.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ژنم ده‌وێ!
من خۆم له‌م كۆمه‌ڵه كه‌سانه‌م كه پێیان ده‌ووترێ ژن، واته ژنم و له هه‌مان كاتیش دا دایكم. ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر پیاوێكی هاوڕێمان سه‌ری هه‌ڵدا و هات بۆ سه‌ردانمان. ئه‌م هاوڕێیه‌مان ژنێكی هێنا بوو به‌ڵام ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقی وه‌رگرتبوو. منداڵێكی هه‌بوو به‌ڵام بێگومان منداڵه‌كه‌ی لای ژنه ته‌ڵاق دراوه‌كه بوو. هاوڕێی ئازیزمان سه‌ری گه‌رم داهاتبوو و داوای ژن هێنانی ده‌كرد، چۆن ژنێكی تر بێنێ؟ من خه‌ریكی ئوتوو كردن بووم. به‌ڵام گوێشم بۆ قسه‌كانی قووڵاخ كردبوو. ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و باسی ژن هێنانی بۆ من ده‌كرد، من به خه‌یاڵم دا هات باشه بۆ منیش ژنێك نه‌هێنم ؟
ده‌باشه به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كه منیش داوای ژنبكهم، چونكه به ڕاستی پێویستم به ژن هه‌یه. جا با پێتان بڵێم بۆ من ژنم ده‌وێ !من ده‌مه‌وێ دووباره ده‌ست به خوێندن بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك وه‌ربگرم و پاشانیش كارێكی باش بدۆزمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ منه‌ت بتوانم خۆم به‌خێو بكه‌م هه‌روه‌ها، گه‌ر هاتوو خوا نه‌خواسته ئه‌وانه‌ی چاویان له ده‌ستی منه یان پێویستیان به من ببێت به‌خێویان بكه‌م. جا ژنێكم ده‌وێ كه كار بكات و پاره‌ی خوێندنه‌كه‌م بدات و هه‌روه‌ها یارمه‌تی خوێندنه‌كه‌شم بدات. بێگومان ژنه‌كه‌م سه‌رپه‌رشتی جه‌دوه‌لی چوونه لای دكتۆر و ددان ساز بۆ خۆم و منداڵه‌كانم ڕابگرێت. ئه‌و كاته‌ی كه من خه‌ریكی خوێندنم، منداڵه‌كانم بۆ به خێو بكات. بێگومان ئه‌و ژنهیكه من ده‌مه‌وێ، ده‌بێ ئاگاداری منداڵه‌كانم بێت. خواردنیان بۆ دروست بكات، پاك و خاوێن ڕایان بگرێت، جل و به‌رگیان بشوات و هه‌رده‌م پاك و ڕێك بن. منداڵه‌كانم هه‌رده‌م تێر و ته‌سه‌ل بن. خوێندنیان به‌ڕێكی به‌ڕێوه ببات.
ئاگاداری ئه‌وه بێت كه له قوتابخانه دوا نه‌كه‌ون. له‌گه‌ڵیان بچێت بۆ باخچه‌و بازاڕ. كاتی نه‌خۆشی به گورجی پێیان ڕابگات. چونكه ئیوه‌ش باش ئه‌زانن كه من كاتی ئه‌م هه‌موو جۆره كارانه‌م نییه. جگه له وه‌ش گه‌ر یه‌كێكی تر هه‌بی ئه‌م كارانه‌م بۆ بكات بۆ من خۆم ماندوو بكه‌م . گه‌ر هاتوو ئه‌م كارانه‌ش وای له ژنه‌كه‌م كرد كه ده‌ست هه‌ڵگرێ له خوێندن و كاره‌كه‌ی ، با وازیان لێ بێنێ چونكه به لای منه‌وه زۆر گرنگ نیه .
هه‌رچه‌نده ئه‌زانم وازهێنانی ژنه‌كه‌م له كاره‌كه‌ی كه‌مێك پاره له بووجهكهمان كه‌م ده‌كاته‌وه به‌ڵام گرنگ نیه ده‌توانم ته‌حه‌موولی بكه‌م. ژنێكم ده‌وێ كه‌له خزمه‌تی من دابێت ، ماڵه‌كه‌م زۆر پاك ڕابگرێت. خواردن بۆ من و منداڵه‌كان ئاماده بكات و قاپهكانیش بشوات. جلـهكانمان له ئوتوو بدات. خۆش خۆشیش ده‌ستێك به ناو ماڵه‌كه‌دا بێنێ و شته‌كانمان هه‌مووی له شوێنی خۆی دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویستمان پێان بوو به ئاسانی بیان دۆزینه‌وه. زوو زووش پرسیارمان لێ بكات نه‌وه‌ك پێوویستمان به شتێك هه‌بێت! ژنێكم ده‌وێ كه چێشتی خۆش ساز بكات. كه‌ره‌سته‌ی خواردنه‌كه‌ش خۆی له بازاڕ بیكرێت. بێ ئه‌وه‌ی پرسیار له من بكات، چێشتی نایاب ئاماده بكات و له‌به‌ر ده‌ممان دابنێت. ژنێكم ده‌وێ كه به وویستهكانی من ڕابگات و كاتێ نه‌خۆش بووم له ژێر سه‌رم لای لاییهم بۆ بكات و دڵیشی وه‌ك كه‌باب بۆم بسووتێ و هه‌ست به ئازارهكانیشم بكات له كاتی خوێندن دا.
ژنێكم ده‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردن بێ سێ و دوو له‌گه‌ڵمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری من و منداڵه‌كان بێت. كاتێ پێویستم به حه‌سانه‌وه بوو یان ویستم دیمه‌نی به دڵی خۆم سه‌یر بكه‌م، پرته و بۆڵه‌م له سه‌ر نه‌كا وه‌ك پیرێژنی دۆ لێ رژاو. ژنه‌كه‌م ده‌بێت گوێ له قسه‌كانم بگرێت و نووسینه‌كانیشم به دڵێكی فراوان چاپ بكات.
ژنێكم ده‌وێ كه براده‌ره‌كانی خۆم هاتن بۆ سه‌ردانم، ماڵه‌كه خاوێن بێت، خواردنێكی خۆشیان بۆ ئاماده بكات. گوێ له قسه‌كانی ئێمه بگرێت بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێ ههڵقوورتێنی. كاتێ باسی قسه‌ی خۆشی خۆمان ده‌كه‌ین، قسهبڕی نه‌كات و گوێی قووڵاخ بكات بۆمان. پێش ئه‌وه‌ی هاوڕێكانم بێن منداڵه‌كانی خهواندبێ، بۆ ئه‌وه‌ی بێزارمان نه‌كه‌ن. ژنه‌كه‌م چاو و قاوه و شه‌راب ومیوه له به‌رده‌می هاوڕێكانم دا بنێ.
به‌رده‌وام وه‌ك پاسه‌وان وه‌ستا بێ نه‌وه‌ك پێووێستمان به قاوه و شه‌راب بێت. جگه له‌وانه‌ش ژنه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌وه‌نده بزانێ كه زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م به ته‌نیا بچمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام لێم نه‌پرسێ، ئه‌رێ پیاوه‌كه بۆ كوێ ده‌چی؟
ژنێكم ده‌وێ كه هه‌ست به وویستهكانی من بكات له كاتی نزیكی كردن دا. هه‌موو هه‌ست و سۆزێك ده‌ربڕێت، هه‌رده‌میش پێی خۆش بێت وه‌ك هه‌نگوین. هه‌ركات و ساتێ كه من پێم خۆش بوو تێرم بكات. به‌ڵام گه‌ر من حه‌زم لێ نه‌بوو به ئاسانی وازم لێ بێنێ و سه‌رم كه‌چه‌ڵ نه‌كات. ژنه‌كه‌م ده‌بێ خۆی ئاگاداری حه‌بی منداڵ نه‌بوون بێت، چونكه ئه‌وه كاری من نیه. ژنه‌كه‌م دڵ پیس و ناپاك نه‌بێت به‌ڵام له هه‌مان ك ات تێبگات كه ئه‌و تاقه كه‌س نیه بۆ دابین كردنی ویسته‌كانی من. گه‌ر هاتوو ژنێكی باشترم ده‌ست كه‌وت، ئه‌و كاته من ئازادی ئه‌وه‌م هه‌بێ كه ژنه كۆنه‌كه‌م جێ هێڵم و ژیانێكی تازه له‌گه‌ڵ ژنه نوێیه‌كه درووست كه‌م. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بێت كه منداڵه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆی ببات و به‌خێویان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی من ژیانێكی خۆش له‌گه‌ڵ ژنه نوێیه‌كه‌م به‌سه‌ر به‌رم.
كاتێ كه خوێندنه‌كه‌م ته‌واو كرد و كارێكی باشم دۆزیه‌وه ده‌مه‌وێ ژنه‌كه‌م كاره‌كه‌ی خۆی جێ هێڵی و ته‌نها له ماڵه‌وه خزمه‌تم بكات و ته‌نها به وویستهكانی من ڕابگات. جا ئه‌گه‌ر ژن هێنان وا بێت كه‌س هه‌یه ژنی نه‌وێت؟ جا منیش بۆیه ژنم ده‌وێ !
kurdwomen
wargera

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش سه ناریا گیان سه ر که وت‌و بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



agar wa bit mn 4 zhn denm away am bradara basi dakat la bahashtish dasti nakawet ................dastt xosh bet bo babataka
له‌سه‌ر هێڵ نییه

zhn ? lo awha 7aztan la zhna daba petan blem hech xosh nia zhn henen chunka dabastreyawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه