.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












منداڵه‌كه‌ت فێری به‌خشنده‌یی بكه
ئه‌وه بزانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژن، منداڵ حه‌ز به‌وه ده‌كات ببێته خاوه‌نی هه‌موو شتێك، پێی خۆشه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دیاری پێبگات، منداڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره یارییه‌كی هه‌یه له‌ماڵه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كڕینی یاریی زیاتر ده‌كات، شاره‌زایانی بواری زانستی ده‌روونی منداڵان رێنمایی دایك‌و باوكان ده‌كه‌ن كه لهبۆنهكانداو به‌تایبه‌تی له‌جه‌ژندا دڵی منداڵه‌كه‌یان نه‌شكێنن، به‌ڵام نابێت هه‌رگیز وا رایان بهێنن كه وا بزانن بۆیان هه‌یه ببنه خاوه‌نی هه‌موو شتێك، به‌ڵكو ده‌بێت یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رج نییه هه‌موو داواكانیان له‌ژیاندا جێبه‌جێ ببێت‌و رایان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گیانی لهخۆبوردهییو به‌خشنده‌ییان تیا بێت.
ئه‌و پسپۆڕانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كارێكی باشه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار دڵی منداڵه‌كه‌ت بشكێنیتو رایبهێنیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رج نییه هه‌موو كارێكی بۆ مه‌یسه‌ر ببێت. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو داوایه‌كی جێبه‌جێ بكه‌یت ئه‌وا له‌ئاینده‌دا نابێته خاوه‌نی هیواو له‌ژیان بێزار ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك تووشی له‌خۆبایی بوون ده‌بێت.
جه‌ژن كاتێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بهخشندهییو له‌خۆبورده‌یی لهمنداڵهكهتدا دروست بكهیتو فێریی بكه‌یت كه سوپاسگوزاربێت به‌وه‌ی كه ههیهتیو ده‌بێت له‌و شتانه‌ی كه خاوه‌نیه‌تی به‌شێكیان وه‌ك دیاریی بداته كه‌سانی تر. بۆ ئه‌مه ده‌كرێت په‌یڕه‌وی ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌یت.
یه‌كێك له‌یارییه‌كانی ببه‌خشێت
پێشنیاریی ئه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ت بكه كه یه‌كێك له‌یارییه كۆنه‌كانی به‌مه‌رجێك نه‌شكابێت وه‌ك دیاریی بداته هاوڕێیه‌كی یان منداڵێكی هه‌ژار، ئه‌وه‌شی فێر بكه كه ئه‌و یارییه بۆ ئه‌و هیچ سودی نه‌ماوه به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی تر زۆر پێی دڵحۆش دهبێتو سوپاسی ده‌كات.
شێواز هه‌ڵبژاردنی دیارییه‌كه
منداڵه‌كه‌ت فێربكه پاشه‌كه‌وت بكات، پاشان رایبهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و پاشه‌كه‌وته‌ی بۆ كڕینی دیاریی بۆ براو خوشك‌و باپیر‌و نه‌نكی سه‌رف بكات، ئه‌وه‌شی تێبگهێنه كه مه‌رج نییه دیارییه‌كه به‌نرخێكی گران بكڕێت به‌ڵكو ده‌كرێت شتێكی بچووك بێت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دڵخۆش بكات.
خۆی دیارییه‌كه دروست بكات
ده‌كرێت منداڵه‌كه‌ت فێربكه‌یت كه خۆی به‌شداریی بكات له‌دروستكردنی ئه‌و دیارییه‌ی ده‌یبه‌خشێت به‌كه‌سێكی تر، بۆ نموومه كه یارییه‌ك دروست بكات یان تابلۆیه‌ك بنهخشێنێتو بیداته كه‌سێكی نزیكی.
نامه‌ی سوپاسگوزاری بنوسێت
كه منداڵه‌كه‌ت دیارییه‌كی پێده‌گات فێریبكه كه نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاریی بۆ ئه‌و كه‌سه بنوسێت كه دیارییه‌كه‌ی بۆ كڕیوه‌و تیایدا ئه‌وه روون بكاته‌وه كه دڵخۆش بووه بهدیارییهكهو زۆر له‌لای به‌نرخه‌و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یپارێزێت.
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه