❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-25 08:41:13

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

ئەگەر چی خۆشەویستی لایەنێكی زێدە گرنگی ژیانی هەستەوەری مرۆڤە و، ئەگەرچی كەس لە
ئێمە ناتوانێت بەبێ خۆشەویستی بژی، گەر دڵڕەق و بێ زەوق و سەلیقەش بێت.. هەموومان دەڵێین بایەكتریمان خۆش بوێت و خۆشەویستی بكەینە بەردی بناغەی پەیوەندییەكانمان، لەناو خۆمان لەناو خێزان، لەناو كۆمەڵدا ... بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیسان رێگری لە خۆشەویستیش هەیەو كۆمەڵگە بەشێوەی جۆراوجۆر دەست لە ژیانی هەستەوەریمان وەردەدات و كۆت و بەند لەسەر ئەم مافە دادەنێت.. باشترین شێوەو نیشانەكانی ئەو دەستێوەردانەش، دەخالەتكردنی خێزانە لەژیانی هەستەوەریماندا بۆنموونەش، زۆربەی هەرە زۆری كچان لەماڵەوە ناتوانن بەڕاشكاوی بەئارەزووی دڵی خۆیان بڵێن فڵانە كورمان خۆش دەوێت، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە كە ئایا بەڕاستی باوكانی ئێمە دەتوانن قەبووڵ بكەن كە كچەكانیان بەئارەزووی خۆیان خۆشەویستەكانیان ئاشكرا بكەن و دیاریبكەن، ئایا دەتوانن بڵێن ئێمە فڵان كوڕمان خۆش دەوێت ؟

لە میانی ئەم ریپۆرتاژەدا هەوڵی ئه وة دراوه وەڵامی ئەو پرسیارانە برينه وه...
شتێكی مەحاڵ نییە ئەگەر لەكۆمەڵگەیەكی وەكو كۆمەڵگەی ئێمە باوكێك ببینین كە بەو پەڕی راشكاوییەوە هەڵوێست و دیدی خۆی بخاتەروو لەوەی كە زۆر ئاسیاییە كچەكەی خۆشەویستی بكات و كوڕێكی خۆش بوێ،
*ئەم پیاوە ناوی (هۆشەمەند عومەر)ە و دەرچووی كۆلێژی ئاداب بەشی كۆمەڵناسە و تەمەنی 37 ساڵە، با لەزاری خۆیەوە قسەكان وەرگرین، ئەو دەڵێ: خۆی شتێك نییە لە خۆشەویستی ناسكتر و پاكتر بێت، خۆشەویستیش یەك جۆرەو شێوەی نییە،بەڵام ئەوەی كە زۆر بەرچاو و بەرفراونە، خۆشەویستی نێوان نێرو مێیە، من بۆ خۆم تاسەر ئێسقان بڕوای پتەوم بە خۆشەویستی هەیەو ژیانی گەنجیم هەموو هەر عەشق و خۆشەویستی بووە كە ژنیشم هێنا، دوای سێ ساڵان لە خۆشەویستییەكی گەرموگوڕ ئینجا لەگەڵ خۆشەویستەكەم زەماوەندمان كرد، بۆیە ئێستاش لەسەر هەمان بیروبڕوام، زۆر ئاساییە لام ئەگەر كچەكەم كوڕێكی خۆشبوێت، خۆشەویستییەكەشیان پاك و بێگەردو راستەقینە بێت و لەدڵەوە هەڵقوڵا بێت و مەبەست لێی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بێت، بەڵێ بایەكتریان خۆش بوێت و ئافەرین و دەستخۆشیشیان لێدەكەم و پشتگیریشیان دەكەم، بەڵام بەڕاستی پەیوەندییەك تەنها ناوی خۆشەویستی بێ نەخێر نەوەڵڵا ناڕازیم و نەڕێگەش دەدەم، چونكە هەم شتێكی هەڵەیەو هەمیش كۆمەڵی ئێمە كۆمەڵێكی زاڵم و غەدارە و رەحم بە تاكەكانی خۆی ناكات.
*(عیماد دزەیی) یەكێكە لەو پیاوانەی كە قەناعەتی بەوە نییە، كوڕو كچی ئەمڕۆ، ئەگەر دەرفەتی تەواویان پێ بدرێت و بێ چاودێری بهێڵدرێتەوە بتوانن خۆشەویستییەكی بێ غەل و غەش بكەن، ئەو دەڵێ: نەك هەر رێگە نادەم كچەكەم خۆشەویستی بكات بەڵكو هەر لەبنەڕەتدا بڕوام پێی نییە و بەشتێكی هەڵەی دەزانم، چونكە كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی دوو روو و نیفاقیە، بەزار شتێك دەڵێ و لاف و گەزافی پێ لێدەدات، كەچی بەكردەوە پێچەوانەكەی دەكات، فەرموو سەدان پیاو بدوێنی دەبینی بەقسە هیچت بۆ ناهێڵێتەوە بە بڕوا پێدان بە خۆشەویستی كەچی بەكردەوە رێك بەپێچەوانەیە بۆ خۆی دەڵێ با كچان خۆشەویستی بكەن و پەیوەندی خۆشەویستیان هەبێ و ئەوە زۆر ئاساییە و مافێكی رەوای هەموو كچ و كوڕێكە، بەڵام كە مەسەلە هاتە سەر كچەكەی خۆی، ئەوە بەهێڵی سووری دەزانێ جا كۆمەڵگەیەك ئاوا بێ، من بۆچی كچی خۆی بكەمە قوربانی ئەو ناڕاستگۆییە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك لەكچەكەم قەبووڵ ناكەم بەمن بڵێ وەڵڵا من فلان كەسم خۆش دەوێت، باشە قەیدی ناكات خۆشی دەوێت ئەم پەیوەندییە چارەنووسی چییە، ئەگەر راستگۆیی لەمەسەلەكەدا هەیە، خۆ كۆتایی هەموو پەیوەندییەكی خۆشەویستی راستەقینە دەبێ پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بێت، دەوجا ئەگەر وایە باهەر لەسەرەتاوە كوڕەكە بیخوازێ، ئینجا خوا دەیكرد دەبوونە (شیرن و فەرهاد) بۆ یەكتر ئەو كاتە پیرۆزیان بێ دەستیان خۆش بێ.
*(سەفین عوسمان) پیاوێكە تابڵێی نەرم و نیانە لەگەڵ كچەكانی و زۆریش خۆشیانی دەوێ، كە ئەو باسەمان لەگەڵ كردەوە گوتی: حەز دەكەم پێم قەبووڵ بكرێ، بەڵام بەخودا بەكردەوە ناتوانم، ئەو بەم شێوەیە بۆچوونی خۆی بۆ روونكردینەوەو گوتی: سێ كچم هەیە دوانیان لەزانكۆن، یەكێكیشیان لە پێنجی ئامادەییە، زۆر حەز دەكەم بەدڵی خۆیان مێرد بكەن و مێردەكەشیان خۆش بوێت، بەڵام بۆ مەسەلەی خۆشەویستی پەیوەندی لەگەڵ كوڕان كە بێ ئامانج بێ و نادیارو ناڕوون بێ و نەزانێ كابرا كێیە و چ كارەیەو مەبەستی چییە و چی نییە، ئەوە لای من قەبووڵ نییە، تەنانەت ئەگەر كچەكەم بڵێ فڵانە كوڕم خۆش دەوێ، بەڵام ئامانجی ژیانی هاوسەرێتی نەبێت، تەنها خۆشەویستی و بەس، ئەوە بەتەواوەتی رەتیدەكەمەوە و كچەكەشم تەمبێ دەكەم خۆ ئەگەر زەماوەندیش بێ ئەوە پێم ئاساییە، بەڵام هەر ناتوانم لەپێش كچەكەم بڵێم باشە قەبووڵمە.. شتی وا لەكۆمەڵی ئێمە نییە و هەمووشمان دەزانین ئێمە كۆمەڵێكی رۆژهەڵاتین جارێ ئەوجۆرە هەڵسوكەوت و رۆشنبیرییە لای ئێمە پەرەی نەستاندووە.
كچان دەڵێن چی
دەتوانین بڵێین بەگشتی بیروڕای باوكانی ئێمە ئەوەیە كە ناتوانن بەڕاستەوخۆ ئەمە قەبووڵ بكەن كچەكەیان پەیوەندی خۆشەویستی هەبێ و بەئاشكرایی و راشكاوی بڵێ بابە فڵانە كوڕم خۆشدەوێت...
* خاتوو (بنەوشە رەئووف) دەڵێ: بابم بڕوای بەخۆشەویستی و ئەو جۆرە پەیوەندیانە نییە، چونكە وەك خۆی زۆرجار پێگوتووین دەڵێ كچم جارێ كۆمەڵی ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی خۆشەویستی راستەقینەی نێوان كوڕو كچ قەبووڵ بكات، جا خۆشەویستی هەر ئەوهایی چۆن قەبووڵ دەكات، ئەو هەموو جارێ پێمان دەڵێ: دەتوانن بەئارەزووی خۆتان كێتان قەبووڵە شووی پێبكەن، ئەگەر هەڵبژاردنەكەتان راست و دروست و لەجێی خۆیدا بوو، منیش قەبووڵمەو پیرۆزتان بێت، ئەگەرنا، باسی هیچ شتێكی ترم بۆ مەكەن چونكە قەبووڵم نییە.
*خاتوو(دەریا سەعید)یش باسی باوكی خۆی بۆ كردین و گوتی: باوكم پیاوێكی كراوەیە و لەگەڵ ئێمەش میهرەبانە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بڕوای بەوە نییە بگوترێ فڵانە كوڕم خۆش دەوێ، ئەو دەڵێ بڵێن مێردم خۆش دەوێ، واتە كە بەدڵی خۆت مێردت كرد، مانای وایە رایدەگەیەنی كە خۆشت دەوێ بۆیە مافی خۆتە خۆشت بوێ، منیش لەگەڵ ئەوەم و هانت دەدەم لەگەڵ مێردت ژیانێكی پڕ خۆشەویستی بەسەر بەریت، ئەو كانە خۆشی تۆ خۆشی منە.. باوكم دەڵێ: خۆشەویستی بۆ پڕكردنەوەی كاتی دەست بەتاڵی و بێ ئیشی بێت بەوە ناگوترێ خۆشەویستی ئەوە زەرەرو زیان لە كچەكە و كوڕەكەش دەدات،خەریكیان دەكات و لەكارو كاسبی و خوێندن و هەموو كارێكیان دەكات و رەنگە دووچاری هەڵەی گەورەشیان بكات جا بۆ ئەوەی ئەو شتانە روونەدات، با كچ بەدڵ و ئارەزووی خۆی رای لە كام كوڕ بوو، ئەگەر هەردووكیان یەكتریان ویست، شووی پێبكات و ئەو كاتە باتێر خۆشەویستی بكەن..


