.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زیبکه‌ی عازه‌به چییه‌و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟
زیبكه یان عازه‌به یه‌كێكه له‌و دیارده سروشتییه‌ی كه هاوكاتی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و لاوێتییه ، به‌یه‌كێك له‌و گرفت و كێشانه ده‌ژمێردرێت كه تووشی لاوان ده‌بێت و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن . ئه‌م زیبكانه له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و هه‌رزه‌ییدا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات و ده‌رده‌كه‌وێ ، هۆكاره‌كانی زۆره و چاره‌سه‌ركردنیشی تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزه . جگه له‌وه‌ی زۆری و چڕی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه و ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها له ڕووی شێوه‌و قه‌باره‌وه جیاوازی هه‌یه . بهلاَم پێویسته پاك و خاوێنی ڕابگیرێ و چاودێری بكرێ ، وه هه‌روه‌ها زانینی هۆكاره‌كانی بۆ خۆپاراستن . هه‌رچه‌ند هۆكاره‌كانی زیبكه‌ی ئه‌م قۆناغه یه‌ك هۆكاره بهلاَم شێوه‌و قه‌باره‌ی ده‌گۆڕێت . هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی توێژێكی چه‌وری له ژێر پێستدا ،
هه‌ندێ جار له هه‌ندێ كه‌سدا زۆر به‌كه‌می ڕوو ده‌دات ، بهلاَم له هه‌ندێكی تردا به شێوه‌یه‌كه كه كه‌سه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كات و ده‌م و چاوی تێك ده‌دات . چونكه زۆربه‌ی زیبكه‌كان له ده‌م و چاودا ده‌رده‌كه‌ون و جاری وه‌ها هه‌یه چه‌ند زیبكهیهك پێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه شێوه‌ی برینێك نیشان ده‌دات ، هه‌ندێكی كه‌می تریان له‌سه‌ر پشت و سنگ ده‌رده‌چن . ئه‌م زیبكانه به خواردنی چه‌ور و گه‌رما زیاد ده‌كه‌ن .
وه‌ك وتمان ئه‌م زیبكانه دیارده‌یه‌كی سروشتی قۆناغی پێگه‌یشتن و هه‌رزه‌ییه زۆر جاریش بۆ قۆناغی لاوێتی به‌رده‌وام ده‌بێت . هه‌ندێ شێوه‌ی زیبكه‌كان گه‌وره‌و پانن ده‌م و چاو ناشرین ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكی تریان له‌به‌ر نزیكیان له یه‌كترییه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و تێكچونی پێستی ده‌م و چاوی . جۆرێكی تریان بنه‌كه‌كانیان پته‌وه‌و سه‌ره‌كه‌ی پڕ ده‌بێت له چڵك و ده‌ردراوی زه‌رد . هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌ك هۆكاره ، بهلاَم پێ ئه‌چێ چاره‌سه‌ركردنی به پێی جۆری زیبكه‌كان بگۆڕێ . بهلاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌ك هه‌یه كه پێویسته پهیِڕهوی لێ بكرێت بۆ خۆپاراستن .
بۆ چاره‌سه‌ركردنیش وه‌ك نه‌خواردنی خوارده‌مه‌نی چه‌ورو شیرینی پڕ نیشاسته و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی ده‌م و چاوو زوو شتنی به ئاوی گه‌رم .ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی و به‌كار نه‌هێنانی كرێم و ده‌رمانی چه‌ور بۆ ده‌م و چاو . هه‌روه‌ها پاش كامڵ بوون و پڕبوونی زیبكه‌كان له چڵك و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی كه ده‌توانرێ به ده‌رزییه‌كی درومانی پاك و پاكژكراو به ماده‌ی پاكژ كه‌ره‌وه یان په‌نجه‌كه به‌هه‌مان شێوه پاك شۆردرابێت و پاكژكرابێت ده‌توانرێ سه‌ره زه‌رده‌كه‌ی بته‌قێنرێت یان بگوشرێت به مه‌رجێك زۆر توند نه‌بێ و فشار نه‌خرێته سه‌ر پێستی ده‌م و چاو و نه‌بێته هۆی هه‌وكردنی ، له دواییدا پاكردنه‌وه‌ی شوێنی زیبكه ته‌قیوه‌كان به ئهستیون . ده‌رچونی ئه‌م زیبكانه هه‌فته‌ی ( ٨ – ١٠ ) زیبكه ده‌رده‌چێ . كه ته‌قاندنی و پاكردنه‌وه‌ی ئاسانه ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كبریت به‌كار بێت كه چاره‌سه‌رێكی تری زیبكهكانه ، هه‌روه‌ها پێویسته به سابوونی ترشی ( دێرماسید ) بشۆرێت یان ئه‌و سابونه‌ی كه له لیمۆو مادده‌ی دژه ترش و دروست ده‌كرێ . وه‌ك سابونی ( زیست ) جگه له‌م شێواز‌و ڕێگه‌ی تریش هه‌یه كه پزیشك خۆی ده‌توانێ به پێی چۆنیه‌تی زیبكه‌كان دیاری بكات و له ژێر چاودیِری خۆیدا به‌ڕێوه بچێ .
وه‌رگیراو....
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش هاوڕێ ئه‌زیزه‌که‌م
سه‌رفرازبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه ڕه‌ها گیان..به هیوای سوود وه‌رگرتن....
له‌سه‌ر هێڵ نییه