❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 12:51:31

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟
‌ 
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ له‌خۆشه‌ویستیدا مرۆڤ "كوێر" ده‌بێت
له‌سوچێكی‌ هۆڵه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كه‌ی‌ دادگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ دانیشتبوو كه‌ یه‌ك پارچه‌ ته‌خته‌ی‌ ره‌ق‌و ته‌ق بوو، له‌ته‌نیشت خۆشیه‌وه‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌ی‌ دانیشاندبوو، چاوه‌كانی‌ هۆن هۆن ئاویان پیا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام له‌نێو غه‌ڵبه‌غه‌ڵب‌و قه‌ره‌باڵغی‌ ئه‌و ناوه‌دا گوێت له‌ده‌نگی‌ گریانی‌ نه‌ده‌بوو، ئاشنا ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی‌ دادگا بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتاییه‌ك بۆ ئه‌و چیرۆكه‌ دابنێ‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ چوار ساڵی‌ خایاندو سێ‌ ساڵی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ش بۆی‌ بووه‌ مه‌راق‌و ده‌رده‌سه‌ری‌.

ئاشنا له‌دووهه‌م ساڵی‌ خوێندنی‌ زانكۆیدا له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ هاوپۆلیدا یه‌كتریان خۆشویستووه‌و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌ زانكۆیان به‌و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌ڕێ كردووه‌، پاش ساڵێك له‌ده‌رچوونیش سه‌رده‌شتی‌ هاوپۆلی‌ چووه‌ته‌ خوازبێنی‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ ئاشنا رازی‌ نه‌بوون كچه‌كه‌یانی‌ بده‌نێ‌، به‌ڵام دواتر به‌زۆری‌ خۆی‌ رازی‌ كردوون‌و شووی‌ پێكردووه‌، پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش له‌هاوسه‌رێتی‌، ماڵه‌كه‌یان پڕ بووه‌ له‌كێشه‌و هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانوویه‌ك پێكدا هه‌ڵبژاون، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند جارێك ماڵی‌ خۆیانی‌ به‌جێهێشتووه‌و چووه‌ته‌وه‌ ماڵی‌ باوكی‌، تا دواجار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ هیچ رێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌جیابوونه‌وه‌.

چیرۆكی‌ ئاژاوه‌و ناكۆكی‌ ئاشناو سه‌رده‌شت له‌وكاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئاشنا پێی‌ زانیوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ درۆی‌ له‌گه‌ڵدا كردووه‌و راستی‌ پێنه‌ووتووه‌، رێبواری‌ لای‌ ئاشنا وتوویه‌تی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیدا پێكه‌وه‌ كۆمپانیایان هه‌یه‌و خاوه‌نی‌ خانووی‌ خۆیه‌تی‌، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش گوێزانه‌وه‌ی‌ زانیویه‌تی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌كۆمپانیای‌ ئامۆزاكه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ نه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیاو ئه‌و خانووه‌شی‌ كه‌ تیایدا ده‌ژین هی‌ پورزایه‌كێتی‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ئه‌وروپایه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ پێش ئه‌م چه‌ند كچێكی‌ تری‌ ناسیوه‌و پێی‌ نه‌وتووه‌، ئاشنا ده‌ڵێت "نازانم بۆ كاتی‌ خۆی‌ باوه‌ڕم پێكرد، به‌راستی‌ كوێر بووم‌و هه‌رچییه‌كی‌ ئه‌وت باوه‌ڕم پێی‌ ده‌كرد"، ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ ئاشناوه‌ كێشه‌یه‌ "درۆكردن"ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ نه‌ك كه‌مده‌رامه‌تی‌، بۆیه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر راستی‌ پێ بوتمایه‌ به‌نانی‌ ره‌قیش ژیانم به‌سه‌ر ده‌برد".

ئێستا خه‌فه‌تی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م ژنه‌ ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵێكه‌یان سه‌رگه‌ردان ده‌بێت‌و وه‌ك خۆشی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات بۆ ماوه‌ی‌ دووساڵه‌ ته‌نها ئه‌و منداڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هێشتووێتیه‌وه‌، ئاشنا هه‌رجارێك ئامۆژگاری‌ دایك‌و باوكی‌ بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر دڵی‌ پرَ له‌گریان ده‌بێت‌و به‌ده‌م هه‌نیسكه‌وه‌ ده‌ڵێت "خۆزگه‌ به‌قسه‌ی‌ ئه‌وانم بكردایه‌و شووم پێ نه‌كردایه‌".

تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ مرۆڤ له‌كاتی‌ خۆشه‌ویستیدا "كوێر" ده‌بێت‌و عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتری‌ نابینن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌و عه‌یبانه‌ش بكه‌ن خۆیانی‌ لێ گێل ده‌كه‌ن.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ تیمێكی‌ هاوبه‌ش له‌پسپۆڕانی‌ هه‌ردوو به‌شی‌ پزیشكی‌ ده‌رونی‌‌و كۆمه‌ڵناسی‌ زانكۆی‌ قاهیره‌ ئه‌نجامیان داوه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ مرۆڤ له‌حاڵه‌تی‌ خۆشه‌ویستیدا ده‌چێته‌ راده‌ی‌ سڕبوونه‌وه‌و كه‌متر بشت به‌عه‌قڵ‌و لۆژیك ده‌به‌ستێت.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌حاڵه‌تی‌ خۆشه‌ویستیدان كاتێك خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ده‌بینن كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی‌ مێشكیان دروست ده‌بێت كه‌ سڕبوونی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ "وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان خواردبێت".

