❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-24 17:22:04

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌....

خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌ تر له‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامیدا .

سیسته‌می‌ ئیسلامی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماكانی‌ شه‌رعی‌ بنیات نراه‌و خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌ تر هاوبه‌شی‌ موسڵمانان له‌ ده‌وڵتی‌ ئیسلامیدا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ مه‌دینه‌ تا رۆژگاری‌ ئه‌مرۆمان.

پێویست به‌ وتن ناكات كه‌ بڵێین له‌ سروشتی‌ كۆمه‌ڵی‌ مرۆڤایه‌تیدا هه‌روه‌ك چۆن جیاوازی‌ زمان هه‌یه‌ ئاوهاش جیاوازی‌ ئاین و بیروباوه‌ڕ هه‌یه‌,له‌ هه‌مان كاتدا هه‌موان وه‌چه‌ی‌ یه‌ك دایك و باوكن گه‌ر چی‌ دووریه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان باپیره‌ گه‌وره‌و وه‌چه‌كانیدا, قورئانی‌ پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت[یا أیها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثی‌ وجعلناكم شعوبًا وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عند الله اتقاكم" (الحجرات :13] واتا: ئه‌ی‌ خه‌ڵكینه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان دروست كردوه‌ له‌ یه‌ك نێر و یه‌ك مێ‌, وه‌ ئێوه‌مان گێڕاوه‌ به‌ میلله‌ت و هۆز تا په‌یوه‌ندیتان هه‌بێت و یه‌كتر بناسن, وه‌ به‌ڕێزترینتان لای‌ خودا ئه‌وتانه‌ زۆر پارێزكاره‌ (اتقاكم).

سێ‌ بنه‌ما : ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ سه‌ر سێ‌ بنه‌ما داڕشتوه‌ و هه‌مو بیروبۆچونه‌كانی‌ ده‌چێته‌وه‌سه‌ر یه‌كێ‌ له‌وانه‌, جا یان ئیجتیهادی‌ خۆمه‌ هه‌ڵه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆم یان په‌سه‌ندكردنی‌ ڕای‌ زانایانی‌ تره‌, باشی‌ ڕایه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وان.

بنه‌مای‌ یه‌كه‌م: په‌یڕه‌وكرنی‌ ده‌قه‌كانی‌ قورئان و سوننه‌ت, هه‌ر بنه‌مایه‌ك یه‌كبگرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا ڕاسته‌و په‌یڕه‌وكردنی‌ واجبه‌, ئه‌وه‌شی‌ دژیان بێت كاری‌ پێ‌ ناكرێت.

بنه‌مای‌ دووهه‌م: په‌سه‌ندكرنی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ولاَتدایه‌. ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌ له‌ لایه‌ن زانایانی‌ ئوصوله‌وه‌, وه‌ده‌ستخستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و به‌رگریكردنی‌ خراپه‌.

بنه‌مای‌ سێهه‌م: په‌یڕه‌وكردنی‌ ڕۆحی‌ برایه‌تی‌ مرۆڤایه‌تی‌, نه‌ك وه‌لانانی‌. هه‌ر ڕاو بۆچونێك دژ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مایه‌دا خاوه‌نه‌كه‌ی‌ وادیاره‌ بێئاگایه‌ له‌ بنه‌مایه‌كی‌ گرنگی‌ ئیسلام كه‌: له‌ قورئان و سوننه‌تدا باسكراوه‌ ,هاوه‌لاَنیش پابه‌ندی‌ بوون, شوێنكه‌وتوانیشان له‌ موسڵمانان ئیشیان پێ‌ كردووه‌. وه‌ ئه‌گه‌ر لێبورده‌یی‌ ئاینی‌ و موماره‌سه‌ كرنی‌ په‌رستشی‌ جیا ئاینه‌كان نه‌بوایه‌ موسڵمان و غه‌یری‌ موسڵمان جیا نه‌ده‌كرایه‌وه‌.

بنه‌ما قورئانیه‌كان: قورئان ده‌فه‌رموێت[لا ینهاكم الله عن الذین یقاتلوكم فی الدین ولم یخرجوكم من دیاركم أن تبروهم وتقسگوا إلیهم إن الله یحب المقسطین* إنما ینهاكم الله عن الذین قاتلوكم فی الدین وأخرجوكم من دیاركم وظاهروا علی‌ إخراجكم أن تولوهم ومن ویتولهم فأولئك هم الظالمون" (الممتحنه‌: 8 -9] واتا: خوای‌ گه‌وره‌ ڕێگریتان لێ‌ ناكات كه‌ چاك بن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه‌ دژایه‌تیان نه‌كردوون, به‌لاَم ڕێگریتان لێ‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌ دژایه‌تی‌ ئاینه‌كه‌تانیان كردووه‌و جه‌نگاون له‌ دژتان و هاوكار بوون له‌ ده‌ردبه‌ده‌ركردنتان.ئه‌م ِرێسایه‌ غه‌یری‌ موسڵمان به‌ گشتی‌ ده‌گرێته‌وه‌, به‌لاَم جولوكه‌و گاور حوكمی‌ تایبه‌ت تریان هه‌یه‌و ڕێزی‌ زیاتریان لێ‌ ده‌گیرێ‌. بۆ نمونه‌ : خواردنیان بۆ موسڵمان حه‌لاَڵه‌و ڕه‌وایه‌ ژنیشیان لێ‌ بهێنرێ‌. ئه‌گه‌ر ئیسلام ڕێی‌ نه‌دابێ‌ جوله‌كه‌و گاور ژن له‌ موسڵمان بێنن ئه‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:

1- غه‌یری‌ موسڵمان باوڕی‌ به‌ ڕێساكانی‌ ئیسلام نیه‌ بواری‌ خێزانه‌كه‌ی‌ نادات به‌ سه‌ربه‌ستی‌ په‌یڕه‌وی‌ ئاینه‌كه‌ی‌ بێت, به‌ پێچه‌انه‌وه‌ موسڵمان باوه‌ڕی‌ به‌ ئاینی‌ ئه‌وان هه‌یه‌و ڕێزی‌ لێ‌ ده‌گرێ‌.

2- موسڵمان فه‌رمانی‌ پێكراوه‌ كه‌ ڕێزی‌ به‌رامبه‌ر بگرێت و به‌ جوانی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌هلی‌ كیتابدا(جوله‌كه‌و گاور) بكات, بۆیه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ شه‌رع هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ سه‌ر ئافره‌تی‌ غه‌یره‌ موسڵمانی‌ خێزانی‌ موسڵمان نیه‌.
3- به‌ تایبه‌تی‌ فه‌رمان به‌ موسڵمان كراوه‌ كه‌ قسه‌ی‌ ناشیرین به‌ بێباوه‌ڕان و پیرۆزیه‌كانیان نه‌ڵێت بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ دروستكردنی‌ رق و كینه‌و قسه‌ وتن له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ خودای‌ گه‌وره‌.

له‌ قورئاندا فه‌رمان به‌ موسڵمان كراوه‌ كه‌ غه‌یری‌ موسڵمان به‌ پاڵپشت و خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ نه‌زانێت, واتا له‌ كاتی‌ دووبه‌ره‌كی‌ و شه‌ڕدا موسڵمان ده‌بێ‌ له‌ به‌ره‌ی‌ چ لایه‌كدا بێت, بێگومان به‌ره‌ی‌ خوداو پێغه‌مبه‌رو موسڵمانان. به‌لاَم ئه‌م بنه‌مایه‌ به‌ چه‌نده‌هنا یاسا ده‌وره‌گیراوه‌ گه‌ ڕێگر بێت له‌ دروستبوونی‌ دوبه‌ره‌كی‌ و ناكۆكی‌ و ڕق و كینه‌. فه‌رمانه‌كه‌ به‌رامبه‌ر كه‌سانێكه‌ كه‌ دوژمن بن و دینه‌كه‌یان بۆ دژایه‌تی‌ موسڵمان به‌كاربێننن.

