❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كێشه‌ی‌ شنۆ هیرانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-05 08:43:45

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60

كێشه‌ی‌ شنۆ هیرانی‌

كێشه‌ی‌ شنۆ هیرانی‌ له‌ به‌دواداچونێكی‌ لێدواندا   
ڕیپۆرتاژ و چاوپیکه‌وتن
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی شنۆ هیرانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی (ی ن.ك) وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لێدوان ده‌داته‌وه‌
به‌ختیار جه‌میل كاوانی: 62 شاهیدی هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌و یه‌كێی تر به‌رپرسی لقه‌‌و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیش به‌ گه‌رمی ته‌داخولیان كردوه‌
ئا: لێدوان
دوای كوژرانی پیاوێك له‌ شه‌قڵاوه‌ به‌ده‌ستی كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی شنۆ هیرانی بكوژی پیاوه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، لێدوان بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ كاك به‌ختیار جه‌میل كاوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌
پ: شنۆ هیرانی‌ له‌ قسه‌كانیدا به‌رائه‌تی‌ خۆی‌ باس ده‌كرد, ئێستاش ته‌سلیم به‌ دادگا كراوه‌, ئایا ئێوه‌ وه‌ك حزب ته‌سلیمتان كردوه‌؟ یان خۆی‌ چۆته‌ دادگا؟
و: پێشه‌كی‌ حه‌ز ده‌كه‌م شته‌كان وه‌ك خۆی‌ بلاَو بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ به‌ داخه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كان شته‌كان وه‌ك خۆی‌ بلاَو ناكه‌نه‌وه‌‌و زیاد‌و كه‌می‌ لێده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ وه‌لاَمه‌كه‌تان له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ بوه‌, ئه‌و كێشه‌یه‌ش كێشه‌یه‌كی‌ عائیلیه‌ بۆیه‌ پێش حادیسه‌كه‌ خه‌به‌ری‌ باوكی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ داوه‌ حه‌زی‌ ده‌كرد ته‌سلیم به‌ باوكی‌ كوڕه‌كه‌ بێت‌و باوكی‌ كوڕه‌كه‌ چی‌ قه‌رارێك بدات ئه‌وا خۆی‌ ئازاده‌، به‌لاَم دواتر باوكی‌ كوڕه‌كه‌ قبوڵی‌ نه‌كرد، كه‌ خۆی‌ ته‌سلیم به‌ ئه‌و بكات، چونكه‌ بۆ ئه‌و خۆش نه‌بوو یان كێشه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی‌ ده‌چوو، ئیتر له‌سه‌ر بڕیاری‌ خۆی‌، خۆی‌ ته‌سلیم به‌ دادگا كرد، باوكی‌ كوڕه‌كه‌ش داوای‌ كرد كه‌ خۆی‌ ته‌سلیم به‌ دادگا بكات پێی‌ باشه‌؟
پ: خۆی‌ ته‌سلیم به‌ چ دادگایه‌ك كردوه‌ هی‌ هه‌ولێر یان شه‌قلاَوه‌؟
و: خۆی‌ ته‌سلیم به‌ پۆلیسی‌ كۆیه‌ كردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌ پێی‌ قانونیش حادیسه‌كه‌ له‌ سنوری‌ جوگرافیای‌ كۆیه‌یه‌، هه‌م گفوگۆیه‌كه‌و هه‌میش جه‌نازه‌كه‌ له‌وێ‌ بووه‌؟
پ: ئه‌ی‌ موداخه‌له‌ی‌ حزبی‌ تا چه‌ند رۆڵی‌ هه‌بوه‌ له‌ ته‌سلیمكردنی‌ به‌ نمونه‌ قسه‌كانی‌ نێچیر بارزانی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ كردی‌، یان شتی‌ تر؟ یاخود به‌ شێوه‌یه‌كی‌ قانونی‌ سه‌یری‌ كێشه‌كه‌ ده‌كه‌ن؟
و: وه‌كو پارتی‌‌و یه‌كێتیش هه‌وڵیان دا به‌ قانونی‌ یه‌كلا بێته‌وه‌، به‌لاَم ته‌داخولاتی‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هه‌بوه‌، زۆر به‌ گه‌رمیش.
پ: ته‌داخوله‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كێشه‌كه‌ بون یان له‌ ئاڵۆز كردنی‌ دابوون ؟
و: به‌خوا زیاتر بۆ ئاڵۆزنه‌كردنی‌ بارودۆخی‌ كوردستان بوون، چونكه‌ ئه‌وانه‌ یه‌كیان یه‌كێتی‌‌و یه‌كیان پارتی‌ بوون, ئیتر شته‌كان بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ بون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر شته‌كه‌ درا به‌ قانون، كێشه‌ ساسیه‌كه‌ی لێدێته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌مێنێته‌وه‌ كێشه‌ عائیلیه‌كه‌.
پ:  شنۆخان له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی گله‌یی‌ ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ به‌ مه‌ڵبه‌ند گه‌یاندوه‌و موداخه‌له‌ كه‌م له‌ كێشه‌كه‌ كراوه‌، ئایا پێشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ به‌ ئێوه‌ گه‌یاندوه‌؟
و: به‌ڵێ‌، راست ده‌كات زیاتر له‌ ده‌ جار له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند باسی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ كردوه‌‌و نامه‌كانی‌ هێناوه‌ كه‌ بۆی‌ ناردراوه‌, ئێمه‌ هه‌وڵمان دا به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ من به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندم‌و ئه‌وانی‌ تریش خزمی‌ منن, ئه‌وانی‌ تر له‌ من نزیك ترن نه‌ك شنۆخان وه‌كو تیره‌و خزمایه‌تی‌, دیاره‌ ناردمانه‌ لای‌ باوكی‌ وتمان بڕۆ لای‌ باوكی‌ پێی بڵێ‌ كوڕه‌كه‌ت شتی‌ وا ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات, جارێك‌و دوو جار و سێ‌ جارو دوایی‌ به‌رده‌وام بوو قه‌زیه‌كه‌و ده‌چوو لای‌ باوكی‌, ئیتر كه‌ زانیمان چاره‌سه‌ری‌ ناكرێ‌، هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ لقی‌ 24ی‌ سه‌فین دانیشتین‌و كۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ر كرد، چونكه‌ مانگانه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌وریمان هه‌یه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ مه‌سئولی‌ لق‌و مه‌ڵبه‌ندو كۆمه‌ڵێك له‌ كارگێره‌كان باس له‌و مه‌وزوعه‌ كرا، ئه‌وانیش ده‌وری‌ چاكیان هه‌بوو هه‌وڵیان داو وتیان بۆ تا ئێستا به‌ ئێمه‌تان نه‌وتوه‌و ئێمه‌ موحاسه‌به‌ی‌ ده‌كه‌ین ئیتر لیژنه‌یه‌كمان پێك هێنا له‌ هه‌ردوو لا یه‌كیان كاك موراد سه‌عدی‌ بوو لای‌ ئێمه‌ كه‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ كاك رزگار كه‌ كه‌سێكی‌ زۆر باشه‌و كارگێره‌و به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانه‌ ئیتر ئه‌وان خه‌ریك بوون بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌قریبه‌ن كێشه‌كه‌ كه‌م بۆوه‌، چونكه‌ هه‌م باوكی‌ موداخه‌له‌ی‌ كرد، هه‌میش براده‌رانی‌ لق به‌ده‌نگ كێشه‌كه‌وه‌ هاتن, بۆ ماوه‌ی‌ پێنج شه‌ش مانگ  ئه‌و كوڕه‌ بێده‌نگ بوو, به‌لاَم دیاره‌ دوای‌ پێنج شه‌ش مانگه‌كه‌ له‌ ناكاو دیسان ده‌ستی‌ به‌ نامه‌و نامه‌كاری‌‌و سه‌یركردن به‌ دوور بین و شته‌كان ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌، ئه‌وجاره‌ش هاته‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ پێیوتین كه‌ دیسان ئه‌و كوڕه‌ واز ناهێنێت, وتمان باشه‌ ئه‌و جاره‌ش سه‌ر له‌ باوكی‌ بده‌, من خۆشم كه‌ وازی‌ نه‌هێنا چومه‌ لای‌ باوكی‌ له‌گه‌ڵ باوكی‌ مه‌سه‌له‌كه‌م باس كرد، باوكی‌ زۆر موته‌ئه‌سیر بوو به‌و مه‌سه‌له‌یه‌و وتی‌ ئه‌و كوڕه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ مندا نیه‌و ژن‌و منداڵی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ نازانم ئێستا چی‌ پێ بڵێم چونكه‌ دوو سێ‌ جار پێم وتوه‌ دیاره‌ ده‌ستی‌ پێكردۆته‌وه‌، ئینجا جارێكی‌ تر شنۆ هه‌وڵی‌ دا چۆوه‌ لای‌ باوكی‌‌و پێی‌ وتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره‌ كوڕه‌كه‌تان عاقڵ نه‌كه‌ن ده‌یكوژم، باوكیشی وتبووی‌ وه‌لاَهی‌ بیكوژه‌، ئێمه‌ هیچمان پێناكرێت له‌گه‌ڵی‌، دیسان مه‌وزوعه‌كه‌ كه‌م بۆوه‌‌و بێده‌نگی‌ له‌سه‌ر كراو ئه‌ویش وازی‌ هێناو واز هێنانه‌كه‌ش دیاره‌ زه‌ختێك هه‌بوه‌كه‌ مه‌سه‌له‌كانی‌ له‌گه‌ڵ باس كردوه‌, به‌لاَم دیاره‌ قه‌زیه‌ی‌ ئه‌خیری‌ واته‌ له‌ مه‌رحه‌له‌ی‌ ئاخیری‌ كێشه‌كه‌دا ئێمه‌ ئاگادار نه‌بوین، ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ پێشتر په‌نای‌ بۆ ئێمه‌‌و براده‌رانی‌ لق‌و باوكی‌ بردوه‌و هه‌موو شته‌كانی‌ به‌كار هێنا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌سئولی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ئێمه‌ باسی‌ لێوه‌ كردبوو كه‌ ده‌چێ‌ په‌نا ده‌با بۆ یاسا‌و شكات له‌و كوڕه‌ ده‌كا براده‌رانی‌ ئێمه‌ پێیان وتبوو باشه‌ ئه‌وه‌ لق‌و مه‌ڵبه‌ندو باوكی‌‌و هه‌موویان هیچیان پێنه‌كرا، پێت وایه‌ لێره‌ كه‌ ئیداره‌كه‌ی‌ پارتیه‌ یاسا چی‌ پێده‌كرێت له‌و قه‌زیه‌یه‌، ئه‌ویش وتبووی‌ بادیسان له‌وێش حه‌یام نه‌چێ‌ و به‌ردێكی‌ له‌سه‌ر دانابوو, دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دیاره‌ له‌ مانگی‌ ئه‌خیری‌ به‌گوێره‌ی‌ قسه‌كانی‌ شنۆ كه‌ دوای‌ حادیسه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ی‌ باس كرد ئه‌و كوڕه‌ هه‌ر وازی‌ نه‌هێناوه‌ ئیتر ئه‌ویش مه‌وعیدێكی‌ له‌گه‌ڵ داناوه‌ مه‌وعیده‌كه‌ به‌ حسابی‌ شنۆ له‌سه‌ر ره‌غبه‌تی‌ كوڕه‌كه‌ بووه‌ كوڕه‌كه‌ش دیاره‌ چووه‌ بۆ سنورێكی‌ خاریجی‌ سنوری‌ پارتی‌, به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌و كوڕه‌ی‌ له‌وێ‌ داناوه‌ كه‌ به‌ ته‌كسیه‌ك هاتوه‌و ئێمه‌ بینومانه‌ له‌ نزیك هیزۆپ دایناوه‌ كه‌ ئه‌و سنوره‌ش له‌ سنوری‌ ئیداره‌ كۆنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیه‌, ئیتر ئه‌و كوڕه‌ كه‌ به‌ڕێ‌ كه‌وتوه‌ به‌ برایه‌كی‌ وتوه‌ كه‌ ده‌چم بۆ لای‌ شنۆ له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك ته‌له‌فۆنم داخرا ئه‌وه‌ بزانه‌ من نه‌ماوم, ده‌مانچه‌ش له‌ برایه‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گرێت, ده‌مانچه‌كه‌ ده‌مانچه‌یه‌كی‌ به‌هاداره‌ له‌ زێڕو زیوو ئه‌و شتانه‌یه‌ لێیوه‌رده‌گرێت‌و له‌ پێش ئه‌و سواری‌ ده‌كات, ده‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر نه‌هاتمه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ لای‌ شنۆم, هه‌تا ئێره‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندو لق‌و باوكی‌ له‌ كێشه‌كه‌ ئاگادار بووین، به‌لاَم دوای‌ قه‌تله‌كه‌، بێده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر مه‌وزوعه‌كه‌ كرا, شنۆ هاته‌وه‌ ده‌وامی‌ خۆی‌ دوای‌ پێنج رۆژ براكه‌ی‌ ئه‌وه‌ی ده‌مانچه‌ی داوه‌تێ، ده‌ڵێ: من ده‌مانچه‌م داوه‌ته‌ ئه‌و كوڕه‌، باوكی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ ئامۆزای منه‌‌و زۆر لێمه‌وه‌ نزیكه‌، ته‌له‌فونی بۆ كردم‌و وتی حاڵه‌تێكی ئاوا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێی، ئیتر ئه‌گه‌ر چووم كار له‌كار ترازابوو، چونكه‌ ئه‌و ده‌مانچه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو لای براكه‌ی وتبوی ده‌چم بۆ لای شنۆ، دیسان هه‌وڵمانداو له‌دوای شنۆمان نارد‌و مه‌لا‌و ریش سپی پیاو ماقولانی گونده‌كه‌مان بانگ كرد، من‌و شنۆ‌و باوكی‌و چه‌ند كه‌سێك دانیشتین‌و به‌ شنۆمان وت كه‌ هه‌موو نیشانه‌كان دێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و پیاوه‌ت كوشتوه‌، وتی شتی وا نیه‌و من ئاگام له‌و كه‌سه‌ نیه‌، دوای موراقه‌به‌و ته‌حه‌شوداتی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ په‌یدا بوو، شه‌قڵاوه‌ش له‌ژێر ئیداره‌ی پارتیه‌‌و بۆ منیش قورس بوو، به‌رپرسی حزبی كه‌سێك بم‌و نه‌یگه‌یه‌نمه‌وه‌ سنوری خۆی، ئه‌و كاتیش هێزی زۆری براده‌رانی پارتی كۆبۆوه‌و شكات كرا، ئه‌وه‌ بۆ من وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو خزمی شنۆ قورس بوو، بۆ ته‌سلیمكردنی شنۆ به‌ پارتی یان دادگا، كه‌ ئه‌و كات هێشتا كێشه‌كه‌ به‌ ته‌واوی روون نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ یارمه‌تی براده‌ران ژنه‌كه‌مان قوتار كرد‌و هێنامانه‌وه‌ لای كه‌س‌و كاری‌و ئه‌مه‌ش وای كرد گومانی سیاسی له‌ كێشه‌كه‌ كرا، گوایه‌ مه‌ڵبه‌ند ئاگای له‌و كێشه‌یه‌ هه‌یه‌و به‌ختیار ئاگای لێیه‌، كاره‌كه‌ كه‌مێك ئاڵۆز كرا‌و ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره‌ نه‌بوو، كه‌ گه‌وره‌ كرا‌و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر دوو لا ته‌ده‌خولیان كرد، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك كۆسره‌ت‌و كاك فازل میرانی رۆڵی باشیان هه‌بوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌مێك ئاڵۆزی له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی‌و هێز كۆكردنه‌وه‌ له‌ ده‌وری مه‌ڵبه‌ند په‌یدا بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ بێ كێشه‌بوو، ئێمه‌ هه‌وڵماندا شنۆ ته‌سلیم بكه‌ین، ئه‌و وتی ته‌سلیم نابم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی یه‌كێتیش بم، ئه‌وا ته‌سلیمی پارتیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی وتیان ئێمه‌ ته‌سلیمی پارتی ناكه‌ین، به‌ڵكو ته‌سلیمی دادگایه‌كی عادیلانه‌ی ده‌كه‌ین له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ئیتر له‌وێش لێك حاڵینه‌بونێك هه‌بوو، ئیتر تا چوار پێنج رۆژ شنۆ خۆی شارده‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی ناموسی عائیلی بوو، رێژه‌یه‌كی زۆری فه‌رمانده‌ی عه‌سكه‌ری‌و پیاو ماقوڵانی گوند پشتگیری وه‌زعه‌كه‌یان كرد، چونكه‌ ژنێك دیفاعی له‌ شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆی كردووه‌، دواتر گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی شنۆ ته‌سلیم بكرێ‌و هه‌موو گه‌یشتنه‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ ئه‌و به‌ ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردووه‌و به‌ ده‌مانچه‌ی كابرا كابرای كوشتوه‌‌و حاشاییش ناكا، ئێستا ئه‌و له‌ كۆیه‌یه‌و له‌ دادگایه‌‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێ له‌رێگه‌ی دادگاوه‌ ئاگاداری راوبۆچونی بێت‌و ئه‌و دیفاعی له‌ شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆی كردووه‌، ئه‌و ژنه‌ 10 ساڵ په‌كه‌كه‌ بووه‌‌و ده‌ڵێ من چوار جار بریندار بوومه‌ له‌ شاخ‌و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت 10 كه‌سیشم پێ ده‌كوژرێ، چونكه‌ هه‌ندێك پرسیار له‌وه‌ ده‌كرا له‌لایه‌ن حاكم‌و براده‌رانی پارتی داخۆ ژنێك ده‌توانێ زه‌لامێك بكوژێ؟ ئه‌و ده‌ڵێ من بۆیه‌ وام كردوه‌ دیفاعم له‌ شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆم كردووه‌، من خۆم سه‌ردانم كردووه‌و یه‌كێكم له‌وانه‌ی دیفاع له‌ كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كه‌م‌و ئه‌ویش ده‌ڵێ من ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ په‌شیمانم ئه‌و پیاوه‌ شه‌ش منداڵی هه‌یه‌و به‌خێوكردنیان قورسه‌.
كاك به‌ختیار له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: من پرسیارێكم هه‌یه‌ بۆ میدیاكان‌و بۆ خه‌ڵك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌یان ژن ده‌كوژرێن به‌ بیانوی ناموس‌و شتی تر‌و خه‌ڵكیش بێده‌نگی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن‌و بگره‌ زۆر مه‌سئول‌و خه‌ڵك پشتیوانی قاتیله‌كان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین، به‌ ده‌م كێشه‌كه‌وه‌ بێن، بۆئه‌وه‌ی ته‌واو روون بێته‌وه‌، من یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ ده‌مه‌وێت كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بێت، پێش شه‌ش مانگ داوامان له‌ به‌ڕێز مه‌كته‌بی رێكخستن كرد كه‌ شنۆ بگوازنه‌وه‌‌و خۆشی حه‌زی ده‌كرد، به‌ڵام سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رێگه‌ی به‌وه‌ نه‌داو یه‌كێتیش پێی وابو كێشه‌كه‌ ئاسانه‌و چاره‌ ده‌كرێت‌و ئێمه‌ش ته‌فاسیله‌كه‌مان پێنه‌دابوون، ئێستا كێشه‌كه‌ روویداوه‌ ئه‌و ژنه‌ ئه‌و پیاوه‌ی كوشتوه‌، براده‌رانی پارتیش قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ژنه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت‌و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكێكی تر بخه‌نه‌ ناو كێشه‌كه‌وه‌‌و به‌ره‌و سیاسه‌تی به‌رن، خۆ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر پێمان زانیبا نه‌مانده‌هێشت بگاته‌ ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه‌‌و رێگه‌مان نه‌ده‌دا ئه‌و زه‌لامه‌ بكوژرێت، چونكه‌ ئه‌ویش ئامۆزای خۆمانه‌‌و كێشه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نیه‌‌و ئه‌و ژنه‌ش كه‌ بانگی ئه‌و پیاوه‌ی كردووه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ بووه‌‌و له‌ نه‌تیجه‌ی موناقه‌شه‌ی خۆیان نه‌گه‌یشتونه‌ یه‌ك‌و گرژی له‌نێوانیان په‌یدا بووه‌، ئیدی ده‌مانچه‌كه‌ راكێشراوه‌و شنۆ ویستویه‌تی لێی بستێنێ، نه‌كا پیاوه‌كه‌ بیكوژێت، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی راكێشانی ده‌مانچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌وه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای ئه‌و، ته‌قیوه‌و چه‌ند فیشه‌كێكی به‌ر كه‌وتوه‌، چونكه‌ ئه‌و نیازی كوشتنی نه‌بوه‌.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش كه‌ مه‌به‌ستی پیاوه‌كه‌ چی بووه‌و چی له‌ شنۆ ویستوه‌، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و پیاوه‌ مه‌به‌ستێكی پاكی نه‌بوه‌، چونكه‌ خێزانی كابرا ئامۆزای منه‌و شه‌ش منداڵی هه‌یه‌‌و خێزانه‌كه‌ی زۆر موحته‌ره‌مه‌، به‌ڵام خۆی پیاوێكی داوێن پیس بووه‌، جگه‌ له‌ شنۆ، ته‌شقه‌ڵه‌ی به‌ چه‌ندین كچی شه‌قڵاوه‌و گونده‌كه‌ی ئێمه‌ش كردووه‌، ئیتر ئه‌وه‌ بۆ زه‌واج‌و شت نه‌بووه‌، چونكه‌ جارێك ره‌فز دوو جار ره‌فز؟