❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مافه‌كانی دایك و باوك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-24 18:15:36

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

مافه‌كانی دایك و باوك

مافه‌كانی دایك و باوك


    دایك و باوك ئه‌و كه‌سه‌ پیرۆزه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی هێنانه‌ بونی وه‌چه‌ بۆ سه‌ر ژیان، كه‌واته‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئه‌وپه‌رِی رێز و باڵی ملكه‌چیان بۆ رابخرێ.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: {وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيمًا*وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا}الإسراء/23-24
واته‌: په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه‌ له‌و زیاتر كه‌سی تر نه‌په‌رستن و، له‌گه‌ڵ دایك و باوك به‌ باشی ره‌فتار بكه‌ن. گه‌ر یه‌كێكیان له‌ لات پیر بون پآیان مه‌ڵێ ئۆف له‌به‌ر بێزاری، گه‌ر داوای شتێكیان لێ كردی. گه‌ر شتێكت به‌ دڵ نه‌بو سه‌ركۆنه‌ و سه‌رزه‌نشتیان مه‌كه‌. قسه‌ی خۆش و نه‌رم و نیانیان له‌گه‌ڵ بكه‌ و باڵی ملكه‌چی به‌زه‌یىیان بۆ رابخه‌. بڵێ خوایه‌ ره‌حم به‌ دایك و باوكم بكه‌، وه‌ك ئه‌وان منیان به‌ بچوكی به‌خێو كردوه‌ و پێگه‌یاندوه‌.(*)
هه‌روه‌هـا خوای بـاڵا ده‌فه‌رموێ:{وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لاَ تَعْبُدُونَ إِلاَّ اللّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً } البقرة:83
واته‌: كاتێك په‌یمانی متمانه‌ییمان له‌ به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت، كه‌ جگه‌ له‌ خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و به‌ندایه‌تی بۆ نه‌كه‌ن و، له‌گه‌ڵ دایك و باوكانیش باش بن.
ده‌فه‌رمـوێ:{وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ}لقمان: 14 
واته‌: فه‌رمانمان به‌ ئاده‌میزاد كردوه‌ له‌گه‌ڵ باوك و دایكی باش بێ و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه‌ دایك به‌ هۆی سك پرِىیه‌وه‌ توشی بێ هێزی و سستی له‌ش و (مچاعفات) ده‌بێ. ئه‌م دایكه‌ بۆ ماوه‌ی دو ساڵ شیری ده‌داتێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوپاسی من بكه‌ و سوپاسی دایك و باوكت بكه‌، چاره‌نوسیشتان گه‌رِانه‌وه‌یه‌ بۆ لای من.
هه‌روه‌هـــا ده‌فه‌رمـوێ: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا ]الأحقاف: 15  واته‌: فه‌رمانمان به‌ ئاده‌میزاد كردوه‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیا بكات، چونكه‌ دایكی به‌ ئێش و ئازار و ناخۆشىیه‌وه‌ نۆ مانگ له‌ سكیدا هه‌ڵیگرتوه‌، كاتێكیش له‌دایك بوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێش و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی بینیوه‌. جا به‌ حه‌مل و له‌شیر برِینه‌وه‌كه‌ ده‌كاته‌ 30 سی مانگ، دایكه‌كه‌ له‌م ئازاره‌ دایه‌.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟ الشرك بالله، وعقوق الوالدين)). رواه البخاري
واته‌: ئایا هه‌واڵی گوناهه‌ هه‌ره‌ گه‌وه‌ركانتان پێ رابگه‌یه‌نم؟ بریتین له‌ هاوبه‌ش دانان بۆ خوا و ئازاردانی دڵی دایك و باوك.
((جاء رجل الى النبي صلى الله عليه وسلم يسأله: يا رسول الله من أحق الناس بحسن صحابتي؟ قال أمك! قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: أبوك)). رواه البخاري ومسلم.

واته‌: پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم و لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! كێ له‌ هه‌مو خه‌ڵك شایسته‌ تره‌ بیكه‌مه‌ هاوه‌ڵم و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: باوكت.
((رغم انف من أدرك والديه عند الكبر أو أحدهما ولم يدخل الجنة)). رواه مسلم والترمذي

واته‌: لوتى ئه‌و كه‌سه‌ به‌قورِدا چێ، كه‌ ده‌گات به‌ دایك و باوكى، یان یه‌كێكیان له‌كاتى پیرى و، خزمه‌تێكى وایان ناكات كه‌ پێى بچێته‌ به‌هه‌شت.
ده‌فه‌رموێ:((أنت ومالك لوالدك! إن أولادكم من أطيب كسبكم، فكلوا من كسب أولادكم)). رواه أحمد في المسند وأبوداود (حديث صحيح)

واته‌: تۆ و ماڵ و سامانت هی باوكته‌! منداڵه‌كانتان له‌ باشترین ده‌ستكه‌وتی ئێوه‌ن، ده‌ كه‌واته‌ له‌ ده‌ستكه‌وتی منداڵه‌كانتان بخۆن.
((إن الله حرم عليكم عقوق الأمهات)). رواه البخاري

ده‌فه‌رموێ: واته‌: خوای گه‌وره‌ ئازار دانی دڵی دایكانی له‌ سه‌رتان حه‌رام كردوه‌.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق)). رواه أحمد في المسند (صحيح)
واته‌: گوێرِایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌ری كه‌سێك ناكرێ كه‌ سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا بكات. 

===============================

(*) ئه‌مه‌ مه‌شاعیری سروشتى یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی، كه‌ چاكه‌ كردنیان له‌گه‌ڵی توشی بێزاری نه‌كردون و به‌ هه‌وڵ كۆشش دانیان داوای پاداشت ناكه‌ن، به‌ڵكه‌ هه‌مو چاودێریى به‌رده‌وام و به‌زه‌یىیه‌كیان خستۆته‌ گه‌رِ، له‌به‌ر نزیكی و سروشتىیه‌تی، كه‌ هیچی كه‌متر نىیه‌ له‌ سوپاس و پێ زانین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فایی مرۆڤایه‌تی بپارێزرێ له‌ ده‌رده‌كانی پێ نه‌زانین و نكوڵی كردن.
به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، كه‌ ئێمه‌ ده‌رباره‌ی ژن و مێردی ئیسلامی به‌خته‌وه‌ر ده‌نوسین، قسه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی دایك و باوك بكه‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن ژنه‌وه‌، یان له‌ لایه‌ن كورِه‌ تاوانباره‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی هاوسه‌ره‌ به‌دكاره‌كه‌ی خراپه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ، نازانن به‌م كرده‌وه‌یان یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی جیابونه‌وه‌ و روخانی به‌خته‌وه‌ریان داده‌نێن، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ مافه‌كانی باوك و دایك بێ ئاگا نابێ، تۆڵه‌ش ده‌ستێنێ بۆ ئه‌و دایك و باوكه‌ی كه‌ ئه‌وپه‌رِی توانا و كۆششیان سه‌رف كردوه‌ و شه‌ونخونیان كردوه‌ له‌ پێناو به‌ختیار كردنی كورِه‌كه‌یان، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا خۆ به‌زل زانینیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.
ئێمه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری خێزانی مسوڵمان سورین، ئه‌م ئامۆژگاری و راسپاردانه‌مان پێشكه‌ش كردن، ئاواته‌خوازین ژن و مێرد لێی بێ ئاگا نه‌بن، ئه‌مه‌ش چی تێ ناچێ، ته‌نها هاتنه‌خوار له‌ هه‌ندێ خۆپه‌رستیان دا و، بیر له‌ به‌ساڵاچونی خۆیان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ نامرێ، چۆن بیت ئاوات له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!
به‌خته‌وه‌رترین كه‌س ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كۆشش ده‌كا بۆ دڵخۆش كردن و شادی خستنه‌ نێو دڵی باوك و دایكىیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها هه‌ندێك سۆز و كه‌مێك له‌ قوربانی و په‌له‌كردنى ده‌وێ، بۆ ئه‌و په‌یرِه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام دایناوه‌ و ئه‌و پلانه‌ی دایناوه‌ بۆ مافه‌كانی دایك و باوكی.

 
سایتى به‌هه‌شت

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-24 18:21:33

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

agggg aw dsatanat xosh be har bzhittt bo babata jwanakat taman drezh bit basaqaaaa

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-25 18:48:55

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

دەست خۆش بۆ پەیامت هاوڕێ گیان.....

کامەران و خۆش بەخت بژیت.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-25 18:56:44

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

http://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gif
دەستته‌کانت  خۆش بێت بۆ پەیامه‌که‌ت هاوڕێ گیان هه‌ر بژی
http://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gifhttp://img160.imageshack.us/img160/7932/welupd7.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-25 19:08:36

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

dast xosh bo babata jwanw baswdakat,sarkatw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-25 19:33:24

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

ده سته كانت خؤش هه بزى سه ركه وتوبيت هاورى ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-25 21:02:47

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-26 18:07:08

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

دەست خۆش بۆپەیامت هاوڕێ گیان حسین ــ خۆشناو

بەهیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ تۆی بەڕێز.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-26 18:08:56

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

دەست خۆش بۆپەیامت هاوڕێ گیان سینا..

بەهیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ تۆی بەڕێز.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-26 18:11:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

دەست خۆش بۆپەیامت هاوڕێ گیان کاکە ملازم..

بەهیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ تۆی بەڕێز.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-26 18:14:26

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مافه‌كانی دایك و باوك

دەست خۆش بۆپەیامت هاوڕێ گیان چاوگەش...

بەهیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ تۆی بەڕێز.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net