.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تـــــــــه‌قوا و گه‌شه‌ى خود.....
ته‌قوا هۆكارێكى رِهبانیه بۆ نزیك بونه‌وه له خواى گه‌وره‌ى باڵاده‌ست،وه پاڵپشتى رِۆحه بۆ رِۆشتن له‌سه‌ر رِێرِهوى خوداپهرستى به باشترین شێوه،وه پرۆگرامى ژیانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت ده‌ستى پێوه بگرێت و بیكاته به‌رنامه‌یه‌كى رِۆژانهى ههمهجۆر،ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كان دا.
با پێكه‌وه ئه‌م بنه‌ما رِهبانیانهى كه بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌ى خوده له ماناى ته‌قوا بخوێنینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى نا به‌ڵام وه‌ك چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌شتنه لێوارى ئه‌م بابه‌ته به‌پێى تێگه‌شتن له قورئانى پیرۆز:
سه‌ره‌تا به ووته‌ى خواى گه‌وره ده‌ست پێبكه‌ین {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} (1) سورة النساء
_ ماناكانى گه‌شه له ئایه‌ته پیرۆزه‌دا :
1- رِوون كردنه‌وه‌ى بنهرِهتى له دروست بوونى مرۆڤدا.
2- ده‌رخستن و دیارى كردنى سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى مرۆڤ.
3- باسكردن له رِێككهوتن و ناسینى به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو رِهگهز دا به پێى یاساكانى خواى گه‌وره.
4- باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كار.
5- گه‌شه‌ى هه‌ستى ئیمانى به چاودێرى كردنى به‌رده‌وام.
_ خواى گه‌وره له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا بیرمان ده‌خاته‌وه و ده‌فه‌رموێت :{ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ } (2-3) سورة الطلاق.
به گرتنه‌به‌رى هه‌رسێ بنه‌ماكانى گه‌شه:
- ته‌قوا پرۆگرامى ژیانى مرۆڤى باوهرِداره، وه مه‌رجێكه بۆ به‌ره‌كه‌ت.
2- سه‌ركه‌وتنى حه‌تمى رِهبانى و به‌شه‌رییه بۆ ده‌رباز بوون له به‌ڵاكان.
3- دڵنیابوون له داهاتوو.
- خواى گه‌وره له شوێنێكى تردا ده‌فه‌رموێ : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} (70-71) سورة الأحزاب
به سوود وه‌رگرتن له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بۆ به‌رده‌وامی له پله‌كانى ئیرتیقاء:
· پێویسته ته‌قوا به چاكه‌كردن و دڵسۆزى و نیه‌تى رِاستگۆیانه بێت.
· به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانى ته‌قوا.
· پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤى موته‌قى بێزار نه‌بێت هه‌تا دڵنیا ده‌بێت و یه‌قینى بۆ دێت.
- لهنهێنییهكانى ووته‌كانى خواى گه‌وره :{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} (70-71) سورة الأحزاب
نۆره‌ى ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و هه‌ستكردن به تامكردنى رِاستى :
1- ده‌رخستنى په‌یوه‌ندى ته‌قوا به قسه‌كردن و گفتوگۆ و ئافاته‌كانى زمان.
2- ته‌قوا ته‌رازووه بۆ ئه‌و ووتانه‌ى كه‌سێك ده‌یڵێت.
3- ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و به‌خششه رِهبانییهكان له سه‌ركه‌وتن.
4- پێویسته ته‌قوا پاڵپشتێكى به‌رده‌وام بێت بۆ ئیلتیزام و دواكه‌وتنى.
هه‌موو ئه‌و وانانه و سووده‌كانى بۆ گه‌شه‌ى خود پێویسته سوودى هه‌یه‌و وا له باوهرِدارى موته‌قى ده‌كات كه....
1- ئاگادار و ووریاى كاته‌كه‌ى بێت.
2- له ههڵسووكهوتهكانیدا وردبێت.
3- به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن.
4- به‌رگرى بكات له بێزار بوون و بێ هیوایى.
سایتى به‌هه‌شت

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه