❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسه‌نگی له‌ ژیاندا ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-02 19:48:06

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

هاوسه‌نگی له‌ ژیاندا ...

هاوسه‌نگی له‌ ژیاندا ...

ژیان وه‌ک قوتابخانه‌ وایه، چۆن ده‌بێت له‌ هه‌موو وانه‌یه‌کدا پله‌ی ده‌رچوون بهێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ له‌ ژیانیدا ده‌بێت گرنگی بدات به‌ هه‌موو لایه‌نێک‌ و هه‌قی خۆی بداتێ و تیا ده‌رچێت، ئه‌مه‌ش له‌و حیکمه‌ته‌و ه‌ دێت که‌ قورئان باسی ده‌کات: "يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَنْ يَشَآءَُ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرا ً كَثِيرا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَاَّ أُوْلُوا الأَلْبَاب واته‌: خوا به‌ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته‌ بێت حیکمه‌ت و دانایی ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌سیش حیکمه‌تی پێ ببخشرێت، ئه‌وه‌ بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه‌، جا بێجگه‌ له‌ ژیرو هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( إن لربک عليک حقا، وإن لجسدک عليک حقا، وإن لعينيک عليک حقا، وإن لأهلک عليک حقا... أعطوا کل ذی حق حقه )، واته‌: ده‌بێت حه‌قی خوا بده‌ن، حه‌قی لاشه‌شتان بده‌ن، حه‌قی چاوتان بده‌ن، حه‌قی خاوو خێزان بده‌ن، هه‌موو شتێک که‌ حه‌قی هه‌یه‌ له‌سه‌رتان حه‌قی خۆی بده‌ن.

به‌ڵێ کۆمه‌ڵێک حه‌ق هه‌ن که‌ ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێن و بدرێن:

یه‌که‌م: لاشه‌ی خۆت و ئه‌ندامه‌کانت حه‌قیان له‌سه‌رته‌، بۆیه‌ ده‌بێت گرنگیان پێ بدرێت، مرۆڤ پێویسته‌ به‌شی پێویست بخه‌وێت و هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی دوو جار خۆی بشوات و جلی پاک و ڕێک و پێک له‌به‌ر بکات و ... هتد، پیاوێک هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گرنگی بده‌م به‌سه‌رو قژم ( بیشۆم، دایبهێنم...هتد)، حه‌زره‌تیش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ که‌ بیشۆیت و دایبهێنیت، به‌ڵکو ڕێزی قژت بگره‌)... به‌ڕاستی بڕواناکه‌م له‌ فه‌رهه‌نگی هیچ گه‌لێکدا بگه‌ڕێیت ده‌سته‌واژه‌ی ئاوا جوان هه‌بێت ( ڕێزی قژت بگره‌)!

دووه‌م: حه‌قی ماڵ و منداڵ، ده‌بێت ڕزق و ڕۆزیان بۆ په‌یدا بکرێت و ژیانیان بۆ خۆش بکرێت، یاری‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، به‌ چاکی په‌روه‌رده‌ بکرێن و ... هتد... حه‌زره‌تیش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( چاکترینتان چاکترینتانه‌ بۆ ماڵ و منداڵی، و من چآکترینتانم بۆ ماڵ و مناڵم)... حه‌زره‌ت(صلى الله عليه وسلم) پێشبڕکێ‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ عائیشه‌دا(ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) و ڕێزی زۆری له‌ کچه‌کانی ده‌گرت و له‌به‌ریان هه‌ڵده‌ستا و یاری ده‌کرد له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیان...

سێیه‌م: ڕێز گرتنی دایک و باوک و خزمه‌تکردنیان حه‌قێکه‌و ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی ده‌ستکه‌وتنی به‌هه‌شته‌ و خراپه‌ کردنیش له‌گه‌ڵیان له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌کانه‌...

چواره‌م: حه‌قی ڕێگا، ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌ باسی حه‌قی ڕێگا ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شتێک ڕێی خه‌ڵکی گرت بوو لابرێت ( إماطة الأذی عن الطريق ) وه‌ ئه‌مه‌ش دانراوه‌ به‌به‌شێک له‌ ئیمان که‌ زیاتر له‌ حه‌فتا به‌شه‌ (بضع و سبعون شعبة)...

پێنجه‌م: حه‌قی خوا که‌ له‌پێش هه‌موو حه‌قه‌کانه‌وه‌یه‌ (إن لربک عليک حقا)‌ بۆ ئه‌مه‌ش بڕوادار هه‌وڵ ده‌دات فێری زانستی شه‌رعی ببێت و خواپه‌رستی زۆر بکات و بانگه‌واز بکات و تێبکۆشێ بۆ ئاینه‌که‌ی و ... هتد .
جابڕوادار له‌ بگره‌ و به‌رده‌ی کێشمه‌کێشی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م حه‌قانه‌دا ماندوو ده‌بێت، که‌ له‌ ڕاستیشدا له‌ززه‌تی ژیان له‌و هه‌وڵ و کۆشش و ماندوو بوونه‌دایه‌.

ئیبن جوزی باسی ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بۆ ده‌کات و ده‌ڵێت:

( سه‌یری هیممه‌ت به‌رزی خۆمم کرد سه‌رم سوڕما، چونکه‌ من حه‌زده‌که‌م زۆر شت فێربم و که‌م زانین به‌ بێ هیممه‌تی ده‌زانم، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه‌ ته‌مه‌نیش به‌ش نه‌کات ئه‌و هه‌موو زانسته‌ی تیا به‌ ده‌ست بهێنم ...
ئینجا حه‌ز ده‌که‌م کار بکه‌م به‌و زانسته‌ی هه‌مه‌و ئه‌مه‌وێت وه‌ک ( بیشر کوڕی حارث الحافی) وه‌رعم هه‌بێت و وه‌ک (معروف الکرخی)زوهدم هه‌بێت و .. هتد ... ئه‌مه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵکی دابڕێم، به‌ڵکو به‌رده‌وام سوود به‌خه‌ڵکیش بگه‌یه‌نم ...
پاشان ده‌مه‌وێت کارو کاسپیه‌کیش بکه‌م تا ئاتاجم به‌که‌س نه‌بێ و ده‌ست له‌ خه‌ڵکی پان نه‌که‌مه‌وه‌ و که‌س منه‌ت نه‌کا به‌سه‌رما ... دیاره‌ ئه‌وه‌ی هیممه‌تی به‌رز بێت هه‌روا دانانیشێت ... دیسان حه‌ز ده‌که‌م مناڵم هه‌بێ و له‌ ده‌ورم بن ...
ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ حه‌ز ده‌که‌م بنووسم و نووسراوه‌کانم دوای خۆم سوودیان لێوه‌رگیرێ و ناوم بمێنێ ... دیاره‌ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ شتێکی دژ به‌یه‌که‌و، جۆرێک ماندوێتی و شپرزی و ئازار دروست ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر جۆن بێت ته‌سلیمی بووم، ڕه‌نگه‌ (تهذیب) و چاکبوونم له‌و هه‌وڵ و کۆشش و ماندوو بوونه‌دا بێت، ئه‌گه‌ر گه‌یشتمه‌ ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی له‌ نیه‌تمدایه‌ ئه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌یشتم ئه‌وا نیه‌تی بڕوادار له‌ کاره‌که‌شی گرنگتره‌و خێری خۆمم ده‌ست ده‌که‌وێت) ... (صید الخاطر) ئه‌م حاڵه‌ی ئیبن جوزی لای زۆر له‌ بڕواداران هه‌یه‌ و هه‌ر که‌س به‌ جۆرێک حه‌قه‌کان ده‌دا...
هاوسه‌نگی و چه‌ند تێبینی‌یه‌ک:

1- ئاشکرایه‌ ئیسلام ئاینێکی جیهانیه‌ و تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه‌ گرنگی به‌ هه‌موو بوارێکی ژیان ده‌دات و هانی موسڵمانانیش ده‌دات که‌ گرنگیانپی بده‌ن.
هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ موسڵمانان که‌متر له‌ لایه‌نه‌کانی تر گرنگیان داوه‌ به‌ بواری پزیشکی، ئه‌مه‌ش وای له‌ پێشه‌وا شافیعی کردووه‌ که‌ بڵێت:" (وا نازانم هیچ زانستێک پاش حه‌ڵاڵ و حه‌رام گرنگتر بێت له‌ زانستی پزیشکی، که‌چی به‌ داخه‌وه‌ ئه‌هلی کیتاب زاڵ بوون به‌سه‌رماندا له‌و بواره‌دا و پێشمان که‌وتوون)..."
هاوه‌ڵێکی شافیعی ده‌ڵێت: "(پێشه‌وا شافیعی زۆر خه‌می بوو که‌ موسڵمانان گوێیان نه‌ئه‌دا به‌ پزیشکی و ده‌یووت: پزیشکی که‌یه‌ک له‌سه‌ر سێی زانسته‌کانه‌ پشت گوێ خراوه‌و جووله‌که‌ و گاور تیا باڵا ده‌ستن)."
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی خێرای مێژووی ئیسلامی بکه‌ین، ده‌بینین که‌ئه‌م گوێ پێنه‌دانه‌ چه‌ند زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای ئیسلامی، زۆر له‌ خه‌لیفه‌و کار به‌ده‌ستان پزیشکی تایبه‌تی جووله‌که‌ و گاوریان بوون و دیاره‌ ئه‌وانیش نکۆڵی ناکه‌ن له‌ زیان گه‌یاندن به‌ موسڵمانان... وه‌ک ده‌شزانن که‌ ( محمد الفاتح) نزیکه‌ی چوارده‌ جار هه‌وڵی تیرۆر کردنیان دا بۆیان نه‌کرا تا پزیشکێکی تایبه‌تیان نارده‌ ( استنبول) و وای کرد که‌ نزیک ببێته‌وه‌ له‌ کۆشک و پاشان ببێته‌ پزیشکی تایبه‌تی سوڵتان و که‌م که‌م زه‌هری بۆ ده‌کرده‌ خواردنه‌وه‌ تا سه‌رئه‌نجام ژه‌هر ڕێژه‌که‌ی زۆر بوو له‌ له‌شیاو کوشتی... ئینجا هه‌موو ئه‌روپا ده‌ستیان هێنا به‌ دڵنیانا و ووتیان ( هه‌ڵۆی به‌ر‌‌زه‌ فڕی ئیسلام تیا چوو)...
زۆر زانستیش هه‌یه‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ ڕۆژئاوا نایانه‌وێت ده‌ست موسڵمانان بکه‌وێت، سوڵتان عبدالحمید چه‌ند که‌سێکی نارد زه‌مانی خۆی که‌ ببنه‌ پسپۆڕ له‌ بواری نه‌وتدا، ڕۆژئاوا نه‌یانهێشت فێر ببن و ئاڕاسته‌نگیان هێنایه‌ به‌رده‌میان ... که‌چی خۆیان پسپۆڕیان ده‌نارد به‌ خاکی ئیسلامدا ده‌گه‌ڕان بۆ نه‌وت له‌ژێر په‌رده‌ی گه‌ڕان به‌ دوای (آثار)دا، جا بۆ زیاتر چاوو ڕاو کردن شمشێرێک و هه‌ندێ شتی کۆنیان برد بۆ سوڵتان عبد الحمید گوایه‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌... (ئه‌مه‌ش سوڵتان له‌ یاده‌وه‌ریه‌کانیدا باسی کردووه‌)!
کاتێک ووڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان قه‌رزێک ئه‌ده‌نه‌ ووڵاته‌ به‌ناو ئیسلامیه‌کان مه‌رجیان له‌سه‌ر داده‌نێن که‌ بیکه‌ن به‌چی؟! بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ قه‌رزاری بمێننه‌وه‌و پاره‌که‌ به‌فیڕۆ بچێت... یان قه‌رزیان ده‌ده‌نێ و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن به‌مه‌رجێ سه‌ر کوتی ئیسلامیه‌کان بکه‌ن، هه‌روه‌ک مه‌رجیان دان له‌سه‌ر ووڵاتی یه‌مه‌ن، گوایه‌ به‌مه‌رجێک یارمه‌تی ده‌ده‌ن و قه‌رزیان ده‌ده‌نێ که‌ ئیسلامیه‌کان له‌ به‌شداری کردن له‌ حکومدا دوور بخاته‌وه‌؟!
گرنگیدان به‌ بواری پزیشکی وئه‌ندازیاری و ئه‌تۆمی و ... هتد به‌شێکه‌ له‌و عیباده‌ته‌... ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌مێنین بۆ پسپۆڕی تایبه‌ت له‌ هه‌ر بوارێکدا ووڵات پێویستی پێی بێت. ئه‌وه‌ته‌ له‌ ووڵاتی سودان که‌ ده‌یه‌وێت به‌رنامه‌ی ئیسلام په‌یڕه‌وی بکات جاری وا هه‌یه‌ دائه‌مێنن بۆ پسپۆڕی تایبه‌ت...
2- ئه‌م مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌نگی‌یه‌ هاوه‌ڵانیش ناڵاندویانه‌ پێیه‌وه‌ و حه‌زره‌تیش (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر کردووه‌...
کاتێک موسڵمانان کۆچیان کرد له‌ مه‌ککه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، کۆچکه‌رانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر ماڵه‌ (انصار)ه‌کاندا و کردنی به‌ برا، (سلمان)ی فارسی بوو به‌ برای ( انی درداء)، که‌ (سلمان) سه‌ردانی کرد، خێزانی (ئه‌بو درداء)ی بینی شڕۆڵه‌یه‌و هیچ گوێ بۆی و جل و به‌رگی نادات، سه‌لمان لیی پرسی: بۆ ئاوایت؟ ئه‌ویش ووتی: (ئه‌بو درداء) ی برات کاری به‌ دنیا نه‌ماوه‌...
کاتێک نان دانرا ئه‌بو درداء ووتی: تۆ نان بخۆ من به‌ڕۆژووم (ڕۆژووی سووننه‌ت)، سه‌لمان ووتی: تانان نه‌خۆی له‌گه‌ڵما نان ناخۆم، ناچار ئه‌بو درداء له‌به‌ر میوانه‌که‌ی ڕۆژووه‌که‌ی شکاند .. کاتێک شه‌و داهات چه‌ند جار ویستی هه‌ستێ بۆ شه‌و نویژ، سه‌لماند پیی ووت :بنوو جارێ، تا سێیه‌کی دوایی شه‌و ئینجا سه‌لمان هه‌ڵی ساند و ووتی: ئینجا ده‌ هه‌سته‌ بابه‌یه‌که‌وه‌ نوێژ بکه‌ین...
به‌یه‌که‌وه‌ نوێژیان کردو ئینجا سه‌لمان پێی ووت: ( إن لربک عليک حقا، وإن لنفسدک عليک حقا،و لأهلک عليک حقا، فاعط کل ذی حق حقه )... دوایی هاتن بۆ پێگه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) گێڕایه‌وه‌، ئه‌ویش فه‌مووی: سه‌لمان ڕاست ده‌کات .. (بوخاری گێڕاویه‌ته‌وه‌).
3- هاوسه‌نگی له‌ نێوان بانگه‌واز کردن و جێبه‌جێ کردنی و سووننه‌ته‌کاندا پێویسته‌، تا بانگخواز زیاتر له‌ خوا نزیک ببێته‌وه‌، پیاو باشێکی تابعین ده‌ڵێت: (کێ پیاوێکم پیشان ده‌دات که‌ به‌شه‌و له‌شه‌و نوێژدا بگری له‌ ترسی خواو له‌ ڕۆژیشدا به‌ده‌م خه‌ڵکه‌وه‌ پێبکه‌نێت)... دیاره‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ ڕاده‌گرن که‌من...
شێخ عبدالقادری گه‌یلانی به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خواپه‌رستیه‌ی ده‌یکرد بانگه‌وازیشی ده‌کرد و بووه‌ مایه‌ی هیدایه‌تی خه‌ڵکێکی زۆر و جارێکیان ووتی خوای گه‌وره‌ ویستی وا بوو که‌ سوود به‌ خه‌ڵکی بگه‌یه‌نم، سووپاس بۆ خوا زیاتر له‌ پێنج سه‌د که‌س له‌سه‌ر ده‌ستما موسڵمان بوون و زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار که‌سیش له‌ سه‌ر ده‌ستما ته‌وبه‌یان کردووه‌) ل 51 التنازع والتوازن (د. محمد موسی الشریف).
4- هاوسه‌نگی کردن له‌ نێوان تێکه‌ڵاوی خه‌ڵک و سه‌ردانیان و گرنگیدان به‌ خۆفێر کردن... ( به‌ڕاستی کات که‌مه‌، یارمه‌تی براکه‌ت بده‌ سوود له‌ کاته‌کانی وه‌ر بگرێ)...
ئیمام یوسف القاضی که‌ له‌ساڵی 297ز دا مردووه‌، به‌ زانای پایه‌ به‌رز ئیبراهیمی حه‌ربی که‌ له‌ (258)ی کۆچیدا مردووه‌ ده‌ڵێت باوکی ئیسحاق ئه‌گه‌ر به‌ پێی پێویست بێین بۆ لات و سه‌ردانت بکه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ حه‌قت له‌سه‌رمانه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌لات بین و له‌ خزمه‌تتدا بین)، ئه‌ویش ووتی هه‌موو نه‌هاتنێک له‌ خراپی ووشکی و بێ سه‌لیقه‌ییه‌وه‌ نیه‌و هه‌موو هاتنێکیش له‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دڵه‌کان نزیک بن له‌یه‌که‌وه‌)...
به‌ڕاستی ئه‌مه‌ کێشه‌ی ئه‌م زه‌مانه‌یه‌، هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌ناسێت و شار فراوان بووه‌، که‌س و کار (ما شاء الله‌) زۆرن، وه‌ره‌ حه‌قی هه‌مووان بده، بزانم کاتت ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خۆت شتێک فێر ببیت، یان شتێک بنووسی، بۆیه‌ باده‌م به‌ گله‌یی نه‌بین و عوزر بۆ یه‌ک بهێنینه‌وه‌و سوود له‌ کاته‌کانمان وه‌ربگرین به‌ باشترین شێوه‌، سا به‌ڵکو به‌فه‌زڵی خوا به‌ هه‌موو لایه‌کمان کاروانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ هه‌نگاوێ زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستمانا بچێته‌ پێشه‌وه‌...
5- ڕێگای دنیاو ڕێگای ئاخیره‌ت دوو ڕیی جیاواز نییه‌، ئه‌گه‌ر دنیات وویست به‌ ڕێگایه‌کدا بڕۆیت و ئه‌گه‌ر ئاخیره‌تت وویست به‌ ڕێگایه‌کی تردا بڕۆیت، به‌ڵکو ده‌توانێت به‌ڕێی دنیادا بڕۆیت و ئاخیره‌تیش به‌ ده‌ست بێنێت به‌وه‌ی که‌ نیه‌تت ڕاست بکه‌یته‌وه‌ بۆ خوا...
خوای گه‌وره‌ نایه‌وێت دنیا فه‌رامۆش بکه‌ین و پشت گوێی بخه‌ین، قورئان ده‌فه‌رمووێت‌: "وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُون َ. فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ" .(البقرة: 219)، واته‌: پرسیارت لێده‌که‌ن چی ببه‌خشن له‌ ڕێی خوادا، بڵێ: ئه‌وه‌ی زیاده‌ له‌ خۆتان و ماڵ و مناڵتان، ئا به‌و شێوه‌یه‌ خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌، تاوه‌کو بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ دنیا و ئاخیره‌تتان)...
هه‌روه‌ها قورئان فێرمان ده‌کات که‌ بپاڕێنه‌وه‌ له‌ خوا که‌ چاکمان بۆ بکات له‌ دنیا و له‌ ئاخیره‌تدا: "وِمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ . أُولَـئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّمَّا كَسَبُواْ وَاللّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ" .(البقرة:201-202)، واته‌: هه‌شیانه‌ که‌ ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له‌ دنیادا خێر و چاکه‌ و ناز و نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له‌ قیامه‌تیشدا له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌. ئا ئه‌وانه‌ له‌ هه‌ندێک له‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ ئه‌نجامیانداوه‌ به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له‌ دنیاو قیامه‌تدا و خوا زۆر به‌ خێرایی لێپرسینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات( هه‌ر که‌سه‌ به‌و شوێنه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌ دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه‌).
دیاره‌ ژیان له‌ دنیادا هه‌وڵی ده‌وێت بۆ په‌یدا کردنی بژێوی و ئا لێره‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ماڵ و سامان دێته‌ ئاراوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش ئیسلام به‌گرنگ گرتوویه‌تی و پاره‌ی داناوه‌ به‌مایه‌ی ڕاگیر بوونی ژیان، بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌فام و بێ عه‌قڵ بێت و (سفیه‌) بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌کانی که‌ پاره‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ تیا نه‌چێت، ئه‌بێت بۆی سه‌ر په‌رشتی بکرێت و بخرێته‌ ئیشه‌وه‌و به‌وه‌ به‌خێویش بکرێت، قورئان ده‌فه‌رمووێت: "وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاماً وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفا" .( النساء:5)، واته‌: ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌ که‌م ئه‌قڵ و پیاو خراپان ( که‌ ئێوه‌ به‌رپرسن له‌ ماڵیان)، له‌ کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌ هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌ جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).