، باوكی ئاگادار كراوه‌و لق‌و مه‌ڵبه‌ند ئاگادار كراون، ئه‌و پیاوه‌ ویستویه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ی خۆی بكات، بۆیه‌ ته‌شقه‌ڵه‌ی بۆ دروست كردووه‌، ده‌نا مه‌به‌ستی سیخوڕی‌و شت نه‌بوه‌، چونكه‌ نه‌ پارتی پێویستی به‌و شتانه‌ هه‌یه‌و نه‌ یه‌كێتیش پێویستی پێیه‌، پارتی پێویستی به‌وه‌ نیه‌ له‌رێگای كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكه‌وه‌ سیخوڕی بكات‌و به‌تایبه‌ت شنۆش له‌ راگه‌یاندن كار ده‌كات‌و شته‌كانی هه‌موو ئاشكراو عه‌له‌نین‌و ئه‌و له‌ رۆژنامه‌و راگه‌یاندن كار ده‌كات، دیاره‌ ئه‌و كوڕه‌ ئه‌حمه‌ق‌و بێ عه‌قڵ بووه‌‌و له‌كاتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شنۆ، ته‌كلیفێكی لێ كردووه‌‌و ویسته‌كه‌ش بۆ خۆی نه‌بوه‌ بۆ كه‌سێكی سه‌ر‌و خۆیه‌تی، به‌ڵام من نازانم كێیه‌ كێ نیه‌‌و شوێن‌و جێگای كوێیه‌؟، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ زۆر بێ ده‌ماغ بووه‌، چونكه‌ چۆن ده‌كرێت پێشتر بۆخۆی‌و دوای بۆ خه‌ڵكی تر هه‌وڵ بدات، دووهه‌م تۆ كه‌سێكی ئیش بۆ پارتی ده‌كه‌ی له‌ ئیستعلاماتی لق ده‌وام ده‌كه‌ی، چۆن دێیه‌ سنوری یه‌كێتی‌و مه‌وعید له‌گه‌ڵ ژنێكی یه‌كێتی داده‌نێی؟ ده‌مانچه‌ دێنی سواری ده‌كه‌ی؟ ئیتر ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كابرایه‌ زۆر ئاستی رۆشنبیری نزم بووه‌.
له‌كۆتاییدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی تر‌و ده‌رباره‌ی پۆسته‌ حزبیه‌كه‌ی شنۆ هیرانی دوای ئه‌و روداوه‌ وتی: دوای یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ له‌ دادگاو بڕیاری دادگا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌رائه‌تی سه‌لمێنرا، كه‌ خۆی ده‌ڵێت 62 شاهیدی هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌و یه‌كێی تر به‌رپرسی لقه‌‌و هه‌موان ئاگاداری كێشه‌كه‌ین، ئه‌وا شنۆخان به‌ شانازیه‌وه‌ وه‌ك جاران له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌و نوسه‌ره‌و وه‌رگێڕێكی شاره‌زایه‌‌و له‌ كوردستانی نوێ كاری كردووه‌و لای ئێمه‌ش كادیرێكی كارایه‌ ئه‌گه‌ر تاوانباركرا، ئه‌وا به‌پێی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن، مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌توانێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات، شنۆ ئه‌گه‌ر له‌دادگا سه‌ركه‌وتو بوو ئازاد كرا، ئه‌وا له‌ پۆستی خۆی‌و له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی، درێژه‌ به‌كاری خۆی ده‌دا‌و ئه‌و هه‌میشه‌ كادیرێكی چالاكه‌و باوه‌ڕی به‌ ته‌بایی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی‌و من دڵنیام كێشه‌كه‌ سیاسی نیه‌و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان دوو عائیله‌ی نزیكه‌‌و باوكی كوژراوه‌كه‌ش كه‌سێكی زۆر وریایه‌و دڵنیام هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ ئازادكردنی شنۆ‌و عه‌فو كردنی، كه‌سێك نیه‌ پێویستی به‌ پاره‌و شتی وانیه‌و ته‌نیا حه‌ز ده‌كات یه‌كلا بێته‌وه‌ شنۆ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كوشتوه‌؟


   
ڕۆژنامه‌ی لێدوان

Kurdzhin
پیاوێك دەناسم هەرچى شتە
تێیدا كۆبۆتەوە
تەنیایی من نەبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net