❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پزیشكه‌ خه‌مخۆره‌كه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-23 09:07:40

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

پزیشكه‌ خه‌مخۆره‌كه‌

پزیشكه‌ خه‌مخۆره‌كه‌

http://awene.com/Wenekan_Awene/pzishkaxa,xoraka.jpg
ئه‌و، وه‌ك دكتۆره‌كانی‌ ئێمه‌ نییه‌، نه‌ خۆی‌ هه‌ڵئه‌نێ‌، نه‌ به‌بڕوانامه‌كه‌یه‌وه‌ پۆز لێئه‌دا، نه‌ خۆی‌ لا گه‌وره‌ ده‌بێ‌‌و نه‌ نازیش ده‌كات به‌سه‌ر كه‌سدا‌و نه‌چاویشی‌ له‌سه‌ر پاره‌ كۆكردنه‌وه‌و ژیانێكی‌ پڕ له‌خۆشی‌‌و ئاسووده‌ییه‌. هه‌میشه‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ به‌خۆڕایی‌ خزمه‌ت به‌و منداڵه‌ چڵكن‌و چڵمانانه‌ بكات كه‌ قه‌ده‌ر له‌خۆشی‌ ژیانی‌ دابڕیوون‌و نه‌خۆشی‌‌و په‌تا روویتێكردوون، به‌ره‌دوام به‌ئه‌ركی‌ خۆشی‌ ده‌زانێت به‌هانای‌ ئه‌و ژن‌و پیاوه‌ ده‌رده‌دارانه‌وه‌ بچێ‌ كه‌ پێویستیان به‌كۆمه‌ك‌و یارمه‌تییه‌.
میدیا، ئه‌و ژنه‌ قژزه‌رد‌و باڵابه‌رزه‌ی‌ كه‌ خۆشترین وڵاتی‌ ئه‌وروپای‌ جێهێشتووه‌‌و ماوه‌ی‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ وه‌ك گه‌ریلایه‌كی‌ چوست‌و چالاكی‌ په‌كه‌كه‌ به‌كاری‌ پزیشكییه‌وه‌ خه‌ریكه‌‌وك له‌دێهاته‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ سه‌ر سنووری‌ كوردستاندا سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ژن‌و منداڵ‌‌و خه‌ڵكی‌ نه‌خۆش‌و ده‌رده‌داره‌، به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند: «من ئه‌وده‌مه‌ زیاتر هه‌ست به‌مرۆڤ بوونی‌ خۆم ده‌كه‌م، كه‌ خزمه‌ت به‌خه‌ڵك بكه‌م‌و له‌ئێش‌و ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌مه‌وه‌».
میدیا كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌، هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌ژێر ره‌شماڵێكی‌ ماڵه‌ ره‌وه‌ندێكدا له‌بناری‌ چیای‌ هه‌ڵگورد دانیشتبوو، خه‌رێكی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێبێكی‌ ئه‌ڵمانی بوو، چه‌ندین جۆره‌ ده‌رمان‌و سه‌رنج‌و له‌فافیش ده‌وره‌یان دابوو، له‌پشته‌وه‌شی‌ چه‌ند كارتۆنێكی‌ پڕ له‌ده‌رمان هه‌ڵچنرا بوون. ئه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر نه‌خۆشێك بێته‌ لای‌ ناوو ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن‌و جۆری‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ لای‌ خۆی‌ ده‌نووسێت‌و تا جارێكی‌ تر هاته‌وه‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی‌ ئاسان بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌60 تا 70 نه‌خۆشی‌ دێته‌ لاو چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
میدیا وتی‌ «كاتێك زانیم ره‌وه‌نده‌كانی‌ ئێره‌و گوندییه‌كان ژیانی‌ ته‌ندروستییان باش نییه‌و پێویستییان به‌هاوكارییه‌، ژان له‌دڵمه‌وه‌ هات، بڕیارمدا كاره‌كانم بگوازمه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌، ئێستا به‌رده‌وام خه‌ڵكی‌ نه‌خۆش‌و منداڵ‌‌و پیری‌ ره‌وه‌ندو گوندی‌ دێنه‌ لام، منیش چه‌ند پشكنینێكیان بۆ ده‌كه‌م‌و ده‌رمان‌و چاره‌سه‌رییان ده‌ده‌مێ‌».
بناری‌ هه‌ڵگۆرد، پێنج گونده‌و نزیكه‌ی‌ سه‌د ماڵی‌ ره‌وه‌ندی‌ تێدا نیشته‌جێیه‌و هیچ بنكه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ تیادا نییه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش تا ئێستا هیچ تیمێكی‌ گه‌ڕۆكی‌ بۆ نه‌ناردون‌و ته‌ندروستی‌‌و ژیانی‌ ره‌وه‌ندی‌‌و گوندییه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌وپه‌ڕی‌ ناخۆشیدایه‌.


awene

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-27 17:15:01

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: پزیشكه‌ خه‌مخۆره‌كه‌

ده‌ست خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت خۆزگه‌هه‌موکه‌س به‌م شیوه‌ ئه‌بوو خۆی لێنه‌ده‌گۆرا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-27 17:48:16

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: پزیشكه‌ خه‌مخۆره‌كه‌

منيش ئةليم خؤزكه..........

سوباس بؤتؤ سؤزى خان دةستى تؤش خؤش بيت تةمةن دريز بيت ......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net