❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌دایانگا كێشه‌ی‌ هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:31:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

له‌دایانگا كێشه‌ی‌ هه‌یه‌

منداڵه‌كه‌م له‌دایانگا كێشه‌ی‌ هه‌یه‌
‌  http://awene.com/Wenekan_Awenekan/mnal-07.gif

ره‌نگه‌ زۆر به‌یانی‌ دڵگران ببیت كاتێك منداڵه‌كه‌ت ماڵه‌وه‌ جێده‌هێڵێت‌و به‌ره‌و دایانگا ده‌ڕوات، له‌و كاته‌دا ده‌ست ده‌كات به‌گریان‌و نایه‌وێت لێت دوور بكه‌وێته‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌كیش هه‌ست ده‌كه‌یت چوونی‌ بۆ دایانگا زۆر شتی‌ له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ گۆڕیوه‌، شاره‌زایان چاره‌سه‌ری‌ گونجاویان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ دیاری‌ كردووه‌.

به‌یانیان كه‌ جێم ده‌هێڵێت ده‌گری‌

كاتێك منداڵه‌كه‌ت ماڵه‌وه‌ جێده‌هێڵێت‌و به‌ره‌و دایانگا ده‌ڕوات ده‌ست به‌گریانێكی‌ زۆر ده‌كات، ره‌نگه‌ تۆ واهه‌ست بكه‌یت كه‌ ئه‌و گریانه‌ له‌ئه‌نجامی‌ خه‌می‌ به‌جێهێشتنه‌وه‌ دروست ده‌بێت، له‌كاتێكدا گریانی‌ منداڵ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی‌ جێهێشتنی‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ست به‌دڵه‌راوكێ ده‌كات‌و دڵنیا نییه‌ له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ بۆی‌ ده‌چێت چی‌ روو ده‌دات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌رچه‌نده‌ دایكه‌كه‌ وا نیشان بدات كه‌ خه‌م ده‌خوات بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ ئه‌وا گریانی‌ منداڵه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت.
بۆیه‌ له‌و كاتانه‌دا به‌هێمنی‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بدوێ‌و تێی‌ بگه‌یه‌نه‌ كه‌ ئه‌و به‌جێهێشتنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتییه‌و ئێواره‌ یه‌ك ده‌بیننه‌وه‌، باشتریشه‌ هه‌ندێ‌ رۆژ خۆت تا ده‌رگای‌ دایانگاكه‌ له‌گه‌ڵیدا بڕۆیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابێت له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌تبینێته‌وه‌.

تۆی‌ له‌یاد كردووه‌

ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار واهه‌ست بكه‌یت كه‌ منداڵه‌كه‌ت تۆی‌ له‌یاد كردووه‌و زیاتر ئه‌و "داده‌"یه‌ی‌ خۆش ده‌وێت كه‌ له‌دایانگا له‌گه‌ڵیدایه‌، كاتێكیش ده‌یهێنیته‌وه‌ له‌دایانگا ده‌چێته‌ باوه‌شی‌ داده‌كه‌و نایه‌وێت جێی‌ بهێڵێت، ئه‌مه‌ش بۆ دایك زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ منداڵه‌كه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بیه‌وێت تۆڵه‌ له‌دایكی‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ناردوێتی‌ بۆ دایانگه‌، هیچ دوودڵ مه‌به‌و دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌توانێت جیاوازی‌ بكات له‌نێوان خۆشه‌ویستی‌ دایكی‌‌و ئه‌و داده‌یه‌ی‌ له‌دایانگادایه‌و هه‌رگیز تۆی‌ پێ له‌یاد ناكرێت.

ئه‌وا بزانه‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ هه‌ستی‌ كرد دایكی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ پێ ناخۆشه‌ ئه‌وا زیاتر پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی‌‌و به‌درێژایی‌ رۆژیش په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ دایكیدا باش نابێت، بۆیه‌ باشتره‌ تێی‌ بگه‌یه‌نیت كه‌ تۆ ئه‌و كاره‌ت زۆر به‌لاوه‌ ئاساییه‌و به‌زمانێكی‌ ئارام پێی‌ بڵێ‌ "زۆرم پێ خۆشه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ داده‌كه‌ت خۆش ده‌وێت، ئێستاش كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ بێیته‌وه‌ لای‌ من"، به‌م هۆیه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ت زیاتر جیاوازی‌ نێوان دایك‌و داده‌كه‌ی‌ بۆ روون ده‌بێته‌وه‌.

گوێ‌ له‌رێنماییه‌كانت ناگرن

ره‌نگه‌ هه‌ندێ‌دایك داوا بكات له‌دایانگا پابه‌ند ببن به‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ ئه‌و بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ داناوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تێیان بگه‌یه‌نێت كه‌ كاتی‌ خه‌وتن‌و یاریكردنی‌ منداڵه‌كه‌ دیاریكراوه‌، مه‌رجیش نییه‌ گوێ له‌و رێنماییانه‌ت بگیرێت.
به‌م حاڵه‌ته‌ دڵگران مه‌به‌و رێگه‌ بده‌ له‌دایانگا خۆیان به‌رنامه‌یه‌كی‌ گونجاو دابنێن، هه‌رگیز به‌زمانی‌ فی‌رمان كردن قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و ده‌كرێت به‌ئارامی‌ پێیان بڵێیت "من پێم باشه‌ منداڵه‌كه‌م له‌و كاته‌دا بخه‌وێت".

بزانه‌ له‌دایانگا چی‌ ده‌كات

باشتره‌ زوو زوو له‌به‌رێوه‌به‌رانی‌ دایانگاكه‌ بپرسیت هه‌ڵسوكه‌وتی‌ رۆژانه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت چۆنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ تۆش بزانیت چۆن مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ شه‌ڕانگێز ده‌رچووبوو، ئه‌وا زوو هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ بده‌و مه‌هێڵه‌ ئه‌و گیانه‌ی‌ تیا بسه‌پێت.


ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net