.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌مڕۆ بۆچوونی زۆربه‌ی زانایانی جیهان یه‌كانگیره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌شوهه‌وای هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ره‌و گه‌رم بوون ده‌ڕوات وكون بوونی چینی ئۆزۆن و قه‌تیس بوونی گه‌رماو وشكه‌ساڵی وبێبارانی روو له هه‌ساره‌كه‌مان بكات، به‌ڵام زانایه‌كی روسیا بۆچونێكی ته‌واو جیاوازی هه‌یه له‌م بۆچوونانه و ئه‌و زانایه وا پێشبینی ده‌كات كه زه‌وی به‌ره‌و چاخێكی تری سه‌هۆڵی بڕوات و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستیش ده‌خاته‌ڕوو، هاوكارمان خاتوو ڤالنتینا بترۆڤینا بۆچوونه‌كانی ئه‌و زانایه‌ی بۆ وهرگێڕاینه سه‌ر زمانی كوردی هیوادارین بابه‌ته‌كه‌ی سوودمه‌ند بێت و به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ بیخوێننه‌وه چونكه ته‌نها تیۆرێكی زانستییه..
سه‌رنوسه‌ر
***
به بۆچوونی "حه‌بیبوڵڵا عهبدوسهمهدۆف"، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمانیی سه‌ر به وێستگه‌ی ناوه‌ندی چاودێری گه‌ردوونناسی روسیا، گوایه ئه‌گه‌ر هه‌یه، كه له پرۆسه‌یه‌كی جیهانیدا كه‌مبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر زه‌وی پاش 7 ساڵی تر ده‌ست پێبكات و وه‌ك رووداوێكی جیهانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی Ria news زانای ناوبراو رایگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تاقیگاكهمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌ساڵانی 2012 تا 2015 پله‌ی گه‌رمای زه‌وی ورده ورده داده‌به‌زێت.
به‌پێی وته‌كانی ئه‌و زانایه: هه‌ساره‌كه‌مان له‌ساڵانی "1998-2005" دا لوتكه‌ی گه‌رمبوونه‌وه‌ی كهشو هه‌وای جیهانی تێپه‌ڕاند، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونێكی به‌رچاوی هێزی تیشكبهخشی خۆر له نزمبوونه‌وه‌ی له‌گشت سه‌ده‌ی 20 دا، به‌ڵام ئێستا هێزی تیشك به‌خشی خۆر پاش وه‌ستانێك خه‌ریكه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه له دوای ساڵی 2041 دا بگاته نزمترین ئاستی خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی روودانی سه‌رماو سۆڵه‌یه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، كه له‌ئێستاوه پڕۆسه‌ی دانه‌وه‌ی گه‌رماكه‌ی خۆی ده‌ست پێكردووه.
ئه‌مه له‌رووی تیۆرییه‌وه، به‌ڵام گه‌ر بێینه سه‌ر واقیع ئه‌وه به هۆی (Thermie inertia)، واته باری سستی گۆڕینی پله‌ی گه‌رمای ئاوی زه‌ریاكانی جیهان له‌لوتكه‌ی ساردبوونه‌وه‌ی زه‌وی دوور ده‌خرێته‌وه تاده‌گاته ساڵانی "2055-2060".
به‌بۆچوونی سه‌مه‌دۆف، دیارده‌ی قه‌تیس بوونی گه‌رما ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گه‌رمای زه‌وی رابگرێت، چونكه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی كهشو هه‌وای زه‌وی زۆر كه‌مه، بۆ نموونه له‌ماوه‌ی 9 ساڵی رابردوودا پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربوونی گازی "CO2"له‌نێو هه‌وادا بهرێژیهكی زیاتر له 4% زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارده‌ی سروشتی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گازی "CO2" له‌ناو چینی هه‌وای ئهتمۆسفێردا هه‌ر هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌پێش سه‌رده‌می پیشه‌سازیشدا وه‌ك دیارده بوونی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و دوو فاكته‌ره هۆكار نین بۆ گه‌رمبوونی كهشو هه‌وا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌نجامی دیارده‌ی زیادبوونی هێزی تیشك به‌خشی خۆر په‌یدا بوبوون.
عهبدولسهمهدۆف ده‌ڵێت گه‌ر له‌نێوان ساڵه‌كانی 2007تا 2010پله‌ی گه‌رمای سه‌رگۆی زه‌وی به‌و رێژه‌یه‌ی پێشوو به‌رز نه‌بێته‌وه- ئه‌وه ده‌بێته باشترین به‌ڵگه‌نه‌ویستی ئه‌و راستیه‌ی كه زه‌وی ده‌چێته قۆناغی ساردبوونهوهوه، چونكه توانای خۆر لهگهرمكردنی زه‌وی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و تیۆری گه‌رمبوونه‌وه‌ی كه‌ش وههواش ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كه.
به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رماو ساردبوونی كه‌ش و هه‌وا، جه‌مسه‌ره‌كانی به‌سته‌ڵه‌ك و بهفرپۆشهكانی زه‌وی به رێژه‌یه‌كی فراوانتر دروست ده‌بن، ئه‌وسا ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چڕبوونه‌وه‌ی گازی قه‌تیس ما‌و وترشهڵۆكی "CO2"له‌نێو به‌رگی هه‌وای زه‌ویدا، بۆیه زانای ناوبراو پێشبینی زێده ساردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كات كه له‌ئه‌نجامی هاوكاتیی روودانی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا رووده‌ده‌ن، ئه‌م گۆڕانانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ به گۆرانكارییه‌كانی له‌سه‌ر خۆر دا به‌ندن..
به داخه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته پێشبینی زیادبوونی رێژه‌ی پانتایی به‌سته‌ڵه‌ك و بهفرپۆشی زه‌وی بكرێت، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی چڕی گازی قه‌تیس ما‌و له‌سه‌رده‌می ساردبوونه‌وه‌ی زه‌ویشدا هه‌ر زه‌حمه‌ته. ده‌شزانرێ كه چڕبوونی "CO2" له‌سه‌رده‌می چاخه سههۆڵیهكاندا به رێژه‌یه‌كی دوو هێنده‌یی كه‌متره به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ئێستادا.
عهبدولسهمهدۆف ده‌ڵێت كه ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ش و هه‌وا كه به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا دێت بۆ یه‌كه‌م جار نیه، به‌ڵكو له سه‌ده‌كانی پێشوشدا روویان داوه، بۆ نموونه گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وای زه‌وی له‌سه‌ده‌ی 11 و 12 یانزه‌و دوانزه‌دا به جۆرێك بوه كه له وڵاتی سكۆتلاندا ی ئێستادا ره‌زی مێو چێنراوه، دورگه‌ی گرین‌لاند یش هێنده سه‌وز بووه كه نۆرماندییهكان له‌سه‌ری ژیاون.
به‌ڵام له‌نێو سه‌ده‌كانی 17 و 18 حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا دا زه‌وی دووچاری ساردبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بوه كه به چاخی سه‌هۆڵی بچووك ناوبراوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی گرین‌لاند ناچاربوون ماڵ و حاڵیان به‌جێ بهێڵن و به‌ره‌و گهرمیانهكان بڕۆن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا به‌چاوی خۆیان دیویانه كه ئاوی رووباره‌كانی "تایمز و سین" به‌ستوویه‌تی و بوه‌ته شه‌خته.
به بۆچوونی سه‌مه‌دۆف ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی زه‌ویش كاریگه‌ری زۆر زیاتر به‌سه‌ر وڵاتانی سه‌ر رووی هه‌ساره‌كه‌مان به‌جێده‌هێڵێت و له‌وانه‌یه پانتاییه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور كه پێشتر نه‌ده‌بوونه سه‌هۆڵبه‌ندان، لهوساردبوونهوهیهدا به‌چینێكی ئه‌ستووری سه‌هۆڵ دابپۆشرێت .
ئاژانسی (Ria news) ی روسیا //

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش بێت ده‌شتی گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌سوده و ئه‌و زانیاریه بهسودانهت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم
به‌هیوای خۆشی و کامه‌رانی بۆ تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست .
.............. کوڤان ...............

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس کوڤان گیان بۆدهستخۆشیهکهت ، به هوای سوودمه‌ند بوون
هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته ، کاتت شاد بێت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ست خوش كاكه ده شتى زانياريه كه ت به سود بو سه ر كه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆ تۆش به‌ڕێز ساڤۆ ، به هیوام سوودی هه‌بووبێت ، کاتت شاد بێت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh bet barez gyan:)


له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xoshbeat har sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet barasti babateki xosh bu
له‌سه‌ر هێڵ نییه