❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 12:50:22

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ
‌ 
شوێن: یه‌كێك له‌ شارۆچكه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ ئێران كات: هاوینی‌ 2003
جێگا: ماڵێك له‌ شه‌قامێكی‌ لاوه‌كی‌ شار

تیژی‌ گه‌رماكه‌‌و ناهه‌مواری‌ بابه‌ته‌كه‌ عاره‌قی‌ زیاتری‌ به‌و دوو كه‌سه‌ ده‌كرد كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كدا ڕاوه‌ستا بوون‌و قسه‌یان ده‌كرد...
عه‌باس.. پیاوێكی‌ له‌ په‌نجا ساڵ‌ به‌ره‌و ژوورتر... ره‌قه‌ كارێكی‌ ڕیش ماش‌و برنج هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و، به‌پیاوێكی‌ نتم‌و كه‌م دوو ناوبانگی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێنده‌ به‌په‌له‌‌و به‌پرتاو قسه‌ ده‌كات، پرژه‌ی‌ تفی‌ ده‌می‌ جارجار ده‌گاته‌ لاده‌م‌و چه‌ناگه‌ی‌ سیامه‌ند.
سیامه‌ند.. كوڕێكی‌ له‌ سی‌ ساڵان به‌ره‌و ژوورتر.. سمێڵه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ به‌ردابووه‌وه‌‌و چاوه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ له‌ حه‌یبه‌تی‌ قسه‌كاندا جاربه‌جار زه‌قتر ده‌یاننواند، هه‌ر كه‌ پرژه‌ی‌ تفی‌ عه‌باسی‌ برا گه‌وره‌ به‌ر ده‌موچاوی‌ ده‌كه‌وت هێنده‌ی‌ تر شێتییه‌كه‌ لێی‌ ده‌دا‌و قسه‌ په‌رش‌و بڵاو‌و لابه‌لاكانی‌ زیاتر ده‌ڕۆی‌.
ژنێكی‌ پانوپۆڕی‌ ڕێكپۆش، جوانی‌ له‌ئازای‌ ئه‌نامیدا بریقه‌ی‌ ده‌دا هه‌ر ده‌ڕۆی‌‌و ده‌هات‌و جاربه‌جارێ‌ به‌قاپێكه‌وه‌، به‌ده‌م سڕینی‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه‌، به‌ده‌م بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شتێكه‌وه‌ نزیك ده‌بوویه‌وه‌‌و دوورده‌كه‌وته‌وه‌.

ژنێك سه‌راپای‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ له‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ بێت‌و تاو نا تاوێكیش ڕسته‌یه‌كی‌ فڕێ‌ ده‌دایه‌ ناو باس‌و خواسی‌ ئه‌و برایانه‌‌و ئه‌و قسانه‌ش كه‌ ئه‌و ده‌یكردن له‌وه‌ ده‌چوو كه‌ بیه‌وێ‌ ئاگر فوو لێبكا پشكۆیه‌ك بگه‌شێنێته‌وه‌، به‌زمانێكی‌ نیوه‌ ناته‌واوی‌ كوردی‌‌و فارسی‌‌و له‌كی‌ ده‌یگوت "من خه‌وه‌ر نه‌یرم... تۆ ئه‌ڕای‌ چه‌ موشكڵ‌ بۆ من ساز ئه‌كه‌ی‌... من فاڵ‌ گرتیمه‌ موشكڵێك توش ئه‌وین".

كه‌ سیامه‌ند خۆی‌ هه‌ڵگێڕایه‌وه‌ به‌و دیودا، تیشكی‌ مانگه‌شه‌وه‌كه‌ ده‌یدا له‌ ده‌موچاوه‌ پانوپۆڕه‌كه‌ی‌ خێزانی‌ هێنده‌ی‌ تر ده‌دره‌وشایه‌وه‌ خێرا ده‌كه‌وته‌ بیری‌ ئه‌و نهێنییه‌ی‌ بۆچی‌ دڵی‌ ناچێته‌ سه‌ری‌‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌ڕوات‌و دێت، نان ده‌خوا‌و ده‌خه‌وێت، ڕۆژ ده‌ڕوا‌و شه‌و دێت هه‌ستێكی‌ هاوسه‌رێتی‌ به‌رامبه‌ر به‌و ژنه‌ قه‌د‌و باڵا جوانه‌ دای‌ ناگرێ‌، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵی‌ به‌عیشوه‌‌و نازه‌كانی‌ بكرێته‌وه‌، هه‌ست‌و هۆشی‌ به‌لای‌ بۆنی‌ خۆش‌و جلی‌ نووستنی‌ جوان‌و نوێنی‌ خاوێنی‌ ئه‌و ژن‌و مێردایه‌یانه‌وه‌ بێت كه‌چی‌ ئه‌وه‌ سێ‌ مانگ ده‌ڕوا‌و هێشتا نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ زاوا.. سه‌یره‌.. له‌ جوڵه‌ی‌ سیامه‌ند خێزانه‌كه‌ی‌ به‌خه‌به‌ر دێت.

- ئه‌ڵێی‌ نه‌خه‌وتویت؟

+ نه‌وه‌ڵا.. خه‌وم نایه‌ت.

خێزانه‌كه‌ی‌ به‌قاتێكی‌ نووستنی‌ سووره‌وه‌ خۆی‌ ده‌خاته‌ باوه‌شی‌ سیامه‌ند، سیا وه‌ك مارێكی‌ سڕ.. وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌و دونیایه‌دا نه‌بێ‌ له‌ باوه‌شێكی‌ سارد‌و سڕی‌ ده‌گرێ‌‌و هیچی‌ تر.

چاوه‌ جوانه‌كانی‌ خێزانی‌ دوو دانه‌ فرمێسك له‌به‌ر ده‌رگای‌ پێڵوه‌كانیدا قه‌تیسمابوون كاتێ‌ كه‌ سیامه‌ند ڕووی‌ وه‌رگه‌ڕایه‌وه‌ فرته‌یان كرد‌و بێده‌نگ بێده‌نگی‌ ڕژان.
سیا هه‌رچۆنی‌ ده‌هێنا‌و ده‌یبرد هه‌موو سه‌ره‌تای‌ داوه‌كان ده‌چوونه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ باشتر وایه‌ بچێت‌و ده‌ستی‌ خه‌زوری‌ ماچ بكات‌و ته‌ڵاقی‌ بدات.. له‌سه‌ری‌ هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كیشدا دوو دانه‌ ئاماژه‌ی‌ له‌ناكاو له‌به‌رده‌میدا قووت ده‌بوونه‌وه‌.. یه‌كێكیان گومان له‌ پیاوه‌تی‌ خۆی‌ كه‌ پێشتر وا نه‌بووه‌‌و ئه‌وی‌ تریان قسه‌ی‌ براژنه‌ فارسه‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ ڕۆژی‌ خوازبێنی‌ ئه‌م خێزانه‌ی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ نه‌هاته‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ گوتی‌ "به‌دبه‌ختت ئه‌كه‌م" ئه‌و وشه‌یه‌ لای‌ سیامه‌ند حه‌قیقه‌تێكی‌ تاڵی‌ هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ ده‌گه‌ڕا‌و ده‌گه‌ڕا تا له‌و به‌دبه‌ختییه‌ ڕزگاری‌ بێ‌‌و بۆ سبه‌ینێ‌ چووه‌ لای‌ خه‌زوری‌‌و ته‌ڵاقی‌ دا.

باران وه‌ك شه‌ست ده‌باری‌‌و بۆ تاوێك خۆشی‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌، عه‌باس ئه‌و ڕۆژه‌ چوو بووه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌، سیامه‌ند به‌براژنی‌ گوت " كاكه‌م له‌ كوێیه‌؟"
ژنه‌ فارسه‌كه‌: چو ئه‌ڕای‌ جنس فروشی‌ نه‌هاتیته‌‌و...

سیامه‌ند بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌ یان خه‌مێكی‌ لێبخوات ده‌رگای‌ ژووری‌ ئه‌ولای‌ كرده‌وه‌‌و له‌ناو ده‌رگاكه‌دا به‌ده‌ست خۆی‌ نه‌بوو لایه‌كی‌ كرده‌وه‌ بۆ براژنی‌ گیر كردبوو له‌ دواوه‌ سه‌یری‌ ئه‌می‌ ده‌كرد.

منداڵه‌كان له‌ ژووره‌كه‌ی‌ تردا سه‌ریان به‌سه‌ر كتێبه‌كاندا شۆڕ كردبووه‌وه‌‌و سه‌عییان ده‌كرد بێئه‌وه‌ی‌ له‌ دایكیان بپرسن، ئه‌وه‌ كێ‌ بوو درێژه‌یان به‌سه‌عیكردنی‌ خۆیاندا، چوون به‌ده‌نگ‌و كاتی‌ هاتنه‌وه‌كه‌یدا ده‌یانزانی‌ مامه‌یانه‌‌و ئێستا ده‌چێته‌ ژووره‌كه‌ی‌ ئه‌ودیو.

ژنه‌كه‌ چه‌ند جارێ‌ له‌ ده‌رگای‌ حه‌وشه‌وه‌ سه‌ری‌ كێشایه‌ ده‌ره‌وه‌‌و عه‌باس نه‌بوو.. سیامه‌ند هاتووچۆی‌ حه‌وشه‌ی‌ ده‌كرد‌و باسێ‌ نه‌بوو، بێئه‌وه‌ی‌ تینووی‌ بێ‌ داوای‌ ئاوی‌ ده‌كرد.. بێئه‌وه‌ی‌ قسه‌یه‌ك هه‌بێ‌ مه‌وزوعی‌ ده‌كرده‌وه‌.. بێئه‌وه‌ی‌ گرفتێك هه‌بێ‌ دڵی‌ په‌له‌په‌لی‌ ده‌كرد، زاری‌ وشك ده‌بوو، عاره‌قێكی‌ سارد له‌گه‌ڵیان ده‌گه‌ڕا.. ژنه‌ش نه‌یده‌هێشت داواكانی‌ بكات یه‌كسه‌ر بۆی‌ جێبه‌جێ ده‌كرد به‌زیادیشه‌وه‌.

بۆ كۆتا جار له‌ ده‌رگای‌ حه‌وشه‌كه‌وه‌ سه‌ری‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌‌و خه‌به‌رێ‌ له‌عه‌باس نه‌بوو هه‌ر كه‌ هاته‌وه‌ ژوور بینی‌ مناڵه‌كان له‌ جێگه‌كانی‌ خۆیاندا خه‌وتوون، به‌هێواشی‌ دایپۆشین‌و به‌پرتا‌و له‌ ده‌رگای‌ ژووره‌كه‌ چووه‌ ده‌ر‌و به‌پرتاوێكی‌ تر خۆی‌ گه‌یانده‌ ژووره‌كه‌ی‌ سیا، سیا له‌ ده‌ریای‌ پیاوه‌تیدا مه‌له‌ی‌ ده‌كرد، ئاگر له‌ چاوه‌كانییه‌وه‌ سه‌ریان ده‌كرد هه‌ر هێنده‌ی‌ گوت: مناڵه‌كان خه‌وتن.

براژنی‌ گوتی‌: ئه‌رێ‌.
له‌به‌رده‌م هه‌یوانه‌كه‌دا به‌سه‌ر ته‌باخێكی‌ بچكۆڵه‌وه‌ كوپه‌یه‌كی‌ سپی‌ قومێ‌ قاوه‌ی‌ تیایه‌‌و به‌ده‌ست ئه‌و ژنه‌ فارسه‌وه‌ ده‌جوڵێ‌‌و ئه‌ملاولا ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێ‌.. یه‌خه‌ته‌ موسته‌ قیمه‌ كه‌ چه‌ن گله‌ خه‌تی‌ جه‌فت‌و خواریان وا له‌سه‌ر یانی‌ من‌و تۆ ئه‌ڕای‌ یه‌ك سووتاوین.. یانی‌ من‌و تۆ ئیزدواج ئه‌كه‌ین.. یه‌ ده‌م‌و چاوه‌ ناشیرینانه‌ش كه‌ هه‌س عه‌باس‌و پیاو گه‌لێ‌ ترن كه‌ قسه‌ی‌ مفت ئه‌كه‌ن، عه‌باس بۆن پیسێكی‌ لێ تێ‌.

سیامه‌ند له‌ناو قاوه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ براژنی‌ دا واقی‌ وڕما بوو، نه‌یده‌زانی‌ له‌ چی‌ دونیایه‌كدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، نه‌یده‌زانی‌ بۆچی‌ هێنده‌ ئالووده‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ فارسه‌ بووه‌‌و ناتوانێ‌ بستێ‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌، شه‌وێ‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌و ماڵه‌‌و به‌دزیشه‌وه‌ بێت كه‌مێ‌ لێك نه‌ئاڵێن ئۆقره‌ ناگرێ‌، ئێسته‌ ده‌كه‌وته‌وه‌ بیری‌ ئه‌و ژنه‌ جوان‌و قه‌شه‌نگه‌ی‌ كه‌ هه‌ر به‌كچێنی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ماڵی‌ باوكی‌ ده‌كرده‌وه‌‌و ته‌ڵاقی‌ دا‌و نه‌یده‌زانی‌ بۆچی‌ به‌رامبه‌ری‌ هه‌ستی‌ نه‌ده‌جووڵا‌و ده‌ماری‌ پیاوه‌تی‌ نه‌بوو.. ئێسته‌ گه‌شتبووه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ زۆر سه‌یره‌‌و توانیویه‌تی‌ به‌بێ‌ سوپا، به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ هێز، مه‌مله‌كه‌تی‌ دڵ‌‌و ڕۆح‌و جه‌سته‌‌و هه‌ناو‌و هه‌ست‌و سۆزی‌ داگیر بكات‌و خۆی‌ ببێته‌ پادشا‌و له‌ له‌سه‌ر ته‌ختی‌ ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ حوكم بكات.

له‌ پڕ عه‌باس له‌ ده‌رگا دێته‌ ژووره‌وه‌‌و له‌ حاڵه‌تێكی‌ سه‌یردا ژنه‌كه‌ی‌‌و براكه‌ی‌ ده‌بینێ‌.. بێئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان تێكبچن هه‌ڵده‌سنه‌وه‌، سیامه‌ند به‌رۆكی‌ عه‌باس ده‌گرێ‌:

- ئه‌وه‌ ژنی‌ منه‌ نه‌ك تۆ..
+ ئه‌وه‌ تۆ ده‌ڵێی‌ چی‌.. شێت بووی‌..

- ئه‌ره‌وه‌ڵا شێتم، ئه‌ی‌ شێتی‌ چییه‌.. شێتی‌ جوانییه‌كانی‌"فه‌ریبا"م ئه‌و مناڵانه‌ هی‌ منن نه‌ك تۆ..

عه‌باس بێئه‌وه‌ی‌ ده‌م بكاته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی‌ په‌رچه‌ كردارێكی‌ هه‌بێ‌، بێئه‌وه‌ی‌ شتێك ڕووبدات، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی‌‌و بێ ده‌م‌و زمان.

ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵ‌ تێپه‌ڕ ده‌كا‌و عه‌باسش ورته‌یه‌كی‌ له‌ ده‌م نایه‌ته‌ ده‌ر، ده‌ڕوات‌و دێ‌.. ده‌خه‌وێ‌‌و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌، ڕۆژ ده‌ڕوا‌و شه‌و دادێ‌ هه‌موو جارێ‌ بیری‌ دوو شتی‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ په‌ركه‌مێك دایده‌گرێ‌‌و ده‌یخاته‌ لنگه‌ فرتێ‌، یه‌كێكیان ئه‌و قسه‌یه‌ بوو كه‌ فه‌ریبا پێی‌ گوتبوو ئه‌و منداڵانه‌ی‌ هی‌ منن نه‌ك تۆ...

هه‌ر بۆیه‌ عه‌باس له‌ ته‌خته‌یه‌ك ده‌چێ‌‌و سه‌ر ئاو كه‌وتبێ‌‌و نه‌زانێ‌ شه‌پۆله‌ شێته‌كان بۆ كوێ‌ پاڵی‌ ده‌نێن‌و له‌ كوێ‌ ده‌گیرسێنه‌وه‌، زۆرجار له‌ كۆڵاندا، له‌ بازاڕ‌و كوچه‌كاندا فێكه‌ی‌ لێدێ‌‌و ده‌بوورێته‌وه‌‌و كه‌ دێته‌وه‌ سه‌روچاوی‌ خۆڵاوییه‌وه‌ یان له‌ناو جۆگه‌له‌یه‌كدا قوڕاوی‌ بووه‌، بێئه‌وه‌ی‌ كه‌س هیچی‌ پێ بڵێ‌ له‌وبه‌ر هه‌یوانه‌دا پاڵ‌ ئه‌كه‌وێ‌‌و چاوه‌كانیشی‌ زه‌ق زه‌قێ‌ ده‌ڕوانن، ده‌ڕوانن‌و كه‌س نازانێ‌ له‌ پشتی‌ ئه‌و چاوانه‌وه‌ چ وێنه‌یه‌ك ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مێشكه‌ جه‌نجاڵه‌كه‌ی‌.


*رووداوێكی‌ راسته‌قینه‌یه‌، به‌ته‌نها ناوی‌ كاراكته‌ره‌كان گۆڕدراون


ئا: ئه‌رسه‌لان تۆفیق ئاوێنه‌کان

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-01 07:12:37

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

dast xosh bet w taman drezh bit ameiz gyan

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-01 21:24:49

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت شادۆست گیان ده‌ستت خۆش بیت  گیانی من،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-08 19:56:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت...

ژیانت ئاسودەو کامەران......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-09 20:46:11

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ئه‌و منداڵانه‌ له‌ منن نه‌ك تۆ

ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێی ئازیزم سه‌رکه‌وتوبیت .....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net