـ والترمذي (2676) وابن ماجه (43 ـ 44) وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير برقم(2549).
([5]) رواه البخاري (887) ومسلم (252).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له ماڵپه‌ڕی " خدرنه‌ژاد كوردستانی " یه‌وه :

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كاردۆخ (2008-04-27 18:49:01)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
کاکه کاردۆخ گیان.هه‌ر بژی به‌قوربان
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکه هاورێی به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خؤش بيت هه ر سه ركه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







desst xosh bit her serkewtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه