❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / **پرسه‌ی‌ ژنان**

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 18:11:51

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

**پرسه‌ی‌ ژنان**

پرسه‌ی‌ ژنان...له‌شیوه‌ندا خۆ ئاماده‌ده‌كرێت بۆ شایی
‌ 

به‌سوچێكی‌ ره‌فته‌ ره‌شه‌كه‌ی‌ خێراخێرا ئه‌و فرمێسكانه‌ی‌ ده‌سڕی‌ كه‌ هۆن هۆن به‌چاوه‌ ره‌شه‌كه‌نیدا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌و به‌سه‌ر پێسته‌ چرچ بووه‌كه‌ی‌ روومه‌تیدا بڵاو ده‌بوونه‌وه‌.

ده‌بوو هه‌م سه‌رقاڵی‌ به‌رێكردنی‌ میوانه‌كان بێت‌و هه‌م دڵی‌ خوشه‌كه‌ جه‌رگ سوتاوه‌كه‌ی‌ بداته‌وه‌ كه‌ قژی‌ خۆی‌ راده‌كێشاو ده‌موچاوی‌ ده‌ڕنییه‌وه‌، ئه‌و خوشكه‌ی‌ ئازاری‌ له‌ده‌ستدانی‌ كوڕه‌ ته‌مه‌ن سی‌ ساڵه‌كه‌ی‌ شه‌كه‌تی‌ كردبوو كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕابوو، پاش مانه‌وه‌شی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌‌و چاره‌سه‌ری‌ پزیشكه‌كان دادی‌ نه‌دابوو، بۆیه‌ به‌ده‌م ئازاری‌ برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی‌ سپاردبوو.

ئامینه‌ شه‌ریف ئه‌و ژنه‌ ره‌شپۆشه‌ ته‌مه‌ن په‌نجاو سێ‌ ساڵه‌، كۆچی‌ خوشه‌كه‌زاكه‌ی‌ زامه‌كانی‌ رابردووی‌ كولاندبۆوه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ هه‌مووی‌ دووساڵ بوو هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ رووداوی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردبوو، بۆیه‌ به‌ده‌م قوڵپی‌ گریانه‌وه‌ ده‌یوت "وابزانم ئه‌م نه‌عله‌تییه‌ واز له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ناهێنێت".
به‌چه‌ند مه‌ترێك له‌ولای‌ ئامینه‌وه‌ ژنان له‌هۆده‌یه‌كی‌ گه‌رمدا به‌چمكی‌ ره‌فته‌و ده‌ستیان باوه‌شێنی‌ خۆیان ده‌كردو، دوو دوو سێ‌ سێ‌ سه‌ریان نابوو به‌سه‌ری‌ یه‌كه‌وه‌و به‌چپه‌ مه‌جلیسیان گه‌رم كردبوو، ژنێكیش له‌نزیك خاوه‌ن تازێكه‌وه‌ زوو زوو ده‌یوت سڵاواتی‌ لێبده‌ن‌و فاتیحایه‌ك بۆ مردووی‌ حازری‌ بنێرن.

پاش كه‌مێك بێده‌نگ بوون سه‌رله‌نوێ‌ چپه‌ی‌ ژنه‌كان تێكه‌ڵی‌ شیوه‌نی‌ دایكی‌ كوڕه‌ كۆچكردووه‌كه‌و لاوانه‌وه‌ی‌ ئه‌و "مه‌لا ژنه‌" ده‌بۆوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنی‌ قورئان‌و چه‌ند لاوانه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌، قومی‌ له‌په‌رداخه‌ شیره‌كه‌ی‌ به‌رده‌می‌ ده‌دا تا قوڕگی‌ نه‌نوسێت‌و تا ئێوه‌ره‌ بڕ بكات، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ دووهه‌مین رۆژ بوو له‌سه‌ر یه‌ك له‌و ماڵه‌ بوو.

ئه‌م "مه‌لا ژنه‌" یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕٍێك پاره‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن پرسه‌كانه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ قورئان‌و لاوانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای‌ هه‌ندێك كه‌س تێچوونه‌كه‌ی‌ قورساییه‌كی‌ تره‌ بۆ خاوه‌ن پرسه‌، چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێكدا زیاتر له‌په‌نجا هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی‌ تر كه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ پرسه‌كه‌دا سه‌رف بكرێت.

پرسه‌ی‌ ژنان له‌شاری‌ سلێمانی‌ هاوشێوه‌ی‌ پرسه‌ی‌ پیاوان نییه‌، به‌وه‌ی‌ پرسه‌ی‌ پیاوان له‌سه‌عات دووی‌ پاشنیوه‌ڕۆوه‌ ده‌ست پێده‌كات‌و تا سه‌عات پێنج درێژه‌ ده‌كێشێت، دواتریش هه‌ندێ‌ له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی‌ فریای‌ پرسه‌كه‌ نه‌كه‌وتوون ده‌ڕۆنه‌وه‌ ماڵی‌ خاوه‌ن پرسه‌ بۆ سه‌ره‌خۆشی‌، به‌ڵام پرسه‌ی‌ ژنان له‌سه‌عات هه‌شتی‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات‌و تا سه‌عات دوانزه‌ی‌ شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و نێوانه‌دا چه‌ند ژه‌مێك خواردنی‌ تێده‌كه‌وێت‌و هه‌ندی‌چ كه‌سیش بۆ شه‌و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌شێك له‌و ژنانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ پرسه‌كان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كاته‌یان به‌باسكردنی‌ كه‌سانی‌ تره‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و هه‌ندێك جاریش ئه‌و باسكردنانه‌ ده‌گاته‌ راده‌ی‌ ژن‌و ژنخوازی‌‌و روویداوه‌ له‌پرسه‌یه‌كدا چه‌ند ژنێك، كچیان بۆ كوڕه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جاریش هه‌ر له‌و پرسانه‌دا كێشه‌ی‌ خێزانی‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌.
سانا عه‌بدوڵا كه‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵه‌و چه‌ند جارێكی‌ كه‌م چووه‌ته‌ پرسه‌كانه‌وه‌، سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕی‌ له‌و حاڵه‌ته‌و ئه‌وه‌ی‌ ده‌گێڕایه‌وه‌ كه‌ له‌و چه‌ند جاره‌ كه‌مه‌یدا، زیاد له‌جارێك روویداوه‌ پرسیاری‌ شوكردنی‌ لێ بكه‌ن‌و لێیان پرسیوه‌

شووتكردووه‌؟، به‌ته‌مای‌ كه‌س نیت؟، كوڕێكی‌ باش‌و خاوه‌ن سامان، شه‌هاده‌ هه‌یه‌ شووی‌ پێده‌كه‌یت؟، سانا وتی‌"من زۆر پێم سه‌یره‌ كه‌ تا ئێستاش كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ كوڕه‌كانمان ڕازین به‌و هاوسه‌ره‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ له‌پرسه‌دا بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت".

خانم فه‌قێ‌ كه‌ ژنێكی‌ سه‌رسپی‌ ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵه‌و به‌هۆی‌ ته‌مه‌نه‌ زۆره‌كه‌یه‌وه‌ به‌شداری‌ چه‌ندین پرسه‌ی‌ كردووه‌و رووداوی‌ جۆراوجۆری‌ بینیوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ جاران زۆرینه‌ی‌ ژن‌و ژنخوازی‌‌و كچ هه‌ڵبژاردن له‌ناو پرسه‌كاندا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌واندا ژنهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن دایك‌و خوشك‌و كه‌سوكاری‌ نزیكی‌ كوڕه‌كه‌وه‌ زۆر بووه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئه‌وكات ئافره‌ت كه‌متر له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ "هه‌ر بۆیه‌ باشترین جێگه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا پرسه‌ی‌ ژنان بووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر خه‌ڵك ڕوو ده‌كاته‌ پرسه‌‌و له‌و كاته‌شدا كیژۆڵه‌ی‌ جوان‌و باش‌و خراپ له‌وێ‌ ده‌بینرا، ئه‌و كات باشترین جێگا كه‌ كچی‌ تێدا ده‌ستنیشان بكرایه‌ پرسه‌ بووه‌". خان درێژه‌ی‌ به‌قسه‌كانیداو وتی‌ "ئێستاش ئه‌و داب‌و نه‌ریته‌ له‌لای‌ هه‌ندێ‌ كه‌سانه‌وه‌ ماوه‌‌و له‌كاتی‌ چوونی‌ بۆ پرسه‌‌و چاو بۆ كیژێكی‌ شیا‌و جوان ده‌گێڕن".

به‌پێی‌ بنه‌ماكانی‌ ئیسلام هه‌موو گفتوگۆیه‌ك كه‌ بچێته‌ چوارچێوه‌ی‌ تانه‌و ته‌شه‌رو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ پرسه‌كه‌ بێت به‌كارێكی‌ "ناشه‌رعی‌" ده‌زانرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د حسێن پێنجوێنی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆلێژی‌ كوردستان‌و ئیمام‌و خه‌تیبی‌ مزگه‌وتی‌ ستارخانی‌ چوێسه‌، ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌چوونی‌ ژنان بۆ پرسه‌ ته‌نها ده‌بێت سێ‌ مه‌به‌ستی‌ له‌پشته‌وه‌ بێت كه‌ ئوانیش بریتین له‌ بۆ دڵنه‌وایی‌ دانه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن مردووی‌ پرسه‌كه‌ بێت، بۆ دوعا كردن بۆ مردووه‌كه‌ بێت كه‌ خوا له‌گوناهه‌كانی‌ خۆشبێت،
بۆ دوعا كردن بۆ خاوه‌ن مردووه‌كه‌ خوا یارمه‌تی‌‌و سه‌بووری‌ بدات. "به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ردانی‌ ژنان له‌و سێ‌ خاڵه‌ تێپه‌ڕی‌‌و بۆ دانیشتن‌و غه‌یبه‌تكردنی‌ خوشكان یان برایانی‌ موسڵمان بێت ئه‌وا دانیشتنه‌كه‌ حه‌رامه‌".

ئه‌مه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ كه‌ سارا تۆفیق ته‌مه‌ن سی‌ ساڵ‌ باسی‌ لێوه‌ ده‌كات، سارا ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ترسی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌پرسه‌ی‌ ژنان ئه‌و باس‌و خواسانه‌یه‌، بۆیه‌ خۆی‌ ده‌پارێزێت، ئه‌و كچه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌ڵێت "له‌زۆربه‌ی‌ پرسه‌كاندا گروپێك له‌ژنان ته‌نها كاریان ئه‌وه‌یه‌ پلارو توانج بده‌ن". سارا دڵته‌نگی‌ خۆشی‌ ده‌رده‌بڕی‌ به‌و شیوه‌ن‌و له‌خۆدانه‌ كه‌ له‌پرسه‌كاندا روو ده‌دات.
له‌هه‌مان رووه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د حسێن باسی‌ له‌وه‌ كرد هه‌ندێ‌ ڕه‌فتاری‌ ژنان وه‌كو له‌خۆدان‌و خۆ ڕنین‌و دادڕینی‌ سنگ
له‌شه‌رعی‌ ئیسلام "حه‌رام‌و ناجائیزه‌". ناوبراو پێی‌ وابوو دانانی‌ پرسه‌ به‌م شێوازه‌ی‌ ئێستا له‌به‌رنامه‌ی‌ ئیسلام ده‌رچووه‌ "چونكه‌ خوێندنی‌ قورئان‌و ناردنی‌ بۆ مردوو له‌سه‌ر فتوای‌ ئیمامی‌ شافعی‌ به‌مردوو ناگات".

ئێستا له‌شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ندێ‌ جار پرسه‌ی‌ ژنان له‌چوارچێوه‌ی‌ ماڵه‌كان چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و جگه‌ له‌و خێمانه‌ی‌ له‌هه‌ندێ‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌ڵده‌درێن، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هۆڵێكی‌ پرسه‌ی‌ ژنان له‌گه‌ڕه‌كی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ كرایه‌وه‌.

ئه‌م هۆڵه‌ بۆ گێڕانی‌ پرسه‌ له‌لایه‌ن خێزانی‌ فاروقی‌ مه‌لا مسته‌فا خاتوو په‌خشان موفتییه‌وه‌،كراوه‌ته‌وه‌و هۆڵه‌كه‌ش هه‌ر به‌ناوی‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی‌. په‌روین عه‌لی‌ فه‌ره‌ج، كارمه‌ند له‌هۆڵی‌ ناوبراو له‌لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هۆڵه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی‌"خێر"كراوه‌ته‌وه‌‌و گرتنی‌ پرسه‌ تیایدا به‌خۆڕاییه‌.
په‌روین، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هۆڵه‌كه‌ جێگای‌ زیاتر له‌پێنج سه‌د ئافره‌ت ده‌گرێت‌و وه‌ك ئه‌و، باسیكرد ئافره‌تان تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر له‌و هۆڵه‌ ڕازین له‌ڕووی‌ پاك‌وخاوێنی‌‌و هێمنی‌‌و پاراستنی‌ ماڵه‌كانیان له‌كاتی‌ پرسه‌دا.

ئه‌م كارمه‌نده‌ی‌ هۆڵی‌ په‌خشان موفتی‌، ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌دوو ده‌وام له‌و هۆڵه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن‌و كاتێكیش خه‌ڵك ده‌ڕوات بۆ لایان بۆ وه‌رگرتنی‌ هۆڵه‌كه‌ ئه‌وان ناوی‌ مردووه‌كه‌‌و خاوه‌ن مردووه‌كه‌‌و ژماره‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‌ تۆمار ده‌كه‌ن‌و پاشان ناسنامه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرن‌و تا كۆتایی‌ ڕۆژی‌ پرسه‌كه‌ لای‌ خۆیان ده‌یهێڵنه‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ په‌روین ئه‌م هۆڵه‌ كارئاسانی‌ زۆری‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌لایه‌نه‌ "سلبییه‌كان"ی‌ ناو پرسه‌ی‌ ژنان نه‌مێنن، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ خاوه‌ن پرسه‌ له‌و كاتانه‌دا پێویستی‌ به‌دڵدانه‌وه‌یه‌ نه‌ك چپه‌ چپ‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك.

ئه‌مه‌ ئه‌و وته‌یه‌یه‌ كه‌ ئامینه‌ شه‌ریفی‌ خاوه‌ن پرسه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌، ئامینه‌ به‌چاوی‌ پڕ له‌فرمێسكه‌وه‌ سه‌رزه‌نشتی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌جیاتی‌ دڵدانه‌وه‌یان خه‌ریكی‌ قسه‌و قسه‌ڵۆكن، بۆیه‌ وتی‌ "هه‌ندێ‌ كه‌س له‌م پرسه‌یه‌دا رێزی‌ ئه‌و جه‌رگ سوتانه‌ی‌ خوشكه‌كه‌م ناگرن‌و له‌قسه‌ی‌ خۆیان ناكه‌ون".



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-30 10:20:04

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

ده‌ست و چاوت خۆشبێت شای دوستان به‌راستی هه‌موو هه‌وڵه‌کانت زۆر دلی ته‌نگ کردم که‌ ئه‌م خوێنده‌وه‌ هیوادارم ئه‌م شێوازه‌ له‌نێوان ژناندها نه‌مێنێت که‌ ده‌چنه‌ پرسه‌یه‌که‌وه‌ ئه‌نوع  قسه‌ ئه‌که‌ن له‌باتی دڵدانه‌وه‌ی ساحێب پرسه‌که‌.......
سه‌رکه‌وتو بیت..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-30 10:34:34

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

dast xosh azizm sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-30 11:16:31

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

سوباس بؤتؤ شةنێ كيان پرسه‌ی‌ ژنان بةس بؤ ئةوةيه باسى فلان و فيسار ئةكريت تيايدا ......ئيتر خؤ حورمةتى ئةو خانةوادةيه ناكرن كه تووشى ئةو  بارودؤخه ئةبن به مردنى كةسيكيان...سوباس.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-30 11:17:48

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

سوباس بؤ بةيامةكةت داده جنارى ئازيز ......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-30 11:33:16

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

ده‌ست خۆش شادۆست گیان سه‌رکه‌وتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-30 11:38:09

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

سوباس بؤتؤ  SOZi كيان سةركةوتوو بيت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-01 16:12:10

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

sarkawtu bet shadost gean baxwday rast dakay  hewadarm aw raftarana namenet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-01 16:28:55

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

ماندو نه‌بی  ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-01 18:28:14

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

rezhen w kak hsen swpas bo ewa barezakanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-01 23:25:10

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

تعزى زنان بؤ بوكيك بؤ زةمكردنى خةسوى وة بؤ خةسوى بؤ ززةم كردنى بوكةكةى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-02 11:04:22

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: **پرسه‌ی‌ ژنان**

هههههههه

سوباس بؤتؤ كاك  ئةليكسةندةر,,,

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net