پاره‌ خوا کردوویه‌تی به‌مایه‌ی ڕاگیر کردنی ژیان "الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاما" بۆیه‌ نابێت به‌فیڕۆ بدرێن و به‌خۆڕایی ته‌خشان و په‌خشانی پی بکرێت... هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کارو کاسپیشیان ده‌کرد و له‌ێی بازرگانییه‌وه‌ پاره‌ی باشیان په‌یدا ده‌کرد و پاره‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بوو نه‌ک له‌ دڵیانا، بۆیه‌ زۆر به‌ دڵفراوانی ده‌ژیان و ده‌ستیان نه‌قووچاند بوو له‌ ئاستی بانگه‌وازی خوادا... ته‌نانه‌ت شه‌ش که‌س له‌و ده‌ که‌سه‌ی که‌ مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێدرا بوو ملیۆنێر بوون...
ئه‌وه‌ش (سعید کوڕی المسیب) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ تابعین ده‌ڵێت: (خێر نیه‌ له‌ که‌سێکدا که‌نه‌یه‌وێت پاره‌ی حه‌ڵال کۆبکاته‌وه‌ و حه‌قی خوای لێ بدات و موحتاجی که‌س نه‌بێت).
(سوفیان الثوری) که‌ له‌ 161 کۆچیدا مردووه‌ ده‌ڵێت جاران پاره‌ زۆر مه‌به‌ست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌ڵغانی موسڵمانانه‌)... با‌شه‌ له‌ سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا پاره‌ قه‌ڵغان بوو بێت ئه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ سه‌ده‌ی پانزه‌ی کۆچییه‌ و دنیای پاره‌یه‌و جووله‌که‌ و گاور به‌ پاره‌ حوکم ده‌که‌ن و خه‌ڵک ده‌کڕن و دنیا هه‌ڵده‌سووڕینن، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌پاره‌و پڕوپاگه‌نده کێیان بوێت ده‌یهێننه‌ سه‌ر حوکم له‌ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تدا که‌ ئه‌مریکایه‌...
که‌واته‌ ده‌بێت به‌ چاوێکی تر سه‌یری دنیاو ماڵ و سامان بکه‌ین‌ و لێی نه‌ترسین، به‌ڵکو ئازایانه‌ هه‌وڵی بۆ بده‌ین له‌ڕێی حه‌ڵاڵه‌وه‌ و ئازایانه‌ش خزمه‌تی بانگه‌وازی خوای پێ بکه‌ین تاوه‌کو له‌ قیامه‌تدا سه‌ربه‌رز و سه‌ر فراز بین، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه‌ که‌ حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) په‌نای گرتووه‌ به‌ خوا له‌ فه‌قیری و داوای ده‌وڵه‌مه‌ندی کردووه‌ له‌ خوا: (اللهم إني أعوذ بک من الکفر والفقر) ( اللهم إني أسألک التقي و الغني ) یان ده‌فه‌رموێت: ( نعم المال الصالح للرجل الصالح)... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (نعم العون علي تقوی الله‌ المال)، واته: پاره‌ یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه‌ بۆ پارێزکاری ... کنز المال، 6342/ الدلیمی.
له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تریشدا هاتووه‌: ( الدراهم و الدنانير خواتيم الله‌ فی أرضه‌ من جاء بخاتم مولاه‌ قضيت حاجته‌) کنز المال، 6332، واته‌: درهه‌م و دینار مۆری خوان له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر که‌س مۆری په‌روه‌ردگاری پێ بێت کاری جێبه‌جێ ده‌بێت.
6- ڕاسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ڵپه‌دایه‌ و چاوی تێر نابێت و ڕه‌نگه‌ په‌لاماری چه‌ند ئیشێک بدات و حه‌قی هیچیشیان به‌ته‌واوی نه‌دات و باش فریایان نه‌که‌وێت، ئه‌مه‌ش دیاره‌ ده‌یبات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی که‌ وه‌عدی ناڕاست بێت و نه‌توانێت قسه‌ی خۆی بباته‌ سه‌ر...
