.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








ماڵئاوایی دایكێكی تێكۆشەر _
نیو مانگی (رۆڤ ـ ئا نوو)
شەهید " نالین" لە ساڵی (1973) لە گوندی (بریان)ی ناوچەی (گەردیا)ی سەر بە (شێرناخ) چاوەكانی بەرووناكی ژیان دەكاتەوە. شێرناخ دەكەوێتە ناو دڵی هەرێمی بۆتانەوە. بۆتان لەمێژوی گەلی كورد دا بووەتە جێگەی ئاواكردنی هونەر و وێژەی كوردی. لەبەرئەوەشە لەهەرێمەكەدا هەستی نیشتمان پەروەری و ئەڤینی نیشتمان و ئازادی هەمیشە بەزیندووی ماوەتەوە. زۆر جاران بۆ پاراستنی ئەو بەهایانە سەرهەڵدان و بەرخوَدانی گەورە ئەنجامدراوە. لەبەرئەوەشە گەلی هەرێمی بۆتان وەكو گەلێكی سەربڵند و بەرخۆدانڤان دەناسرێن. لەدوای دەسپێكردنی شەڕی چەكداری تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد، دانیشتوان هەرێمەكە بە هەموو شێوەیەك دەرگاكانیان بۆ شۆڕش كردەوە و بەشداری ناو تێكۆشان بوون. ئیتر ژیانی خەڵكی هەرێمەكەش لەناو مەرجی ئاوارتەدا بەڕێوە دەچوو. هەڤاڵ (نالین)یش لەناو بەرزبوونەوەی شەپۆلەكانی شۆڕشدا خۆی بینێتەوە. لەبەرئەوەی لەبنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەربوو گەلێك جاران ئەو دەبێتە شاهیدی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ناوچەكە. ئەو لە تەمەنێكی زوودا مێرد دەكات و دەبێتە دایكی دوو منداڵ. كوڕێك و كچێك. بەڵام ئەو هەمیشە كار و خەباتەكەی خۆشی هەر بەردەوامدەكات. لەبەرئەوەش لەساڵی (1992) مێردەكەی لەلایەن لەشكری توركیا دەستگیر دەكرێت، لەئەنجامی ئەشكەنجەیەكی زۆردا گیانی لەدەست دەدات. ئەو رووداوە كاریگەرییەكی گەورە لەو بنەماڵەیە دەكات، بەڵام فشاری دەوڵەت هەر بەوەشەوە راناوەستێت، تا لەساڵی (1994) ئەو بنەماڵەیە لەسەر خاكی باووباپیران دەبنە ئاوارە، روودەكەنە باشووری كوردستان و دەبنە پەنابەر. ئەو پەنابەرانەی لە باكوورەوە هاتن لەوارگەی ئەتروش جێگیر بوون. هەرلەوێ دەست بەكاری رێكخستنی دەكات و دەبێتە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی وارگەكە.
ئەو لەژیانی خۆیدا بەهیچ شێوەیەك رێگەی ئاسانی بۆ خۆی نەناسیوە، هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوو هی گران بەسەربخات، بۆ ئەوەش خاوەن كەسایەتییەكی تێكۆشەر و چالاك بوو. لەساڵی (1996) بڕیاری خۆی دەدات كەبەشداری ناو ریزەكانی گەریلا ببێت. ئەو بۆ گەیشتن بەئامانجەكەی، خۆی لەو رێگایەدا دەبینێتەوە. هەروەها دەخوازێت ئەو لێگەڕەی خۆی لە چیاكاندا لەناو گەریلادا بەردەوامبكات. هەرچەندە رێ هەڤاڵ و دەوروبەرەكەی لەبەرئەوەی خاوەن زارۆك بوو ئەو بڕیارەیان لا پەسەند نەبوو، بەڵام ئەو سووربوو لەسەر بڕیارەكەی خۆی. هەرچەندە هیچ كاتێك نەبووتە خاوەن ژیانێكی ئاسایی. لەبەرئەوەش سوورە لەسەر گوتەكانی خۆی. ئەو بڕیارەش بۆ ئەو باوەڕییەكە. ئەگەر باوەڕی بەشتێك نەبێت بەهیچ شێوەیەك ئەنجامی نادات و رێگایەك و پێی باوەڕ نەبێت پێدا ناچێت.
