❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-06 14:26:08

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

به‌هزاد بابینینی ئه‌و له‌ جێگای خۆی هه‌ستا، بێهنام به‌چاولێکه‌ری باوکی له‌جێگای خۆی به‌رزبویه‌وه‌..صه‌نه‌م خۆی له‌پشت په‌روانه‌  حه‌شارد دابوو،دوایی به‌ئارامی له‌لای دایکی دانیشت .باری ده‌روونی په‌روانه‌ له‌وه‌ خراپتر بوو بتوانێ له‌گه‌ڵ میوانه‌که‌ن ئه‌حواڵ پرسی بکات.
به‌هزاد له‌ده‌وروبه‌ری سی و دوساڵیدا بوو ، به‌ڵام زۆر جوانتر ئه‌هاته‌ به‌رچاو.ئه‌و باڵابه‌رزو چوار شانه‌ بوو،قژێکی ڕه‌ش وپڕی پێوه‌ بوو چاوه‌کانی قاوه‌ی و لووتی هه‌ڵۆی بوو،پیاوێکی خۆش قیافه‌و سه‌رنج ڕاکێش ئه‌هاته‌ به‌رچاو.
بێهنام له‌شکڵ و شێوه‌دا‌ له‌باوکی ئه‌چوو،کوڕێکیله‌شێوه‌دا ئارام
،به‌ڵام نهێنگر و دێز ئه‌هاته‌ به‌رچاو .کاتێ په‌روانه‌ سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌  نیگایان له‌گه‌ڵ به‌هزاددا یه‌کی گرت،چووه‌ خه‌ئاڵه‌وه‌ .....به‌ڕاستی ئه‌توانێ پشت به‌به‌هزاد ببه‌ستێ وجڵه‌وی ژیانی خۆی و صه‌نه‌می خۆشه‌ویستی ئه‌و بسثێرێ.
ئه‌و هێشتا له‌دڵه‌وه‌ مه‌جنون ئاسا عاشقی سه‌عید بوو،به‌ڵام سه‌عید بۆ ئه‌و ته‌نها یادگارییه‌ک بوو به‌س! کاتێ صه‌نه‌م و بێهنام به‌یه‌که‌وه‌ به‌فه‌رمانی ئاغای ئیمانی  له‌ژووره‌که‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌،به‌هزاد که‌فنجانه‌ چایه‌کی ته‌واو کردبوو،خۆی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌ ڕێک کردو دوای دوسێ کۆکه‌ ووتی:
په‌روانه‌ خانم!! گه‌ر لات گران نییه‌ ،من ئه‌مه‌وێت به‌ئاماده‌ی خانم و ئاغای ئیمانی له‌گه‌ڵ تۆ قسه‌بکه‌م ؟!
تکات لێده‌که‌م فه‌رموو.
من دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هاوسه‌ره‌که‌م جیا بوومه‌وه‌.ئێسته‌ ده‌مه‌وێ ژیانی تازه‌ ده‌ست پێبکه‌مه‌وه‌،ئومیده‌ وارم ئه‌مجاره‌ خۆشبه‌ختی ڕووم تێبکات. ئاغای ئیمانی به‌جوڵانی سه‌ر قسه‌کانی ئه‌وی په‌سه‌ند کرد.
به‌هزاد به‌رده‌وام بوو ووتی:
من ئه‌مه‌وێت پرسیارێک ،له‌ئێوه‌ بپرسم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئایا خێزانی هاوسه‌ری پێشوتان. مۆڵه‌ت ئه‌ده‌ن صه‌نه‌م تا کۆتایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بژی؟
ڕاحله‌ ئاسێکی هه‌ڵکێشاو به‌ئارامی ووتی:
کاتێ من و سه‌عید  زه‌ماوه‌ندمان کرد ،مامۆژنم له‌دونیا ده‌رچوو ،شه‌ش مانگ دوای زه‌ماوه‌ندی ئێمه‌ مامیشم به‌نه‌خۆشی له‌دونیا ده‌رچوو  دوای مه‌رگی سه‌عیدیش بۆ هه‌میشه‌ سه‌رپه‌رشتی صه‌نه‌م که‌وته‌ ئه‌ستۆی من.
به‌هزاد پێکه‌نی و ووتی:
ئێستا دڵنیا بووم که‌ کچه‌ بچووکه‌ نازداره‌که‌م بۆ هه‌میشه‌ لای دایکی میهره‌بانی ئه‌مێنێته‌وه‌!!
شێوازی قسه‌کانی ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته‌ سه‌ر لێوانی ئاماده‌ بووان و دڵنیای کردنه‌وه‌و ئارامی به‌ڵی کێشا به‌سه‌ر ڕۆحی سه‌ر گه‌ردانی په‌روانه‌دا.
هه‌فته‌یه‌ک دواتر په‌روانه‌و به‌هزاد له‌ ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت و ساده‌، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتیان گۆڕییه‌وه‌  ئاغای ئیمانی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ په‌روانه‌ی دابوو، کۆشکێکی بچووکی جوانی بۆیان کڕی و هه‌موو جۆره‌ پێداویستیه‌کی ماڵی بۆ په‌روانه‌ ده‌سته‌به‌ر کرد.
دوای هه‌فته‌یه‌ک له‌ نیشته‌ جێ بوونی په‌روانه‌ له‌ماڵه‌ تازه‌دا خانم ئیمانی  و ئاغای ئیمانی باخایاڵی ئاسوده‌وه‌ ئێرانیان به‌جێهێشت،به‌مه‌به‌ستی  چوون بۆ هۆڵنده‌.
   *        *          *        *          *
به‌هزاد له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌ پاڵی دابوییه‌وه‌،به‌ناڕه‌حه‌تییه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ ده‌کرد، کام که‌م له‌گریانه‌کانی صه‌نه‌م بێ تاقه‌ت ئه‌بوو.په‌روانه‌ هه‌وڵی ئه‌دا صه‌نه‌م ژیر بکاته‌وه‌،سه‌رکه‌وتو نه‌بوو،به‌هزاد به‌توڕه‌ییه‌وه‌ ته‌ماشایه‌کی کردو ووتی:
ئه‌م کچه‌ چیه‌تی؟
په‌روانه‌ له‌شێوازی قسه‌کردنه‌که‌ی به‌هزاد سه‌ری سوڕما! به‌ڵام به‌سه‌رخۆی نه‌هێناو له‌سه‌ر خۆ ووتی:
به‌هانه‌ی دایه‌ گه‌وره‌ی ئه‌گرێ،له‌نه‌بوونی ئه‌وان نازانم ده‌بێ چۆن ئارامی بکه‌مه‌وه‌؟!
به‌هزاد له‌ جێگه‌ی خۆی هه‌ستاو به‌توندی ووتی:
به‌ڵام من ئه‌زانم چۆن ئارامی ده‌که‌مه‌وه‌!
مه‌روانه‌ به‌ده‌سته‌ پاچه‌یی به‌دوایدا چوو ووتی:
بۆچی ئه‌ته‌وێ چی لێبکه‌یت به‌هزاد؟! تۆخۆت ناڕه‌حه‌ت مه‌که‌ هه‌ر خۆی ئارام ئه‌گرێ.
به‌ڵێ ئه‌رام ده‌گرێ تایه‌و کاته‌........
دواتر به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ ته‌ماشایه‌کی په‌روانه‌ی کرد و به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی خێرا خۆی گه‌یانده‌ صه‌نه‌م.صه‌نه‌م که‌ به‌ده‌سته‌ بچووکه‌کانی چاوه‌کانی هه‌ڵ ئه‌‌گڵۆفی.له‌بینینی چڕو چاوی  توڕه‌ی به‌هزاد له‌رزی.به‌هزاد ده‌ستی گرت بۆ لای خۆی ڕایکێشا ووتی:
چیه‌  چیته‌ وا هات و هاوار ئه‌که‌ی،ئێره‌ ماڵی پورت نییه‌  نه‌نه‌ من بیرت ده‌که‌م!
په‌روانه‌ به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه‌ ته‌ماشای کرد ،صه‌نه‌م ته‌ ئێستا هه‌ڵس و که‌وتێکی ئهاوای له‌که‌س نه‌دیبوو .وشک بو چاوه‌کانی بڕیه‌ به‌هزاد،په‌روانه‌ به‌ ناڕه‌حه‌تییه‌که‌وه‌ هاورێکی کرد:
به‌هزاد ئه‌ته‌وێ چیبکه‌یت؟! ئه‌مه‌بوو ئه‌و په‌یمانه‌ به‌ منتدا؟!
په‌روانه‌ ئه‌مه‌ی وت و توڕه‌ییه‌کی قوت دایه‌وه‌.به‌هزاد ده‌ستی صه‌نه‌می به‌ردا ڕووی بۆلای په‌روانه‌ وه‌رگێڕاو ووتی:
واباشتر به‌ڕێزت خۆت له‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵنه‌قورتێنی،من ئه‌زانم له‌گه‌ڵ مناڵه‌که‌م چۆن ره‌فتار ئه‌که‌م!
مناڵت؟! به‌ڵام ئه‌و پێویستی به‌خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی تۆیه‌ نه‌ک ئه‌مه‌......
به‌هزاد نه‌یهێشت په‌روانه‌ قسه‌کانی تۆ ته‌واو بکات،به‌ده‌ستی ژیر چه‌ناگه‌ی گرت ووتی:
نامه‌وێت که‌س ئامۆژگاریم بکات تێگه‌یشتی؟
ئه‌و ڕۆژه‌ به‌هزاد به‌توڕه‌ی و ناڕه‌حه‌تی له‌ماڵ ده‌رچوو،په‌روانه‌  واهه‌ستی کرد له‌تێروانینی بۆ به‌هزاد هه‌ڵه‌ی کردوه‌،بۆ حاڵی خۆی گریا،به‌ڵام جارێک له‌گۆشه‌یه‌کی دڵیا نوری ئومێدی تیا مابوو. له‌وانه‌یه‌ به‌ڕاستی به‌هزاد هه‌ستی باوکانه‌ی به‌رامبه‌ر صه‌نه‌م هه‌بێ و بیه‌وێ به‌مه‌یلی خۆی په‌روه‌رده‌ی بکات.
بۆ به‌یانی به‌هزاد گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و له‌ڕوخساریدا ئارامی بادی ده‌کرا،شوێنه‌واری توڕه‌یی و ناڕه‌حه‌تی له‌ڕویا نه‌مابوو،ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی خۆشحاڵی په‌روانه‌.
  *         *         *          *           *
بێهنام هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک  دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممان ئه‌ڕپیشت بۆدیداری دایکی و ڕۆژی هه‌ینی دوای عه‌سر ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌. کاتی ڕۆیشتنی دڵخۆش و سه‌رحاڵ بوو،به‌ڵام کاتێ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌ ده‌ستی ئه‌کرد به‌بیانو گرتن،خۆی مۆن ئه‌کرد،برۆکانی جوت ئه‌کرد و هه‌موو شتێکی دائه‌پژاند  به‌تایبه‌تی بیانوی به‌صه‌نه‌م ئه‌گرت و جار جاریش باپه‌روانه‌. په‌روانه‌ له‌سه‌ر سوڕماندا دڵۆپ دڵۆپ ئه‌شک به‌ گۆنایدا ده‌هاته‌ خوارێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ بێهنام جارێکی تر په‌روانه‌ی به‌ باوه‌ژن بانگ کرد،په‌روانه‌ بانیگایه‌کی غه‌م ئامێزه‌وه‌ به‌ئارامی پێی ووت:
خۆشه‌ویستم! ئه‌گه‌ر ناته‌وێ به‌دایک بانگم بکه‌یت، باوه‌ژنیش مه‌ڵێ،لانی که‌م به‌په‌روانه‌ به‌نگم بکه‌.
دواتر بێهنام به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ووتی:
تۆ ژیانی ئێمه‌ت شێواند ،دایکم ته‌ڵاقی وه‌رنه‌گرتووه‌،ته‌نها تۆزێ ناخۆشی بچووک بووه‌ هۆی جیابوونه‌وه‌یان.باوکم پێیداگرت که‌ دایکم بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رماڵ و ژیانی ،به‌ڵام ئه‌و ده‌مار زلتر بوو  له‌وه‌ی به‌ زووی ئاشتی بکات !
باوه‌ڕکردن به‌م باسه‌ بۆ په‌روانه‌ زۆر دژوار بوو ،به‌ زۆر قسه‌ له‌ده‌می هاته‌  ده‌ره‌وه‌ و ووتی:
تۆچی ئه‌ڵێی بێهنام ؟! دایکت ته‌ڵاقی وه‌رنه‌گرتووه‌؟!
چاک تێگه‌یشتی باوه‌ژن ! باوکم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دایکم  هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردبوو له‌گه‌ڵ تۆ زه‌ماوه‌ندی کرد. ئێسته‌ دایکم په‌شیمان بۆته‌وه‌ ،ئیتر  کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بگه‌رێیته‌وه‌ ماڵی خۆت ئێره‌ شوێنی تۆ نییه‌.
بێهنام ئه‌مه‌ی وتو له‌ژووره‌که‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌،قسه‌کانی بێهنام دڵی زامداری په‌روانه‌ی هێنایه‌ سۆو.باری قورسی سه‌رشانی زیاتر بوو.
هێشتا بیست رۆژ تێنه‌په‌ڕیبوو و که‌ بێهنام و باوکی هاتبوونه‌ ناو ماڵی په‌روانه‌،به‌هزاد مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو به‌ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستی په‌روانه‌ بدا به‌با
به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا زیاتر صه‌نه‌م ئه‌که‌وته‌ به‌ر به‌رداشی ئاشه‌که‌.
     *           *             *              *               *
کاتێ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی دانه‌، زه‌وقێکی چاوه‌روان نه‌کراو سه‌راپای داگیر کردبوو، له‌به‌رخۆیه‌وه‌ پێده‌که‌نی و له‌ژێرلێوه‌وه‌ زۆر شتی ئه‌وت په‌روانه‌ نه‌ی ئه‌توانی بیبیستێت.
دوای چه‌ند رۆژێ که‌ په‌روانه‌ خه‌نده‌ی له‌ ڕوخساری به‌هزاد بینی چووه‌ پێشه‌وه‌و ووتی:
به‌هزاد گیان! من ئه‌مڕۆ بێهنام و صه‌نه‌م ئه‌به‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێ پێداویستی  قوتابخانه‌یان بۆ بکڕم.
کاتێ نیگای ساردی ئه‌وی بینی،له‌حاڵێکدا خه‌نده‌ی هێنایه‌ ڕووی خۆی ووتی:
تۆ نیگه‌رانی هیچ مه‌به‌،من خۆم پاره‌م هه‌یه‌.
به‌هزاد هیچی نه‌وت.گوانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گوێ بیستی قسه‌کانی ئه‌و نه‌بووه‌.بێ موبالات له‌به‌رانبه‌ری  ڕۆیشت و چه‌ند هه‌نگاوێکی له‌هۆڵه‌که‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌. چرکه‌یه‌ک دواتر ده‌نگی  داخستنی ده‌رگاکه‌ په‌روانه‌ له‌جێی خۆی وشک کرد.
ئه‌و هه‌وڵی ئه‌دا،توڕه‌یی و به‌دڕه‌وشتیه‌کانی  به‌هزاد نه‌که‌وێته‌ قاڵبی ڕاستییه‌وه‌. ته‌نها شتێ په‌روانه‌ی ئومێده‌وار ده‌کرد ئه‌وه‌ بوو ئه‌و ئاره‌زوویه‌کی  به‌ژیان نه‌مابوو ، تانها لابه‌ر خاتری صه‌نه‌م بوو .حه‌زی  ئه‌کرد کچه‌ ناز په‌روه‌ره‌که‌ی  به‌جۆرێ په‌روه‌رده‌ بکات که‌سه‌عید ئه‌ی ویست  خۆشبه‌ختی بۆ بسازێنێ، تا چه‌ند ڕۆژێکی تر صه‌نه‌م کاتی چوونه‌ قوتابخانه‌ی  ئه‌هات و ئه‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی   ده‌سپێ ئه‌کرد به‌ره‌و  به‌ره‌و خه‌ونه‌کانی دایکی بێنێته‌ دی.
سه‌عاتێ دوای ڕۆشتنی به‌هزاد ، له‌ عه‌سرێکی هاویندا په‌روانه‌ ده‌ستی صه‌نه‌م و بێهنامی گرت و له‌ماڵ هه‌ته‌ دار. ئه‌و شه‌قامه‌ی ماڵی په‌روانه‌ی لێ بوو شه‌قامێکی خوان بوو هێنده‌ بێده‌نگ بوو  هه‌ستت به‌ ئاهه‌نگی له‌سه‌ر خۆیی با ده‌کرد.
ئه‌وان سه‌عاتێک له‌ناو پارک پیاسه‌یان کرد،بێهنام هه‌ستێکی وای بۆ دروست بوو بوو که‌وه‌کو برا له‌گه‌ڵ صه‌نه‌م هه‌ڵس و که‌وت بکات.
صه‌نه‌م و بێهنام  باشه‌وقو زه‌وقێکی زۆر ،سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژاردنی جانتاو ج و به‌رگی قوتابخانه‌ بوون ،باڕه‌فتاری شه‌یتانانه‌ی خۆیان  قسه‌کانی په‌روانه‌یان ئه‌سپارد به‌فه‌رامۆشی.
کاتی خۆر ئاوا په‌روانه‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌، په‌روانه‌  له‌ڕێگه‌دا چه‌ند چه‌پکه‌ گوڵی مێخه‌کی  بۆڕازاندنه‌وه‌ ی گوڵدانی  سه‌رمێزه‌که‌ی کڕی  پاش چه‌ند ساتێ په‌روانه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ کلیلی له‌ناو قوفڵه‌که‌دا باداو ده‌رگای کرده‌وه‌.. دیمه‌نێکی بینی ، جێی باوه‌ڕ نه‌بوو . یانی چ که‌سێ  ئه‌توانێ ژیانی ئه‌و ئاوا بشێوێنێ . به‌بڕوای ئه‌و دز هاتوه‌و هه‌موو گیانی که‌وته‌ له‌رزین.بێهنام و صه‌نه‌م  که‌ تامه‌زرۆی گه‌یشتن به‌ ماڵه‌وه‌ بوون  ئێستا مه‌ت و بێده‌نگ له‌ هۆڵه‌که‌یان ئه‌ڕوانی ،مێزو قه‌نه‌فه‌کان که‌وتبوون به‌سه‌ر یه‌کدا ،تابلۆکان هه‌موویان شکابوون،گوڵ له‌ناو گوڵدانه‌که‌دا نه‌مابوو په‌رده‌کان پارچه‌ پارچه‌ کرابوون  په‌روانه‌ زاره‌تره‌ک و سه‌رسوڕماو ته‌ماشای چوارده‌وری خۆی ده‌کرد ،به‌رچاوی تاریک بوو له‌هه‌مان  شوێن له‌لای قادرمه‌کان دانیشت .
بێهنام و صه‌نه‌م له‌ترسا به‌یه‌که‌وه‌ نوسابوون،به‌نیگه‌رانه‌وه‌ ته‌ماشای په‌روانه‌یان ده‌کرد که‌ڕه‌نگ به‌ڕوویه‌وه‌ نامابوو .به‌بینینی پێڵاوه‌کانی به‌هزاد ،صه‌نه‌م به‌ده‌سته‌ پارچه‌ییه‌وه‌ هاواری کرد:
دایکه‌! دایکه‌ گیان! باوکم له‌ ماڵه‌وه‌یه‌.سه‌یرکه‌!
پاشان به‌ په‌نجه‌ بچووکه‌کانی پێڵاوه‌کانی به‌هزادی نیشاندا که‌ قوڕاوی و پیس،له‌سر فه‌رشه‌کان بوو.له‌م کاته‌دا قیڕه‌ی به‌هزاد هه‌موویانی له‌رزاند.کاتێ له‌ژووره‌که‌ هاته‌ ناو صالۆنه‌که‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوو،چاوه‌کانی ده‌رپه‌ری بوون ،برۆکانی هێنابووه‌وه‌ یه‌ک، لێیان نزیک بووه‌وه‌ صه‌نه‌م و بێهنام له‌ صالۆنه‌که‌ چوونه‌ده‌ر و  په‌روانه‌ به‌سه‌ختی له‌جێگای خۆی هه‌ستا به‌چه‌ند هه‌نگاوێک هاته‌ ناو صالۆنه‌که‌و ده‌رگاکه‌ی پێوه‌دا:
بۆکام گۆڕ چووبوون؟!
به‌هزاد ئه‌م رسته‌یه‌ی به‌جۆرێک وت صه‌نه‌م و بێهنام له‌ترسا جه‌ریک بوو زه‌راتریک ئه‌بوون،په‌روانه‌ باناباوه‌ڕانه‌ ووتی:
به‌هزاد ئه‌م ماڵه‌ بۆچی وای به‌سه‌ر هاتووه‌؟چی ڕوویداوه‌؟
به‌هزاد بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامی بداته‌وه‌،گوڵدانێکی له‌سر مێزه‌که‌ هه‌ڵگرتو هه‌ڵیدا بوله‌ی ئهاوێنه‌ چوار چێوه‌ ئاڵتونییه‌که‌،ده‌نگی شکاندنی ئه‌وێنه‌که‌ ، دڵی په‌روانه‌ی له‌رزاند ،بۆ چرکه‌یه‌ک هه‌ناسه‌ی له‌سینه‌یدا به‌ند کرد .
په‌روانه‌ بێگومان بۆ له‌وه‌ی که‌ کاری که‌سێک نیه‌ جگه‌ له‌ به‌هزاد.چاوه‌ قاوه‌ییه‌سه‌رنج راکێشه‌کانی بڕییه‌ به‌هزاد و غه‌مبارانه‌ ووتی:
به‌هزاد گیان بۆچی ئه‌م کاره‌ت کرد؟
ئه‌و سوڕاو خوی گه‌یانده‌ په‌روانه‌ ،له‌به‌رامبه‌ری وه‌ستاو چه‌ناگه‌ی په‌روانه‌ی گرت و ووتی:
کێ مۆڵه‌تی به‌ئێوه‌ داوه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌؟
مه‌به‌ستت چییه‌ به‌هزاد؟
به‌هزاد قاقایه‌کی کێشاو مه‌ستانه‌ ووتی:
یانی نازانی مه‌به‌ستم چییه‌؟ئێستا جاڵیت ئه‌که‌م من ڕازی نیم به‌وه‌ی ژنم له‌ماڵ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌!
ئه‌مه‌ی ووت و  شه‌قازله‌یه‌کی تووندی دا له‌ گۆنای په‌روانه‌.صه‌نه‌م هاواری کردو په‌نای برده‌ لای بێهنام.بێهنام پێشتر ئاشنای ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ی باوکی بوو.دڵوپی فرمێسکی گه‌رم به‌ گۆنای راحلی هاته‌ خوارو،له‌چه‌ناگه‌یدا دره‌وشایه‌وه‌ .به‌هزاد له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشت و ده‌نگی که‌مێ نزم کرده‌وه‌ و ووتی:
له‌کوێ بوویت؟
په‌روانه‌ قسای نه‌کرد،باوه‌شی بۆ صه‌نه‌م کرده‌وه‌ که‌به‌چاوانی پڕ له‌فرمێسکه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌کرد چرکه‌یه‌ک دواتر  صه‌نه‌م گه‌رمی باوه‌شی دایکی  هه‌ست پێکرد.
به‌هزاد دووباره‌ هاواری کرد ووتی:
ئه‌وه‌ که‌ڕی نامموت له‌کوێ بویت؟
بێهنام که‌ بێده‌نگی په‌روانه‌ی بینی ،چووه‌ پێشه‌وه‌ به‌ ئارامی ووتی:
بابه‌ گیان په‌روانه‌  من و صه‌نه‌می برد بۆ بازار  تا پێداویستی قوتابخانه‌مان بۆبکرێت یه‌بینیت چه‌ن جوانن.
دواتر شته‌کانی  نیشانی باوکی دا ، به‌هزاد زه‌رده‌خه‌نه‌یاکی بۆکرد ووتی:
پیرۆزه‌ بابه‌ گیان ئه‌مساڵ له‌ پۆلی چواره‌می وانیه‌؟! بێهنام که‌بینی باوکی هێور کردۆته‌وه‌  پێکه‌نی و به‌جوڵانی سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌رێی ئه‌وی دایه‌وه‌.صه‌نه‌م که‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌سه‌ر روخساری به‌هزاد بینی ،له‌باوه‌شی په‌روانه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌‌چاو تروکانێکدا  جانتاو کتێب و مانتۆ و پانتۆڵه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌هزاد کردبوو ووتی:
بابه‌ گیان ئه‌مه‌ش شتوو مه‌که‌کانی منه‌،کا دایکم بۆی کڕیوم،ئاخر من ئه‌مساڵ ئه‌چمه‌ قوتابخانه‌!
به‌هزاد ته‌ماشایه‌کی شته‌کانی کرد و کاتێ سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌،به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ته‌ماشایه‌کی په‌روانه‌ی کرد  صه‌نه‌م له‌جێی خۆی وشک بوو  به‌هزاد له‌جێی خۆی هه‌ستاو چه‌ند هه‌نگاوێکی به‌ره‌و په‌روانه‌ ناو ووتی:
نایه‌وه‌ بیرم ده‌رباره‌ی چوونه‌ قوتابخانه‌ی صه‌نه‌م هیچ  وه‌ڵامێکم به‌تۆ دابێته‌وه‌!
په‌روانه‌ به‌ده‌می کراوه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌وی ئه‌کرد، به‌هزاد چاوروانی ئه‌وی نه‌کردو ووتی:
لێگه‌ڕێ با به‌ڕوونی ئه‌م ماسه‌له‌یه‌ت پێبڵێم: تۆ ئیتر مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ قاچت له‌م ماڵه‌ بچێته‌ ده‌ر ،کچه‌ بچوکه‌که‌ی به‌ڕێزیشت ئه‌بێ هه‌وای صوونه‌ قوتابخانه‌ له‌سه‌ر ده‌رکا ،چوون من هیچ ئه‌زم له‌م کاره‌ نییه‌.  به‌دڵنیایه‌وه‌ پێت ئه‌ڵێم:نامه‌وێ دوباره‌ هیچ له‌و باره‌ ببیستم!
به‌هزاد ئه‌مه‌ی وتو چه‌قۆیه‌کی له‌ گیرفانی ده‌رهێنا،وه‌حشیانه‌ که‌وته‌ دڕاندنی جانتاو مانتۆو پێداویستیه‌کانی صه‌نه‌م له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌موو شته‌کانی پارچه‌ پارچه‌ کرد په‌روانه‌ چاوه‌کانی  نوقاندبوو تا لانی که‌م چاوه‌ پڕ فرمێسکه‌کانی  صه‌نه‌م نه‌بینێ.به‌هزاد پاش یه‌وه‌ی هیچ شتێکی به‌ ساغی نه‌هێشت چاکه‌ته‌که‌ی دا به‌سر شانیداو خۆی ئاماده‌ی رۆشتن کرد صه‌نه‌م نه‌یده‌توانی ئه‌وه‌ی رویداوه‌  به‌ته‌واوی هه‌ستی پێبکات بریاریدا بچێته‌ لای به‌هزاد با چاوی پر فرمێسکه‌وه‌ ته‌ماشایه‌کی کرد و به‌ ئارامی ووتی:
ئهاخر بۆچی بابه‌ گیان؟
به‌هزاد ته‌ماشایه‌کی کرد ، خۆیشی نه‌یده‌زانی بۆچی ئه‌م کاره‌ی کرد به‌ڵام باش ئه‌یزانی که‌ هیچ خۆشه‌ویستییه‌کی بۆ صه‌نه‌م نییه‌ صه‌نه‌م که‌ ئه‌وی بێده‌نگ بینی، په‌ڵتاوه‌که‌ی ڕاکێشاو ووتی:
بۆکوێ ئه‌ڕۆی بابه‌ گیان؟
به‌هزاد به‌ ده‌سته‌ به‌هێزه‌کانی صه‌نه‌می هه‌ڵگرت و فڕێیدا .ورده‌ شوشه‌ی ناو هۆڵه‌که‌ ،ده‌سته‌ جوانه‌کانی  صه‌نه‌میان به‌خوێن ڕه‌نگین کرد.
په‌روانه‌ دوای تیمارکردنی زامه‌کانی صه‌نه‌م ،ئه‌وی به‌چاوانی پڕ فرمێسکه‌وه‌ له‌ ئامێز گرت، فرمێسکه‌کانی خۆی به‌سر صه‌نه‌مدا تکاند.
شه‌و به‌ته‌واوی تاریکی و بێده‌نگی خۆیه‌وه‌ کۆتای پێهات و که‌م که‌م  تیشکی زیوینی هه‌تاو له‌گۆشه‌ و که‌ناری په‌نجه‌ره‌کانه‌وه‌ تێپه‌ڕی و  که‌وته‌ سه‌ر قه‌نه‌فه‌و  وورده‌ شوشه‌و گوڵه‌ پارچه‌کراوه‌کانی ناو هۆڵه‌که‌.
هه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ری به‌هزاد ته‌نانه‌ت به‌ ته‌له‌فۆنیش خێزانه‌که‌ی خۆی  له‌جێ و رێی خۆی ئاگادار نه‌کرد په‌روانه‌ له‌کاتێکدا قژه‌ ئه‌ڵۆسکاوه‌کانی صه‌نه‌می رێکده‌خست له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌دوا مرۆڤێک چۆن  ئه‌توانێ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ دڵره‌قبێ، که‌ژن و منداڵه‌کانی ئاوا جێ بهێلێ.په‌روانه‌ نه‌یده‌ویست باوه‌ڕ به‌وه‌ بکات  کا له‌ هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا هه‌ڵه‌ی کردووه‌، هه‌وڵی ئه‌دا هه‌موو ڕوداوه‌کان به‌ فه‌رامۆشی بسپێرێ.
دایک و باوکی چه‌نده‌ها میل له‌وه‌وه‌ دوورن ئه‌و گه‌ر واز له‌ به‌هزاد بهێنێ  ئیدی په‌نایه‌کی دیکه‌ی نابێت.
    *           *             *           *             *


