.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









هەموو ژیانم خستبووە گەڕ تەنها بگەم بە و ئاواتەی لە دڵی من دایەو وەکو هەموو کەسێکی ئەم زەمینە بەختەوەرو بە ئومێدەوە بژیم . کاتێک هەرزە کاربووم ژیان لام گرنگ نەبوو کە چۆن ڕەفتاربکەم وەلێ ئەوە گرنگ بوو کە خۆش بژیم و هەست بە بەر پرسیارەتى نەکەم . وامدانا بوو کە من پاڵەوانم تەنیا منم لەم ژیانەدا . لە تەمەنێکدا بووم نەمدەزانى عەشق چیەو خۆشەویستى چۆنە هەڵبەتە لە فەرهەنگیشم دانەبوو تەنها لەسەر زوبانی خەڵکیەوە گوێبیستی دەبووم . لە قۆناغی سێ یەمى ناوەندی بووم کەوتمە داوی خۆشەویستیەوە ئیدی هەناو رۆح و دڵم پڕ بوون لە خۆشەویستى و کردارو رەفتارم بۆنی خۆشەویستیان لێ دەهات روخسارم سیمای خۆشەویستى پێوە دیار بوو کە عاشق بووم فێربووم هەموو کەسم خۆش بوێت .چەند پیرۆزو پڕ بە هایە خۆشەویستى . رق و کینەو زۆرداری و خۆپەرستى نیە لە هەگبەی دا . وام لێ هاتبوو تەنیا خۆشەویستى شک ببەم بڕوام وایە هەربە خۆشەویستیشەوە ئەمرم ( هۆزان ) کچێکی رۆح سووک و باڵا مامناوەند بوو چاوانی رەنگێکى زەردی وریاییان دەنواند ، رۆژێک لە بازاڕەوە بۆ ماڵەوە ئەهاتم گیرۆ ببوم بۆ قوتابخانە بۆیە زۆر بە پەلە رێم دەکرد هەرکۆڵان و کۆڵان لێمدا . لە سووچی کۆڵانێکی تەسک بەر کچێک کەوتم و لە دیوارێکم دا دیاربوو زۆر ئەزیەتیم دا زمانم ڵال بوو لە ئاستیا هیچم بۆ نەوترا بەمنی ووت خێرە بۆ وا بە پەلەی ؟ منیش ووتم ببورە زۆر تاخیر بوومە بۆ قوتابخانە . کچێکى تابڵێی دەم بە خەندەو روو خۆش بوو . بەمنى گوت دەکرێ بزانم پۆلی چەندی ؟ زۆرم پێ سەیر بوو چونکە من چیم لێ کردوو ئەو بۆ ئەم هەموو پرسیارەم لێ دەکات . زۆر بە ساناهیەوە هەموو ئەدرەسی خۆی دا بەمن ئەویش وەک من خوێندکاربوو . کە تەماشای چاوانیم ئەکرد زۆر بە هێز بوو رۆشنى چاوی لەو ساتەوە موچڕکەیەک گیانمى هەژاند . کاتێک گەیشتمەوە ماڵ خۆم گۆڕی بەڵام هیچ نانم بۆ نەخورا هەرلە بیرکرنەوەی ئەو کچە دا بووم حەزیشم نە کرد بچم بۆ قوتابخانە . بۆ یەکەم جار کە رێککەوتین یەکتری ببینین ئەوەبوو ناو بازاڕمان دەست نیشانکرد . کات هات یەکترمان لە نزیکەوە بینی و چاک و چۆنیمان کردوو بە حەزی هەردووکمان گفتمان دا ببینە خۆشەویشتى یەکتر . دواتر خواحافیزیمان لە یەک کرد . هەست دەکەم لەم رۆوە دڵم داگیر کراوەو شۆخێکى تیایە . پەیوەندی من و هۆزان رۆژ بە رۆژ لە گەشەو باڵابووندا بوو . نامە ناردنمان بەردەوام بوو هەر لە نێوان چوار رۆژ جارێک دا بوو یەکەم نامەی خۆشەویستیمان پڕ بوون لە درکاندنی نهێنیەکانمان ئەمەش یەکەم نامەی هۆزانە کە بۆ منی نارد " خۆشەویستەکەم هەژار گیان ئەی ئاواتی هەمیشەم لە ناخی دڵمەوە ئەمەوێت بە بەردەوامی و پەرە بەو عەشقە بدەم وەبەڵێنیش بدەم کە سووربم لە پاراستنى ئەم ئەوینەی من و تۆ چونکە باوەڕم بەوەیە کە خۆشەویستى تۆ بێ پێچ و پەنایە کات کوشتنى نیەو نەمرە . خۆشەویستت (هۆزان ) کە بۆت هەتا هەتایە " منیش ئەم نامەیەم بۆ نووسی " گوڵی من دەبوایە زۆر لە مێژە تۆم ناسیبوایە بێ گومان ناتوانم بە جارێک ئەو هەستە گەورەیەی لە دڵی من دایە دەری بێنم کەبۆ یەکەم جار چاوەکانتم بینى بە حەپەساویەوە تەماشای تۆم دەکرد لەو کاتەوە چاوانم هۆگری زەردەخەنە گەشەکانت بوون منیش سۆز بێت لەم عەشقە وەفایی بنوێنم و تۆ هی من بیت و من هی تۆ بم و بەس . دڵسۆزەکەت ( هەژار ) .هەموو رۆژێک بۆ بینینى هۆزان ئەچوومە سەر ڕێگای لە قوتابخانە . ماوەیەک کەس و کاری هۆزان تاقی باتیان ئەکردین ئاگاداری پەیوەندی من و هۆزان ببون منیش ناچاربووم کەکەم بچم بۆ بینینى لە بەر خاتری هۆزان نەوەکو ئەزیەتى بدەن لە سەر منا . رۆژگار هاتوو ڕۆی پەیوەندی من و هۆزان بە تین و گڕتربوون . رۆژێکیان هۆزان ژوانى دامێ کە بچم بۆ لای . زۆربەی ژوانەکانمان درەنگانى شەو بوو . کە شەو هات یەکسەر چوومە لای ماڵیان بینیم زۆر قەڵە باڵغ بوو منیش زۆر ترسام لە وەی کە پێکەوە بمانبینن . بەهەر حاڵ خۆم گەیاندە ئەودیوی ماڵەوەیان کە چووم هۆزانیش لە چاوەڕوانى من دابوو بەڵام هۆزان ئەم جارەیان زۆر بە کزی لاوازییەوە هاتە پێش چاوم منیش سڵاوم کردو وتم هۆزان گیان خێرە بۆ وا مات و مەلوول دیاری ؟ خۆدڵت لێم نەڕەنجاوە نەوەکو ماڵەوەتان لە سەرمنا بێزاریان کردبیت ؟ هەژار گیان من تا هەتایە دڵم لە تۆیا زویر نابێت بەڵام راستیەک هەیە دەمەوێت پێت بڵێم ؟ منیش ووتم فەرموو گوێم لێتە ؟ هەژار گیان من هەرلە مناڵیەوە لە کوڕی مامم مارە کراوم بە بنپشک بۆ براکەم ، بەڵام من جیا لە تۆ لەکەس تێناگەم و ئەم کوڕەم بە دڵ نیە . منیش یەکسەر ئەوێم بێ خوا حافیزی جێ هێشت زۆرم خەمم خوارد باوەڕم نەبوو ئەو شەوم بەیانی بە دوادابێت شەوێکی ئازار بەخش بوو بۆ ئەم ووتەیەی هۆزان . هەفتەیەک بە سەرچوو هیچ هەواڵێکى هۆزانم نەزانى زۆر بێتاقەت ببووم هیچ دیار نەبوو بچێت بۆ قوتابخانەش . هەوڵمدا هەواڵێک لە بارەی وون بوونی بزانم ئەویش چوومە ڵای ماڵیان هەر لە گەڕەکەکەیان خەڵکانێکى زۆر لە بەر دەمی ماڵیان بوون زۆر ترسام بیرم کردەوە نەوەکو ماڵی هۆزان بێت و هۆزان شتێکی بەسەر هاتبێت . بەهەر حاڵ نزیک بوومە وە لە وێ و پرسیارم کرد لە کچە بچکۆڵەیەک ووتم ئەرێ کچی جوان خێرە بۆ ئەم ماڵە وا قەڵە باڵغە ووتی ماڵی ئێمەیەو خوشکم تازە لە نەخۆشخانە هاتۆتەوە .هەردوو قاچم عەرزیان نەدەگرت لە جێگای خۆمەوە تاسام منیش ووتم بۆ کێ ناخۆشە ؟ ووتی هۆزانى خوشکم . زۆرم پرسیار لێ کرد بەڵام هەر ئەوەندەی درکاند . لێ نەگەڕام هەر ئەوەندە بزانم زیاتر پرسیارم کرد دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت بە باوک و برا کەی زۆریان لێداوە کە بە زۆر ڕازی بکەن شوو بە کوڕ مامی بکات .هۆزان یەک حەفتە لەسەر جێگا دەکەوێت . دوای مانگ و نیوێک بەسەر ئەم مەسەلەیە ماڵی هۆزان بێ دەنگ ئەبنەوە لە گەڵ هۆزان . هۆزان لە قوتابخانە دادەبڕێت نازانێت بە چ شێوەیەک من ببینیت تەنیا نامەیەکم بۆم ئەنێریت و کاتێکیش دادەنێت کە بچمە لای . بە نامەکەی هۆزان گەش ئەبمەوەو بوهاری خۆشەویستیم پڕ ئەبێت لە گوڵ و هیوا دارستانى عەشقمان پڕترو چڕ تر ئەبێتەوە . شەو هات و چوومە لای بینیم چاوی پڕە لە فرمێسک و گریان یەکەم قسەی ووتى تارای بووکێنى بۆ هیچ کەس لەسەر ناکەم جیا لە تۆ نەبێت . بە چاوی پڕ لە گریان سوێندو پەیمانمان نوێ کردەوە . ماڵە مامی هۆزان جارێکی تر داوای هۆزانیان کردەوە ، ئەم جارەیان ئەوینمان بەرەو ئاقارێکی نادیار دەڕوات . برا دڕندەکەی هۆزان وەعدی دابوو گەر هۆزان قایل نەبێت ئەم جارەیان ئەیکات بە قوربانی گوللەیەک . هۆزان هەر ڕازی نابێت براکەی خۆی لێ هەڵدەکات زۆری لێ دەدات و بە پشتە دەمانچە لە مێشکی ئەدات و هۆزان لە هۆش خۆی دەچێت و یەکسەر ئەیبەن بۆ نەخۆشخانە . دوای چاوەڕوانیەک دکتۆر دێتە دەرەوەو بە دایک و باوکی دەڵێت کچەکەتان خۆێن رژاوەتە ناو مێشکیا نەزیفی کردوە . دایک و باوکی هۆزان بەرەو ژوورەکەی بە گریانەوە ئەچن . بەڵام هۆزان هەر بە ئیشارەتی پەنجەکانى ناڕەزایی دەکات بە هاتنى باوکە بێ ویژدانەکەی . دەم و چاوی باوکی پەشیمانی پێوە دیارە بەڵام دوای چ تازە دادی نادات پەشیمانى . کاتێ گوێ بیستى ئەم رووداوە بووم لە هێزوو توانا کەوتم دەمویست بچم بۆلای بەڵام حەزم نەکرد بچم لەبەر باوک و براکەی چونکە دەزانن لە سەر منا رازی نیە بە کوڕ مامی . بۆیە نەموویست بچم . هۆزانی من ( 20 ) خولەکی نەبرد چاوی لەسەر یەکتر داناو رۆحی دەرهات لە لەشیا . کە چووم نەگەیشتم بە زیندوویی ببینم .دوای لە نەخۆشخانە دەریان هێنا ئینجا چووین بۆ ناشتنى ، من دوایین کەس بووم لە سەر گۆڕەکەى هاتمەوە ئەم پارچە شیعرەم کردە دیاری لە سەر کێلی گۆڕەکەى هۆزانم دانا .
ئەی کچی مەملەکەتى عەشق و ئەوین
دەستى غەدر مەرگی هێنا بە دیاری
بەلێن بێت لە دوای کۆچت رەش بپۆشم
چونکە هەرتۆم شک ئەبرد بۆ رۆناکیم
نوسينى/ ئەمیر زەنگەنە
له مالبه رى سه باح مه جيد وه ركيراوه
لهسهر هێڵ نییه