ڕێگری‌ نه‌كراوه‌ له‌ خۆشویستنی‌ بێباوه‌ڕێكی‌ ئاشتیخواز, به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ واجبه‌, وه‌ك خۆشه‌ویستی‌ خیزان و كه‌س و كاری‌ گه‌ر هاوئاین نه‌بن. به‌لاَم په‌یوه‌ندی‌ ئاینی‌ له‌ سه‌رو هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی‌ خزمایه‌تی‌ و نیشمانییه‌وه‌یه‌, وه‌ هه‌ركاتێك پێویست بوو ده‌بێت لایه‌نگیری‌ ئه‌هلی‌ ئاینه‌كه‌ی‌ بكات.

(الژمه‌) گرێبه‌سته‌ نه‌ك دانان: وه‌رگرتنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ جوله‌كه‌و گاوری‌ ناو دوڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ به‌رامبه‌ر پاراستنیاندایه‌, هه‌ركاتێكیش كه‌سانێك یان كۆمه‌ڵێكیان وه‌ك موسڵمان به‌شداری‌ له‌ به‌رگریكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرد جیزیه‌ی‌ له‌ سه‌رلاده‌چێت.بۆ نمونه‌ سراقه‌ كوری‌ عمرو جیزیه‌ی‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ ئه‌رمینیا لابرد ساڵی‌ 22 هیجری‌.

ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ باسه‌ جیزیه‌ له‌پێش ئیسلامدا هه‌بووه‌و ئیسلام گۆڕانكاری‌ و چاككاری‌ به‌ سه‌ردا هێناوه‌. ئه‌و شێوازانه‌ی‌ له‌ هه‌ندێ‌ كتێبه‌كانی‌ فیقهدا باسكراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ جیزیه‌ بنه‌مایه‌كی‌ شه‌رعی‌ نیه‌ و ڕای‌ زانایانه‌ هه‌روه‌ك ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ ده‌ڵێت.

جیاوازی‌ بالاَده‌ستی‌ ئیسلامی‌: ئه‌م ولاَتانه‌ی‌ ڕۆژگاری‌ ئه‌مڕۆ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ پێشتر كه‌ یان له‌ لایه‌ن موسڵمانانه‌وه‌ دروستكرابوو یان ڕزگار كرابوو, ئه‌و ڕاوبۆچونه‌ فیقهیانه‌ی‌ بۆ خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی‌ ئیسلامی‌ پێشتر زانایان دایان ڕشتبوو ڕه‌نگه‌ پڕاو پڕ بۆ ئه‌م رۆژگاره‌ گونجاو نه‌بێت. دوای‌ نه‌مانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ئیسلامی‌ و هاتنی‌ داگیركه‌ر میلله‌تان به‌ هه‌موو توێژو چینه‌كانییه‌وه‌ به‌ره‌نگاری‌ داگیركه‌ر بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕزگار بوون و بنیات نانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ تر, ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی‌ زۆرینه‌شی‌ موسڵمانه‌ ناتوانین بڵێین هه‌مان حوكمی‌ ده‌وڵتی‌ ئیسلامی‌ پێشتری‌ هه‌یه‌. ئایا دوای‌ ڕزگار بوون له‌ ده‌ستی‌ داگیر كه‌ر ده‌ست بكه‌نه‌ شه‌ڕو یه‌كتری‌ له‌ناوبردن یان وه‌ك ده‌وڵتی‌ مه‌دینه‌ ڕێككه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستورو یاسایه‌ك بۆ ڕێكخستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان. ئه‌و ده‌قانه‌ی‌ باس له‌ جیزیه‌ ده‌كات هه‌مان حوكمی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئایه‌تی‌ دڵڕاگیراوه‌كان (المؤلفه‌ قلوبهم) كه‌ به‌شێكی‌ زه‌كاتیان پێ ده‌درا, به‌لاَم ئیمامی‌ عمر پێی‌ وابوو كه‌ ئه‌و گرووپه‌ چیتر پێویستیان به‌و به‌شه‌ نیه‌و نایانكه‌وێت , هاوه‌لاَنیش یه‌كڕا بوون له‌گه‌ڵیدا. بۆیه‌ سه‌ركرده‌ی‌ موسڵمانان له‌م ڕۆژه‌دا ده‌توانێ‌ بڕیاری‌ گونجاو بدات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ ولاَت له‌م سه‌رده‌مه‌دا.

ئه‌رك و مافه‌كه‌كان: له‌ ژێر ڕۆشنایی‌ گرێبه‌ستی‌ (الذمه‌) هه‌ندێك مافیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین له‌ یه‌ك یاسای‌ گشتیدا كورتی‌ بكه‌ینه‌وه‌ (مافیان وه‌ك مافی‌ موسڵمانه‌ و ئه‌ركیش به‌ هه‌مان شێوه‌, مه‌گه‌ر شتێك به‌ ده‌قی‌ قورئان و سوننه‌ت یان یه‌كڕایی‌ (اجماع) زانایان جیاكرابێته‌وه‌).

له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌ ئه‌هلی‌ (ژمه‌) بكه‌ن, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمن به‌ تایبه‌تی‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌وان هاتبوو پارێزگاریان واجبه‌ و موسڵمان له‌سه‌ریه‌تی‌ خۆی‌ بدات به‌ كوشت له‌و پێناوه‌دا. له‌ كاتی‌ ئیبنو ته‌یمیه‌دا كاتێك ئیبنو ته‌یمیه‌ چو بۆ به‌ردانی‌ دیلی‌ موسڵمانان لای‌ ته‌تار داوای‌ كرد به‌هه‌مان شێوه‌ دیلی‌ ئه‌هلی‌ ژمه‌ ش به‌ربدرێت, ئه‌وه‌بوو ئه‌وانیش به‌ردران.

بۆ پاراستنی‌ ماڵ و موڵكیان ڕای‌ ڕاستر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ماڵه‌شی‌ لای‌ موسڵمانان به‌های‌ نیه‌ وه‌ك ئاره‌ق و گۆشتی‌ به‌راز بۆ ئه‌هلی‌ كیتاب پارێزراوه‌. شایه‌تیان لێ‌ وه‌رده‌گیرێ‌ له‌ هه‌ندێ‌ شتی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ دینه‌وه‌ نه‌بێَت. خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ سالاَچویان ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێت. پله‌ی‌ حكومیان ده‌درێتێ‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێ‌ شوێن كه‌ تێكئالاَ بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتی‌ ئاینیدا.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مافانه‌ هه‌ندێك ئه‌ركیان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر: دانی‌ جیزیه‌و باج له‌سه‌ر بازرگانیان, په‌یڕه‌وكردنی‌ یاسای‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌مان هاولاَتین تێیدا هه‌روه‌ك هه‌ر تاكێكی‌ موسڵمان, ڕاگرتنی‌ هه‌ستی‌ موسڵمانان, نابێت بیروبۆچونه‌كانی‌ دژ به‌ ئاینی‌ ئیسلام بانگه‌شه‌ بكه‌ن, هه‌ر شتێكیش به‌شێك بوو له‌ ئاینه‌كه‌یان ده‌بێ ته‌نها ناوخۆییی‌ بێت.
ئه‌م شتانه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامیدا ده‌توانرێ‌ بكرێت به‌ ده‌ستور ئه‌كات به‌ شیوه‌یه‌كی‌ ڕێكوپێك ڕه‌چاو ده‌كرێت.

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-24 17:32:58

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌....

ماندو    نه‌بی   گیانه‌که‌م
http://img238.imageshack.us/img238/1417/todayyrw2.gif  ده‌ سته‌کانت خۆش بێت به‌قوربان  هه‌ر بژي  سه‌ر که‌وتوبي    http://img238.imageshack.us/img238/1417/todayyrw2.gif
darwnae   گیان
                                                                                                                    http://img238.imageshack.us/img238/2875/meyawzf3.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-25 18:40:51

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: خاوه‌ن ئاینه‌كانی‌....

دەست خۆش بۆ پەیامت هاوڕێ گیان.....

کامەران و خۆش بەخت بژیت.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net