کۆتای به‌شی یه‌که‌م کۆتای پێهات هیوادارم به‌دڵتان بێت
به‌مزوانه‌ چاوروانی به‌شی دووه‌م بن

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-06 14:44:54

SoVaNaS_LoVe
خونچەی نوێ
شوێن: sweed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-03
دواترین سه‌ردان: 2008-07-17
په‌یامه‌كان: 4

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

dastakant xosh har sar kaw tw be

sheny gyan

Kurdzhin
نيكايةكي  تؤ نابةخشم  بةكةنجي هةموو دونيا

بيت رةواية كجي وةك من بي تؤ بزي وا بةتةنيا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-06 16:22:01

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-06 20:51:51

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

dastt xosh bet barasty 7azm dakrd shtek blem balam dlm pr bwa natwanm hich blem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-07 04:23:45

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

ده‌ستت خۆش بێت زۆر سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی به‌رێزم سۆڤاناس هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت

ده‌ستی تۆش خۆش بێت چاو گاش به‌ررێزم  سپاسی په‌یامه‌که‌ی به‌رێزت ئه‌که‌م... هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم کاک سامی زۆر سپاسی په‌یامه‌که‌ت ئه‌که‌م  ...  به‌راستی خۆشم کاتێک خوێندمه‌وه‌ زۆر گریام که‌ لێره‌ش نوسیم ئه‌وه‌ دووباره‌ گریامه‌وه‌ تا بڵێیت خه‌فه‌تاییه‌
سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-08 18:22:25

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

شه نئ كيان ده ست خوش بيت بؤبابه ته كه ت سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-08 20:54:14

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: ئازاره‌کانی کچێک کۆتای به‌شی (1)ه

ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌رێزم زۆر سپاس بپۆ په‌یامه‌که‌ت
سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net