❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ڵمانیا..كچه‌كوردێك كلتوری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-24 15:53:55

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

ئه‌ڵمانیا..كچه‌كوردێك كلتوری

ئه‌ڵمانیا..كچه‌كوردێك كلتوری كوردی بره‌وپێده‌دات

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/11-7/walii%20(1).BMP


http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/11-7/walii%20(3).JPG

نه‌هله‌ سابير عه‌لی ناسراو به‌‌هاوشه‌نگ کچه‌ کوردێکی باشوری ته‌مه‌ن 18 ساڵانه، به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی هه‌ولێره‌و ماوه‌ی دوانزه ‌ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانيا ده‌ژيت و دانيشتووی شاری باد مالنته‌ی باکوری ئه‌ڵمانيايه‌.
گه‌نجێکی چالاکه‌ و وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌يی و وڵاتپارێز له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دايه‌ پێناسه‌ی خۆى و نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌ده‌وروبه‌ری خۆي بگه‌یه‌نێت، له‌م بواره‌دا تائێستا چه‌ندين چالاکی به‌رچاوی نواندووه.
له‌ ديدارێکی خێرا سه‌باره‌ت به‌ چالاکی و حه‌زه‌کانی نه‌هله‌ وتی: "له‌گه‌ڵ يه‌که‌م گه‌يشتنم بۆ ئه‌و وڵاته‌‌ هه‌ستمکرد که‌ منيش وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌يی پێويسته‌ بوونی خۆم بسه‌لمێنم له‌خوێندنگاکه‌م، که‌م تازۆرێک له‌ هاوپۆله‌کانم ئاشنا بکه‌م به‌ کورد و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌م، ئه‌وه‌بوو يه‌که‌م هه‌نگاوم ئاڵوگۆڕکردنی بيرو بۆچوون بوو له‌گه‌ڵ دۆسته‌ ئه‌ڵمانه‌کانم و باسی جوانی کوردستان و ئه‌و زوڵم زۆردارييه‌م بۆ کردن که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و منداڵانی کورد به‌تايبه‌تی له‌لايه‌ن حکوومه‌تی عيراقی سه‌دام ئه‌نجامدراون، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌شێکی ئه‌م زانيارييانه‌م له‌ دايک و باوکم وه‌رگرتبوو، دياره‌ ئه‌وه‌ هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خۆم به‌ به‌شێکی زۆر له‌ هاوڕێکانم و مامۆستاکانم بناسێنم و دواجار هه‌ر ئه‌م چالاکييه‌م وام لێبکات به‌شداری له‌ گه‌وره‌ترين چالاکی شاره‌که‌مدا بکه‌م، ئه‌وه‌بوو له‌لايه‌ن بورگه‌مايسته‌ری ئه‌وشاره‌ واته‌ پارێزگاری شاره‌كه‌‌ كه سه‌ر به‌ فراکسیۆنی پارتی ديموکراتی مه‌سيحیيه که‌ به‌ گه‌وره‌ترين پارت له‌ ئه‌ڵمانياو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داده‌نرێت بانگهێشت بکرێم بۆ ئه‌وه‌ی سمينارێکی بچوك ببه‌ستم".
نه‌هله‌ له‌قسه‌كانی به‌رده‌وامبوو و وتی: "ئه‌وه‌بوو له‌سمينارێکی بچووک باسێکم به‌ناوی کوردستان بێشکه‌شکردو له‌ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مدا له‌سه‌رچه‌ند خاڵێك وه‌ستام وه‌ک  جوگرافياو ئايين و ره‌وشی ژنان و باری ئابوری له‌ کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی تر، دياره‌ له‌م سميناره‌شم ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شارو خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده‌بوون و باسه‌کم بووه‌ مايه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، هه‌رله‌م باره‌یه‌وه‌‌ پارێزگاری شار داوایلێکردم که‌ باسه‌کم ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌م و تاوه‌کو له‌ سمينارێکی فراوان زياتر باس له‌ به‌شه‌کانی کوردستان بکه‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خودی پارێزگار رۆژی 12 ى گه‌لاوێژی ئه‌م ساڵی بۆ دياریکردم بۆ گرتنی سميناره‌ فراوانه‌که‌م، وا مه‌زه‌نده‌ده‌که‌م ئه‌مجاره‌يان که‌سانی پسپۆڕ ئاماده‌‌ی ئه‌م سميناره ‌ببن بۆيه‌ من ده‌مێکه‌ له‌ئاماده‌کردنم بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی باسه‌که‌م".
مه‌به‌ست له‌و سميناره‌ چيه‌؟
مه‌به‌ستی ئه‌وان بايه‌خدانه‌ به‌لايه‌نی ئينفۆرماتی خوێندکار‌ له‌ هه‌موو بواره‌کان بۆيه‌ زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌هرانه‌ی وه‌ک ئێمه‌ ده‌نرخێنن.
باشه‌ چۆن خۆت ئاماده‌کردووه‌؟
من ئێستا وه‌ک وتم خۆم ئاماده‌کردووه‌و زۆريش باوه‌ڕم به‌خۆيه‌ که‌ له‌م سميناره‌م سه‌رکه‌ووتوو ده‌بم، وه‌ هيوادارم که‌ له‌ ئاينده‌ زانسته‌کانی سياسی بخوێنم تاوه‌کو بتوانم وه‌ک مرۆڤێکی کورد خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م وه‌ک چۆن باوکم و بنه‌ماڵه‌که‌م هه‌ميشه‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ميان کردو‌وه.
له‌ ته‌وه‌رێکی تردا نه‌هله‌ وتی: "له‌ چالاکييه‌کی ترمدا به‌هاوکاری دايکم توانيم نمايشێکی جوانی جلی کوردی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌ چه‌شن له‌ڕۆژی که‌لتوری گه‌لان به‌ ئاماده‌بوونی پتر له‌ 10 مێينه‌ که‌ به‌ جلی جوانی کوردی و نه‌خشاو به‌ ئاڵای سه‌رکه‌شی کوردستان نمايش بکه‌م که‌ ماوه‌ی دوو کاتژمێری خاياند".

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/11-7/walii.BMP

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/11-7/walii%20(4).BMP

puk media

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net