بڕوادار کار ده‌کات به‌ڵام هاوسه‌نگی ده‌بێت له‌ نێوان کاره‌کانیدا، تاوه‌کو خاوه‌نی وه‌عد و په‌یمانی خۆی بێت و بتوانێت به‌ چاکی پیا ڕابگات...
کات گرنگه‌و ڕێکخستنی کاته‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ گرنگه‌، به‌تایبه‌ت که‌ ئێمه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ئیسلامیدا خوێندومانه، ئاشکرایه‌ له‌ ئیسلامدا نوێژ و ڕۆژو و حه‌ج و زه‌کات کاتی تایبه‌تیان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌: "إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَّوْقُوتاً"‌ .(النساء: 103)، واته‌: نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه‌ له‌ کاتی دیاری کراودا ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن.
ڕاستگۆیی له‌ وه‌عد و له‌ مه‌وعیدا سیفه‌تی پێغه‌مبه‌رانه‌ (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌وه‌ حه‌زره‌تی ئیسماعیل (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) که‌ قورئان له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: "وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولاً نَّبِيّاً". (مریم:54)، واته‌: ئیسماعیلیش باس بکه‌ له‌ قورئاندا، به‌ ڕاستی ئه‌و له‌ به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌ کروای خوا بوو.
ڕێزگرتن له‌ کاتی خۆت و خه‌ڵکی سیفه‌تێکی جوانه‌ و کاتیش بریتیه‌ له‌ ژیان، ئه‌و سه‌عات وخوله‌کانه‌ی ده‌ڕوات ناگه‌ڕێته‌وه‌ و مرۆڤ له‌ قیامه‌تدا خه‌فه‌ت له‌ به‌فیڕۆیانی ده‌خوات...
زانای پایه‌ به‌رز (علی طنطاوی) زۆر گرنگی ده‌دا به‌ کاته‌کانی و له‌ ژووره‌که‌یدا به‌رامبه‌ر خۆی کاتژمێریکی گه‌وره‌ی دانابوو، هه‌موو کات پێس مه‌وعید خۆی ئاماده‌ ده‌کرد به‌ ده‌ خوله‌ک و چاوه‌ڕوانی میوانی ده‌کرد، ڕۆژێک خۆی ئاماده‌ ده‌کات و چاوه‌ڕێی براده‌رێکی ده‌کات که‌ چی بیست خوله‌ک دوا ده‌که‌وێت، ئه‌میش ده‌یباته‌ ژووری میوان و به‌ته‌نها بیست خوله‌ک به‌جێی دێڵێت ئینجا ده‌چێته‌وه‌ بۆلای و خزمه‌تێکی باشی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تێی بگه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوانی چه‌ند ناخۆشه‌!
ئه‌مه‌ بێچگه‌ له‌وه‌ی که‌کاتی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ بۆ خواردن و بۆ نووستن و ... هتد، دیاره‌ ئه‌م ڕێکخستنی کاته‌ و ته‌مه‌نی درێژی وای کرد که‌ به‌هه‌زاران په‌ڕاو بخوێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ش بنووسێت و له‌ چه‌نده‌ها ئێستگه‌ و له‌ چه‌نده‌ها که‌ناڵه‌وه‌ ووتار بدات و خزمه‌تێکی باش به‌به‌رنامه‌ی خوا بکات... ل 85 ظاهرة التهاون بالمواعید.

له‌ کۆتاییدا: له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم کارمان بۆ ئاسان بکات و بتوانین له‌سه‌ر مه‌وعیده‌کانمان سه‌ر ڕاست و ڕاستگۆ بین و کاته‌کانمان به‌ شتی نا به‌جێ به‌ فیڕۆ نه‌ده‌ین و بتوانین له‌ خزمه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌دا زیاترینی کاتمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ و سوودی دنیاو قیامه‌ت به‌ خۆمان و موسڵمانان به‌ ده‌ست بگه‌یه‌نین.( اللهم آمین).


سه‌رچاوه‌: ژیانه‌وه‌.

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net