تيبينى/ ئه م ریپۆرتاژە له سايتى تيشك نت وه ركيراوه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-25 14:56:30

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

sinaكيان سوباس بؤ ئه م ريبورتازه ت راسته زيان به بئ خوشه ويستى مه حاله به لام ئه مه ج جؤره ئازاييه تيه كه كج راسته وخو به بابودايكيان بلين ئه م كوره م خوش ده ويست .راسته وخؤ سزاى ده ده دريت ئه مه لى كوشتنيشى لئ ده كريت جونكه كومه لكاى كوردى هه رله سه رياساى هه شتايه كان ده روات بؤ ده بيت ته نها هه رئافره ت ماف خوراوبيت سه ربه ست نه بيت حه زو ئاره زوه كانى خوى تيرنه كات تاكه ى.من برواى ته واوم به خوشه ويستى هه يه به لام ج خوشه ويستيه ك خوشه ويستى دل بؤيه كترى نه ك ته نها به قسه0 به لام كا بؤ ئه مرؤزه به ئاره زوى خومان بيت ديوارله نيوانمان دروست نه كه ن                   


                                                 سوباس بؤبابه ته كه تsinaكيان به راستى بابه ته كه م زوربيم خوش بوسه ركه وتو
                                                                                                                                                 بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-26 07:20:09

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

dast xosh bet hawre bo payama jwana kat ,wa 7az akam awa blem ema heshta zorman mawa bgaina aw qonaxay ka ba ashkra hamw hast w nastakani xoman darbrin,hata agar aw shtash mafy raway xoman bet


تيبينى/ هاورى كيان ئةم ریپۆرتاژەم له سايتى تيشك نت وه ركرتووه، خوم نه م كردووه، دووباره سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-26 07:35:31

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

dstt  xosh  be  hawrei  aziz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-26 19:04:49

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ ئەم ڕێپۆرتاژە..

سەربەرزو سەرفراز بیت....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-02 09:44:17

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

sopas bo eway zeda azizish hawreyan hiwa_90, darwanae,dasttan xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-02 10:43:01

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-02 10:43:09

تيتة
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2009-01-22
په‌یامه‌كان: 34

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

dast xosh sena xan
waea dabet kch w kwr ba dle xoian aw zheana halbzhern

http://kurdzhin.org/thumbs/67e41b0585.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-03 10:45:48

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-04 10:13:55

iLiaN
ئه ندامی یه ک رۆژه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2008-07-10
په‌یامه‌كان: 8

Re: ئيوه راتان چى یە؟؟؟!!!!!!!

dastt xosh bet  gyan bo am babta  hiwe  sarkwtnt bo axwazm hawry  yana  ..............ASriN

Kurdzhin
qdr lawa  gwrtra  ka  btwanm  brambre  bm balm  qadre  xwshweste  mn natwane barambre  bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net