بۆیه‌ زاناكان پێیان وایه‌ هیچ عه‌یبێكی‌ به‌رامبه‌ر له‌و كاتانه‌دا ده‌رناكه‌وێت‌و زۆربه‌ی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی‌ ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سۆزو بێ بیركردنه‌وه‌ی‌ ورد ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ پێك ده‌هێنن، دواجار تووشی‌ شكست ده‌بن، چونكه‌ تووشی‌ كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌بن كه‌ پێشتر له‌خه‌یاڵیاندا نه‌بووه‌، یان ئه‌و كاته‌ راستییه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌‌و لێك تێگه‌یشتن مه‌رجی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ وردی‌ له‌گه‌ڵدا بێت.

دادوه‌ری‌ دادگای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ یه‌كه‌م له‌شاری‌ سلێمانی‌ حاكم كه‌مال ره‌شید عه‌لی‌ له‌ئه‌زموونی‌ چه‌ند ساڵی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و دادگایه‌دا چه‌ندین نموونه‌ی‌ له‌و جۆره‌ی‌ هاتووه‌ته‌ به‌ر ده‌ست كه‌ تیایدا چه‌ند كوڕو كچێك دوای‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دوورو درێژی‌ خۆشه‌ویستی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییان پێك هێناوه‌و دواجار له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌و كاتێك له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌شه‌وه‌ پرسیاری‌ لێ كردوون وتوویانه‌ "تازه‌ له‌عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتری‌ تێگه‌یشتووین".

ئه‌و دادوه‌ره‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌كاتێكدا بوون كوڕو كچه‌كه‌ له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا ژیانی‌ هاوسه‌رێتییان پێكه‌وه‌ ناوه‌و پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رپرسیارێتییه‌كانی‌ ئه‌و ژیانه‌و له‌و "راستییه‌" تێگه‌یشتوون كه‌ خێزان به‌ته‌نها به‌سۆزو خۆشه‌ویستی‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئینجا بڕیاری‌ جیابوونه‌وه‌یان داوه‌، حاكم كه‌مال هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌و لێك تێنه‌گه‌یشتنی‌ ته‌واو هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كان‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و كوڕو كچه‌ پێش پێكه‌وه‌نانی‌ خێزان به‌باشی‌ له‌یه‌كتر تێبگه‌ن‌و ته‌نها حه‌زێك پاڵیان پێوه‌ نه‌نێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن".

شاخه‌وان كه‌ فه‌رمانبه‌ری‌ حكومییه‌ سێ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كچێكی‌ هاوپیشه‌ی‌ ده‌ناسێت‌و به‌تێپه‌ڕبوونی‌ رۆژگار چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت، پاش شه‌ش مانگ ده‌چێته‌ خوازبێنی‌ ئه‌و كچه‌ی‌ خۆشی‌ ده‌وێت‌و ده‌یده‌نێ‌، له‌دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ له‌نێوانیاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات‌و له‌یه‌كتر بێزارده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند جارێك كه‌سوكاری‌ هه‌ردولا هه‌وڵیانداوه‌ كۆتایی‌ به‌م كێشه‌ بهێنن‌و به‌هه‌ر جۆرێك بێت پێكیان بهێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ درێژه‌ به‌و هاوسه‌رێتییه‌ بده‌ن، به‌ڵام ئێستا شاخه‌وان گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌جیابوونه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت تازه‌ هه‌ستی‌ به‌عه‌یبه‌كانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كردووه‌و ئاماده‌ نییه‌ جارێكی‌ تر له‌گه‌ڵیدا بژی‌، وه‌ك شاخه‌وان ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات له‌دوای‌ به‌هاوسه‌ربوونیان زانیویه‌تی‌ ژنه‌كه‌ی‌ كه‌سێكی‌ رق له‌دڵ هه‌ڵگرو دوو رووه‌، هه‌ر رۆژه‌و كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ‌و كه‌سوكاره‌كه‌یدا بۆ ده‌نێته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و یه‌ك ساڵه‌ ده‌ڵێت "ده‌بوو له‌ماوه‌ی‌ خۆشه‌ویستیدا له‌و راستیانه‌ تێبگه‌م، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌ویست هه‌ر خراپه‌یه‌كیشی‌ هه‌بوایه‌ چاوپۆشیم لێده‌كرد"، شاخه‌وان په‌شیمانه‌ له‌وه‌ی‌ به‌قسه‌ی‌ هاوڕێكه‌ی‌ نه‌كردووه‌ كاتێك پێی‌ وتووه‌ ئه‌و ژنه‌ كه‌سێكی‌ دوو رووه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وكاته‌ كه‌ هاوڕێكه‌م وای‌ وت لێی‌ دڵگران بووم، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم كه‌ راست ده‌كات".


هه‌ڵۆ سه‌لام كه‌ توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و وردبوونه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ هه‌یه‌، پێی‌ وایه‌ پێكه‌وه‌نانی‌ خێزان به‌ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حه‌زو خۆشه‌ویستی‌ نابێت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه‌، پرۆسه‌یه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ ئابوری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی سێكسییه‌.
ناوبارو كه‌ ئێستا له‌به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانی‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی‌ تێزی‌ دكتۆرایه‌، پێی‌ وایه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان بگونجێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌ له‌كوردستان"، هه‌مانكات هاوڕایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ ده‌وترێ‌ "زۆرجار خۆشه‌ویستی‌ كوێره‌".

بۆ ئه‌مه‌ش روونی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كوڕو كچی‌ كورد ته‌نها له‌چوارچێوه‌یه‌كدا یه‌ك ده‌بینن كه‌ ره‌نگه‌ له‌شوێنی‌ خوێندن یان شوێنی‌ كار یان له‌ماڵدابێت، ئه‌و كاته‌ كه‌مانه‌شدا كه‌ یه‌كتر ده‌بینن له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كتر تێبگه‌ن زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن سۆزو خۆشه‌ویستی‌ ده‌رده‌بڕن، هه‌ڵۆ سه‌لام ده‌ڵێت "زۆرجار ته‌نها پاڵنه‌ری‌ سێكسی‌ وایان لێده‌كات خێزان پێكه‌وه‌ بنێن كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت".

ناوبراو ئه‌وه‌ به‌نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ كوڕێك باری‌ ئابووری‌ باش نه‌بێت، به‌ڵام له‌زانكۆ وا خۆی‌ نیشان ده‌دات كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، كاتێكیش كچێك ده‌یناسێت ته‌نها به‌شێوه‌ی‌ تێ ده‌كه‌وێت‌و له‌راستی‌ ژیانی‌ تێ ناگات، كاتێكیش به‌راستییه‌كه‌ ده‌زانێت لێی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

سروه‌ ئێستا بڕیاریداوه‌ بۆ جارێكی‌ تر له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی‌ نه‌كات، چونكه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ لا دروست بووه‌ كه‌ "هه‌موو كوڕان ده‌ست بڕو فێڵبازن"، ئه‌و كچه‌ كه‌ خوێندكاری‌ ئاماده‌ییه‌ ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ په‌یدا كردووه‌و كوڕه‌كه‌ به‌ڵێنی‌ پێداوه‌ كه‌ بیهێنێت‌و ئه‌وه‌ی‌ پێ وتووه‌ كه‌ كه‌سێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌و دوو برای‌ له‌ئه‌وروپایه‌و به‌نیازه‌ كه‌ ئه‌میشی‌ هێنا پێكه‌وه‌ بچنه‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌رێكه‌وت له‌رێی‌ دراوسێیه‌كیانه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ئه‌و كوڕه‌ نه‌ك دوو برای‌ له‌ئه‌وروپا نییه‌، به‌ڵكو هه‌ر براشی‌ نییه‌، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ سروه‌ به‌ته‌واوی‌ دڵی‌ له‌و خۆشه‌ویستییه‌ "كرمێ‌" ده‌بێت‌و بڕیار ده‌دات لێی‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌، سروه‌ ده‌ڵێت "من له‌به‌ر ئه‌وروپا خۆشم نه‌ویست، نازانم بۆ ئه‌و درۆیه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردم؟". ئه‌و خه‌می‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ساڵ‌و نیوێك به‌ "درۆ"كانی‌ ئه‌و كوڕه‌ی‌ نه‌زانیوه‌و بڕوای‌ پێكردووه‌، ئێستاش ده‌ڵێت "له‌وكاته‌وه‌ بڕوام به‌خۆشه‌ویستی‌ نه‌ماوه‌".


تێبینی‌: جگه‌ له‌دادوه‌رو توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ سه‌جه‌م ناوه‌كانی‌ تر خواستراون‌و ناوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كه‌سه‌كان نین.


ئا: ئاوێنه‌كان



Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-29 18:04:23

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

dast xosh bet dada ameiz

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-30 20:04:35

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت....

بەهیوای بەردەوامیت.....

ئاسودەو کامەران بیت ...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-01 21:29:12

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

سوپاس بۆ تۆی ئازیز شادۆست گیان ده‌ستت خۆش بیت  گیانه‌که‌م .
ده‌ستی به‌ریزت خۆش بیت ده‌روونه‌ی گیان سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-01 21:34:31

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

ده ست خۆش هه ر سه رکه وتو بیت بۆ بابه ته  جوانه که ت هاورێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-09 20:55:59

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ عه‌یبه‌كانی‌ یه‌كتر نابینین؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت  په‌یوه‌ند گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانی من،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net