پاش ئەوەی كە بەشداری ناو ریزەكان گەریلا دەبێت، دەچێتە هەرێمی زاگرۆس. هەرچەندە ئەو خاوەن كەسایەتییەكی سروشتیش بێت، بەڵام توڕەبوونی لەبەرامبەر زوڵم و زۆری دوژمنان گیانێكی شەڕكەر و تۆڵەسێنی لا دروستكردبوو. لەناو مەرجی زەحمەتی چیاكاندا هەمیشە چالاكانە بەشداری تێكۆشان دەبوو، لە نەبەردێكدا لەهەرێمە بریندار دەبێت.
لەساڵی (1999)دا پاش ئەوەی كە رێبەر ئاپۆ لە گەلەكۆمەیەكی نێو دەوڵەتیدا دیل كرا، هەڤاڵ (نالین)یش وەكو شەڕوانێكی رێبەر ئاپۆ بڕیاری فیدایی بوون دەدات و بەشداری ریزی یەكینە فیداییەكان دەدات. بەڵام لەبەر هوَكاری برینداری و تەندروستی، رێكخستن لەنێو ئەو یەكینانە دەریدەخات و بۆ چارەسەری لەساڵی (2000)دا رەوانەی كەمپی مەخموری دەكات. لەناو ئەو پەیڤاژۆیەدا چالاكانە بەشداری خەبات دەبێت و لەلایەن گەلەوە لەبەر كەسایەتی مرۆڤ دۆستی خۆی دەبێتە مایەی حەز و رێزلێگرتن.
لەساڵی (2003)دا جارێكی دیكە دەربازی گۆڕەپانی چیا دەبێت و بەشداری پەروەردە دەبێت. لەناو چوار ساڵاندا لە گەلێك دامودەزگای جیاوازدا كاردەكات و لە ئاستی جیاوازدا بەڕێوەبەرایەتی ئەو دامودەزگایانە دەكات و خەبات بەڕێوەدەبات. لەهەمان كاتدا بەشداری كۆنگرەش دەبێت.
هەڤاڵ نالین لەبەرئەوەی داكێكە خاوەن كەسایەتییەكی مرۆڤ پەروەرە، خاوەن باوەڕی و تێكۆشەرێكی رێگای ئازادییە. بەهیچ شێوەیەك بەرژوەندی خۆی نەداوەتە پێش بەرژەوندی گەل و وڵات و هەڤاڵەكانی، هەمیشە فیداكارێكی لەپێش بووە. زۆر حەزی لەسروشتی كوردستان بووە، ئەو هەمیشە پێویستییەكانی شۆڕشی لەدڵ و دەروونی خۆیدا جێبەجێكردووە.
لەساڵی (2007) دەربازی خەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێت و وەكو ئەندامێكی پارتی ژیانی ئازاد (PJAK) تێكۆشانی خۆی بەردەوامدەكات. بۆ ئەو لە شوێن و پێگە زیاتر ئاست و بەرهەمی رەنج و كەدەكەی گرنگە. هەر لەبەر ئەوەشە بەهەموو توانا و وزەیەكی خۆیەوە بەشداری تێكۆشان دەبێت. ساڵی (2008) بۆ تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد ساڵێكی گرنگە، ئەویش لە زانابوونی ئەوەدایە. لەبەرئەوەشە دەیەوێت لەخەباتی ئەو گۆڕپانە ببێتە خاوەن رۆڵێكی گرنگ. پێشنیاری هەرێمی كەلەرەش دەكات و دەچێتە ئەو هەرێمە. لە (2008/5/14) لەهەرێمی ئەسەندەرەی گەردیای زاگرۆس لەگەڵ پۆلێك لە هەڤاڵەكانی دەكەوێتە كەمینەوە و لە شەڕێكی دەستەو یەخەدا لەگەڵ پاسدارانی ئێراندا گیانی لەدەست دەدات و دەچێتە ریزی كاروانی شەهیدانەوە. بەمشێوەیە سەفەرەكەی لەباوەشی دایكی نیشتمان كۆتایی پێدێنێت و ئەو دایكەی كە زۆری حەزلێبوو بۆ هەتا هەتایە یەكدی لەئامێز دەگرن.
ناوی نهێنی (نالین كاركەر)، ناوی راستەقینە (رەیحان ئوچار)، ساڵی بەشداربوون بۆ ریزەكانی شۆڕش (1996).

لهسهر هێڵ نییه


slaw le renj u tekoshani aw shere zhne desty berezisht xosh chra xan

لهسهر هێڵ نییه