.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







له باره‌ی 30ملیۆنه‌كه‌ی سولفه‌ی عه‌قار زانایان ده‌دوێنێ
30 / 5 / 2008
سو‌و كه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت (الربا) له‌رووی زمانه‌وانی‌یه‌وه واتای زیاده ده‌گه‌یه‌نێت، بۆنموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((أن تكون أمه هی أربیی من أمه)) أی أكپر عددا، واته ژماره‌یان زیاتر بێت. وه له‌رووی شه‌رعه‌وه واپێناسه كراوه كه بریتیه له (الزیاده فی أشیاء مخصوصه) یان (فضل أحد المتجانسین علی الآخر).
سو‌و به ده‌قی قوئان و فه‌رمووده‌و یه‌كده‌نگی زانایان حه‌رام كراوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((وحُرّم الربا)) وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: (لعن الله آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهدیه. وقال: وهم سوا‌و). ده‌رباره‌ی یه‌كده‌نگی زانایانیش ابن قدامه ده‌ڵێت: (اجمعت الآمه علی أن الربا محرّمٌ بنوعیه: الفضل والنسیئه).
كه‌واته له دینی ئیسلامدا سوود حه‌رامه، ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت زۆربوونی پاره‌وپوول ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌راستیدا تیاچوون و فه‌وتانه، وه‌ك شێرپه‌نجه كه به رواڵه‌ت زۆربوونی خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌راستیدا زۆربوونێكی بێ به‌رنامه‌و نابه‌جێیه، بۆیه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌رده‌دار ده‌كات، به‌بڕیارێكی حكومه‌تی عێراقی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه (سولفه‌ی عه‌قار) ده‌درێته هاوڵاتیان، به‌ڵام 6% به‌زیاده‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، 4% ی حكومه‌ت ده‌یدات و 2% ده‌بێت هاوڵاتی خۆی بیدات. ئایا ئه‌و (2%)ه ده‌بێته سو‌و؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌ددادمان دواند و به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه:
له‌راستیدا هه‌ر قه‌رزێك له ئیسلامدا قازانج و زیاده‌ی هاته‌سه‌ر، ئه‌وا سووه‌و حه‌رامه، وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: ((كلّ قرض جرّ نفعاً فهو ربا)) چونكه له ریبادا تۆ ده‌ڵێیته به‌رامبه‌ر من ئه‌وه‌نده‌ت ده‌ده‌مێ، تۆش ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌م به‌زیاده‌وه بده‌یته‌وه، جا ئه‌و زیاده‌یه رێژه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت، كه‌م بێت یان زۆر، ئه‌وه سووه‌و گومانی تێدانیه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری كه ئایا له‌هیچ حاڵه‌تێكدا ئه‌م زیاده‌یه حه‌ڵاڵ نابێت، به‌ڕێزی وتی: هه‌موو حه‌رامێك له‌ئیسلامدا له‌كاتی زه‌روره‌ت و پێویستیدا حه‌رام ده‌بێت، چونكه قاعیده‌یه‌كی شه‌رعی هه‌یه ده‌فه‌رموێت: ((الضرورات تبیح المحضورات) واته زه‌روره‌ت و پێویستی بوون به شتێك ئه‌و شته حه‌رامیش بێت حه‌ڵاڵی ده‌كات، به ئه‌ندازه‌ی ئیش ته‌واو بوون، نه‌ك به‌زیاده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((فمن اچگر غیر باغ ولا عادٍ فلا إپم علیه))، واته ئه‌وه‌ی كه پێویستی هه‌بێت و ناچاربێت بۆ نزیكبوونه‌وه له حه‌رامێك، زیاد له‌پێویستیه‌كه‌ی خۆی نه‌كات و جارێكی تر بۆ خۆشیه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، ئه‌مه رێگه‌ی بۆ هه‌یه، بۆیه ئێمه لێره‌دا ده‌ڵێین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی پێی هه‌یه‌و زه‌روره‌ته بۆی، له‌وانه‌یه جائیز بێت و رێگا هه‌یه به‌قه‌ده‌ر پێویستیه‌كه‌ی-والله اعلم-.
لێره‌دا پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دا، ئایا پێویستی چیه و كێ پێویستی پێیه‌تی؟ به‌ڕێزی به‌م جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه: پێویست ئه‌و كه‌سه نیه كه خانووی هه‌یه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت خانوه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكات، ئی‌ه كه‌سه نیه كه توانای هه‌یه‌و شتێكی زیاده‌ی له‌ماڵه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر بیفرۆشێت خانووی پێ دروست ده‌بێت، به‌ڵام نایه‌وێت شته زیاده‌كه بفرۆشێت و بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مانه زه‌روره‌ت نین. به‌ڵام زه‌روره‌ت كه‌سێكه بۆ نموونه كرێچیه و ناتوانێت كرێیه‌كه بدات، یان كرێچیه‌كه ده‌توانێت كرێیه‌كه بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌شی خۆی و ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ناكات و تووشی قه‌رز و زه‌كات وه‌رگرتن ده‌بێت. ئه‌مه بۆ ئه‌و زه‌روره‌ته. ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت و بچێت خانوویه‌كی بۆ خۆی پی بكات. یان كه‌سێك ساحێب قه‌رز ته‌نگاوی كردبێت، جائیزه وه‌ری بگرێت، یان كه‌سێك خانووی هه‌یه به‌ڵام خانوه‌كه‌ی بچووكه، با بڵێین دوو ژووره، به‌ڵام چوار منداڵی هه‌یه، یان كچ و كوڕی پێگه‌یشتووی هه‌یه، كچه‌كان ژوورێكیان ده‌وێت و كوڕه‌كانیش ژوورێك، بۆخۆشیان ژوورێكیان پێویسته، ئه‌گه‌ر وابوو و پاره‌ی نه‌بوو ژوورێكی دیكه دروست بكات، ئه‌مه دیسان زه‌روره‌ته كه بچێت وه‌ری بگرێت.
به‌ڵام كابرایه‌ك كه كرێچیه‌و ده‌توانێت كرێ بدات و ئیش ده‌كات و داهاته‌كه‌ی به‌شی ده‌كات یان فه‌رمانبه‌ره‌و موچه‌كه‌ی به‌شی ده‌كات، ئه‌وه زه‌روره‌ت نیه‌و ناتوانێت وه‌ریبگرێت.
به‌ڵام ئایا ئه‌و پێویستیه چۆن یان كێ دیاری ده‌كات؟ به‌ڕێزیان وتی: مه‌سه‌له‌ی زه‌رورات ئینسان خۆی ده‌یزانێت، یان هه‌ركه‌سێك با پرس به‌خۆی و دڵی خۆی بكات، ئایا پێویستی پێیه‌تی یان نا، له‌وانه‌یه كه‌سێك بێته لای مامۆستا‌و به‌جۆرێك بارودۆخی خۆی باس بكات كه وانه‌بێت، مامۆستاش له‌وانه‌یه بڵێت بۆ تۆ رێ هه‌یه، چونكه مامۆستا شاره‌زای وه‌زعی ئه‌و نیه، جا كه‌وابوو هه‌ركه‌س ده‌بێت خۆی بڕیار له‌سه‌ر خۆی بدات كه پێویستی پێی هه‌یه یان نا.مامۆستا پێی باش بوو مرۆڤ با ناچاریش بێت، تا بتوانێت رێگاچاره‌ی دیكه بدۆزێته‌وه‌و په‌نا بۆ ئه‌و جۆره معامه‌لانه نه‌بات، بۆیه ده‌ڵێت: ئه‌كه‌ر ئینسان بتوانێت كه‌مالیات یان شته زیاده‌كانی ناوماڵی بفرۆشێت و خانووی پێ بكات، ئه‌مه باشتره و نابێت ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرێت. یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دی هه‌بوو، خزمێك یان براده‌رێك پاره‌ت به قه‌رز بداتێ بێ زیاده، ئه‌وه دیسان باشتره‌و نابێت ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگریت.
له‌كۆتایی مامۆستا ئاواتی خواست كه ئه‌و زیاده‌یه‌ی نه‌خرێته سه‌رو وتی: میلله‌تی ئێمه زۆربه‌ی موسڵمانه، ده‌كرێت رێز له ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بگیرێت و خه‌ڵك ئیحراج نه‌كه‌ن و ئه‌و زیاده‌ی نه‌خه‌نه‌سه‌ر، یان قازانجه‌كه حكومه‌ت خۆی جێبه‌جێی بكات، ئه‌مه شتێكی زۆرچاكه، مسوڵمانانیش له سو‌و دوورده‌خاته‌وه، بۆ ئه‌وانیش و سیاسه‌تیشیان باشه، هه‌روه‌ها بۆ دواڕۆژیشیان سه‌ربه‌رزیه.
هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه د.احمد بالیسانی ووتی: ئه‌وداموده‌زگا وكۆمپانیانه‌ی كه‌پاره ئه‌دات به‌زیاده‌یی له‌سه‌دا شه‌ش، چواری زیاده وه‌رئه‌گرێته‌وه‌و دووش رسمیه ، ئه‌وه‌ئه‌م شه‌ریكه‌یه موعامه‌له‌كه‌ی كه‌سه‌دا چواری زیاتر وه‌رئه‌گرێته ریبایه‌و حه‌رامه ، به‌لاَم ره‌سمه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی تیانیه .
وه‌ئه‌گه‌رحكومه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كه یان بانكه‌كه رێك بكه‌وێ و معامه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و دووباره بیداته‌وه هاولاَتی به‌بێ ریبا واته ته‌نیا ره‌سمه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و هاولاَتی هیچ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كه‌ی دا نه‌بێت و پێی نه‌وترێت ئه‌مه‌بۆت وائه‌كه‌ین و وانه‌كه‌ین توش قه‌بولی بكه به‌ڕیبا پاره ئه‌داته ئێمه‌و ئێمه‌ش زیاده‌كه‌ت له‌باتی ئه‌ده‌ین و ئه‌ویش قه‌بولی كرد ئه‌وابه‌م جۆره حه‌رام ئه‌بێت ، لێی دروست نیه وه‌ری بگری ، چونكه تێكه‌ڵی موعامه‌له ئه‌بێت ، جا چاك وایه حكومه‌ت .7
بیكات دوو موعامه‌له، یه‌كه‌م پاره‌كه له‌شه‌ریكه‌كه وه‌ربگرێت به‌گوێره‌ی موعامه‌له‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كه. دووه‌م ئه‌م پاره‌یه بداته‌وه هاولاَتی وته‌نیا ره‌سمه‌كه‌ی وه‌ربگرێ ئابه‌م جۆره‌حه‌لاَل ده‌بێت ئه‌بێ بۆهاولاَتی و حه‌رام ئه‌بێ بۆ حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌گه‌ر هاولاَتی ناچاربێ واته خانوی نه‌بێ و كرێی خانوی ساكاریشی پێنه‌درێ ئه‌وجا به‌هه‌موجۆرێ بۆی حه‌لاَ له .
كوفاري ستانده‌ر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن standard (2008-07-01 20:01:08)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه