.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ته‌كیه..جرج ته‌نگ به 15 ماڵ هه‌ڵده‌چنێت
پانزه ماڵی گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌ناحیه‌ی ته‌كیه به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆوه مشك و جرج هه‌راسانی كردوون و به‌نیازن خانووه‌كانیان بفرۆشن.
یه‌كێك له‌دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه پێی راگه‌یاندین: "ماوه‌ی ساڵێكه داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌كیه كردووه ئاوه‌ڕۆیان بۆ دروست بكرێت به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌و 15 خانووه‌ی ئێمه‌ی تێدا نیشته‌جێین له‌ساڵی 1995 رێكخراوێكی خێرخواز بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركوكی دروستكردووه، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ئه‌وان ئه‌و خانووانه‌یان كڕیوه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویستی تیا نیه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی رزگارییدا ته‌نها ئه‌و 15 خانووه تاپۆی نیه‌و ئاوه‌ڕۆی بۆ دروست نه‌كراوه".
ئاشكراشیكرد: "به‌هۆی نه‌بوونی ئاوهڕۆو پڕبوونی ئه‌و بیرانه‌ی كهپیساییان تێ ده‌كرێت جگه له‌مشك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا 13 جرجی كوشتووه، بۆیه ناچارن خانووه‌كانیان بفرۆشن".
هێرۆ تاهیر سه‌رۆكی شاره‌وانی ته‌كیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: "چه‌ند مانگێكه ده‌رخسته‌یان بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و خانووانه كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه تائێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "ته‌نها ئه‌و 15 خانووه كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆیان نیه لهتهكیهدا به‌ڵكو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر كه‌تازه دروستبوون تۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆیان نیه" .
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه