.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ناودارترین كه‌سی جیهان

12/6/2008
بۆ جاری دووه‌م لهسهریهكو پێنجه‌م له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌مریكا، ئۆپرا وینفری، له‌سه‌روو لیستی 100 كه‌سێتییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانه‌وه هات.
لیسته‌كه‌ش كه ناودارانی ساڵی 2008-ی دیاریكردووه، له پله‌ی دووه‌مدا یاریزانی گۆڵفی به‌ناوبانگی جیهانو ئه‌مریكا تایگه‌ر وودز هاتووه، كچه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكا ئه‌نجلینا جولی، له پله‌ی سێیه‌می لیسته‌كه‌دا هات له‌به‌رامبه‌ردا براد پیت كه له هه‌مانكاتدا هاوسه‌ری جولی-یه‌و ئه‌كته‌رێكی بواری سینه‌مای ئه‌مریكییه له پله‌ی ده‌یه‌مدا هات، كچه گۆرانیبێژ بیۆنسی له پله‌ی چواره‌می لیسته‌كه‌دا هات، له به‌رامبه‌ردا هاوسه‌ره‌كه‌ی بیۆنسی، نۆڵز جای له پله‌ی حه‌وته‌می لیسته‌كه‌دا هات.
جێی ئاماژه‌یه ساڵانه گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكی لیستی 100 كه‌سێتییه ناوداره‌كانی جیهان له لیستێكدا بڵاوده‌كاته‌وه، دیاریكردنی كهسێتییهكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ده‌ستیده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها پێویسته كه‌سه‌كان له‌سه‌ر گۆڤار‌و تهلهفزیۆنهكانو رۆژنامه‌كان له كه‌سانی تر زیاتر باسبكرێنو ده‌ربكه‌ون.
kurdsattv
له‌سه‌ر هێڵ نییه